tag:blogger.com,1999:blog-70593308466382015912024-03-04T20:05:21.616-08:00Bachtyar Ali بەختیار عەلیبەختیار عەلیhttp://www.blogger.com/profile/02094070305101541323noreply@blogger.comBlogger65125tag:blogger.com,1999:blog-7059330846638201591.post-85430224572444460982011-12-02T23:08:00.000-08:002011-12-02T23:08:46.439-08:00کیریلوفو رۆحی تیرۆریزم 1

لهڕۆمــــــانی ئەهریمەنەکـــانی دۆستۆفسکیدا، دیالۆگێک لهنێوان حیکایەتخوانی سەرەکیو کیریلوفدا هەیە کە ناوەڕۆکە سەرەکییەکەی دەربارەی ئازارە. لەوێدا کیریلوف ئەو پرسیارە دەکات «بۆ مرۆڤەکان ناوێرن خۆیان بکوژن؟» «بۆ هێندەش کەم خۆیان دەکوژن؟». کیریلوف هۆی کەمی خود کوژییەکە دەگێڕێتەوە بۆ دوو هۆ کە یەکەمیان ترسە لهئازارو ئەوی دیان ترسە لهژیانی ئەو دیو ئەم دونیایە. بەپێی تیورەکەی کیریلوف مرۆڤ بوونەوەرێکی ترسنۆکە، ترسەکەشی ترسە لهئازار. لەوێدا کیریلوف بە هاودەمەکەی دەڵێت «بەردێکی زۆر گەورە بهێنە پێشچاوی خۆت، بە ئەندازەی باڵاخانەیەکی گەورە کە بەسەر رێگایەکەوە وستاوەو تۆ لهژێریدایت، ئاخۆ تۆ هەست بە ئازار دەکەیت گەر هاتوو ئەو بەردە راستەو راست بکەوێت بەسەرتدا ؟ ». هەڵبەت وەڵامەکە ئەوەیە کە نا، مرۆڤ گەر بەردێکی وا زەبەلاح بکەوێت بەسەریدا کاتێکی بۆ ئازار نابێت، مردنەکەی بە جۆرێک یەکسەرەو خێرا دەبێت فریای ئازار ناکەوین. بە بڕوای کیریلوف مرۆڤ گەرچی دەزانێت ئازاری نابێت، بەڵام هەتا گەورەترین زاناکانیش هەر لهجۆرە مردنێکی وەها دەترسن، چونکە گەورەترین لاوازیی مرۆڤەکان ئەوەیە ناتوانن خۆیان لەو ترسە پاکبکەنەوە. بەبڕوای ئەو ئەمە ترسنۆکی مرۆڤ پیشاندەداتەوە، ئەو دەڵێت «ئەمە ترسنۆکییە، فریوە، ژیان خۆی ئازارە، خۆی ترسە، مرۆڤ بوونەوەرێکی بەدبەختە، مرۆڤ بۆیە ژیانی خۆش دەوێت، چونکە ئازارو بەدبەختی خۆشدەوێت. نرخی ژیانیش ئازارو ترسەو هەر واش بووە، مرۆڤ تا ئێستا نەبۆتە مرۆڤ، بەڵام مرۆڤێکی نوێ دێت، مرۆڤێکی شانازو بەختەوەر. مرۆڤێک کە بەلایەوە گرنگ نییە بژی یاخود بمرێت، ئەوەیە مرۆڤی نوێ. مرۆڤێکە بەسەر ئازارو ترسدا سەردەکەوێت، خۆی دەچێتە شوێنی یەزدان، ئەو یەزدانەی دی بوونی نامێنێتو خۆی دەبێتە خودا». کیریلوف رای وایە «بەردەکە خۆی ئازاری نییە، بەڵام ئازارەکە لەو ترسەدایە کە لهبەردەکە هەمانە. خودا ئازاری ئەو ترسەیە کە دەرهەق بە مەرگ لهدڵماندایە. هەر مرۆڤێک بەسەر ئازارو ترسدا سەرکەوت، خۆی دەبێتە خودا. ئەوکات ئیدی ژیانێکی نوێ دەست پێدەکات، مرۆڤێکی نوێ سەرهەڵدەدات، هەموو شتێک نوێ دەبێت». «لەشی مرۆڤ دەگۆڕێت، جیهان دەگۆڕێت، کارەکانمان دەگۆڕێن، سۆزو بیرکردنەوەکانمان دەگۆڕێن». لێرەدا حیکایەتخوانی رۆمانەکە دەڵێت «گەر ژیانو مردن نرخیان نەماوە، ئەوکات مرۆڤەکان هەموو خودکوژیدەکەن، رەنگە ئەوە گۆڕانەکە بێت». بەڵام کیریلوف رای وایە «ئەوە نرخێکی نییە، چونکە درۆ لهبەیندەچێت، ئەوەی بیەوێت بگات بەوپەڕی ئازادی دەبێت توانای خودکوژی تێدابێت. ئەو کەسە دەست دەخاتە سەر جەوهەری فریوەکە. ئازادییەکی باڵا بوونی نییە، هەموو شتەکان تەنیا لێرەن، لهپشت ئێرەشەوە هیچی دی نییە. ئەوەی بتوانێت خودکوژی بکات خۆی خودایە. هەموو مرۆڤێک خۆی دەتوانێت کارێک بکات خودا بوونی نەمێنێت، هیچ شتێک بوونی نەمێنێت. بەڵام هیچ کەس تا ئەمڕۆ هیچی نەکردوە». لێرەدا هاودەمەکەی ئەوەی بەبیردەهێنێتەوەو دەڵێت «بەڵام تا ئێستا ملیۆنەها مرۆڤ خودکوژییان کردوە». کیریلوف سوورە لەسەر بۆچوونەکانیو دەڵێت «لەبەر هۆی تر خودکوژییان کردوە، هەمیشە بەترسەوە خودکوژییان کردوە، هەرگیز لهپێناوی بەزاندنی ترسدا خودکوژیان نەکردوە. تەنیا ئەوەی لهپێناوی بەزاندنی ترسدا خۆی دەکوژێت، لەوساتە وەختەدا خۆشی دەبێتە خودا».

ئەوەی جارێک یان چەندجارێک بۆچوونەکانی کیریلوف بخوێنێتەوە، تێدەگات ریشە قووڵەکانی تیرۆریزمی مۆدێرن لهکوێوە هاتووە. دڵنیام هەموو ئەو خودکوژە تیرۆریستانەی بەسەر زەویدا تێپەڕیون، گەلێک بەو رستەی کیریلوف شادومان دەبن کە دەڵێت «ئەوەی بیەوێت بگات بەوپەڕی ئازادی دەبێت توانای خودکوژی تێدابێت»، وەختە بڵێم بەدەگمەن رێدەگەوێت هیچ تیوریزەکارێکی هاوچەرخ بەم روونییەی کیریلۆف تەعبیری لهڕۆحی تیرۆریزم کردبێت. شتێکی سەیر نییە ئەم کێشەیە بە قووڵی لەم رۆمانەی دۆستۆفسکیدا ئامادەبێت، رۆمانەکە ساڵی 1873 دەرچووە، ئەوەی سەیری مێژووی دواتری ئەوروپا بکات، بە روونی دەبینێت کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدە، شانۆی هەزاران کاری تیرۆریستی گەورە بووە کە دەیان بەرپرسی گەورەو شاو شاژنیان کردۆتە ئامانجی خۆیان. لەسەردەمی رۆمانەکەو ساڵانی دواتردا کێشەی تیرۆر کێشەی سەرەکی ئەوروپاو ئەمریکاو روسیا بووە، کامۆ لهکتێبی «مرۆڤی یاخی»دا، چەندین ئاماری ورد لەسەر ژمارەی کارە تیرۆریستییە گەورەکانی ئەو ساڵانە تۆماردەکات. واتە ئەو دەمەی دۆستۆفسکی لەم رۆمانەدا بە قووڵی لەگەڵ کێشەی تیرۆردا دەرگیر دەبێت، ئەم گرفتە بابەتی تیوریزەکردنێکی سیاسیو فەلسەفی گەورە بووە، دۆستۆفسکیش لهپێشەنگی ئەوانەدایە کە بۆ یەکەمجار کێشەی تیرۆر دەگۆڕن بۆ کێشەیەکی ئەدەبیو دەیکەن بە بابەتی رۆمانێکی گەورە. راستە ریشە راستەقینەکانی کێشەی تیرۆر، بە مانا مۆدێرنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی شۆڕشی فەرەنسی، بەڵام لەگەڵ بڵاوبوونەوەی فیکری ئیلحادیو شۆڕشگێڕیدا لهئەوروپا، جۆرە تیرۆرێکی نوێ بەرهەمهات کە قووڵ پەیوەندی بەسەرهەڵدانی ئایدیاو فەلسەفە نوێکانەوە هەبووە. ئەوەی لهتێزەکەی کیریلوفدا گرنگە، نزیکییەتی لەو رۆحە عەدەمییە تازەیەی لەمسەر بۆ ئەوسەر ئەوروپا دەگرێتەوە.

ئەوەی کیریلوف لەو دیالۆگەدا باسیدەکات «سەرکەوتنی مرۆڤ بەسەر ترسدا لهمردن» وە راکێشانی ئەم تێزەیەیە بەرەو جێگاو دەرەنجامە هەرە سەرپەڕەکانی. گەر قووڵ بڕوانین ژێرخانی راستەقینەی فیکری هەموو تیرۆریستێک «ئیماندار بێت یان مولحید» لهسەر بێباکی دەرهەق بە ژیانو مردن دروستبووە، واتە لەسەر تێپەڕاندنی ترسی مەرگ دامەزراوە. ئەوەی لهمردن بترسێت ناتوانێت تیرۆریستێکی باش بێت، بۆیە مەرجی یەکەمی بوون بە تیرۆریست نەترسانە لهمردنە، بێباکییە دەرهەق بەوەی ئایا زیندووبیت یان مردوو.

لای کیریلوف مرۆڤی نوێ ئەو کەسە نییە کە بیری نوێو ئایدیای نوێ بەرهەمدەهێنێت، بەڵکو بوونەوەرێکی سوپەرمانییە کە بەسەر «ترسدا لهئازار» سەرکەوتووە، تاکە بەڵگەش لهڕێگایەوە مرۆڤ بتوانێت ئازایەتی خۆی نیشانبداتو بیسەلمێنێت دەرهەق بە ئازار بێباکە، ئەوەیە هێزی خودکوژی تێدابێت. لێرەوەیە کیریلوف دەگاتە یەکێک لهدەرەنجامە هەرە ترسناکەکان، کە بە بڕوای من سەدای ئەم رستەیە بە تەواوی مێژووی دواتردا دێتو لههەموو جێگایەکی دونیادا دەنگدەداتەوە. لای کیریلوف مرۆڤی نوێ ئەو کەسەیە کە توانای خودکوژی تێدا بێتو دەرهەق بە ژیانو مردن بێباک بێت. گەر ورد بڕوانین دەبینین مێژووی دوای ئەم رستەیە، پڕە لەوجۆرە مرۆڤە نوێیەی کە کیریلوف بانگەشەی بۆ دەکات. بەبێ سەرهەڵدانی مرۆڤێکی بێباک دەرهەق بە ژیانو مردن، بەبێ لەدایکبوونی مرۆڤێک کە ترسی لهئازار شکاوە، ئەستەمە بتوانین لەو ژێرخانە زیهنییە تێبگەین کە جەنگی جیهانی یەکەم یان دووەم یاخود ئەزموونی ستالینی یان هیتلەریی لەسەر دامەزاوە. لەم نمونە کیریلۆفییەدا سەروکارمان لەگەڵ مرۆڤێکدا نییە کە ئازایەو ناترسێت، بەڵکو سەروکارمان لەگەڵ مەخلوقێکی تەماحکارو ترسناکدایە کە دەیەوێت جێگای خودا بگرێتەوە. ئەوەی بیەوێت وەک خودای لێبێت دەبێت توانای خودکوژیی تێدابێت، وەختە بڵێم ئەو رستەیەی کیریلوف پرەنسیپی هەمیشەییو ژێرخانی سەرەکی هەموو مۆراڵێکی تیرۆریستییە. لێرەدا تیرۆریستی مولحیدو ئیماندار جیاوازیان نییە، تیرۆریستی ئیماندار پتر لهمولحید دەیەوێت جێگای خودا بگرێتەوەو بەناوی ئەوەوە بڕیار لهسەر چارەنوسو مانو نەمانی ئەوانی تر بدات. هەست نەکردنیش بە ئازار لێرەدا ئازایەتی نییە، بەڵکو گەیشتنی عەدەمییەتە بە ترۆپکی خۆی. ئیدی بێباکی مرۆڤ دەرهەق بە مانو نەمانی خۆی دەبێتە سەرەتای گەورەبوونی بێباکییەکانی دەرهەق بە مانو نەمانی ژیان... بۆیە بە گەڕانەوە بۆ کیریلوف دەتوانین بڵێین تیروریزم تەنیا جۆرە خودکوژییەکی نیازدار نییە، بۆ مەبەستێکی دینی یان سیاسی، بەڵکو هەمیشە لهبێباکییەکی قووڵەوە دەرهەق بە ژانو مەرگ هەڵدەقوڵێت، بێباکییەک هەوڵدەدات بگاتە بێباکی خوداوەند کە هەرگیز ژانو مەرگ نایگەنێو دەستیان پێیدا راناگات.
بەختیار عەلیhttp://www.blogger.com/profile/02094070305101541323noreply@blogger.com5tag:blogger.com,1999:blog-7059330846638201591.post-19135041821845683312011-12-02T23:05:00.000-08:002011-12-02T23:05:38.405-08:00زمان زانین

مەسەلەی زمان گرێدراوی کێشەیەکی قووڵترە کە کێشەی تەعبیرە. هیچ کات مەسەلەی زمان لە مەسەلەی تەعبیر جیانابێتەوە، هەروەخت زمان لەوە کەوت تەعبیر بێت لە شتێک لەوە دەکەوێت زمان بێت. بۆیە لە جەوهەردا هەر کاتێک بپرسین زمان چییە دەبێت بپرسین تەعبیر چییە?. لە ڕاستیدا تەعبیر بە مانا سادەکەی شتێکە و بە مانا بەرفراوانە هەرە گەورەکەشی شتێکی دییە. تەعبیر لە ئاستە سادەکەیدا کۆی ئەو دەربڕینانەیە کە لە ژیانی ڕۆژانە و لە میدیاکاندا بۆ پەیوەندی و لێکتێگەیشتن بە کاریدەهێنن، ئەمە ئەو ئاستەی زمان و تەعبیرە کە هەموو دەیزانین و بەکاریدەهێنین. بەڵام بە بڕوای من کە قسە لە تەعبیر بە مانا گەورەکەی دەکەین، مەبەستمان لە ئاستی پەرەسەندنی زمانە لە کایە زانستییەکاندا، واتە مەبەستمان لە تەعبیرکردنە بە زمان لە مەعریفەتێک یان زانستێکی دیاریکراو. زمانی میللەتان لە ئاستی توانادا وەکو یەکن، واتە زمانی بەهێز و لاواز بوونی نییە، بەڵام زمانی ئەزموونکراومان لەگەڵ زمانی بێئەزمووندا هەیە. زمانێک نییە بێتواناتر یان ناخۆشتر یان ناشیرینتر لە زمانێکی دیکە، بەڵام زمانمان هەیە کە ئەزموونی دووردودرێژی لەگەڵ تەعبیرکردندا هەیە لەگەڵ زماندا کە ئەو مێژووەی نییە. واتە هەموو زمانەکان لە توانادا یەکسانن، بەڵام لە ئەزموونکردنی ئەو توانایانەدا وەک یەک نیین. بۆ نمونە تواناکانی زمانی کوردی کەمتر نییە لە توانای هیچ زمانێکی دونیا، بەڵام ئەزموونی تەعبیرکردن لەم زمانەدا لە زۆربەی زمانە زیندووەکانی دونیا لاوازترە٠

لێرەوە کێشەی ڕاستەقینەی زمان بە پلەی یەکەم نە یەکخستنی زاراوەیە، نە یەکخستنی ڕێنوسە، بەڵکو بەهێزکردن و گەورەکردنی کایەکان و تواناکانی تەعبیرە. بەدرێژایی سەدەی ڕابوردوو و تا ئەمڕۆش رۆشنبیرانی کورد بۆئەوەی خۆیان لە گرفتی سەرەکی زمان بدزنەوە، کە گرفتی توانا تەعبیرییەکانێتی، بەرەو گرفتی بچوکتر ڕایانکردوە، وەک گرفتی خاڵبەندی و ڕێنوس و فۆنۆلۆگی، لە کاتێکدا ئەو کێشە ڕەواڵەتییانە، لەبەردەم کێشەی زمانێکدا کە بەدەست لاوازییەکی قووڵەوە لە ئەزموونکردنی تواناکانی خۆیدا دەناڵێنێت، هیچ نیین جگە لە کۆمەڵێک کێشەی بچوک. هەر لێرەوە ئیفلاسی عەقڵی ئەکادیمی کوردیش تەواو ئاشکرادەبێت، کە عەقڵێکە ناتوانێت لەسەر ئەزموونکردنی تواناکانی ئەم زمانە لە ئاستە مەعریفی و ئەدەبی و زانستییەکاندا ئیشبکات و لە زەلکاوی کۆمەڵە دیالۆگێکی بێزەنتی و مردودا، دەربارەی کێشە لابەلایی نوقم بووە. کێشەی زمان وابەستەی توانای تەعبیرە لە بوارە فیکری و ئەدەبییەکاندا. نوسەرێک لەو وەزیفەیەدا نوشوستی هێنا، ئەستەمە قسە لە زمانزانی بکات... ناکرێت نوسەر لە ڕوی فیکری و مەعریفییەوە بەتاڵ بێت و قسە لە زمانزانی بکات. زمانزانی لەو جێگایەدا دەردەکەوێت کە تەعبیر تێیدا قورسە و عاسییە، نەوەک لەو شوێنە سادانەدا کە عەقڵ لەگەڵ هیچ کێشەیەکی ڕاستەقینەدا دەرگیر نییە. کێشەی زمان لەو شوێنەدایە کە تەعبیر تێیدا نوێیە، لێرەوە زمانزانی ڕاستەقینە ئەو کەسە نییە کە زمانی گوندەکان دەزانێت و زاراوەی زۆر لەبەرە و دەتوانێت وەک ڕەوەندانی سەدەی نۆزدە بنوسێت، بەڵکو ئەوەیە کە کایەیەکی نوێی تەعبیر دەکاتەوە. واتە زمانی کوردی لەگەڵ کایەیەکی زانستی و فیکری نوێدا نزیکدەخاتەوە . ئێمە لەسەدەی نۆزدەدا نین، گرنگ بێت بزانین بۆ پشقل چەند هاوواتامان هەیە، لە سەدەی بیست و یەکداین و زمانێکمان دەوێت توانای خۆی لەسەر کارکردن لە کایە زانستییەکاندا تاقیبکاتەوە. لێرەوە کێشە ڕاستەقینەکانی زمان، ئەو کێشانەن کە شوێنی بەریەککەوتنی زمانن لەگەڵ بیرکردنەوەی نوێدا، لەگەڵ گرفتی تەعبیریی تازەدا، بەوەدا ئەو کێشانەش تەنیا لە کاتی بیرکردنەوە و نوسیندا دێنە بەردەست، لێرەوە گرفتی ڕاستەقینەی زمان هەمیشە کێشەیەکی فەردی نوسەرانە، وە تەنیا ئەوانیش دەتوانن چارەیبکەن. ئیدی دانانی لیژنە و دروستکردنی ئەنستیوت و بەستنی کۆنگرە کێشەی زمان چارەسەرناکات، بەڵکو ئەوەی زمان بەرەو پێشدەبات تەنیا ئەو فەردانەن کە توانایان هەیە بەرەو جێگا عاسییەکانی ڕابکێشن، بەرەو ئەو هەرێمانەی پێشتر بیرکردنەوە و نوسین لێیان نزیک نەبوونەتەوە. زمان نە لە ئەکادیمییەکاندا و نە بەدەست ڕێزمانناسەکان نە بە سەپاندنی زۆرەملێی ڕێنوس و نە بەو یاسایانەی هەندێک نوسەری «بەڕاستی نەزان» بۆ خاڵبەندی دادەنێن گەشەناکات، چونکە خاڵبەندی پەیوەندی بە ڕۆحی تێکست و لۆژیکی تەعبیر و هەناسەی گوزارەوە هەیە، لە تێکستێکەوە بۆ تێکستێک و لە هەوایەکی نوسینەوە بۆ هەوایەکی تر دەگۆڕێت و جگە لە کۆمەڵێک یاسای زۆر گشتی ئەستەمە هیچ لۆژیک و ڕێکەوتنێکی سەرتاسەری بوونی هەبێت. قەیرانی سەرەکی زمان لە ئاست تەعبیردا دەردەکەوێت، نەوەک لە ئاستەکانی تردا، هەر کات بیرکردنەوە بوێری و ئازایەتی ئەوەی تێدا نەبوو کە بچێتە ناو شوێنە سەخت و جێگا عاسییەکانەوە، زمانیش زمانێکی ترسنۆک و نادڵنیا دەبێت، توانای زمان بە بوێری بیرکردنەوە وە گرێدراوە، بیرکردنەوەی بوێر ناتوانێت بە زمانی ترسنۆکەوە بژی، لێرەوە تا پرسیاری فیکر و زانست دوورتر بڕوات، زمانیش ناچارە دوورتر بڕوات. تاکە هێزێک دەتوانێت زمان بجوڵێنێت، بیخاتە ئەزموونی قورسەوە، بیرکردنەوەیە. لێرەوە زمان لە دۆخە سروشتییە سادەکەیدا، وەک کەرەستەیەکی پەیوەندی... زمانە لە دۆخی سەرەتاییدا، قەوارەیەکی پڕ ئەگەرە. هێزی ئەم زمانە لەوەدا نییە چەند وشەی هەیە، بەڵکو لەوەدایە چەندە خۆی لەگەڵ زانستە نوێکان و کێشە تازەکاندا دەگونجێنێت، چەندە ئاسۆی گەشەی کراوەیە... بۆیە لە بنەڕەتدا دووری لە مەعریفە، دووریشە لە زمانزانین. زمانزانین شتێکی ئامادە نییە کەسێک قاچ بخاتە سەر قاچ و بڵێت من زمانزانم، بەڵکو گرێدراوی پرۆسەیەکی ڕۆژانە و بەردەوامی بیرکردنەوەیە، شەڕێکی هەمیشەییە لەگەڵ نەگووتراودا، تێکەڵییە لەگەڵ ئەو زاراوە و چەمک و کێشانەی لە زمانەکانی ترەوە دێن و لە ناو جەرگەی بیرکردنەوەی ئێمەدا جێگیر دەبن و پێویستییان بە زمانێکە بیانخاتە ناو سیستمی بیرکردنەوەوە. هێزی بیرکردنەوە لەوەدایە کە زمان بجوڵێنێت و هێزی زمانیش لەوەدایە بتوانێت بەرگەی ئەزموونی قورسی بیرکردنەوە بگرێت و سەختییەکانی دابڕێژێت و لەگەڵیدا

بگونجێت. زمانزان ئەوە نییە کە ئەو زمانە دانراوەی ئێستا باش بەکاردەهێنێت، بەڵکو ئەوەیە کە ئاسۆی بەکارهێنانە دێرینەکان جێدەهێڵێت و ڕوو لە ڕووبەری تازەی تەعبیر دەکات. زمان زانین گووتنی ئەوەیە کە نەگووتراوە بە زمان، نەوەک گووتنەوەی ئەوەی کە گووتراوە.. بۆیە هیچ کەسێک نییە بتوانێت لەسەر بەتاڵی هۆش و کەمی مەعریفەتەوە باس لە زمانزانین بکات، وەک ئەوەی بشێت زمانزانێکی جاهیل هەبیت... زمانزانی جاهیل بوونی نییە، یان جەهل هەیە بەتەنیا، یاخود زمانزانین لە پاڵ مەعریفەدا٠

بەختیار عەلیhttp://www.blogger.com/profile/02094070305101541323noreply@blogger.com12tag:blogger.com,1999:blog-7059330846638201591.post-91743524465163671402011-11-28T23:33:00.000-08:002011-11-29T04:07:57.877-08:00
دوو دەموچاوەکەی ژەنرال

«بەسەرهاتی وێنەیەک»

هەر کات باسی جەنگی فیتنام دەکرێت، ڕاستەوخۆ سێ وێنەم دێتەوە یاد. وێنەی یەکەم، نیگار پێنج منداڵی گریاوە لەسەر شەقامێک، لە ناوەڕاستیاندا کچێکی منداڵی ڕووت هەیە، دەگری و ڕادەکات و دەلەرزێت، لە پشتیشەوە چەند سەربازێکی خودە بەسەر دەبینرێن. وێنەی دووەم، نیگاری منداڵێکی ڤیتینامییە کە سەربازێکی زۆر زلی ئەمریکایی بەدیل گرتووە و داویەتە پێش خۆی. وێنەی سێهەمیش «کە بابەتی ئەم باسەمانە» وێنەیەکی ناسراو و بینراوترە، وێنەی چرکە ساتێکی زۆر کورتی نێوان مەرگ و ژیانە. پیاوێکی ڤیتنامی بچوک، قژێکی کورتی بەجۆرێکی سەرەنجڕاکێش بۆسەرەوە هەڵداوەتەوە، بە دەمانچەیەکەوە لەسەر لا وەستاوە، زیاتر پشتی لە کامێرایە، دەستی درێژکردوە، دەمانچەکەی خستۆتە سەر سەری گەنجێکی ڤیتینامی کە لە جلێکی چوارگۆشەی خەتدار و پانتۆڵێکی کورتدا وەستاوە. وێنەکە لەو ساتەدا گیراوە کە پێدەچێت گوللەکە تێیدا بەر سەری گەنجەکە کەوتبێت، هیچ شتێک لە ئاسەواری گوللەکە دیار نییە، خوێن نابینین، هێند هەیە دەموچاوی فیتکۆنگەکە بە جۆرێک گرژ بووە کە هەموو نیشانەی پێکانی هەڵگرتووە، قژی بەجۆرێک بەلادا جوڵاوە، وەک بایەکی خێرا لەگەڵ جوڵەی گوللەکەدا بردبێتی٠

ئەم وێنەیە لە هەموو وێنەکانی تری جەنگی ڤیتنام لای من کاریگەرترە، لە هەموو چیرۆکەکانی جەنگ و لە ناوی هەموو قارەمانەکانیدا پتر بە یادەوەرییەوە دەنوسێت. سی و پێنج ساڵ لە مەوبەر وێنەکەم بینیوە، بەڵام هەر کات بیر لە جەنگ و دڕندەیی مرۆڤ بکەمەوە، پتر لە هەر نیگارێکی تر دێتەوە یادم. هەڵبەت من تەنیا کەس نیم کە ئەو هەستەم هەیە، وێنەکە یەکێکە لە ناودارترین وێنەکانی سەدەی بیست، یەکێکە لە ناودارترین وێنەکانی مێژووی جەنگیش، ئێستا بۆتە بەشێک لە یادەوەری دەستەجەمعیمان وەک مرۆڤ. هەندێک وادادەنێن ئەم وێنەیە ڕۆڵێکی گرنگی لەوەدا بینیوە ئەمریکا جەنگی ڤیتنام بدۆڕێنێت٠

بەتەواوی یادم نییە لە چ تەمەنێکدا ئەو وێنەیەم بینیوە، پێدەچێت لە نێوان چواردە و پازدە ساڵاندا بووبم، ئەوکاتە شتێکم دەربارەی نەدەزانی، تەنیا وێنەیەکی ترسناکی جەنگ بوو، وەک دیمەنی نێو فلیمێک بوو بۆ من. بەڵام ئەوەی دەموچاوی ژەنراڵ لە پێشەوە ببینم و سەیری دەموچاوی بکەم، بەشێک بوون لە خولیاکانی ئەو دەمم، دەمی هەرزەکاریی، دەمی خواست بۆ بینینی هەموو شتێک، سەردەمی تینوێتی بۆ تێگەیشتن و تەماشاکردن. ئەو دەم دەرگایەکم نەبوو، لێوەی بزانم ئەو پیاوەی لە وێنەکەدا ڤیتکۆنگەکە دەکوژێت کێیە. ساڵانێک دواتر لە کتێبی « زیندەگی، جەنگە و هیچی تر»ـی ژنە ڕۆژنامەنوسی ئیتالی ئۆریانا ڤالاچی دا شتگەلێکی زۆرم دەربارەی وێنەکە دەستکەوت. ڤالاجی لەو دەمەدا وەک پەیامنێرێکی جەنگ لە ڤیتنام کاردەکات، کاتی وێنەکە دەگەڕێتەوە بۆ دوا جەژنی تیت، سەری ساڵی نوێی ڤیتینامی، لەو وەرزەدا فیتکۆنگەکان هێرشێکی بەرین بۆسەر سایگۆن دەست پێدەکەن. ئەوەی لە وێنەکەدا جێگای سەرەنجە ئەو دەست نە لەرزین و دڵنیاییەیە کە بکوژ لە گرتنی دەمانچەکەدا دەریخستووە. کوژراوەکە پێشمەرگەیەکی کۆمۆنیستی ڤیتکۆنگە بە ناوی نگوین ڤان لام، بکوژەکەش ژەنراڵ لۆن، بەڕێوەبەری پۆلیسی سایگۆنە و هەواداری ئەو حکومەتەیە کە ئەمریکاییەکان لە باشووری ڤیتنام پشتگیریدەکەن. وێنەکەش لە فۆتۆی وێنەگر «ئیدی ئادەمس» هەواڵگری ئاسیۆشێتدپرێسە لە ڤیتنام، لە ڕۆژی 1 فێبریوەری ساڵی 1968 دا گیراوە. تراژیدیای پشت وێنەکە لەویادا تەواو نابێت. ئەوەی سەرەنجی من ڕادەکێشێت پەیوەندی نێوان وێنەگر و پیاوکوژەکەیە، واتە پەیوەندی نێوان ئیدی ئادەمس و ژەنرال لۆنە... شتێکی سەرەنجڕاکێشە کە لە بری ئەوەی ژەنراڵ بەدەنگی بەرز لە تاوانەکەی پەشیمان بێتەوە، ئیدی ئادەمس لە وێنەکەی پەشیماندەبێتەوە. ئێستا ڕستەکانی ئیدی ئادەمس بە ئەندازەی وێنەکە بەناوبانگن «ژەنەراڵ فیتکۆنگێکی کوشت، منیش بە کامێراکەم ژەنراڵم کوشت. فۆتۆ هەمیشە وەک بەهێزترین چەکی دونیا دەمێنێتەوە. خەڵک هەمیشە باوەڕی پێدەکەن، بەڵام فۆتۆش دەتوانێت زۆر باش درۆبکات، هەتا بێئەوەی بشێوێنرێت یان دەستکاری بکرێت. فۆتۆش تەنیا نیوەی ڕاستی دەگوازێتەوە. ئەوەی ئەو فۆتۆیە نایڵێت ئەوەیە «گەر تۆ لەو کاتە و لەو شوێنەدا لە جێگای ژەنراڵدا بوویتایە چیت دەکرد، لەو ڕۆژە گەرمەدا، دواجار ئەو بەدکارەت گرتووە کە یەکێک و دووان و سیان لە سەربازە ئەمریکاییەکانی کوشتووە؟»٠

بە هۆی ئەو وێنەیەوە ژەنراڵ لۆن بوو بە سەمبولی شەڕانگێزی و خراپەکاری لە دونیادا، بەڵام ئێدی ئادەمس دواتر چەندەهاجار داوای لێبوردن لە ژەنراڵ دەکات لەسەر وێنەکەی، تەواو پەشیمانیش دەبێتەوە لە گرتنی. ژەنراڵ لۆن دوای جەنگ و کەوتنی سایگۆن، هەڵدێت بۆ ئەمریکا و لەوێ دوکانێکی پیتزا دادەنێت، دواجار کە لەوێش شوناسی ئاشکرادەبێت، بە هۆی نەبوونی کڕیارەوە لە ساڵی 1991 دا پیتزەریاکەی دادەخات و لە ساڵی 1998 بە شێرپەنجە دەمرێت. ئاخۆ ئەو چارەنوسە بەدەیە کە وا لە ئیدی ئادەمس دەکات پەشیمان بێتەوە? ئاخۆ ژەنراڵ لۆن پیاوێکی زۆر بەد نەبووە، وەکو ئادەمسی وێنەگر دەیەوێت بیخاتە خەیاڵمانەوە؟٠

شتێک لە نۆستالژی دەمباتەوە بۆ بیست و پێنج ساڵ لە مەوبەر، بۆ دەمێک کە کتێبەکەی ڤالاچیم خوێندەوە، دووبارە دەگەڕێمەوە سەر هەمان کتێب. لەوێدا چەند چاوپێکەوتنێکی سەرەنجڕاکێش لە نێوان ئۆریانا ڤالاچی و ژەنراڵ لۆندا دەخوێنینەوە. هەڵبەت ڤالاچی یەکێکە لە ناودارترین دیدارسازەکانی دونیا، ناوبانگیشی لەوەوە دێت کە زۆر هەست و نەستی خۆی لە داڕشتنەوەی فەزای چاوپێکەوتنەکاندا دەخاتەکار. ساڵڕۆژی یەکەمین چاوپێکەوتنی ڤالاچی و ژەنراڵ دەگەڕێتەوە بۆ حەڤدەی سێپتەمبەری ساڵی 1967، واتە بۆ 45 ڕۆژ بەر لە وێنەکە. روخساری ژەنراڵ لە وێنەکەدا دیار نییە، بەڵام ڤالاچی وەک ناشیرینترین پیاوێک وەسفیدەکات تا ئەوکاتە بینیوێتی، دەڵێت ژەنراڵ بەجۆرێک ناشیرین بووە، بە چەژنێک لووتن و دەمزل و بێ چەنە بووە، ئەو بە بینینی خواستی ڕشانەوەی تیا پەیدابووە. بەڵام ژەنراڵ لە چاوپێکەوتنەکەدا خۆی بەمجۆرە وەسفدەکات «وای خانم، من عاشقی گوڵم، هەموو ڕۆژێک دەبێت گوڵی تازە بنێنە سەر مێزەکەم، دەبێت لەسەر هەر گوڵێکیش دڵۆپێک شەونم هەبێت، یەک دڵۆپ و بەس... من کەسێکی تابڵێی ڕۆمانسیم، دەزانیت? گوڵ، مۆسیقا ... هەموو شەوێک دەبێت گوێ لە مۆسیقا بگرم، برامس، شۆپان. بە پیانۆ ئاوازەکانیان لێدەدەم و خۆم گۆرانی لەگەڵدا دەسازێنم»٠

ئاخۆ دەکرێت مرۆڤ شۆپانیش لێبدات و لە ناوەڕاستی شەقامێکیشدا دیلێک بەدەستی بەستراوەوە بکوژێت?. بەڵێ... مرۆڤ دەکرێت عاشقی گوڵ بێت و ژەنراڵێکی ترسناکیش بێت، دەشێت حەزی لە شەونمی سەر گوڵ بێت و بەوجۆرەش لە ناوەراستی شەقامێکی خاڵیدا دیلێک بکوژێت. دەکرێت هەم ناسک و هەم خوێنمژ بێت. ژەنراڵ کاراکتەرێکی ناوازە نییە، ئەوە وێنەی سیاسی مۆدێرنە، سیاسییەک کە بەدیوێکدا خۆی گەلێک پاکوتەمیز و ڕۆشنبیر و هونەردۆست دەردەخات، بە دیوەکەی دیشدا دەتوانێت تا ئەوپەڕی دڕندەیی دڕندە بێت. ژەنراڵ لۆن، کەسێکی دەگمەن و سەرپەڕ نییە، بەڵکو تەنیا نمونەیەکی زەقە بۆ ئەوجۆرە کاراکتەرە سیاسی و سەربازییەی دەوڵەتی هاوچەرخ لە هەموو شوێنێکی دونیادا پێویستی پێیەتی. وێنەی ژەنراڵ لە کتێبەکەی ڤالاچیدا ئەووێنەیە نییە کە ئیدی ئادەمس دواتر بۆی دەکێشێت، وەک پیاوێک کە کامێرا خیانەتی دەرهەق کردبێت و زوڵمی لێکردبێت. ژەنراڵ کەسێکی شەڕانگیزیی توندکارە کە بۆ دەرکردنی فیتکۆنگ لە سایگۆن گەڕەکەکانی ناو سایگۆن بە ناپاڵم دەسووتێنێت٠

ڕاستییەک ژەنەرال لۆن بۆمانی جێدەهێڵێت ئەوەیە، سیاسی لە جیهانی ئەمڕۆماندا پێویستی بە هەردوو دەموچاوەکە هەیە، بێهیچ یەکێک لەو دوو دەموچاوە ناژی، بەدیوێک دەبێت خۆی وەک عاشقی گوڵ نیشانبدات، وەک ئەو کەسە شارستانییەی کە زۆر پەیوەندی بە ئەدەب و مۆسیقا و کولتوورەوە هەیە، بە دیوێکی دیش دەبێت توانای ئەنجامدانی ناشیرینترین کوشتنی تێدا بێت. هیچ یەک لەم دوو دەموچاوە بێ یەکتری ناژین، یەک یەکتر تەواودەکەن، یەک یەکتر دروستدەکەنەوە. بەڵام هەموو سیاسییەک وەک ژەنراڵ لۆن فۆتۆگرافێکی وەک ئادەمس و ڕۆژنامەنوسێکی وەک ڤالاچی دەست ناکەوێت، لە نزیکەوە هەر دوو ساتەکەی بۆ تۆماربکەن، ناکۆکییەکەی بەو جۆرە بۆ زەقبکەنەوە. لە ڕاپۆرتەکەی ڤالاچیدا سەرگوزشتی ئەو فۆتۆیە ڕووبەرێکی زۆر گەورەی کتێبەکە داگیردەکات. هەمیشە هەمان پرسیار دێتەوە پێشێ: ئایا دەبێت ژەنراڵ ببەخشین? . کتێبەکە چەندین دیالۆگی سەرەنجڕاکێشی لە نێوان ڤالاچی و فرانسوا پلودا تێدایە، کە بۆ ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسی ئیشدەکات و پێشتر لە جەنگی کۆریاشدا پەیامنێر بووە. فرنسوا سەرەتا هەڵوێستێکی زۆر توند لە ژەنراڵ وەردەگرێت، بەڵام لە جێگایەکدا دەگاتە ئەو بڕوایەی مرۆڤ هەندێجار نابێت لە زللەیەک ببورێت، بەڵام لە جەنگدا ناچارە لە پیسترین و دژوارترین تاوان خۆشبێت، چونکە مرۆڤ لە جەوهەردا هەرگیز ناتوانێت تێبگات «ئاژەڵەکەی ناو مرۆڤ لە کویادا کاری تەواو دەبێت و مرۆڤ لە کوێوە دەست پێدەکات»٠

ئایا کێشەی دڕندەیی لای ژەنراڵ لۆن لە کوێوە سەرچاوەدەگرێت? ڕیشەکەی لە ناو سیاسەتی مۆدێرندایە یاخود هەر لە ناو جنسی مرۆڤدایە کە هەرگیز ناگاتە جێبەجێکردنی ئەو بەها ئەخلاقیانەی خۆی بۆ خۆی داناوە؟٠ڤالاچی بەوردی ئەو ساتانەمان بۆ دەگوازێتەوە کە تێیدا ژەنراڵ برینداردەبێت و دێتە سەر ئەوەی قاچی ببڕنەوە... ژەنراڵ لە بیمارستان چیتر ئەو پیاوە نییە کە لە وێنەکەدا دەیبینین و بێ دوو دڵی و بە دەستێکەوە کە نالەرزێت گوللە بە ڤیتکۆنگێکەوە دەنێت... ئیدی مرۆڤێکی لاوازە، چیتر ئەو کەسە ترسناکە نییە کە ڤیتنام لە بەردەمیدا دەلەرزێت، بەڵکو پیاوێکی بیمار و گرینۆکە کە زوو دڵی پڕدەبێت و دەکەوێتە هەڵڕشتنی فرمێسک. دوا چاوپێکەوتنی نێوان ڤالاچی و ژەنراڵ زۆر سەرەنجڕاکێشە، لە ساتێکدا وێنەکەی ژەنراڵ وەک دڕندەترین کەس بە دونیادا بڵاوبۆتەوە، ڤالاچی دەگەڕێتەوە و مرۆڤە سادەکەی ناو ژەنراڵمان نیشاندەداتەوە. لە بیمارستان ڤالاچی لێیدەپرسێت «ژەنراڵ بۆ ئەو کارەت کرد، بۆ کەسێکی دەستبەستراوەت بەوجۆرە کوشت، تۆ دەڵێیت حەزم لە جوانییە، حەزم لە گوڵەباغە?». ئەو بەهانەیەی ژەنراڵ لۆن بەدەم گریانەوە دەیهێنێتەوە ئەوەیە. کە ناتوانێت تەحەمولی جەنگاوەرێک بکات کە جلی سەربازی لەبەر نییە، یۆنیفۆرم ناپۆشێت، دەتوانێت خۆی لە نێو خەڵکی سڤیلدا بشارێتەوە، ئەوەش وادەکات کاری جەنگ بۆی سادەتر و ئاسانتر بێت. بەپێی قسەی ژەنراڵ، ئەو جۆرە خۆشاردنەوەیە زۆر توڕەیکردوە، پێیگووتووە لەم جلانەدا خۆت دەشاریتەوە و تەقەدەکەیت، دە ئیدی بڕۆ و بمرە. «بەپێی قسەکانی ژەنراڵ، ڤان لام لە کوشتن و قڕانکرنی خانەوادەی ئەفسەرێکی پۆلیسدا بەشداربووە». ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە لۆن لە دواجاردا دەڵێت هەرگیز پەشیمان نییە، چەندە ویستوێتی هەستی شەرم و پەشیمانی لە خۆیدا دروستبکات نەیتوانیوە. ئەرگۆمێنتەکانی ژەنراڵ جێگای سەرەنجن، ژەنراڵ دەڵێت «ئایا من کەسێکی بەدم? نا.. بەدترنیم لە هەر کەسێکی دیکە کە لەم جەنگەدا بەشدارە. ئەگەر من بەدم فیتگۆنگەکانیش بەدن، ئەمریکاییەکانیش بەدن، هەموو ئەوانەی پێش ئێمە هاتوون و دوای ئێمە دێن بەدن. چونکە مرۆڤ بەد نییە، بەڵکو جەنگ بەدە. لە جەنگدا هەتا باشترین و ئارامترین مرۆڤ دەبێتە کەسێکی بەد، لەوانەیە ئەو ڕۆژە من بەد بووبم، بەڵام ئاخۆ ئەو کەسەی کە کوژرا لە من باشتر بووە، تکات لێدەکەم وەڵامم بدەوە، بەڕاستی وا بیردەکەیتەوە کە ئەو لە من باشتر بووە?». ئەمە بۆچوونی ژەنەراڵە٠

ئەوەی هەر یەک لە ڤالاچی و ژەنراڵ لێرەدا فەرامۆشیدەکەن ئەوەیە کە ئەم ناکۆکییە جەوهەری سیاسەتی مۆدێرنە... ئەوە ئەو سیستمە سیاسییەیە کە سنووری نێوان سیاسی و پیاکوژ بەجۆرێک تەنکدەکاتەوە، هەندێجار جیاکردنەوەیان ئەستەمە. لە سیاسەتی مۆدێرندا جەلاد ناتوانێت قوربانی وەک قوربانی ببینێت، بەڵکو لە باشترین حاڵەتدا وەک خراپەکارێکی دەیبینێت. ژەنراڵ ڕای وایە ئەو جەنگە، جەنگی نێوان کۆمەڵێک بەدە... بەوەدا هەموو خراپەکارن، لێرەوە کوشتن لە هەموو لایەکەوە حەڵاڵە. ئەم لۆژیکە لە پشت تەواوی سیاسەتی دونیاوە وەستاوە، ئەگەر من بەدم لە بەرئەوەیە کە ئەوانی تر باشتر نین... ئەمە دروشمی نهێنی هەموو تاوانەکانی ناو سیاسەتە. ئەوەی حەز لە گوڵ بکەیت و خۆت وەک عاشقی جوانی دەربخەیت و ئەوانی تر بە مەخلوقاتی بەد بزانیت ئەوە جەوهەری تاوانەکەیە... تاوانە گەورەکەی ژەنراڵ بە بڕوای من ئەوە نییە کە دیلێک دەکوژێت، بەڵکو ئەوەیە کە حەزی لە شۆپان و گوڵی شەونم لەسەرە و هەمووانیش بە بەد تەماشادەکات، ئەو دوو بنەمایە وایانکردوە ژەنراڵ ئاسان و بێدوودڵی و بەدەستێکی وا چەسپیو و نەترسەوە دیلێک بکوژێت. گەر ژەنراڵ حەزی لە گوڵ نەبایە... ئێمە هەرگیز ئەو وێنەیەمان نەدەدی. لێرەوە من زۆرجار ئەوەندەی لە سیفاتی پۆزەتیڤی سیاسییەکان و عەسکەرییەکان دەترسم لە سیفاتە بەدەکانیان ناترسم، زۆرجار ئەوەی وادەکات زۆر دڕندەبن ئەوەیە کە حەزیان لە گوڵەباغە٠
بەختیار عەلیhttp://www.blogger.com/profile/02094070305101541323noreply@blogger.com3tag:blogger.com,1999:blog-7059330846638201591.post-35561409151661339702011-11-19T22:22:00.001-08:002011-11-19T22:22:47.035-08:00سلاڤۆ ژیژیک بۆ لهۆلستریت بوو؟

ئەو وتەیەی فەیلەسوفی چیکی «سلاڤۆ ژیژیک» ماوەیەک لەوەوبەر بۆ خۆپیشاندەرانی ۆلستریتی خوێندەوە، بەجۆرێک لهجۆرەکان کورتکردنەوەو چڕکردنەوەی تەواوی بیرکردنەوەی سیاسی ئەو بوو. لەو وتەیەدا دوو تێزەی سەرەکی زاڵ بوون. یەکەم: گووتنی حەقیقەت لهسیستمی کەپیتالیزمی مۆدێرندا کاری نەکردەیە. دووەم: تەواوی سیستم بۆ ئەوە کاردەکات خەیاڵی مرۆڤ بەجۆرێک بخەسێنێت، ئەگەری ئەلتەرناتیڤی تێدا بمرێت. گرنگی وتارەکەی ژیژیک لەوەدایە کە لەساتەوەختێکدایە کە سیستمی کەپیتالیستی ئەو پشووە دوورودرێژەی خۆی تێدەپەڕێنێت کە دوا بە دوای هەرەسی سیستمی سۆڤێتییەوە بۆی هاتە بەر. لەو بیست ساڵەی دواییدا بڕی هەرە زۆری رەخنە لهدونیادا تەنیا ئاڕاستەی سیستمی کۆمۆنیستیو مۆدێلی ئیسلامی حوکمڕانی کراون... لهڕێگای ئەو دوو مۆدێلەوە کەپیتالیزم خۆی وا نیشاندەدات، کە ناشیرینی ئەلتەرناتیڤەکانی ئەو، بەهانەیە بۆ بێدەنگیو چاوپۆشین لههەموو دزێویو خراپەکانی خۆی. ئەمڕۆ ئەو قۆناغە بەرەو کۆتایی دەڕوات... مرۆڤایەتی هێدی هێدی روونتر دەبینێت کە ئەو چیتر نە لهژێر حوکمڕانی ستالینیدا دەژیو نە ئیمپراتۆرییەتی بنلادنی بەڕێوەیە، بەڵکو هەموو گەر لهکابولین یاخود شیکاگۆ لهواقیعێکی کۆنکرێتو داڕێژراودا دەژین کە واقیعێکە کەپیتالیزمی مۆدێرن دروستیکردوە. ئەوەی ژیانو جوڵەو خەیاڵو بیرکردنەوەی مرۆڤەکان دادەڕێژێت، هیچ نییە جگە لهکەپیتالیزم، لەسیستمێکی تەواو کۆنترۆڵکراوو ئاڕاستەکراو، کە وەک سیستمێکی تۆتالیتارو سەرتاپاگیر بێئاگایی خۆمان هەموو شتێکمان بۆ دیاریدەکات لهڕەنگی گۆرەوییەکانمانەوە تا جۆری ئەو خەونانەی کە دەیبینین. کەپیتالیزمیش بەهەشتی سەر زەمینی نییە، بەڵکو سیستمێکە لهناوەوەڕا قاندراوە بە هەموو جۆرەکانی ستەم، وە ئەگەر لهناوخۆیی خۆیدا کەمێک لهستەمی سیاسیو فیکری گوزەرابێت، بۆئەوەیە ستەمی ئابووریو ئیداریی گەورەتر بکاتو تێیپەڕێنێت. گرنگی ژیژیک لەوەدایە کە بۆ تێگەیشتن لهکەپیتالیزمی مۆدێرن وەک مارکسییە تەقلیدییەکان نامانباتەوە بۆ قسەکردن تەنیا لهجیاوازی چینایەتیو ئابووری، لهبەرئەوەی ئەم جیاوازییە سووکو سادە بە جۆرێک لهناو سیستمدا تواوەتەوە، بەجۆرێک ئاسایی «نۆرمالیزە» کراوە، بووە بە بەشێک لهبەڵگەنەویستە سروشتییەکان، بە شێوەیەک هەموو مەکینەی راگەیاندنو پەروەردەکردنو ئیشکردن، هەموو ئەو سیستمە زمانەوانیو دەلالیو هێماسازییەی کە سیستم دروستیکردوە، چۆتە خزمەتی ئەو پرۆسەیەوە... بە شێوەیەک هێزی سەرەکی سیستم ئێستا لەوەدا نییە کە هێزی کاری هەموو مرۆڤەکانی ئەم ئەستێرەیە کۆنترۆڵدەکات، بەڵکو لەو «شێوازی یادبردنەوەو ئیقناعو ئاراستەکردنەدایە» کە خەیاڵو بیرکردنەوەی مرۆڤەکان وەها پڕدەکات بەجۆرێک بیربکەنەوە «ئەم سیستمە تەنیا سیستمی مومکینە» وە «لەمە باشتر کاری نەکردەیە». ئەوەی لێرەدا من مەبەستمە ئاماژەکردنی قووڵی ژیژیکە بۆ پەیوەندی سیستم بە کۆنترۆڵکردنی خەیاڵەوە. ئەو دەڵێت لهسنووری فەنتازیای مرۆڤەکاندا ئێستا هەموو شتێک مومکینە، ئەگەری روخان یان گۆڕینی کەپیتالیزم نەبێت... ژیژیک لەوەدا لەسەر هەقە، پیشەسازی خەیاڵ لهخۆرئاوادا ئێستا هەموو شتێک بەرهەمدەهێنێت، تاکە شتێک کە ناکرێتو ناتوانرێت بەرهەمبهێنرێت، ئەگەری کۆتایی یان گۆڕانی ریشەییە لهناو کەپیتالیزمدا. لهئێستادا ئەوپیشەسازییە هەموو شتێک دروستدەکات، ئەگەری ئەوەی ئەستێرەیەکی تر بدات بە زەویداو ژیان نەهێڵێت، ئەگەری ئەوەی ڤیرۆسێک تەواوی ژیان لهنێوببات، ئەگەری ئەوەی زەوی لهناوەڕاستدا دوو کەرت بێتو مانگ بکەوێتە خوارەوە... لهخەیاڵی ئینسانەکاندا لهئەگەری هەرەسی کەپیتالیزم گەورەترە. ئەوەی کەپیتالیزمی هێشتۆتەوە، ئەوەیە کە چیتر مرۆڤەکان توانای بیرکردنەوەیان لهئەلتەرناتیڤ نەماوە. بەوەدا ئەلتەرناتیڤەکانی کەپیتالیزم، تا ئەمڕۆ ئەلتەرناتیڤی ترسناک یان ناپراکتیکی یان دینیو کۆنگەرابوون، ئیدی دەبێت مرۆڤایەتی هەموو بەدبەختیو ناشیرینی سیستمی کەپیتالیزم قەبووڵبکاتو بیر لهئەگەرێکی باشتر بۆ ژیان نەکاتەوە. ئەم تێزەیەی ژیژیک، مێژوویەکی فەلسەفی دوورو درێژی لهپشتە. ئێمە لهتێزە بنەڕەتییەکانی قوتابخانەی فرانکفۆرتەوە ئەوە دەزانین کە هێزی سیستم لهبونیادە ئابووریو عەسکەرییەکەیدا نییە، بەڵکو لهتوانایدایە لەسەر دزەکردن بۆ ناو ژیانی رۆژانەو ئاکاری مرۆڤ، بۆ ناو نەستو فەنتازیا. داگیرکردنی خەیاڵی ئینسانەکان، کۆنترۆڵکردنی نەستیان بە ئەندازەی کۆنترۆڵکردنی دەسەڵاتی سیاسی گرنگە بۆ مانەوەی سیستەم. ئاخۆ هۆی چییە کە پرۆسەیەکی وا گرنگ تووشی بەرەنگاریی گەورە نەبۆتەوە؟ ئاخۆ ئەم پرۆسەیە لهئاستی فیکردا تاوتوێ نەکراوە، یاخود لهڕاستیدا توانای تەرجەمەکردنی ئایدیاو بۆچوونی فەلسەفی بۆ سیاسەتو بەرەنگاری لەم سەردەمەدا تەواو لاواز بووە؟. ئاخۆ ئەم هێزە، دەگەڕێتەوە بۆ بەهێزی کەپیتال، یان بێهێزی میکانیزمەکانی بەرەنگاریی؟... ئاخۆ ئەوە دەسەڵاتی رەهای کەپیتاله ئەو دۆخەی دروستکردوە، یاخود لاوازی بزووتنەوەی چەپە کە ناتوانێت بنەما کلاسیکیو دێرینو بێکەڵکەکانی سەدەی نۆزدە تێپەڕێنێتو ژێرخانێکی فیکری نوێ بۆ بەرەنگاریی دابڕێژێت؟. ئەوەی سەیری مێژووی بزاوتە فەلسەفییە گەورەکانی دوای جەنگی جیهانی بکاتو تا ئەمڕۆ بیانخوێنێتەوە، دەبینێت کە لهڕاستیدا بەشی هەرە زۆر فیکری فەلسەفی هاوچەرخ لهبەریانو رەوتە گەورەکانیدا رەخنەی قووڵە لهکەپیتالیزم. فەلسەفەی مارکۆزە، لاکان، سارتەر، فۆکۆ، دۆلۆز، ئاگامبنو دەیانی تر پێکڕا رۆچوونی قووڵن بە ناو میکانیزمەکانی ئیشکردنی سیستمدا. ئەم کولتوورە رەخنەییە گەورەیە لهخۆرئاوا لههەموو ئاستەکاندا «ئاستی ئەکادیمی نەبێت» فەرامۆشکراوە. دیلبوونی فیکری فەلسەفیو رەخنەیی لهچوار دیواری زانکۆکاندا وایکردوە، دزەکردنی ئەو رەخنە قووڵانە بۆ ناو هوشیاریی سیاسی مرۆڤەکان کاری نەکردەبێت. ئەوەی خەیاڵی ئینسانەکان بەجۆرێک سڕبووەو وادەزانن کە جۆرە ژیانێکی تر، لەدەرەوەی کۆمەڵگای بەرخۆرییو تەکنیکی بە سروشتی ئەمڕۆی نەکردەیە، ناگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە بە راستی مرۆڤایەتی ئازادە لهتاوتوێکردنی ئەگەرو ئەلتەرنایتڤی تردا، بەڵکو دەگەڕێتەوە بۆ پرۆسەیەکی ترسناکی دیسپلینکردنی خەیاڵ، بە شێوەیەک نەتوانێت جگە لەو جیهانەو لەو سیستمە فەنتازیای ئەگەرێکی تر بکات. لەسەدەی نۆزدەدا ئەوەی دینەمۆو میکانیزمی بەرەنگاربوونەوەی سیستم بوو، فیکری یۆتۆپی بوو... یۆتۆپیا لەسەدەی هەژدەو نۆزدەدا تەنیا دوو بەرهەمهێنی خەیاڵپڵاو نەبوون، بەڵکو دوو کەرەستەی گرنگی پشکنینو دۆزینەوەی ئەلتەرناتیڤ بوون بۆ سیستم. مرۆڤایەتی بەردەوام لهپشت هەر ئەگەرێکەوە بیری لهئەگەرێکی تریش دەکردەوە، بەڵام پێدەچێت سیستمە تۆتالیتارییەکانی سەدەی بیست، تەواو رۆحی خۆیان بەخشیبێت بە کەپیتالیزمی مۆدێرن. ئەمجۆرە لهسیستمی گلۆبال کە ئەمڕۆ لەسەر رووی زەوی باڵادەستە، ئەو رۆحە دێرینەی تۆتالیتاریزمەکانی بۆ خۆی وەرگرتووە، رۆحی کوشتنی هەموو ئەلتەرناتیڤێک. بەجۆرێک ئاشکرا دەبینین کە ئێستا جۆرە تۆتالیتاریزمێکی نوێی گەردونی لەدایکدەبێت، گەر تۆتالیتاریزم لەسەر بنەمای دیسپلینو کۆنترۆڵی تەواوەتی بەند بێتو لەسەر بەلاوە نانی ئەگەری هەموو ئەلتەرناتیڤێک بژی، ئەوا کەپیتالیزمی نوێ، لەگەڵ هەموو سەرپۆشە لیبرالەکەیدا، بە ئیمتیاز سیستمێکی تۆتالیتارەو رۆژ دوای رۆژیش پتر پرۆسەی بە تۆتالیتار بوونی خۆی قووڵدەکاتەوە.

بۆ ئەوەی بتوانین دژی سیستم بین، دەبێت باوەڕمان بەوە بێت کە نەبینینی واقیع سەرەتا بە کۆنترۆڵکردنی خەیاڵدا دەڕوات.. روخاندنی سیستەم، بە روخاندنی ئەو پەرێزو دیوارانەدا دەڕوات کە بۆ سنووری بیرکردنەوەو تێڕامانو خەیاڵی داناوە. لێرەوە جارێکی دی هێزی شۆڕشگێڕانەی خەیاڵ دێتەوە سەر شانۆ، ئەو هێزەی کە لهشۆڕشی شەستو هەشتدا بەڕاست بنەما گەورەکانی مۆراڵی کەپیتالیزمی تەقلیدی هەژاند... چونکە بنەمای هەرە سەرەکی سیستم لهخەساندنی خەیاڵی ئەلتەرناتیڤدایە، بەوەدا خەیاڵمان ناتوانێت تا ئەو جێگایە بڕبکات کە کەپیتالیزم سیستمێکی پڕ شەبەقەو هێزێکی ئەفسانەیی نییە، سیستمێکە خاڵی نییە لهخاڵگەلو هەرێمی لاوازو کۆنترۆڵ نەکراو، ناتوانین بەرگرییو مقاوەمەت دژ بە خراپییەکانی ئەم سیستمە بگەێنینە ئاستێکی باڵا. مرۆڤایەتی دووبارە دەبێت باوەڕ بەوە بهێنێتەوە کە هیچ سیستمێکی ئەبەدییو پێرڤێکت بوونی نییە، دەبێت فیکرەی گۆڕانو شۆڕش لهناو هەموو سیستمێکدا چ بە مانا مەجازیو چ بە مانا پراکتیکیەکەی زیندوو بێت، تا نەبێتە زیندانێکی گەورە. یان دروستترو فەلسەفیانەتر بدوێم دەبێت هیچ سێنتێزێکی کۆتایی داخراو بوونی نەبێت، کە ئەگەری تێزو دژە تێزی دی تێیدا وەدەرنرابێت... ئەوەی باوەڕ بە بوونی سێنتیزی وابکات، هەتا ئەگەر خۆی وەک لیبرالیش دەربخات، خزمەتی بنەماکانی تۆتالیتاریزم دەکات. ئەمڕۆ بەزەبری ئەو بزاوتە کۆمەڵایەتییە نوێیانەی لهخوارەوە دێنەسەرێ، لهگۆڕەپانەکانی ئەتینا وە تا ۆلستریت هەست بە هەناسەو جوڵاندنەوەی هێزێکی تازە دەکەین، دەتوانین بڵێین جارێکی تر هێزی واقعییانەی خەیاڵ، هێزی بیرکردنەوە لهئەلتەرناتیڤ ورد وردە زیندوو دەبێتەوە، بەڵام ناکرێت ئەم هێزە لهئەسپێکی کۆن ببەسترێت، واتە من لەو باوەڕەدا نیم کە مارکسیزمی تەقلیدی بە کەرەستە کلاسیکییەکانی بتوانێت ئەم هێزە ئاڕاستەبکات. ئەوەی گرنگە بەگەڕخستنی تەواوی ئەو رەخنە قووڵانەیە کە لەسەدەی بیستدا لەم سیستمە گیراون، گەڕانەوەیە بۆ ئازادی مرۆڤ بە جەوهەرە وجودییەکەی وەک لای سارتەر دەمانبینی، بەرفراوانکردنی تاکتیکەکانی بەرگرییە بەو جۆرەی فۆکۆ لێیدەدوا، بەهێزکردنی خاڵەکانی هەڵهاتنو هێڵەکانی بازدانو راکردنە بەو جۆرەی دۆلۆز باسیدەکرد، بەهێزکردنی بڕوایە بەو شەبەقە قووڵەی لههەناوی سیستمدایە وەک ژیژیک باسیدەکات، بەرەنگاربوونەوەی مۆراڵی سیستەمە بە نامۆراڵ وەک لای ژان ژینییە بینیمان، بەرەنگاربوونەوەی عەقڵانییەتی دیسپلینکارە بە شێتییەکی شۆڕشگێڕانە وەک لای ئارتۆ دەردەکەوت... ئەوانە هەموو سەرەتای جیاواز جیاوازن بۆ بەرەنگاربوونەوەی تۆتالیتاریزمی کەپیتالیستی. مرۆڤایەتی ئەمڕۆ پێویستی بە زیندووکردنەوەی خەیاڵی خۆی هەیە، بۆئەوەی باوەڕ بهێنێت کە ئەم سیستمە، بەمجۆرە داخراوە، ئەبەدیی نییە... گرنگترین شت ئەمڕۆ ئەوەیە کە خەیاڵی مرۆڤ بەشی ئەوە زیندووببێتەوە تێبگات، کەپیتالیزم وەک هەموو سیستمەکانی تر، سیستمێکی تێپەڕە، مێژووش ئەگەری ئەلتەرناتیڤی باشترو مرۆڤانەتری زۆر لهبەردەستدایە... بەبێ سەوزبوونەوەی ئەم بڕوایە ئەستەمە هیچ بەرەنگاربوونەوەیەکی راستەقینە سەر بگرێت... پێموایە هەر بۆ گەیاندنی ئەو پەیامەشە سلاڤۆ ژیژیک لهۆلستریت بوو.

بەختیار عەلیhttp://www.blogger.com/profile/02094070305101541323noreply@blogger.com1tag:blogger.com,1999:blog-7059330846638201591.post-12010978290839343252011-11-03T23:52:00.000-07:002011-11-03T23:52:11.522-07:00وەچەکانی ئۆرفیۆس "4" حەلاج

تراژیدیای ئۆرفیۆس لهسێ وێستگەی سەرەکیدا کۆدەبێتەوە 1.عەشقێکی بێسنوورو هەوڵ بۆ گەیشتنێکی ناکۆتا بە یار. 2.هەوڵدانی بۆ هەڵگرتنی سنووری نێوان ژیانو مردن. 3.بەکارهێنانی کەرەستەیەکی لاوازی ئینسانی بۆ ئەو دوو فەرمانە سەختە کە هونەرە. گەر لهئەزموونی حەلاجیش بروانین هەمان ریز بەندی دەبینینەوە. 1.عەشقێکی بێسنوور بۆ خوداو هەوڵێکی گەورە بۆ یەکبوون لەگەڵ خالیقدا. 2.هەڵگرتنی سنوورو بەربەستەکانی نێوان خالیقو مەخلوق. 3.بەکارهێنانی کەرەستەیەکی لاوازی ئینسانی بۆ تەعبیر لەو خواستە کە شیعرە.

چیرۆکی مەنسوری حەلاج لەوە بەناوبانگترە پێویستی بە گێڕانەوەی من بێت، ئەو یەکێکە لههەرە گەورەترین کاراکتەرەکانی مێژووی تەسەوف، زیادەڕەویش نییە گەر بڵێین زیندووترینو بەکاریگەرترین کاراکتەری مێژووی ئیسلامە، تاکە کاراکتەری ئەو مێژووەشە کە ژیانیو مردنی چ لهخۆرهەڵاتو چ لهخۆرئاوا، هەم لەسەردەمی خۆیو هەم لهئێستاشدا جێگای خوێندنەوەو تەفسیرو رامانە.

ئەزموونی حەلاج ئەزموونێکی ئۆرفیۆسییە، بەڵام بە دیوە هەرە سەختەکەیدا. ئەو ئەرکەکەی زۆر لهئەرکی ئۆرفیۆس سەختترە. لەبەرئەوەی وەک مەحبوبە، کەسێکی ئەستەمی هەڵبژاردوە کە «زاتی ئیلاهییە»، وەک نیازیش نیازێکی ئەستەمتری خستۆتە پێشچاوی خۆی، کە هەڵگرتنی سنووری نێوان خۆیو ئەو زاتەیە، هەوڵە بۆ تێکەڵبوونێکی رەها، بۆ توانەوە لهنوری مەعشوقدا. جگە لەوە شێوەی کوشتنی حەلاج، کوشتنێکی تەواو ئۆرفیۆسییە، راستە تا ئێستا شێوەی لهخاچدانو هەڵواسینو پارچەپارچەکردنی مەسیحمان بیر دەهێنێتەوە، بەس گەر وردتر بڕوانین بڕی لێکچوونەکانی نێوان حەلاجو ئۆرفیۆس دەیانجار لهلێکچوونەکانی نێوان حەلاجو مەسیح گەورەترە. حەلاج وەک ئۆرفیۆس هونەرمەندە، عاشقە، پڕ گومانە، واتە کۆی سیفەتە سەرەکییەکانی هێندەی دەچێتەوە سەر ئۆرفیۆس ناچێتەوە سەر مەسیح... هەتا مردنەکەشی وەک مردنەکەی ئۆرفیۆسو پۆشکینو کۆرنیامێنتال لهخودکوژی دەچێت پتر لەوەی لهکوشتنی ئاسایی بچێت. ئەو وەک مەسیح نییە لەسەر خاچ بڵێت «خودایە... خودایە... بۆ بەجێتهێشتم»، ئەو وەک ئۆرفیۆسە کە سەرەکەی بە کوژراویش هەر گۆرانی دەڵێت. لێرەدا مەبەستمە بڕێک زیاتر دژی ئەو تیورەیە بوەستمەوە کە هەندێک لهباسکارە خۆرئاواییەکان سەبارەت بە ریشە مەسیحییەکانی حەلاج دەیوروژێننو پێیانوایە حەلاج لهناخیدا مەسیحی بووە نەوەک موسوڵمان، لەوانە تەفسیرە ناسراوەکانی «ئۆگست میوللەر» لەسەر جەوهەری نەسرانی ئەزموونی حەلاج. ئەوەی من تێیبگەم، تراژیدیای حەلاج هێندەی درێژکراوەی تراژیدیای شاعیرانە لەسەر زەوی، درێژکراوەی تراژیدیای پێغەمبەران نییە، هێندەی ئەزموونی هونەرمەندێکە کە بەدوای ئەستەمو نەکردەدا دەگەڕێت، ئەزموونی دیندارێک نییە کە تەنیا خودای خۆشدەوێت. هەڵبەت بەرابەر هەوڵەکانی بە نەسرانیکردنی حەلاج، هەوڵی بە براهمانی کردنیشی دراوە، بە چەشنێک هەندێک وادەبینن لهئەزموونی رۆحی حەلاجدا هەموو جەوهەری سۆفییەتی ئاسیایی بەرجەستەبووە... دیارە لێرەدا من ناچمە ناو قووڵایی کێشەی جەوهەریی تەسەوف لای حەلاج، کە کێشەیەکی سۆفیو فیکری زۆر ئاڵۆزە، پابەندی تێگەیشتنی مەزهەبو دیانەتە جیاوازەکانە لهمەسەلەی «یەکبوون ـ توحید»و مەسەلەی «جەوهەری خالیس» لای سۆفیو فەیلەسوفە دێرینەکان، بەس هێندەم دەوێت ئەوە روونبکەمەوە کە حەلاج قوربانی وەزیفەیەکی ئەستەمە، وەک چۆن ئۆرفیۆس بە گژ نەکردەو نەشیاودا دەچێت «مردوویەک لهمردن بگێڕێتەوە»، حەلاجیش بە گژ کارێکی لەوی ئەو ئەستەمتردا دەچێتەوە «جیاوازی نێوان خۆیو خودا هەڵبگرێت»... کەرەستەی هەر دووکیشیان بۆ جێبەجێکردنی ئەم وەزیفە نەکردەیە یەک شتە، «هونەر». یەکێک لهخاڵە زۆر گرنگو هاوبەشەکانی نێوان ئۆرفیۆسو حەلاج دەگەڕێتەوە بۆ خواستی هەردووکیان بۆ ئاشکراکردنو دەرخستنی تواناکانی خۆیان. سەیر نییە کە یەکێک لههەرە سۆفیە هاوچەرخەکانی حەلاج، ئەبوبەکری شبلی عەیبی گەورەی حەلاجو کوشتنەکەی دەگێڕێتەوە بۆ ئەو خۆئاشکراکردنە. دەڵێت «کنت اناو الحسین بن منصور شیئا واحدا، الا انە اظهرو کتمت». حەلاج وەک لهچیرۆکە جیاوازەکانیدا دەردەکەوێت کەسێکی زۆر بەدەرەوە بووە، وەک چۆن ئۆرفیۆس مۆسیقای خۆی بۆ هەموو دونیا بە ئاشکرا لێدەدات، حەلاجیش هەمانشێوە نهێنییە رۆحییەکانی خۆی بە ئاشکرا بەیاندەکرد، باوەڕی وابوو کە بەو بەلاغەتە گەورەیەی خۆی دەتوانێت بگاتە هەموو شتێک، گەرچی دڵنیابوو تەنیایە، گەرچی دەیگووت «الصوفی وحدانی الذات لایقبلهاحدو لا یقبل احدا». لەگەڵ ئەوەشدا بێترس خۆی ئاشکرادەکات. پرسیارەکە ئەوەیە حەلاج بۆ وەکو ئەبوبەکری شبلی نەکردوە؟ ئەویش سوفییەکی گەورە بوو وەک ئەو، لادانەکانیشی لهلادانی حەلاج کەمتر نەبوون، بەڵام حەلاج بۆ وایدەکرد، بۆ زۆر دەجوڵا، بۆ دونیا دەگەڕا، بۆ هەر جارەی بە بەرگێکەوەو بە ئایدیایەکەوە دەردەکەوت؟ ئاخۆ ئەمجۆرە وروژاندنو ناحەزژەنییەی بۆ دەکرد؟ . وەڵامەکە هەمان ئەو وەڵامەیە کە لای ئەپۆلۆنێر بینیمان. حەلاج بۆ مردن دەگەڕا، مردنێکی شاعیرانەی گەورە.

لێرەدا رستەیەکی تری شبلی دەربارەی حەلاج بە بەڵگە وەردەگرم، کە دەڵێت «منو مەنسور یەک شت بووین، من شێتێتییەکەم رزگاریکردمو ئەو عەقڵی لهناوی برد». گەر بەپێی ئەو قسەیە بێت، خۆئاشکراکردنی حەلاج، گوێنەدانی، کارێکی عاقڵانە بووە، بێدەنگی شبلیش کارێکی شێتانە... حەلاج خۆی ویستوێتی بکوژرێت، بەپێی خۆی بەرەو مردن رۆیشتووە، یاخود دروستتر بڵێین، بەجۆرێک لهجۆرەکان خۆی نەخشەی بۆ کێشاوە. لهشانۆگەرییەکەی سەلاح عەبدولسەبوردا «مەرگەساتی حەلاج» دیمەنێکی سەرەنجڕاکێش هەیە، کە ئاشکرا ئەوە دەردەخات کە حەلاج خۆی مەرگی هەڵبژاردوە. لهشانۆگەرییەکەدا، واعیزو هاوڕێکانی لهبەردەم حەلاجی لهخاچدراوا لهگروهێک خەڵکانی سۆفی دەپرسن: «ئێوە کێن؟». لەوەڵامدا دەڵێن «ئێمە بکوژانین ئەوانەین کە حەزمان لهوشەکانی کرد، لێیگەڕاین بمرێت تا وشەکانی بمێنێتەوە». دواتر بە روونی دەڵێن حەلاج پێیگووتوون «ئەوەی بمکوژێت، خواستی من جێبەجێدەکات» یان دەڵێت «ئەوەی بمکوژێت دەچێتە بەهەشت، چونکە بە شمشێری خۆی بازنەکە گرێدەدات». هەڵبەت تەفسیری سەلاح عەبدولسەبور تا ئەندازەیەک رۆحییەتی گۆڕینی حەلاجی تێدایە بۆ سەمبولێکی هاوچەرخ، بۆ هێمایەک لههێماکانی یاخیبوون، بەڵام ئەم خواستی مردنەی کە ئەو ئاماژەی پێدەکات، بەشێکە لهئەزموونی بنەڕەتی حەلاج خۆشی، واتە بەدەر لههەرجۆرە رەمزاندنێکی هاوچەرخانەش بۆی، ئەم رەگەزە پێکهاتێکی بنەڕەتی ژیانو مردنی حەلاجە، وەک خۆی دەڵێت «اقتلونی یا ثقاتی ـــ ان فی قتلی حیاتی».

گەر تەماشابکەین حەلاج بە شێوەیەکی کورتتر بەڵام سەختتر بە ئەزموونی ئۆرفیۆسدا دەڕوات، ئۆرفیۆس دەچێت بۆ هادەس، دەگەڕێتەوە، دەکوژرێت بۆ ئەوەی دووبارە بکەوێتەوە بنی هادەسو بەوجۆرە لەگەڵ ئۆردیکادا یەکبگرێتەوە.

بەڵام حەلاج دەیەوێت بگات بە مەعشوقە، بەڵام ناتوانێت جیاوازی بکات لهنێوان خۆیو مەعشوقەدا، ناتوانێت جیاوازی بکات لهنێوان خودی خۆیو زاتی ئیلاهیدا. ئەو نایەوێت ئۆردیکا بهێنێتەوە، بەڵکو ئەرکێکی ئەستەمتری داناوە، ئەرکێک کە لهڕۆحی هەموو عاشقێکی راستەقینەدایە، توانەوەی تەواو لهمەحبوبەدا، دەستهەڵگرتنی ناکۆتا لهخود، جیانەکردنەوەی خۆی لهمەعشوق، پێداگرتن لەسەر یەکبوونو یەک جەوهەریی عاشقو مەعشوق. ئۆرفیۆس سۆفی نییە، نیازێکی بەوە نییە، ئەو مەودا جەستەییەی دەکەوێتە نێوان خۆیو مەعشوقەوە بیسڕێتەوە، ئەو ئۆردیکای وەک جەستەیەک بەرابەر جەستەی خۆی دەوێت، خواستی بۆ ئۆردیکا، خواستە بۆ بوونە مادییەکەی، بەڵام حەلاج لەسەفەری خۆیدا، لهدابەزینی خۆیدا بۆ هادەس، نیازێکی نەکردەی هەیە، دەیەوێت دەستبەرداری جەستەی خۆی بێت، دەستبەرداری منی خۆی بێتو لهزاتی مەعشوقەدا کە لێرەدا «زاتی ئیلاهییە» بتوێتەوە. خۆی دەڵێت « بینیو بینک انی ینازعنی ــ فارفع بلگفک انیی من البین». دەبێت «من ـ انا» ـی حەلاج لهبەیندا هەڵگیرێت، چونکە ئەو منە بووە بە رێگر لهڕێگای گەیشتنی تەواوەتی حەلاجی عاشق بە مەعشوقی خۆی. ئەو هەر لهبنەرەتدا ناتوانێت لهنێوان خۆیو خودا دا جیاکاری بکات. دەڵێن حەلاج لەسەر ئەوە کوژراوە، کەسێک لێیدەپرسێت جوبەکەت چی تێدایە، ئەویش دەڵێت «مافی جبتی الا اللە». حەلاج خۆیو خودای بۆ جیانەکراوەتەوە، تاکە رێگڕیش کە لهنێوان خۆیو خودادا بینیوێتی ژیانی خۆی بووە. ئەوە کێشەی حەلاجە، ئەو ئۆرفیۆسێکە کە دەچێت بۆ لای مەحبوبە نایەوێت لەگەڵ خۆی بیهێنێتەوە بۆ دونیا، بەڵکو دەیەوێت لەگەڵیا بمرێتو لهجاویدانو ناکۆتادا بتوێنەوەو یەکبگرن. سەفەرەکەی حەلاج تەواو وەک ئەوە وایە ئۆرفیۆس داوا لهئۆردیکا یان لهخودایانی هادەس بکات بیکوژن، تا رۆحی بە جۆرێکی ئەبەدی بە رۆحی مەعشوقە بگات. واتە حەلاج دەزانێت کە هێنانەوەی ئۆردیکا بۆ دونیا هیچ مانایەکی نییە، سوودی چییە کە جارێک دولبەر لهمەرگ رزگاربکەیت، بۆئەوەی دووبارە بێتەوە سەر هەمان زەویو ناو هەمان دونیاو ناو هەمان قەفەز. سوودی چییە کە یەکگرتن لەگەڵ مەحبوبەدا یەکگرتنێکی موتڵەق نەبێت. لێرەوە حەلاج دەزانێت تا ئەو لهژیاندا بێت، تا ئەو لهپێستی خۆیدا بێت، تا ئەو نیشتەجێی قەفەزی جەستەی خۆی بێت، گەیشتن بە یار ئەستەمە. ئیدی گەڕان بۆ مەرگ دەبێت بە جەوهەری سەفەرە ئۆرفیۆسییەکە. لێرەدا ئیشی شیعریش هەمان ئیشە کە لای ئۆرفیۆس دەیبینین، مەستکردنی ئەوانی دیو توڕەکردنیان... شیعر لهئەزموونی حەلاجدا هەم کەرەستەی گەیشتنە بە خواستو هەم کەرەستەی گەیشتنە بە مردن. لێرەدا جەوهەری گومانە ئۆرفێۆسییەکەش زیندوە، شیعر بەتەنیا حەلاج ناگەێنێتەوە بە خودا، بەڵکو شیعر تەنیا لهپاڵ مردندا دەتوانێت ئەو کارە بکات. لهئەزموونی حەلاجیشەوە جارێکی تر تێدەگەین گومان لههێزی هونەر ئامادەیە... خودا تەنیا بە شیعر، بە هەڵچوونە دەرونییەکان، بە لادانە سۆفیستییەکان، بە مەستکردنی ئەوانی تر، بە وشەو موعجیزە دەرگای خۆی ناکاتەوە... شیعر تەنیا دوژمنان دروستدەکات، دوژمنانێک کە دەبێت هەبن تا شاعیر بگاتە بڵندیی تەواوی خۆی، دوژمنانێک پێویستن تا ئۆرفێۆسو پۆشکینو حەلاجو کۆرنیامێنتال بکوژرێن. هونەر هیچ کات بەشی ئەوە بەهێز نییە موعجیزەی وەها دروستبکات، سنووری نێوان ژیانو مردن، سنووری نێوان خالیقو مەخلوق، سنووری نێوان حەقیقەتو خەیاڵ، سنووری نێوان خۆشەویستیو کینە هەڵبگرێت. هونەر لای هەموو وەچەکانی ئۆرفیۆس، هێندەی کەرەستەیەکی گرنگی گەیشتنە بە مردن، ئەوەندە کەرەستەیەکی گرنگی گەیشتن نییە بە مەحاڵ... ئەوەش تراژیدیای گەورەی هەموو رۆحێکی ئۆرفێوسییە... کە بۆ مەحاڵ دەگەڕێتو مردن دەچنێتەوە.

بەختیار عەلیhttp://www.blogger.com/profile/02094070305101541323noreply@blogger.com0tag:blogger.com,1999:blog-7059330846638201591.post-90167923693605839432011-10-24T09:16:00.000-07:002011-10-24T09:19:51.878-07:00وەچەکانی ئۆرفیۆس «2» یارۆمیل

ئایا ئۆرفیۆس کاراکتەرێکی بەهێز بوو یان لاواز؟. د

ئەم پرسیارە ، لە پرسیارە سادە و ئاسانەکان نییە. چونکە دواتر وەڵامەکەی زۆر شتمان دەربارەی کاراکتەری شاعیران و داهێنەران بۆ دەستنیشاندەکات. ئۆرفیۆس بەسەرێک زۆر بەهێزە، بە گۆرانی و مۆسیقاکەی دەتوانێت کار لە هەموو ڕۆحلەبەرێک بکات، ئەوەندەش لە هێزی خۆی ڕازییە، بیەوێت بە گژ مردندا بچێتەوە، بیەوێت ئەستەمترین یاسای بوون بشکێنێت و هەوڵبدات کەسێک لە هادەسەوە بگێڕێتەوە بۆ ژیان. ئەوە بەڵگەی غرورێکی بێسنوور و هێزێکی لە بن نەهاتووە. بەڵام ئۆرفیۆس لە هەمانکاتدا بە ئاوڕەکەی، بەوەی کە دەگەڕێتەوە بۆ دونیا ناتوانێت لەدەستدانی ئۆردیکا لە بیربکات، بەوەی زۆر ئاسان و بێبەرگری بەدەستی ژنانی باخۆسی دەکوژرێت، لاوازییەکی بەرچاوی تێدایە. د

شاعیرانی دوای ئۆرفیۆس، وەک ئەو دەبنە هەڵگری هەردوو سیفەتەکە، غرورێکی بێسنوور و لاوازییەکی بەرچاو. شاعیران بەسەرێک بە گژ ئەستەمدا دەچنەوە و بەسەرێکی دیش بەرگەی بچوکترین وەسوەسەی ناخیان ناگرن. ئەو خۆ بە گەورە زانینەی کە لای کۆرنیامێنتال بینیمان، ئەوەی پێیوایە باق و بریقی خودایی لە چاوانی خۆیدا هەڵگرتووە، بەدرێژایی مێژوو بەشێکی گرنگی کاراکتەری شاعیران بووە. «موتەنەبی» باوەڕی وەها بوو کە ئەو پێغەمبەرێکی نوێیە، «حەلاج»یش لە نێوان خودی خۆی و خودی ئیلاهیدا بەربەستێکی نەدەبینی. «شێخ عەبدولقادری گەیلانی»ش باوەڕی وابوو، گەر بیەوێت دەتوانێت دەرگاکانی جەهەنەم داخات. ئەمجۆرە غرورە بێسنوورە بە شێوەی جیاواز و بە پلەی جیاواز لە هەموو شاعیرێکدا هەیە. شاعیران بەبێ ئەوجۆرە لەغروری بێسنوور، مانایان نییە... غرور هەرگیز لە شاعیرییەت جیانابێتەوە، هەتا شاعیرە هەرە شەرمنەکانیش، ئەوانەی بەردەوام خۆیان بۆ دواوە کێشاوەتەوە، گۆشەگیربوون، خاڵی نەبوون لە بڕێک لە غروری شاعیرانە. ئەم غرورە بەرەنجامی ئەو هێزە گەورەیەیە کە وشە هەیەتی، شاعیران بە هێزی بێسنووری وشە هوشیارن، لەجەوهەردا هەر ئەو هێزەشە وادەکات، کەسانی ئەفلاتونی یان دیندار یان مەعشەری حاکمان لە زۆربەی ئان و زەمانەکاندا دژی شاعیران بوەستنەوە، چونکە شاعیران لە پێغەمبەران و فەیلەسوفان و حاکمان زیاتر و زۆرجاریش باشتر ئەو چەکە کوشندەیە بەکاردەهێنن. د

بەڵام ئەم غرورە هەرگیز لاوازییە دەرەکییەکانی شاعیران ناشارێتەوە. گەر لە قووڵاییدا سەیربکەین ململانێیەکی بەرچاو لە ژیانی شاعیراندا لە نێوان «کامڵبوونی ناوەکی» و «لاوازیی دەرەکیدا» دەبینین. شاعیران و داهێنەران زۆرجار لە ناخدا، بوونەوەرێکن لەگەڵ بڵندگەرایی و کەماڵ و جوانیدا سەروکاریان هەیە، بەڵام بۆ دەرەوە مرۆڤێکن کە نەدەتوانن ئەو کەماڵ و جوانییە ناوەکییە بخەنە سەر زمانی کار، نە دەوروبەریش وەک بوونەوەری کامڵ تەماشایاندەکات، نەدەتوانن قەناعەت بە دونیاش بهێنن بەدوای جوانی و بڵندگەرایی و کامڵیدا بگەڕێت. لێرەوە گومانی ئۆرفیۆسیانە، شاعیران بەرەو لاوازییە قووڵەکانیان دەبات. زۆرجار بەرەو ئەوەی دوو دەموچاوی زۆر جیاوازیان هەبێت. یەکێک لە کاراکتەرە هەرە لاوازەکانی شاعیر لە مێژووی ئەدەبیاتی نوێدا میلان کۆندێرا لە ڕۆمانی «ژیان لە جێگایەکی دیکەیە» پێشکەشماندەکات. ڕۆمانەکە ژیاننامەیەکی درێژی شاعیرێکە بە ناوی یارۆمیل «تاکە کاراکتەرێکی ڕۆمانەکەیە کە ناوی هەبێت». کتێبەکە لەگەڵ لەدایکبوونی یارومێل دەستپێدەکات و بە مردنی کۆتایی دێت. خودی ڕۆمانەکە چیرۆکی گەورەبوونی شاعیرێکی گەنجە لە ناو سیستمی کۆمۆنیستییدا. باوکی یارومیل، هەر زوو بەدەستی نازییەکان دەکوژرێت و ئەو لەبەردەست عەشیقێکی دایکیدا کە نیگارکێشێکی سوریالییە گەورە دەبێت. دایکی بەجۆرێکی نەخۆشانە و بە شێوەیەکی نائاسایی گیرۆدەی کوڕەکەیەتی و دەیپارێزێت و بەخۆیەوە دەنوسێنێت. ئەو لەمنداڵییەوە سەرەنجی بەهرەی شاعیرانەی کوڕەکەی دەدات و دەیەوێت بە هەر جۆرێک بووە بیکات بە شاعیر... بەڵام شاعیر بوون هاوشانی گەورەبوونی خود و گەڕانیشە بەدوای شوناسی تایبەتیدا. یارۆمیل دەیەوێت خۆی بێت، دەیەوێت کۆپی هیچ کاراکتەرێکی تر نەبێت، دەیەوێت لەوە دەرچێت لە بن باڵی دایکییەوە سەیری دونیابکات. ئەوەی لەسەرەتاوە بە جیدی وەرنەگیرێت، بە بچوک ببینرێت، ڕەتبکرێتەوە بەشێکە لە ژیاننامەی هەرزەکاریی یارومیل، بەشێکە لە ترسە قووڵەکانی، دامەزرێنەر و دروستکەری کۆی کاراکتەریی دوایشێتی. ئەو شاعیرێکی بەبەهرەیە، بەڵام ئەو لەسەرەتاوە جۆرە شیعرێک دەنوسێت وەک عەشیقە سوریالییەکەی دایکی دەڵێت لەگەڵ ئەم سەردەمەدا ناگونجێت، کە سەردەمی قارەمانانی جیدیی و ڕۆژگاری پەیکەرەکانی ستالینە. یارومیل هەر لەسەرەتاوە ئەو گومانە ئۆرفیۆسییە دەژی کە ئەوانی تر تەنیا فێڵی لێبکەن، وەک منداڵێک وەریبگرن، هەتا کە لە دانیشتنێکدا دەیشوبهێنن بە رامبۆی شاعیر لە بری ئەوەی دلشاد بێت، لەبری ئەوەی شوبهاندنەکە دڵی خۆشبکات، لەوە دوودڵ دەبێت کە قسە دەچێتە سەر ئەوەی ڕامبۆ لە هەژدەساڵیشدا وەک سیازدەساڵ دەرکەوتووە، شێوەی مێردمنداڵی بووە نەوەک گەنجێکی کامڵ... ئەو شوبهاندنە یارۆمیل دەخاتە خولیای ئەوەی بۆی گرنگ بێت وەک گەورە، وەک خودێکی کامڵ قەبووڵبکرێت. کە نیگارکێشە سوریالییەکە دەڵێت «یارومیل، نە منداڵە و نە پیاو»... ئەوە تووشی بارودۆخێکی دەروونی وەهای دەکات، ئامادەبێت دەستبەرداری هەموو شیعر و شاعیرییەتێک بێت، لە پێناوی گەورەبووندا. د

بۆیە ئاماژەم بەم بەشە لە کتێبەکە کرد، چونکە تەواوی ڕۆمانەکە لەدەوری هەوڵی یارومیل بۆ گەورە بوون دەسوڕێتەوە، یاخود لە ڕاستیدا بۆ بەهێزبوون. د

بەڵام چۆن شاعیری لاواز، بەهێز دەبێت؟ د

یارۆمیل، وەک ئۆرفیۆس، وەک پۆشکین، وەک کۆرنیامێنتال لەو باوەڕەدا نییە کە شیعر بەتەنیا بتوانێت هێزێکی بداتێ، بێدوودڵی بژی و بێترس بەسەر زەویدا بڕوات. جگە لەوە شاعیرییەت بۆ ئەو، هێزێکی ئامادەنییە، دەبێت ئەویش بسەلمێنێت، دەبێت دزگا و ئۆرگانە ڕەسمییەکانی دەوڵەتی نوێی کۆمۆنیستی ڕازیبکات کە شاعیرە... شاعیران لەسەردەمی مۆدێرندا وەک ئۆرفیۆس لە خۆوە ناتوانن گۆرانی بڵێن و کەس ڕێگایان لێ نەگرێت... وەک پۆشکین ناتوانن بە شیعر، تاج و تەختی تزاران بهێننە لەرزە و سزاکەش قەبووڵبکەن. یارومیل لەسەردەمێکی سەختتردا دەژی، لەسەردەمێکدا گەر بە زاراوە فرۆیدییەکە «باوک»، یاخود دروستتر بە زاراوە لاکانییەکە «ئەویدی گەورە» دان بە شاعیرییەتیدا نەنێت، ناتوانێت هەستبکات کە بووە شاعیر. ئۆرفیۆس کە دادەبەزێت بۆ هادەس، بە هێزی گەورەی شاعیر و هونەرمەندانەوە تێکەڵی مەیدانی جەنگ دەبێت، بەڵام یارۆمیل کاری وای پێناکرێت، لەسەردەمی مۆدێرندا، لە ڕۆژگاری میدیا و چاپ و وەزارەتەکانی کولتوور و ئەکادیمیاکانی هونەر و بنکەکانی چاپوپەخشدا، شاعیر ناتوانێت لە خۆیەوە شیعربێژی بکات و دەمدرێژیبکات و خۆی بە خۆی بڵێت هونەرمەند یان شاعیر. شوناسی هونەرمەندبوون شتێکە ئێستا شاعیر خۆی نایبەخشێتە خۆی، ئەو وەک کۆرنیامێنتال ناتوانێت خۆی وەک شاعیرێکی گەورە بناسێنێت... دەبێت ئەوانی دی نازناوی شاعیری بدەنێ، ئەوانی دیش تەنیا دایکی و عەشیقە سوریالییەکەی ئەو نین، بەڵکو حیزب و دەزگاکانی دەوڵەت و چەندەها هێز و ئۆرگانی ترن. د

سەفەری یارۆمیل بۆ گەورەبوون، بۆ دۆزینەوەی خۆی، دەکرێت وەک سەفەرێکی ڕەمزی بۆ هەندێک لە هەوڵی شاعیران بۆ دەربازبوون لە لاوازیی تەماشابکەین. یارومیل وەچەیەکی ئۆرفیۆسە، بەڵام ڕێگایەکی پێچەوانەی ئۆرفیۆس دەگرێت... ئۆرفیۆس سەرەتا هەستێکی گەورەی بەهێزی خۆی هەیە، دادەبەزێت ئۆردیکا بهێنێتەوە، دەتوانێت خوداکان ڕازیبکات ئۆردیکای بدەنەوە، لەسەفەری گەڕانەوەدا گومان دایدەگرێت، هەستناکات هونەر لەوە بەهێزتر بێت بتوانێت مردن ببەزێنێت، ئاوڕدەداتەوە، ئۆردیکا دەدۆڕێنێت. یارومیل لەسەرەتاوە بەجۆرێکی دی دەجوڵێتەوە، ئەو لاوازە، لە بندەستی دوو کاراکتەری زۆر بەهێزدا دەژی کە دایکی و نیگارکێشە سریالییەکەی دۆستێتی، هەردووکیان بەجۆرێک لە جۆرەکان کاراکتەری داگیردەکەن و دەیانەوێت ئەوەی لێدروستبکەن کە دەیانەوێت... ئەو گەورەبوون بەوە دەزانێت کە لە ژێر ئەو چەترە دایکانەیە دەرچێت، دەیەوێت خۆی بخاتە ژێر دەستی باوکێکی گەورەوە، ژێردەستی حیزبەوە... بەدوای دانپیانانی ئەو هێزە گەورەیەدا دەگەڕێت کە بەناوی شۆڕش و جوانکردنی دونیاوە هەم پەیامێکی شاعیریی و هەم پەیامێکی نێرانەشی هەڵگرتووە. د

یارۆمیل تەنیا گومانی لە بێهێزی خۆی نییە، بەڵکو باوەڕی تەواوی بەو بێهێزییە هەیە و دەیەوێت تێیپەڕێنێت. بۆئەوەی هەستبکات کە بەهێزە، دەبێت بەهەمان ڕەوتی ئۆرفیۆسدا بڕوات، دەبێت ئۆردیکایەک بدۆزێتەوە و هەوڵبدات بەدەستی بهێنێت. بەڵام یارومیل گەنجێکی شەرمنە، هەتا خاڵیش نییە لە ترسنۆکی، چۆن دەتوانێت ئۆردیکایەک بدۆزێتەوە?. یارومیل لە هەوڵەکانیدا بۆ گەورەبوون و دەربازبوون لە دایکی «ڕەمزی لاوازیی»، حەز لە کیژێک دەکات، کێشمەکێشێکی دەروونی قووڵ دەژی تا بتوانێت لێی نزیکببێتەوە و خۆشەویستی خۆی بۆ دەرببڕێت، بەڵام ڕۆژێک لە کردەیەکی هەرزەکارانە و بوێرانەشدا گوڵێک دەگرێت بەدەستییەوە و دەچێتە بەر ماڵی کچە و چاوەڕوانیدەکات بێتەدەرێ... چاوەڕوانییەکەی بێهۆدەیە، لە جیاتی ئەو کیژەی ئەم عاشقی بووە، کیژێکی دی دەبینێت کە هاوڕێی کیژی پێشووە و پێیدەڵێت ئەو خانمەی ئەم بەدوایدا دەگەڕێت کۆچیکردوە و چیتر لەم شارەدا ناژی. بەڵام ئەم کیژە نوێیە ئەوە بۆ یارومیل ئاشکرادەکات کە شەیدایەتی و یارۆمیلی خۆشدەوێت. یارۆمیل هەوڵدەدات ئەم کچە بکات بە کەرەستەیەکی گەورەی دەربازبوون لە دایکی، بە ئەداتێک بۆ دۆزینەوەی خود و هەستکردن بە گەورەبوون و بەهێزبوونی خۆی. لێرەدا یارومیل لە هەر یەک لە پۆشکین و کۆرنیامێنتال جیادەبێتەوە، ئەوان سەرەتا هەستدەکەن کە زۆر بە هێزن و دواتر ژن وادەکات هەست بەبێهێزی بکەن، ژن وادەکات پۆشکین بڕوات بۆ «دووجەنگی» و ژن وادەکات کۆرنیامێنتال شێتانە بگاتە بەردەستی بکوژانی. هەتا بۆ خودی ئۆرفیۆسیش تەفسیرێک هەیە کەدەڵێت ئەوە خەتای ئۆردیکا بووە کە ئۆرفیۆسی ناچارکردوە ئاوڕبداتەوە، ئەوەندە لە ڕێگا پێیگووتووە «منت خۆشدەوێت? منت خۆشدەوێت? گەر منت خۆشدەوێت ئاوڕبدەرەوە? بۆ ئاوڕنادەیتەوە». ئەوە ئۆرفیۆسی ناچارکردوە ئاوڕبداتەوە و بەوجۆرە بەدبەختیکردوە. د

پێدەچێت یارۆمیل لە یارییەکە تێگەیشتبێت، لەوە حاڵیبووبێت کە ژنان مایەی بەدبەختی شاعیرە ئۆرفیۆسییەکانی پێش ئەون و بیەوێت بەوردی و بەوریایی لەو خاڵەدا ژیاننامەی ئۆرفیۆس دووبارەنەکاتەوە. یارومیل بۆ ئەوەی هەست بەهێزبکات، هەر خۆی لە حیزب و لە ڕۆحە دروشمساز و شۆڕشگێڕانەکەی نزیک ناکاتەوە، بەڵکو دەست لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانیشدا تێکەڵدەکات. یارۆمیل سەرەتا دەیەوێت هێزی خۆی لەگەڵ ئەو کیژەی هاوڕێیدا تاقیبکاتەوە، بەوەدا کە دەخوازێت تەواو داگیریبکات، بیکات بە هی خۆی، لە هەموو چاوێکی ونبکات، لە سەر ئەوە دەیکاتە جەنگ و جەدەل لەگەڵیدا، چۆن لەشی خۆی پیشانی دکتۆرێکی پیاو داوە... هێزی یارۆمیل سەرەتا لەوەدایە ئۆردیکاکەی خۆی تەواو بۆ خۆی مۆنۆپۆلبکات و نەهێڵێت بەشی کەسی تێدا بێت. بەڵام هێزی هەرە گەورە لە داگیرکردنی ئۆردیکادا نییە، بەڵکو لەدەستبەرداربووندایە لێی... یارومیل لە کردارێکی ناجومێرانەدا، هەریەک لە کیژەکەی هاوڕێی و برای ئەو کیژە بەدرۆ تاوانباردەکات کە دەیانەوێت لە سنوور بپەڕنەوە و لای پۆلیسی کۆمۆنیستی بەگرتیان دەدات. د

یارومیل بەدستی خۆی ئۆردیکا فڕێدەداتە بنی دۆزەخەوە و ئاوڕیشی لێ ناداتەوە سەیربکات چۆن دەکەوێتە بنی هادەس. د

یارومێل ئەو ئۆرفیۆسەیە کە لەسەرەتاوە دەزانێت لاوازە و بۆ ئەوە ناگەڕێت هێزی خۆی تاقیبکاتەوە، بەڵکو بۆ وەستهێنانی هێز دەگەڕێت، کە دەچێت بەدوای ئۆردیکادا بۆئەوە ناچێت ڕزگاریبکات، بەڵکو بۆئەوە دەچێت بەهێزی خۆی بسەلمێنێت و بڵێت هێزی من لە توانای دەستبەرداربووندایە لە ئۆردیکا نەوەک لە وەدەستهێنانەوەیدا.ئەگەر تاسەر یارۆمیل ژنان خیانەتیان لە شاعیران کردبێت، لەگەڵ یارۆمیلدا ئەو شاعیرە نێرە دێتە پێشێ کە هەوڵدەدات نێرایەتی و هێز و گەورەیی خۆی بەوە بسەلمێنێت کە دەتوانێت خیانەت لە ژنان بکات. د

بەڵام ئەم یارییە ئاسان بۆ یارومیل تەواو نابێت، ئەوەی ئۆرفیۆس دەستبخاتە دەستی جانەوەرەکانی هادەسەوە، هەموو شاعیرییەت و جوانییەکی تێدا دەکوژێت، لێرەوەیە ڕستە ترسناکەکەی کۆندێرا دێتە سەرێ، ئەو ڕستەیەی من لەوەوبەر چەندینجار بەکارمهێناوە و پێدەچێت زۆرجاری دیش بەکاریبهێنمەوە «لەو دەمەدا شاعیر لەگەڵ جەلاددا حوکمیاندەکرد». یارومیل نمونەی زۆر لە شاعیرانی سەدەی بیستە کە دەستیانخستە دەستی جەلاد و لەگەڵ ئەودا حوکمیانکرد. د

یارۆمیل دەچێتە پاڵ جەلاد بۆ ئەوەی لاوازیی ئەبەدی شاعیران جێبهێڵێت، بەڵام ئەوە ئازار و تراژیدیاکەی سووک ناکات، یارۆمیل دەبێتە کەسێکی تەنهای قێزەون، ئەمجارە ڕقی خەڵک لە یارۆمیل هۆکەی ئەوە نییە کە شاعیرە، بەڵکو بۆ ئەوەیە کە ئەو شاعیری بە ڕێگای خیانەتدا لە ڕێگای ئەبەدی شیعر بردوە، ڕێگای دژایەتی جەلاد، ڕێگای نەتوانەوە لە ژێر سێبەری دەسەڵاتدا... شاعیران بۆیان نییە لەسەر حیسابی جوانی، بەهێزبن. ئەوە وادەکات یارۆمیل هەوڵی خۆکوژی بدات، بەڵام بۆی ناچێتە سەر... یارۆمیل نابێت وەک شاعیران مەرگێکی ئازاد و مانادار بمرێت، لەبەرئەوە دەمێنێتەوە و پاشماوەیەکی کەم لەوە بە هەوکردنی سی دەمرێت و جیهان بەجێدەهێڵێت. د

یارۆمیل نمونەی تراژیدیی ئەو شاعیرە ئۆرفیۆسییەیە کە دەیەوێت لە لاوازی ئۆرفیۆسیانەی خۆی دەرچێت و ئەوەش بەرەو خیانەت لە شیعر و گەورەیی و داهێنانی دەبات. د

بەختیار عەلیhttp://www.blogger.com/profile/02094070305101541323noreply@blogger.com0tag:blogger.com,1999:blog-7059330846638201591.post-41499740830795421822011-10-16T07:52:00.000-07:002011-10-16T07:53:32.164-07:00

وەچەکانی ئۆرفیۆس 2

کۆرنیامێنتال

لە نۆی نۆڤەمبەری ساڵی 1918 دا گیوم ئەپۆلونێر لە تەمەنی سی و هەشت ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.هۆی مردنەکەی نەخۆشییەکی تایبەتی و ناوازە نەبوو، ڤایرۆسێک نەبوو کە بە تایبەت دەیدات لە شاعیران و داهێنەران و مەرگێکی ئەفسانەییان پێدەبەخشێت. مەرگێک نەبوو وەک مەرگی هاوپیشەکەی ئەلکساندەر پۆشکین... مەرگێکی تایبەت، پڕتەلیسم، پڕ پرسیار. بەڵکو مەرگێکی سادەبوو، بە پەتایەک کە لەگەڵ ڕۆحی ئەپۆلۆنێردا ملیۆنەها گیانی تری کێشا.

ئەوەی ئەپۆلۆنێر بەوردی بخوێنێتەوە هەستدەکات وەک شاعیر هەمیشە ویستوێتی مەرگێکی ناوازەی هەبێت. ئەو یەکێکە لەوانەی باوەڕی زۆر بە تایبەتمەندیی ژیان و مردنی شاعیران هەیە. ڕاستە زۆربەی شاعیران خۆیان بە جنسێکی جیاواز لە ئادەمیزادانی دی دەبینن، هەندێکیان هێندەی دوای ژیان و مەرگی شاعیرانە دەکەون، ئەوەندە خودی شیعر نابێتە خولیایان، بەڵام ئەم هەستە و ئەم بابەتە هەمووجارێک لە نوسیندا دەرناکەوێتەوە، کەچی لە ئەدەبیاتی ئەپۆلۆنێردا قورساییەکی زۆر گەورەی هەیە.

ئەپۆلۆنێر بە پەتایەک مرد کە لە سەرەتاکانی سەدەی بیستدا و بە چەند شەپۆلێکی گەورە لە ئەوروپای دا و ملیۆنەها قوربانی جێهێشت. پەتاکە بە «ئەنفلۆنزای ئیسپانی» دەناسرێت، هەندێک سەرچاوە دەڵێن کە نزیکی 25 ملیۆن مرۆڤی کوشتووە ، هەندێکی دیش دەڵێن ژمارەی ڕاستەقینەی قوربانییەکان لەسەروو پەنجا ملیۆنەوەیە. لە ناودارترین ئەو کەسانەی بوون بە قوربانی ئەنفلۆنزای ئیسپانی، سۆسۆلۆگی ئەڵمانی ماکس ڤێبەر و نیگارکێشی نەمساوی، ئیگۆن شیللی و سۆفیا فرۆیدی کچی سیگمۆند فرۆید بوون، بەڵام لە هەمووان ناودارتر خودی ئەپۆلۆنێرە.

مردنی ئەپۆلۆنێر بە پەتایەکی لەوجۆرە بە هەموو پێودانێک مەرگێکی ئۆرفیۆسی نییە... ئەوەی بە ڤایرۆسێک بمریت کە لەگەڵ ئەودا گیانی ملیۆنەهای دیکەی چنیوەتەوە، مەرگی هەموو ئەو تایبەتمەندێتیانە وندەکات کە مەرگی شاعیرانە پێویستی پێیەتی. ئەپۆلۆنێر پێشتر بەدوای مەرگێکی پاڵەوانکارانەدا چووبوو بۆ بەرەکانی جەنگی جیهانی یەکەم، لەوێ برینداریش دەبێت، بەڵام ڕێکەوت ئەو دەرفەتەی پێنابەخشێت، وەک لۆرد بایرۆن لە مەیدانەکانی شەڕدا بمرێت. ئەو دەرفەتەی پێ نابەخشێت وەک فیدریکۆ گارسیا لۆرکا بەدەستی دوژمن و لە شەوێکی پڕ ئەستێرەدا شەهید بکرێت... لۆرکاش وەک ئەپۆلۆنێر هەر بە سی و هەشت ساڵی مرد، بەڵام بە کوشتنی مەتەڵێکی گەورە و مەرگێکی شاعیرانەی تایبەتی دوای خۆی جێهێشت، پێش لە کوشتنی جیڤارا، مەرگی لۆرکا ڕەمزێکی گرنگی شۆڕشگێڕی و یاخیبوون بوو لە هەموو دونیادا.

بەڵام ئەپۆلۆنێر گەر نەیتوانیبێت مەرگێکی وا ئۆرفیۆسی بۆ خۆی زامنبکات، قارەمانێکی ئۆرفیۆسی بۆ جێهێشتووین کە کەسایەتی شاعیر کۆرنیامێنتالە، لە چیرۆکی « شاعیرە کوژراوەکە» دا. ئەپۆلۆنێر لە کەسی کۆرنیامێنتالدا نمونەی ژیانێکی ئۆرڤیۆسیی نوێمان پێشکەشدەکات... کۆرنیامێنتال وەک منداڵێکی بەدبەخت دێتە دونیاوە، هەر هێندەی ئەو لە دایک دەبێت دایکی دەمرێت، باوەپیارەکەی کە ساختەبارۆنێکە، شەوێک لە مۆنتی کارلۆ و لەسەر مێزی قومار هەموو سامانی خۆی دەدۆڕێنێت و دواتر خۆی دەکوژێت. لەو سەرەتایانەوە سیفەتی نەفرەت لێکراوی کۆرنیامێنتال دەردەکەوێت، وەک کەسێک کە بوونی هاوبەست و گرێدراوی تراژیدیایە. دوای ئەو مامۆستایەکی هۆڵەندی دەیگرێتە خۆی، سەرپەرشتی پەروەردەبوونی دەگرێتە ئەستۆ، بە جیهانی ئەدەبیاتی ئاشنادەکات و بە کتێبەکانی سێرڤانتس و گۆتەی دەناسێنێت. دوای مردنی بەخێوکەرەکەی، دەچێتە پاریس و لەوێ ژیانی خۆی وەک شاعیر و شانۆنوس دەست پێدەکات. لەوێ حەز لە سەماکەرێک بە ناوی تریزتۆیزا دەکات، خانم بۆ ماوەیەکی کورت پەیوەندی لەگەڵ کۆرنیامێنتالدا دەبەستێت، بەڵام هەر زوو نیشانە ئۆرفیۆسییەکان لە ژیانیدا دەردەکەون، کاتێک دڵدارەکەی زۆر ئاسان و بێباک بۆ شاعیرۆچکەیەکی خراپ دەستبەرداری دەبێت بە ناوی پۆپۆناتەوە. کۆرنیامێنتال بۆئەوەی دڵی خۆشەویستەکەی بەدەستبهێێتەوە دەستدەکات بە گەشتێکی دوورودرێژ بەدوای دوو دڵدارەکەدا، بەشێکی تێکستەکە وەسفی ئەو سەفەرە درێژەی کۆرنیامێنتالە لە شارو جێگا جیاوازەکانی ئەوروپادا بە دوای تریزتۆیزادا. گەشتەکەی کۆرنیامێنتال درێژکراوەیەکی سەمبولی گەشتەکەی ئۆرفیۆسە بۆ هادەس، وەک چۆن ئەو دەیەوێت خۆشەویستەکەی لە بنی دۆزەخ دەربهێنێت، کۆرنیامێنتالیش دەیەوێت خۆشەویستەکەی لە بنی دۆزەخی ئەوروپادا بەدەستبهێنێتەوە. کۆرنیامێنتالیش وەک ئۆرفیۆس وادەردەکەوێت بڕوایەکی گەورەی بە هێزی هونەری خۆی هەبێت، بەڵام هەڵگری ئەو سیفەتە هەمیشەییەی شاعیرانیشە کە وا هەستدەکەن خۆشەویست نین، نەفرەت لێکراون. لەم تێکستەی ئەپۆلۆنێردا دژایەتی نێوان شیعر و جیهان دەگاتە ئاستێکی زۆر باڵا. لە چیرۆکی ئۆرفیۆسدا وادەرناکەوێت وەک ئەوەی داهێنانی ئۆرفیۆس مایەی کوشتنی بێت، ڕقی ژنان لە ئۆرفیۆس دەگەڕێتەوە بۆ ڕقی ئۆرفیۆس لە ژنان. بەڵام لەسەدەکانی دواتردا هەستی شاعیران بە تەنهایی و گۆشەگیری و دابڕان و نەفرەت تا دێت گەورەتر دەبێت، ئەو هەستەی کە ئەوان دونیایان بە دڵ نییە و دونیاش ئەوانی بەدڵ نییە، دەبێتە هەستێکی زاڵ. کۆرنیامێنتال لە مێرسیلیا تووشی دەبێت بە تووشی کەسێکی سەیرەوە کە دروشمی سەرەکی دژایەتی شاعیرانە... کیمیاگەرێکی ئەڵمانییەوە بە ناوی «تۆگراس»ـەوە. ئەپۆلۆنێر لە کەسایەتی

تۆگراسدا تەعبیر لەو ڕۆحە زانستخواز و عەقڵییەتە داخراوە نوێیە مۆدێرنە دەکات کە تەواوی جیهانبینی مرۆڤ بە قازانجەوە گرێدەداتەوە. لە مێرسیلیا، کۆرنیامێنتال تێدەگات کە خۆشەویست نەبوونی شاعیران تەنیا لەوەدا کورت ناکرێتەوە کە دڵدارەکانیان تێیان ناگەن و خۆشیان ناوێن، بەڵکو دەگاتە کینەیەکی جەماوەریی گەورەتر، ئەوەی کە شاعیران قەبووڵ ناکەن تەنیا عەشیقەکان نین، بەڵکو تەواوی جەماوەرە. تۆگراس باوەڕی بە لە ناوچوون و نەمانی شاعیران هەیە، وەک مەخلوقاتی بێسوود دەیانبینێت، وەک کۆمەڵێک بوونەوەر کە ناوبانگ و شکۆی خۆیان لەدەستداوە، وەک جنسێکی مشەخۆر کە دەبێت نەمێنن. ئەو نوێنەری پۆڵە پێچەوانەکەی کۆرنیامێنتالە، لە کاتێکدا کۆرنیامێنتال شاعیران لە ئاستی خوداوەنداندا ڕادەگرێت، ئەو لە هەموو شوێنێک بانگ بۆ قڕانکردنیان دەخوێنێت و خەڵکی عەوامیان لێ هاندەدات.

تۆگراس لە چیرۆکەکەی ئەپۆلۆنێردا بەمجۆرە قسەدەکات «شاعیران دەبێت دەستبەرداری شکۆی خۆیان بن بۆ زاناکان، بۆ فەیلەسوفان، بۆ ئەکرۆپاتەکان، بۆ فیلانسرۆپییەکان، بۆ کۆمەڵناسەکان. شاعیران ئەمرۆ جگە لەوەی پارەیەک وەردەگرن کە شایستەی نین، کەڵکی هیچی دیان نییە. ئەوان هەر هیچ کار ناکەن... شاعیران کەسیان مافی ژیانیان نییە ...دەبێت لەسەر زەوی نەمێنن. ئەی جیهان لە نێوان ژیان و شیعردا یەکێکیان هەڵبژێرە... لە سبەێنێ وە سەردەمێکی نوێ دەستپێدەکات، چیتر شیعر لەسەر ڕووی زەمین نامێنێت... هەموو شاعیرانیش سەردەبڕدرێن».

ئەمە تیورەی تۆگراسە، کە دواجار خەڵک دژی شاعیران هاندەدات و لە هەموو جێگایەک ڕاوە شاعیر دەست پێدەکرێت، دەگیرێن و دەخرێنە زیندانەوە و دەکوژرێن. لەو پەلامارە گەورەیەدا بۆ سەر شاعیران کۆرنیامێنتال ناتوانێت خۆی ونبکات، خەڵکی توڕە، عەوامی ڕاپەڕیو دژی شیعر دەیگرن و دەیکوژن و پانیدەکەنەوە.

کوشتنی کۆرنیامێنتال، کوشتێکی تەواو ئۆرفیۆسییە. یورگن گریمیش لە کتێبەکەیدا دەربارەی ئەپۆلۆنێر تەواو پێ لەسەر سروشتی ئۆرفیۆسیانەی مردنەکەی کۆرنیامێنتال دادەگرێت. سەفەری کۆرنیامێنتال بەدوای دڵدارەکەیدا و کوشتنی بەدەست پۆلە عەوامێکی توڕە لەدەستی شیعر و پانکردنەوەی، دووبارەکردنەوەیەکی نوێی ئەفسانەی ئۆرفیۆسە. هەر دوو کۆرنیامێنتال و ئۆرفیۆس تەواو ئەزموونی چارەنوسی تراژیدی شاعیر دەژین و لە پشتیشییەوە یەک ڕاستی گەورە وەستاوە کە داهێنانی گەورە بەشی ئەوە نییە ماڤێکی ڕاستەقینەی ژیان بە شاعیر ببەخشێت، هێزی هونەر زۆرجار ناگاتە ئەوەی دەستی بکوژەکان بگرێت و چەقۆ و بەرد و گوللەیان بگێڕێتەوە. کۆرنیامینتال خۆی بە خوداوەندی شیعر دەزانێت، لێرەوە بۆ مەرگێکی شاعیرانەش دەگەڕێت، ئەوی ڕۆژ کە دەچێت بۆ لای تۆگراس، بێئەوەی غروری شاعیرانەی لەدەستدابێت دەڵێت «من کۆرنیامێنتالم، گەورەترین شاعیری زیندووی رووی زەوی. زۆرجار ڕوو بە ڕوو چاوم بڕیوەتە چاوی خودا، من شەوق و بریقەی خوداییم لەگەڵ خۆمدا هەڵگرتووە، ئەوەش چاوە ئینسانییەکانی منیان لاوازکردوە. من ئەبەدییەت ژیاوم. بەڵام کە ڕۆژ و ساتی من هات، هاتووم، بۆ ئەوەی لە پێشدەمی تۆدا بڵندببمەوە».

کۆرنیامێنتال ئەو ژیان و مردنە شاعیریانەیە دەژی کە ئەپۆلۆنێر خۆی دەستی ناکەوێت.

لەم تێکستەدا ئەوە دەخوێنیەوە ئەپۆلۆنێر چەند بڕوایەکی کەمی بە هێزی شیعر بۆ سەر دونیا هەبووە. ستاتیکای شیعر لەوەدا بەرجەستە دەبێتەوە کە بە جیهان نامۆیە، جوانی داهێنان لەوەدایە کە کاریگەرییەکی کەمی لە سەر دونیا هەیە، هەمیشەش شتێک پێشکەشدەکات کە بە جیهان نامۆیە. جارێکی تر شاعیر ئەو مەخلوقە گەڕۆکە نەسرەوتەیە کە هەم خۆشەویستی و هەم داهێنانی خۆی بە جیهان دەبەخشێت، بەڵام دونیا نە عەشقی شاعیرانی قەبووڵە و نە داهێنانیان. دوای مردنی کۆرنیامێنتال، هاوڕێیەکی کە بە «باڵندەکەی بەنین» لە چیرۆکەکەدا ناوی دێت، وێنەگر و پەیکەرتاشێکی هاوڕێی کۆرنیامێنتالە، لەسەر داوای تریزتۆیز پەیکەرێک بۆ شاعیر دروستدەکات. هەندێک دەڵێن ئەم کاراکتەرە ئاماژەیە بۆ کەسی پاپلۆ بیکاسۆ کە هاوڕێی نزیکی ئەپۆلۆنێر بووە، دەشڵێن کە تریزتۆیزیش هەر ئاماژەیە بۆ کەسێکی ڕاستەقینە لە ژیانی ئەپۆلۆنێردا، بە جۆرێک کۆی چیرۆکەکە وەک جۆرە ژیاننامەیەکی مەجازی بۆ خودی ئەپۆلۆنێر وایە. واتە ئەپۆلۆنێر بە چەند ساڵێکی کەم بەر لەمردنی لە ئاستی مەجازیدا ئەو ژیان و مردنە شاعیرییەی بۆ خۆی نوسیوەتەوە کە ئارەزوویکردوە. پێدەچێت هەستیکردبێت، کە ژیان ناتوانێت ئەوجۆرە مەرگە ئۆرفیۆسییەی پێشکەشیبکات.

کۆرنیامێنتال وەک ئۆرفیۆس پێویستی بە هیچ ئاوڕێکی تراژیدی نییە، لە ژیانی پۆشکیندا خودی ئەو ساتە وەختەمان بینی کە نزیکە لە ساتی ئاوڕە ئۆرفیۆسییەکە... کۆرنیامێنتال ڕاستەو ڕاست لەسەر یەک هێڵ، بە بڕوایەکی توندەوە، بە ئەزموونی شاعیرانی پێش خۆیەوە بەرەو مردن دێت، دەزانێت ئەوەی ئۆردیکای لە کیس دەدات ئاوڕکەی نییە، دەزانێت ئۆردیکای پێش وەخت و هەر لەسەر زەمین لە دەستچووە. ژیانی کۆرنیامێنتال وەک ئەوە وایە ئۆرفیۆس دابەزێت بۆ بنی هادەس و لەوێ ببینێت کە ئۆردیکا نایەوێت لەگەڵیدا بگەڕێتەوە و هەر لەوێدا بەدەستی ژنانی باخۆسی بکوژرێت و بکەوێتە بنی دۆزەخ و هەرگیز نەگەڕێتەوە. شاعیرییەت لەسەردەمی نوێدا بەشی ئەوە نییە کە خوداکان ئۆردیکا بە ئۆرفیۆس ببەخشنەوە. شاعیران لەم سەردەمەدا دادەبەزن بۆ هادەس و دەزانن لەوێدا دەکوژرێن و ناگەڕێنەوە.
بەختیار عەلیhttp://www.blogger.com/profile/02094070305101541323noreply@blogger.com0tag:blogger.com,1999:blog-7059330846638201591.post-19189148899387569422011-10-06T11:26:00.000-07:002011-10-06T11:26:46.251-07:00وەچەکانی ئۆرفیۆس "1" "پۆشکین ــ کورنیامێنتال ــ یارومیل ــ حەلاج"

کوشتنی دڕندانەی ئۆرفیۆس، بەدەستی ژنانی هەواداری دینیۆسیس، نیشانەی هەستێکە کە قووڵ لهڕۆحی شاعیرو هونەرمەنداندا بنجبەست بووە، هەستکردن بەوەی کە ئەوان بوونەوەری "خۆشەویست نین". خودی کوژرانو هەلاهەلابوون بەدەستی ژنان رەمزێکە بۆ "خۆشەویست نەبوون". لێرەوە لهزۆر ساتو سەردەمدا رەتکردنەوەی جنسەکەی دی بۆ شاعیر، دەبێت بە سەمبولی رەتکردنەوەیەکی قووڵترو گەورەتر، رەتکردنەوەیەکی کۆمەڵایەتیو گەردونی کە لهڕقی ئافرەتدا له "شاعیر" یان "هونەرمەند" تەعبیر لهخۆی دەکات.

چیرۆکی ئۆرفیۆس بەردەوام بەشێوەی جۆراوجۆر لهمێژووی ئەدەبیاتداو بە فۆرمی جیاواز جیاواز دووبارە دەبێتەوە، جارێک وەک تێکست، جارێک وەک زیندەگی راستەقینەی خودی شاعیران. گلیوم ئەپۆلۆنێر لهجێگایەکدا رستەیەک دەنوسێت، جێگای تێڕامانە، ئەو دەڵێت "هەموو شاعیران، لهمەرگێکی پڕئازاری وەک مەرگی ئۆرفیۆسەوە نزیک بوون". کوشتنو هاڕین لهژێر زەبری مەکینەیەکی گەورەدا ئەوە قەدەری چەندەها شاعیرە. "مەرگی پڕ ئازار" شێوازی زۆرە، بەڵام بە گشتی هەموو مەرگە پڕ ئازارەکانی شاعیر دەچنەوە سەر ئەو بێهیواییو نائومێدییو بڕوانەبوونە قووڵەی شاعیران بە خود. یەکەمین شاعیرێکی ئۆرفیۆسی لهخەیاڵمدا بێت "ئەلکسەندەر پۆشکین"ە. مەرگی پۆشکین مەرگێکی ئۆرفیۆسی پڕ ئازار بوو. هەموو نیشانەکان بۆ ئەوە دەچن کە پۆشکین کوژراوی دەستی پیلانێک بێت کە زۆر لایەن تێیدا بەشداربن، تاوانباری سەرەکی پێدەچێت ناتالیا پۆشکین، هاوسەری شاعیر بێت. گومان لەوەدا نییە کە دەسەڵاتی تزاریی تەواو لهپۆشکین بێزار بوو، دوای نەفیکردنێکی سێ ساڵە لهقەوقاز بە رەزامەندی هەیئەتە باڵاکانی دەسەڵاتی قەیسەریی دەگەڕێتەوە بۆ نیشتەجێبوون لهموڵکێکی دایکو بابیدا، شاعیرێکی گەنجە، پڕ خەونە، ناوبانگی لەمسەری روسیاوە بۆ ئەوسەری گرتۆتەوە، بەڵام بیروڕاکانیو بێزاری وای لێدەکەن بیر لهکوشتنی قەیسەرو هەندێجار بیر لهکوشتنی خۆشی بکاتەوە. گەرچی پۆشکین نوسەرێکی پڕ شیعرو پڕ کارە، دەرهەق بەو تەمەنە کورتەی خۆی ژمارەگەلێکی بەرچاو شاکاری جێهێشتووە، بەڵام نیشانەکان بۆ ئەوەدەچن کە هیچ یەک لهشاعیرییەتو بەهرەمەندی بێسنوورو ناوبانگی گەورە، دڵنیاییان بە پۆشکین نەبەخشیوە. دۆخی، دۆخێکی سەخت بووە، سەفەری بۆ دەرەوەی وڵات لێ قەدەغە کراوە، لهناو روسیاشدا بێڕەزامەندی کەسە هەرە باڵاکانو مەقاماتە بەرزەکان نەیتوانیوە سەفەربکات. گەرچی بە روکەش دەسەڵاتی قەیسەری شاعیری لهخۆی نزیککردۆتەوە، بەڵام بەردەوام لهژێر چاوەدێرییەکی زۆردا بووە، هەموو نامەکانی خوێنراونەتەوە، فشارێکی هەمەلایەنەی لەسەر بووە، کە کەمو زۆر لەگەڵ ئەو رۆحە ئازادەیدا نەگونجاوە. پۆشکین دواجار لهتەمەنی سیو هەشت ساڵیدا لهدووجەنگیـ"مبارزه ـ دوئێل"ێکی مێژوویدا بەدەستی گیۆرگیس چارلز دێئانتێس، دەکوژرێت، ئەفسەرێکی گەنجی فەرەنسی کە پێدەچێت پەیوەندی لەگەڵ ناتالیا گەنچارۆڤی ژنی پۆشکیندا بووبێت. ناتالیا تەمەنی شازدە ساڵ دەبێت کە پۆشکین لهئاهەنگێکی سەمادا دەیبینێتو خۆشیدەوێت، پۆشکین ئەوسا تەمەنی بیستو نۆ ساڵ بووە، گەرچی وەک شاعیری گەورەی روسیا ناسراوە، بەڵام دایکی ناتالیا بە زەحمەتو دوای دوودڵییەکی درێژ رەزامەندی لەسەر شووکردنی کچەکەی بە پۆشکین دەردەبڕێت... شاعیرییەت بەشی ئەوە نییە کە پۆشکین قەبووڵکراوبێت، هەمیشە هێزێکی گەورە هەیە رەتیدەکاتەوەو دانی پێدا نانێت. وەک دەڵێن دێئانتێس لهئاهەنگەکانی سەماو لەبەرچاوی کەسانی دەوروبەر بە تزاردا وەها ئاشکرا چاوبازیی لەگەڵ ناتالیای ژنی پۆشکیندا کردوە، بەجۆرێک ئەو هیچ چارێکی نەمێنێتو ناچاربێت بانگی بەرابەرێنی بکات. پۆشکینی شاعیر شانسێکی ئەوتۆی لەبەردەم دێئانتێسی ئەفسەرو گەنجدا نییە، یەکەمجار ئەفسەرەکە گاردی قەیسەریی بەجۆرێکی کوشندە دەیپێکێتو رۆژێک دواتر لهماڵەکی خۆیدا لهسانت پوترسبورگ گیان لەدەستدەدات. لەدوای کوژرانی پۆشکینەوە تا ئەمڕۆ دەیان کتێب لەسەر مەرگی پۆشکینو ئەو پرسیارو تەلیسمانە نوسراون کە دوای خۆی جێیهێشتوون. بۆ زۆربەی ئەو پرسیارانەش تا ئەمڕۆ وەڵامی ئاشکرا لەبەردەستدا نین، بەڵام وەک دەردەکەوێت بۆ کوشتنی پۆشکین زیاد لهبەرێکو زیاد لههێزێکو زیاد لههۆیەک بە ئاگاو بێئاگا کۆبووبێتنەوە تا شاعیر بکوژن. پرسیارەکەی من ئەوەیە بۆ پۆشکین، دێئانتێس داوەتی دووجەنگی دەکات؟... حاڵەتی پۆشکین زۆر دوور نییە لهدۆخی ئۆرفیۆسەوە. ئۆردیکا یەکێک هەیە دەیەوێت لاقەیبکاتو دەکەوێتە بنی هادەسو لەدەست ئۆرفیۆس دەردەچێت، ناتالیاش کەسێک هەیە دەیەوێت لاقەیبکاتو لهپۆشکینی هەڵکەنێتو ئابڕوشی بەرێت. بانگەکەی پۆشکین بۆ دووجەنگی، درێژکراوەیەکی سەمبولیکی سەفەرەکەی ئۆرفیۆسە بۆ هادەس... پۆشکین دەبێت دابەزێت بۆ سەر سنووری مەرگو ژیان بۆئەوەی هەم ناتالیاو هەم ئابڕووی خۆی بهێنێتەوە. برینەکەی پۆشکین برینێکی لهبرینی ئۆرفیۆس قووڵترە، ئەگەر ئۆرفیۆس لای ژنانی دیکەی جیا لهئۆردیکا خۆشەویست نەبێتو بەدەستی ئەوان بکوژرێت، پۆشکین هەستیکردوە لهنزیکترین کەسی خۆی، لهدایکی چوار منداڵەکەیەوەو لەبەرچاوی باشو خراپ، دڵە ناسکو شاعیرانەکەی برینداردەکرێت. بیرۆکەی "خۆشەویست نەبوون" کە لهکوشتنەکەی ئۆرفیۆسەوە دەخزێتە ژیانی شاعیرانەوە لای پۆشکین تەواو بەجۆرێکی تراژیدی بەرجەستەدەبێت، تەواوی چیرۆکەکە وامان بۆ دەردەخات وەک ئەوەی ئۆرفیۆس لێرەدا بەدەستی خودی ئۆردیکا بکوژرێت. ئاخۆ بە راست ناتالیا گەنچارۆڤ خوێنی پۆشکینی لهملە؟ دەنگۆی پەیوەندی نێوان ناتالیاو دێئانتێس دەگەڕێتەوە بۆ هەندێک نامەی نهێنیو بێناو کە ئاڕاستەی پۆشکین دەکرێن، دواجاریش لهسووکایەتییەکی بەرچاوی دێئانتێسدا لهئاهەنگێکی گەورەی دەرباردا رەفتارێکی وا زەق دەنوێنێتو بەجۆرێک لهناتالیا نزیکدەبێتەوە هەموو ئەو دەنگۆیانە بۆ پۆشکین دەسەلمێنێت. ئاخۆ نامەکان راستیان بە پۆشکین گووتووە یان نا؟ ئاخۆ ئەو رەفتارەی دێئانتێس کە راستەخۆ وا لهپۆشکین دەکات بانگهێشتی دووجەنگی بکات، پلانکراو بووە، ناتالیا بەشێک بووە لهپلانەکە، یان دێئانتێس تەنیا گەنجێکی لەخۆبایی بووە کە هەڵەیەکی کردوەو هیچی تر؟ لهڕاستیدا پرسیارەکان هەموو تا ئەمڕۆ بێوەڵامن. ئەوەی گرنگە ئەوەیە هۆکان هەرچییەک بووبێت، دڵی پۆشکین بەجۆرێکی گەورە شکاوەو ئازاری چەشتووە، دووجەنگیو لهڕاستیدا مردنی هەڵبژاردوە، هەستیکردوە بەڕاستی خۆشەویست نییە، بەڕاستی شاعیرییەت لێرەدا فریای ناکەوێت، هەستیکردوە شیعر لێرەدا ناتوانێت هیچ بکات، گومانەکەی هەمان گومانی ئۆرفیۆسە کاتێک ئاوڕدەداتەوە. ئەو ساتەی ئۆرفیۆس ئاوڕدەداتەوەو ئەوساتەی کە پۆشکین بانگی دووجەنگی دەنوسێت، دوو ساتی قووڵی گومانی شاعیرو هونەرمەندن لهماناو سوودو نرخی شاعیرییەت. لێرەدا سێ تەفسیرمان لهبەردەستدایە.

یەکێکیان دەڵێت، خوێنی پۆشکین لهملی ناتالیا گەنچارۆڤە، ئەو ژنێکی چاوباز بووەو بێئەوەی گوێبداتە ناوی پۆشکین چۆتە پەیوەندییەکەوە لەگەڵ ئەو ئەفسەرە فەرەنسییە گەنجەدا، ئەوە مایەی مردنی پۆشکینە، ئەو ئەو هەستە قووڵەی گومانی لهدڵی پۆشکیندا چاندووە، بەجۆرێک گومان لهخۆی بکاتو بیەوێت خۆی بخاتە ئەو مەترسییەوە، ئەو بۆ پۆشکینی سەلماندووە کە بە راستی کەسێکی قەبووڵکراو نییە، خۆشەویست نییە، ناوبانگو بەهرە شتێکی تایبەتیان پێ نەبەخشیوە، ئەو نمونەی ئەو ژنە بێباکانەیە کە شاعیرییەتیان بۆ گرنگ نییەو نازانن لەگەڵ چ جۆرە رۆحێکدا سەروکاریان هەیە.

تەفسیری دووەم ئەوەیە کە پۆشکین خۆی بەدوای جۆرێک لهخودکوژیدا گەڕاوە، مەسەلەی پەیوەندی ناتالیاو ئانتێس لهدەنگۆیەک بەولاوە هیچی تر نەبووە، ئەوە گومانی پۆشکینە لهخۆیو گەڕانێتی بۆ بەهانەیەک بۆ مردن وایکردوە ئەو چیرۆکە بکاتە هۆیەکو مەسەلەی دووجەنگییەکەی لەگەڵ دێئانتێسدا وەک شانۆیەکی ئەلتەرناتیڤ بۆ خودکوژی بەکاربهێنێت، گەر وابێت لێرەدا پۆشکین گەلێک لهئۆرفیۆس نزیکدەبێتەوە، گەر ئاوڕەکەی ئۆرفیۆس بۆ ئەوە بێت کۆتاییەکی ئەفسانەییو ئەبەدیی ببەخشێتە عەشقێکی گەورە، لێرەشدا پۆشکین لهدوای کۆتاییەکی میتۆلۆگیو سیحراویو پڕ تەلیسمدا بووە بۆ ژیانێکی شاعیرانەی قەشەنگ. لێرەدا شاعیر کە تەواو بڕوای بە خۆیو بە شیعرو بە ژیان نامێنێت، هەوڵدەدات لهڕێگای دروستکردنی کۆتاییەکی ئەفسانەییەوە، ئەو دوودڵییە قووڵەی خۆی تێپەڕێنێت، وەک ئەوەی بیەوێت بە مەرگی خۆی ئازاری دونیا بدات.

تەفسیری سێهەم کە پێدەچێت تەفسیرە دروستەکە بێت، پێیوایە کوشتنی پۆشکین کارێکی دەستەجەمعییە، دەوڵەتو حوکمی قەیسەرییو دابونەرێتو خێزانو ژنو پۆلیس پێکڕا تێیدا بەشداربووبن. لێرمەنتۆڤی شاعیر لهقەسیدە بەناوبانگەکەیدا دەربارەی کوشتنی پۆشکین کە هەر بە ناوی "مردنی شاعیر"ەوەیە تەواو دەسەڵات بە بکوژی شاعیر دەسەلمێنێتو پێیوایە پۆشکین بەزۆر ئاخنراوەتە ئەو جوغزەوە، بەوەشدا ئەو "کۆیلەی شەرەف" بووە نەیتوانیوە خۆی لەو دوو جەنگییە کوشندەیە بدزێتەوە. دیارە دواتر لێرمەنتۆڤ لەسەر ئەم قەسیدەیەی نەفیدەکرێتو دوای ماوەیەکی کورت ئەویش لهدووجەنگییەکی بێماناداو لەو پەڕی گەنجیدا ژیان لهدەست دەدات. لێرەدا ئەو وێنە دێرینە دووبارەدەبێتەوە کە شاعیران بەدەستی هێزە گەورەکان، بە هۆی کینەی ئەوانەوە، بە پیلانی ئەوان هەلاهەلادەبن، وەک چۆن ئۆرفیۆس بە پیلانی دینیۆسیس دەکوژرێت. کوشتنی شاعیر لێرەدا هەرگیز وەک خواستی فەردی کەسێک سەیرناکرێت، بەڵکو وەک کاری داڕێژراوو بە مەبەستی هێزێکی گەورە سەیردەکرێت کە بوونی شاعیر بە زیادو ناپێویست دەزانن... لێرەدا کینەی ئەفلاتونی لهشاعیران، کینەی دینی، کینەی عەوام، کینەی رەگەزەکەی دی لهشاعیران، پێکڕا یەکدەگرنو ئەو هاوپەیمانێتییە کۆنو دووبارەو هەمیشەییە دروستدەکەنەوە کە شاعیر بەرەو مردن دەبات. کوشتنی پۆشکین بەوجۆرە تراژیدییە، دووبارەکردنەوەی ئەو وێنەیەیە کە شاعیر بوونەوەرێکە موعجیزەکانی ناتوانن هەمیشە کاریگەربن... هێزی شیعر وەرناگەڕێتە سەر هێزێکی مادی، پۆشکین وەک ئۆرفیۆس نیشانەی ئەبەدی نوشوستی شاعیرانە لەوەی خۆشەویست بن، لەوەی بگەنە دڵو رۆحە بچوکو نابیناکان، بگەنە ئەوەی وەک خۆیان دەخوازن لەگەڵ هێزی خوداکاندا بجەنگن... پۆشکین کۆپییەکی تری نوشوستی ئۆرفیۆسییە، کۆپییەکی نوێیەتی، وێنە راستەقینەکەیەتی کاتێک لهفیگەرێکی ئەفسانەییەوە دادەبەزێتو دەبێت بە شاعیرێکی واقیعی.

تەفسیرەکان بە هەر لایەکدا بڕۆن ئەوە ناشارنەوە کە پۆشکین منداڵی ئۆرفیۆسە.

دووجەنگییەکەشی دەرەنجامی ئەو گومانە قووڵەیەتی لەوەی هونەرو شاعیرییەت بتوانن شەرەفی بپارێزن، هەستدەکات وەک ئۆرفیۆس تاقیکردنەوەی بەزاندنی مردنی بڕیوە، بەڵام گومانی لهخۆی هێشتا هەر قووڵو نەبوونی دڵنیایی لهڕۆحیدا هێشتا هەر گەورەیە... مردنەکەی وەک ئۆرفیۆس بەدەستی مەکینەیەکی لهخۆی گەورەترە کە ناتوانێت رایبگرێت.

بکوژەکانیشی ئەوانەن کە لهشیعر تێناگەن، بە کوشتنیشی ئەوە تۆماردەکاتەوە کە شاعیران دوژمنی گەورەیان زۆرە.
بەختیار عەلیhttp://www.blogger.com/profile/02094070305101541323noreply@blogger.com1tag:blogger.com,1999:blog-7059330846638201591.post-83835247305393350602011-10-01T12:38:00.000-07:002011-10-01T12:39:23.878-07:00کوشتنەکەی ئۆرفیۆس

ئاوڕەکەی ئۆرفیۆس ساتێکی لاوازی قووڵە. ئۆرفیۆس لهساتی ئاوڕەکەیدا بەدوای دڵنیاییەکی وندا دەگەڕێت... وەسواسی دڵنیایی لای ئۆرفیۆس تەنیا لەوەدا کورت نابێتەوە، بزانێت خۆشەویستەکەی بە راستی لەدواوهیەتی یان نا، بەشێکی لەوەدایە بزانێت خوداکان راستگۆن... ئۆرفیۆس گومانکارە، بەڵام بۆ گومانکارە؟ با وادابنێین کە ئۆرفیۆس لهڕێگای گەڕانەوە لهدۆزەخەوە «لههادەسەوە» بیری لەوە کردۆتەوە «چی دەبێت گەر چوومە سەرێو گەڕامەوە سەر زەویو ئۆردێکام لەگەڵ نەبوو». چ گاڵتەجاڕیو ئابڕووچونێک دەبێت، چ دڵشکانێکی قووڵ دەبێت، چ شکستێکی گەورە دەبێت بۆ مۆسیقاو شیعرو گۆرانی؟ بەبڕوای من گرفتی نەبوونی دڵنیاییو بڕوا، گرفتی سەرەکی مرۆڤە، هەموو ئەو پرسیارانەش دەشێت بەسەری ئۆرفیۆسدا تێپەڕیبن، بەڵام ئۆرفیۆس بەرلەوەی گومان لهخوداکان بکات، گومان لهخۆی دەکات. ئاوڕەکەی ئاماژەی بڕوانەبوونە بە خۆی. بەپێی ئەو نمونانەی کە مێژوو دەیخاتە بەردەستمان بڕوا بە خۆ نەبوون بەشێکی گرنگی هەستو جیهانبینی شاعیرانو هونەرمەندانە، ئۆرفیۆس باوەڕی بەوە نییە کە دەتوانێت حەقیقەت بگۆڕێت، ئەو قەناعەتەش وەک قەدەر بۆ هەموو شاعیرانی تر جێدەهێڵێت. زۆربەی تەفسیرەکانی ئۆرفیۆس لەسەر ئەوە تەبان کە جیابوونەوەی دونیای فەنتازیاو هونەر لهدونیای هەقیقەتو واقیع لهپشت تراژیدیای ئۆرفیۆسەوەیە. کوشتنەکەی ئۆرفیۆس ئەم بابەتە زیاتر زەقدەکاتەوە، ئۆرفیۆس بەدەستی ژنانی هەواداری دینیوسیس دەکوژرێت... دەگووترێت کە خودی دینیوسیس لهپشتی ئەوەوەیە کە ژنانی لایەنگری خۆی لهئۆرفیۆس هانداوە، لهداخی ئەوەی ئۆرفیۆس لهگۆرانییەکانی خۆیدا لههادەس ناوی هەموو خوداکانی هێناوەو ستایشیکردون، دینیوسیس نەبێت، ئەوەش بەجۆرێک دڵی دینیوسیسی لهئۆرفیۆس رەشکردوە، حەز بە مردنی بکات

دینیوسیس خوداوەندی شەرابو مەستیو خوماربوونو خرۆشانو شەیداییە، خوداوەندی سەماو ئاهەنگە... پێچەوانەی ئەپۆلۆ یان ئەپۆلۆن، کە خودای عەقڵو هێمنیو داهێنانو بیروردییە. نیتشە هەر یەک لەم دوو خوداوەندە بە دوو پۆڵی جیاوازی ناو رۆحی گریکی لەقەڵەمدەدا. هەڵبەت جیاکارییەکە دەگەڕێتەوە بۆ زۆر بەر لهنیتشە، بەڵام جیاکارییەکی گرنگەو لهنیتشە بەدواوە تەواو شوێنی خۆی دەگرێت. لێرەوە هەر یەک لهنیتشەو ریلکە زۆر ورد لەسەر پەیوەندی نێوان ئۆرفیۆسو دینیۆسیسیشیان نوسیوە. گەر تەماشابکەین ئۆرفیۆس وەک هونەرمەند لهدینیۆسیسەوە نزیکە، راستە ئەو کوڕی ئەپۆلۆیە، بەڵام جیهانی ئەو وەک دینیوسیس جیهانی خرۆشانو شەیداییە، جیهانی مۆسیقایە، هەتا مردنەکانیشیان زۆر لهیەک دەچێت، چونکە دینیۆسیسیش بەدەستی «تیتانەکان» پارچەپارچەدەکرێت. لەگەڵ ئەوەشدا ئەم لێکچوونانە بڕێک جیاوازیی گەورەو بینراویان لەگەڵ خۆیاندا هەڵگرتووە. خرۆشانی دینیۆسیسی پتر خرۆشانی جەستەییە، خرۆشانی مەستیو سەمای شێتانەو ئۆرگازمی توندە. خرۆشانی ئۆرفیۆسی بە پێچەوانەوە خرۆشانێکی رۆحییە، مۆسیقای ئۆرفیۆسی مۆسیقایەکی هێورکەرەوەیە، مۆسیقایەکە پتر لەوەی لەزەتی هەستەوەرانمان بجوڵێنێت، هێمنیو تێرامانمان تێدا دروستدەکات، هێندەی قسە لەگەڵ لەشماندا بکات، جیهانی ناوەوەمان دەدوێنێت، پتر لەوەی وروژانێکی سێکسوالیانە بێت، عەشقێکی گەورەمان تیا دەچێنێت... هەر یەک لهدینیوسیسو ئۆرفیۆس هونەرمەندن، بەڵام ئۆرفیۆس نوێنەری ئەو بەشەی هونەرە کە بە ناوەوە، بە جاوید، بە ناکۆتاوە گرێماندەدات، واتە نوێنەری ئازادبوونی رۆحە. لهکاتێکدا دینیوسیس بە خوماربوون، بە مەستی، بە ناڕێکی، بە کایۆسو غەریزەوە دەمانبەستێتەوە، ئەو نوێنەری ئازادکردنی جەستەمانە. لێرەوە رۆحی دینیۆسیسی لههونەری مۆدێرندا زۆر گەورەیە... تا شارستانییەتو عەقڵانییەت، تا دیسپلینو رێنماییو رێکخستن زۆرتر بن، هونەر بە پەرچەکردارێکی پێچەوانە، پتر بەلای ناڕێکیو ئەنارشییەتو غەریزەپەرستیو لەزەتگەراییدا دەڕوانێت، ئێمەی مەعشەری شاعیرانو هونەرمەندان هەردوو رۆحەکە لهناوماندا دەگەڕێت، لهکویادا مادییات زاڵبوو دەگەڕێینەوە بۆ رۆحانییەت، لهکویادا ئەخلاق بووە کەرەستەی ئەشکەنجەدان دەگەڕێینەوە بۆ رەهەندە دینیۆسیسییەکەی ناومان. بەش بەحاڵی خۆم هونەر وەک کەرەستەی هاوسەنگ راگرتنی ئینسان لهنێوان زەبرو هاوارو خواستی رەهەندە دژەکانیدا تێگەیشتووم... هەر کات ناعەقڵانییەت لهلغاوەکانی دەرچوو، هاوار بۆ عەقڵ دەبەین، هەر کات عەقڵ خنکاندینیو دەستی نایە گەرومان هاوار بۆ سەماو خواستو غەریزە دینیۆسیسییەکان دەبەین رزگارمانبکات. هەرکات ژیان کورتبووەوە بۆ خواردنو جنسو خەوتن، پەنا بۆ بڵندگەراییەکەی ئۆرفیۆس دەبەین، هەر کاتێکیش لەشو رۆح عەقڵیان فەرامۆشکرد، ئەپۆلۆکەی ناخمان لهخەو هەڵدەستێنین

گەر سەرەنجبدەین بە روونی دەبینین کە ئەو پرۆسە عەقڵانیو دیالەکتیکییەی رۆشنگەرییو مۆدێرنە لەگەڵ خۆیاندا هێنایان، پتر دژی دینیۆسیسیزم بوو وەک دژی ئەپۆلۆ بێت. بۆیە کاریگەری دینیۆسیسی لەسەر سەرجەم هونەری سەدەی بیستو لەسەر رۆحی ئاڤانگاردانە لەم هونەرەدا زۆر گەورەیە. لههەر کوێیەک دیسپلینو ئەخلاقو رێکخستن مرۆڤیان خوارد، پێویستیمان بە شتێک لهڕۆحی دینیۆسیسی هەیە بۆئەوەی بە ناڕێکیو فەوزاسازییەکەی خۆی ئازادمانبکات، ئەو پێغەمبەری ئانارشیستەکانە، بەڵام ئۆرفیۆس نوێنەری دیوە جاویدانەکەی عەشقە، ئەو وەک دینیۆسیس لەشمان ناخاتە سەما، وەک ئەپۆلۆی باوکی عەقڵو داناییو رێکوپێکی بەرز نانرخنێت، ئەو نەجهستەگەرای تەواوەو نە عەقڵگەری تەواو، ئەو نوێنەری شتێکی ترە، شتێکی شارستانیترو بڵندگەراتر لهغەریزەپەرستییەکەی دینیۆسیس، ئازادتریش لهڕێکپەرستییەکەی ئەپۆلۆ، نوێنەری رۆحە، نوێنەری عەشقە، نوێنەری بەرزبوونەوەیە بەسەر دراوەکاندا، نوێنەری ئەو دیوەی هونەرە کە وامان لێدەکات بە گژ ئەستەمدا بچینەوە

بەڵام بۆ ئۆرفیۆس لههادەس ستایشی هەموو خوداکان دەکات دینیۆسیس نەبێت؟ پێموابێت هۆکە کەمێک ئاشکرا بێت، ئۆرفیۆس عاشقەو رۆحی هانی دەدا بەگژ ئەستەمدا بچێتەوەو هەقیقەتی مردن بشکێنێتو دابەزێت بۆ جیهانی خوارەوە تا ئۆردیکا بهێنێتەوە... ئەو بەدوای لەشی ئۆردیکادا دانەبەزیوە، بەدوای شکاندنی موستەحیلدا هاتووە، دەیەوێت بە هونەر مردن ببەزێنێت، عەشقی ئەو عەشقێکی غەریزیی نییە، عەشقێکی سۆفییانەیە، رووی لهئۆرگازم نییە، رووی لهسروتە جەستەییەکان نییە، بەڵکو رووی لهئەبەدییەتە. لێرەوە زۆر سروشتییە، دینیۆسیس فەرامۆشبکاتو رێزی بۆ دانەنێت.

ئۆرفیۆس کە دڵشکاوو غەمگین لههادەس دەگەڕێتەوە، دەبێتە دوژمنی ئافرەت، بە هیجاکەریان. ئەو حەزی له«ژن» نییە، بەڵکو حەزی لهئۆردیکا بوو، دوای ئۆردیکا شتێک بەو جنسەوە نایبەستێتەوە، دەگەڕێتو گۆرانی دەڵێت، هەتا کە ژنانی هەواداری دینیۆسیس پارچەپارچەیدەکەنو سەری لێدەکەنەوە، سەرەکەی هەر بە ئاودا دەڕواتو گۆرانی دەڵێت، دەڵێن تا ئەپۆلۆ داوای لێ نەکردوە بێدەنگ نەبووە... ئەو هونەرمەندی ئەبەدییە، تا کۆتایی بێدەنگ نابێت

چیرۆکەکەی ئۆرفیۆس قووڵ بە مانای هونەر خۆیەوە گرێدراوە

ئەو پەیامەی هونەر هەڵیدەگرێت پەیامێکی ئەستەمە، ئەویش رزگارکردنی مرۆڤە لههەموو مەرجە مادییەکان، ئازادکردنی رۆحو جەستەیەتی لههەر بەنداوو بەربەستێک کە دێنە بەردەمی. کێشەی ئۆرفیۆس لەوەدایە کە توانای گەورەی خۆی، ئەو ئامانجە زۆر بڵندگەرایەش کە بۆ خۆی دادەنێت، لەگەڵ تواناو رەهەندە وجودییە بچوکەکانی دیکەیدا ناگونجێت... ئەوەی هونەرمەندێکی بەرزە، هیچ لەوە ناگۆڕێت کە بوونەوەرێکی لاوازو گومانکارو دوودڵە. لهدوای ئۆرفیۆسیشەوە چ هونەرمەندێک لەسەر ئەم زەوییە هەیە کە چەند هونەری بەرزبووبێت، توانی بێتی بەسەر لاوازییە ئینسانییەکانیدا سەربکەوێت? لهڕاستیدا ئۆرفیۆس ناتوانێت ئاوڕ نەداتەوە، چونکە گەر ئاوڕنەداتەوە واتە نە گومانی لهخۆی هەیە، نە گومانی لههونەر هەیە، نە گومانی لەو دونیایە هەیە کە تیادەژی، نە گومانی لههاوجنسەکانی هەیە، نە گومانی لهخوداکان هەیە، کەسێکیش ئەو گومانانەی نەبوو هونەرمەند نییە، هونەر لهبنەڕەتدا لەوەوە سەرچاوەدەگرێت کە مرۆڤ ناتوانێت دڵنیابێت... مرۆڤی دڵنیاش ناتوانێت هونەرمەند بێت، هونەرمەند چەندە وەک ئۆرفیۆس باوەڕی بە خۆی بێت، لەو گومانە گەورانە پاک نابێتەوە، چونکە پاکبوونەوە لەو گومانانە پاکبوونەوەیە لهڕیشەکانی هونەر خۆی، هونەر نائارامییەکی هەمیشەییو نادڵنیاییەکی بەردەوامە. ئۆرفیۆس شێت نییە «وەک فێرجیل دەڵێت» ، بەڵکو گومانکارە، رۆحێکی دیکارتییەو لهسەردەمی خوداکانی یۆناندا ژیاوە. یەکەمین کەس کە ئۆرفیۆسی وەک گومانکار وەسفکردبێت «سینیکا»یە کە لەسەدەی یەکی زاینیدا ژیاوە، بەڵام سینیکا ئەم گومانە بە گومان لههونەرەوە نابەستێتەوە... ئۆرفیۆس وەک هەموو هونەرمەندێکی تر کوشتەی ئەوەیە دەیەوێت بە هونەر موعجیزە دروستبکات، بەڵام لهناخیشیدا سنووری ئیشکردنی هونەرو کاریگەرییەکەی دەزانێت، ئەو دیوارە دەبینێت کە هونەر لههەقیقەت جیادەکاتەوە... دەزانێت ئەوەی هەلومەرجە مادییەکان دەیسەپێنن هونەر نایگۆڕێت، ئاوڕەکەی ئۆرفیۆس نیشانەی ئاگاداربوونێتی لهناکۆکی قووڵی هونەر، لهسنووری، لەو بەربەستە هەمیشەییەی جوانییە فەنتازییەکانی ئەو لهدونیا دادەبڕێت. هونەر عەشقە، بڵندگەراییە، مەستییە، بەڵام ناتوانێت هەقیقەتە گەورەکانی بوونو ژیان بگۆڕێت. ئۆرفیۆس کە ئاوڕدەداتەوە باوەڕی وایە ئۆردیکا بەر لهئاوڕەکەی ئەو کەوتۆتەوە هادەسو ئەو تەنیا ئاوڕ لهکەوتنەکەی دەداتەوە. ئۆرفیۆس باوەڕی وایە کە موعجیزەکە لهبنەڕەتدا رووی نەداوە ... بەبێ ئەو گومانەش نەدەکرا ئۆرفیۆس ئەو هونەرمەندە گەورەیە بێت

دابەزینەکەی ئۆرفیۆس بۆ هادەس، سەمبولی ئەو سەر کێشییە گەورەیەی هونەرمەندە، توانای لەسەر کارتێکردن لهخوداکانو جانەوەرەکانی هادەس سەمبولی هێزی شارستانیو توانای هونەرە لەسەر رامکردنی لایەنە دڕندەکانی ناو مرۆڤ. ئۆرفیۆس هەمیشە وەک سەمبولێک بۆ هەوڵی رامکردنو دەستەمۆکردنی رەهەندە ترسناکەکانی ژیان سەیرکراوە، وەک فیگەرێکی شارستانی، بەڵام رامکردنی ئەو دڕندەیە هەتاهەتایە شوێنی گومانە. ژنە باخۆسییەکان کە ئۆرفیۆس پارچەپارچەدەکەن، نوێنەری ئەو هێزە عەوامەن کە لهڕۆحی هونەرمەند تێناگەن، نوێنەری قەبووڵ نەکردنی هونەرن لەسەر زەوی. خودی کوشتنەکەی ئۆرفیۆس ئاوێنەی ئەو بەدگومانییە هەمیشەییو دووبارەو گەورەیەیە کە بەرامبەر هونەر هەمانە، ئۆردیکا دەبێت بمرێت چونکە هونەر هەمیشە شوێنی گومانە، ئۆرفیۆسیش دەبێت بمرێت لهبەرئەوەی هونەرمەند هەمیشە شوێنی گومانە. ئۆردیکا دەبێت بمرێت چونکە هەمیشە گومانی ئەوە هەیە خوداکان هونەر قەبووڵ نەکەنو دان بە موعجیزەکانیدا نەنێن، ئۆرفیۆسیش دەبێت بمرێت، چونکە هونەرمەند دەشێت هەمیشە بەر نەفرەتو توڕەیی خوداکانو عەوامو لایەنگرەکانیان بکەوێت. کوشتنەکەی ئۆرفیۆسو مردنەکەی ئۆردیکا هەردووکیان نیشانەی ئەوەن کە لهبنەڕەتدا هونەر جەوهەرێکی تراژیدی هەیە. کوشتنەکەی ئۆرفیۆس درێژکراوەی ئاوڕەکەیەتی، سەلماندنی ئەو گومانە قووڵەیەتی کە بەرامبەر دونیا هەیەتی... تەسلیمبوونێتی بەو راستییەی کە هونەر هێزێکی راستەقینەی نییە. ئۆرفیۆس شەڕێکی گەورە لەگەڵ مردنی ئۆردیکادا دەکات، بەڵام بەرامبەر مردنی خۆی بەرگرییەکی ئەوتۆ پیشان نادات. کوشتنەکەی ئۆرفیۆس لهدەیان تابلۆدا نیگارکراوەتەوە، لهزۆربەیاندا ئۆرفیۆس بە بێ بەرگری تەسلیمی بکوژەکانی بووە. ئەو راستییەی کە ناتوانێت مردن ببەزێنێت بووە بە هەقیقەتێکی چەسپاو لەلای... ئەم ژیاننامە ئۆرفیۆسییە، ئەم مردنە کە نیشانەی رەهەندە هەمیشە تراژیدییەکەی هونەرە، لهژیانو تێکستی چەندەها هونەرمەندو شاعیردا بەرجەستە بووە.

بەختیار عەلیhttp://www.blogger.com/profile/02094070305101541323noreply@blogger.com0tag:blogger.com,1999:blog-7059330846638201591.post-73166744734234466912011-09-21T12:41:00.000-07:002011-09-21T12:41:23.770-07:00ئاوڕەکەی ئۆرفیۆس

لهناو ئەفسانە یۆنانییەکاندا، لهپاڵ هەر یەک لهسیزیفو پرۆمیسۆسو نەرسیسیۆسەوە، لای من ئەفسانەی ئۆرفیۆس لههەموویان قەشەنگترە، بەدرێژایی مێژوو ئۆرفیۆس نزیکییەکی قووڵی لەگەڵ مەعشەری مۆسیقارو شاعیراندا هەبووە، قەت نەبووە مرۆڤ مۆسیقارو شاعیرێکی راستەقینە بێتو ئۆرفیۆس نەناسێت، ئۆرفیۆس بەجۆرێک لهجۆران باپیری هەرە هەرە دێرینمانە، نوێنەری ئەو نمونە ئیدیالو ئەبەدییەیە کە دەربارەی داهێنەری گەورە هەمانە. لهخۆیدا هەر سێ رەگەزە رۆمانسیو خەیاڵبزوێنو جاویدانەکەی داهێنەرانی هەڵگرتووە «بلیمەتی، عاشقی، شەهادەت». لێرەوە هیچ سەردەمو قۆناغێک نییە، مۆسیقاران، شێوەکاران، شاعیران، فیلمکاران نەگەڕابێتنەوە بۆ سەر ئۆرفیۆس، لهئۆڤیدەوە تا دەگەینە سەر جۆرج تراکل، ریلکە، تینسی ویلیامز، جان کۆکتۆ... ئۆرفیۆس هەمیشە بزوێنی خەیاڵی هونەریی بووە. ئەو بە ئەندازەیەک جوانە فەرامۆش ناکرێت. ئەو دەنگخۆشو «لێرا» ژەنێکی بێوێنە بوو، هەڵبەت لێرا ئەو ئامێرە تاردارە گریکییە کۆنەیە، کە لهچەشنی قەیسارەو هارفە، لههەندێ سەرچاوەشدا بە دایکی هەر دوو ئامێرەکە حیسابدەکرێت، سەردەمانێک ئامێرەکە خۆی وەک رەمزی شاعیرانو بیریاران وەها بوو، هەتا وشەی لیریک بۆ شیعر کە ئەمڕۆ بەکاریدەهێنین لهلێرا-وە هاتووە . ئۆرفیۆس لێراکەی خۆی لهئەپۆلۆ وەردەگرێت، کە ئەویش لهشوێنی پەنجا مانگا دزراوەکانی لههێرمسی برای دەستێنێت، واتە هێرمس یەکەمین داهێنەرو دروستکەری لێرایە، ئەو ئامێرەی ئۆرفیۆس دونیای پێ شەیدادەکات
ئاوازەکانی ئۆرفیۆس وەها ئەفسوناوی بوون دڕندەی ترسناکی جەنگەڵانی خاوکردۆتەوە، دەریای توڕەی هێور کردۆتەوە، هەتا گاشە بەردی کێوانی هێناوەتە گریان، بەڵام رۆژێک ئۆرفیۆس تووشی نەهامەتییەکی ناخۆش دێت، ئەو زۆر شەیدای «ئۆردیکا»ـی ژنێتی، بەڵام کوڕەکەی ئەپۆلۆ «ئەریستایۆس» «کە بە گشتی خوداوەندێکی خراپ نییەو ژیاننامەکەی بە پێچەوانەی زۆر لهخوداوەندە یۆنانییەکان کاری زۆر باشی تێدایە» ئەویش شەیدای ئۆردیکا دەبێتو تەقەلای ئەوە دەدات لاقەیکاتو دەستی بۆ بەرێت، کە ئۆردیکا لەدەستی هەڵدێت، لهکاتی خۆشاردنەوەو راکردندا بە هەڵە پێ بە مارێکدا دەنێت، مارەکەش دەیگەزێتو دەیکوژێت.

مردنی ئۆردیکا بۆ ئۆرفیۆس ئازاربەخشە. ئۆرفیۆس بەو تراژیدیایە دەبێتە یەکەمین هونەرمەندو داهێنەری نەفرەت لێکراوی مێژوو، کە بەدبەختی وەک کولتوور بۆ هەموو داهێنەرانی دوای خۆی جێدەهێڵێت. لەگەڵ مردنی ئۆردیکادا تراژیدیای راستەقینەی ئۆرفیۆس دەستپێدەکات. ئۆرفیۆس وەک هەموو هونەرمەندە گەورەکان لههونەر زیاتر چەکێکی نییە، ئەو لهناو قارەمانەکانی گریکدا لههەمووان زیاتر رۆحی هونەرمەندی مۆدێرنی پێوە دیارە، ئەو باوەڕی وایە بە هێزی هونەر دەتوانێت بەگژ مردندا بچێتەوە... ئەوەی ئۆرڤیۆس بیر لەوە دەکاتەوە دابەزێت بۆ دونیای خوارەوە، بۆ دۆزەخ «هادەس»، بۆ جیهانی مردوانو لەوێوە ئۆردیکا بهێنێتەوە... دوو شتی گرنگی رۆحی شاعیران لههەموو ئانو زەمانێکدا بەرجەستەدەکاتەوە، کە بریتیین له"تەسلیم نەبوون بە واقیع"و «شەڕکردن بە هونەر لەگەڵ مردن» دا

سەفەری ئۆرفیۆس بۆ هادەس سەفەرێکی رەمزییە، نیشانەی ئامادەگی هونەرمەندو شاعیرانە بۆ دابەزین بۆ دۆزەخ، ئۆرفیۆس باوەڕی وایە کە بە دەنگە خۆشەکەی خۆیو بە نەغمەی لێراکەی، ئۆردیکا بهێنێتەوە بۆ ژیان... هەر واش دەبێت. هەتا خوداوەندانو جانەوەرە دڕەکانی دۆزەخ، هەتا سەگە سێ سەرە بە ناوبانگەکەی هادەس «کربیرۆس» دەکەونە ژێر کاریگەریی هونەری ئۆرفیۆسەوە. دڕترین جانەوەرانیش ناتوانن خۆیان لهجوانیو سیحری هونەر بپارێزێن، ئۆرفیۆس بە بەرزی هونەری خۆی خوداوەندانی دۆزەخ نەرمدەکاتو لهپاداشتی ئاوازو نەغمەی قەشەنگیدا رێگای پێدەدەن ئۆردیکا لەگەڵ خۆی بباتەوە بۆ سەرەوە، بە مەرجێک تا لههادەسە، تا پێی نەخستۆتە سەر زەمینی ئاسایی ئاوڕ لهئۆردیکا نەداتەوە. گەر ئاوڕی لهئۆردیکا دایەوە دەڕواتو دەکەوێتەوە بنی دۆزەخو بۆ هەتاهەتایە لەدەستیدەچێت. فەرمانی خوداوەندان لەمڕووەوە ئاشکرایە، ئۆرفیۆس بۆی نییە ئاوڕبداتەوە... تەنیا بەوە دەتوانێت دیوارە ئەستورەکانی مردن ببڕێت کە گۆرانی بڵێتو بژەنێتو بڕواتو بڕوات تا جیهانی ژێرەوە جێدەهێڵێت، بەڵام ئۆرفیۆس لهسەفەری سەرکەوتنو گەڕانەوەدا بۆ ژیان، لهساتێکدا گوێی لهدەنگی پێی ئۆردیکا نابێت، هەڕەشەو مەرجی خودایان لهیاددەکاتو ئاوڕدەداتەوە تا بزانێت بەڕاستی ئۆردیکا لهدواوەیەتی، بەو ئاوڕەش ئۆردیکا دەکەوێتەوە بنی هادەسو بۆ هەتاهەتایە لهدەستدەچێت

بۆ ئۆرفیۆس ئاوڕدەداتەوە؟ چ دەردێک لهئۆرفیۆسدا دەگەڕێتو پاڵی پێوەدەنێت ئاوڕبداتەوە؟ بۆ ئەو هەموو ئازارو ماندووبوونە دەکێشێت تا مەعشوقەکەی رزگاربکات، کە دەگاتە ئەوەی هەنگاوێکی مابێت بگاتە خەونی خۆی ئاوڕدەداتەوەو هەموو رەنجێک بەبادەدا؟ چۆن بلیمەتێکو عاشقێکی وەها هێندە سادەبینو کاڵفام رەفتاردەکات؟ بۆ؟ چی پاڵنەرێکی نهێنی لهپشت ئەم ئاوڕەی ئۆرفیۆسەوەیە، کە بێگومان بەناوبانگترینو تراژیدیترینو غەمینترین ئاوڕی مێژووە... نە لهمێژووی راستەقینەداو نە لهمێژووی هونەردا ئاوڕێکی تری وەها گرنگمان نییە

یەکێک لهتەفسیرەکان ئاوڕەکەی ئۆرفیۆس دەگێڕێتەوە بۆ هۆمۆسێکسوالییەتی ئەو، ئۆرفیۆس لهناخیدا هاوجنسبازە بۆیە بێئاگای خۆی لهنەستیدا، لهقووڵایی ناخودئاگایدا خواستێکی نهێنیو شاردراوە هەیە ئۆردیکا لهدەستبدات، ئەو خواستە بەهێزو بێخودە پاڵی پێوەدەنێت ئاوڕ بداتەوە... تەفسیرەکە بنەمای بەهێزی لهناو چیرۆکە گریکییەکەدا هەیە، ئۆرفیۆس کە ناکامو غەمگینو تێکشکاو دەگەڕێتەوە سەر زەمین، تەواو پشت لهدونیای ژنان دەکاتو دەبێتە هیجاکەرێکی بێپەروایان، بە جۆرێک دواجار هەر ژنان دەیکوژنو هەلاهەلایدەکەنو سەریدەبڕنو لەگەڵ لێراکەیدا دەیخەنە روباری هێبرۆسەوە. ئەوەی دیمەنی کوشتنەکەی ئۆرفیۆس لهکتێبی میتامۆرفیۆسی ئۆڤیدا بخوێنێتەوە، دەبینێت ئەو بڕگانە لهبەشە هەرە جوانەکانی کتێبەکەی ئۆڤیدن، ژنانی سەر بە دینیۆسیس بە کینەیەکی بێوێنەوە ئۆرفیۆس پارچەپارچە دەکەن، یەکێکیان کە قژی لههەوادا بادەیبات، ئۆرفیۆس لهدوور دەبینێتو هاواردەکات «بیبینین، بیبینن ئەوەتا، ئەوەی سووکایەتی بە ژنان کردوە». کوشتنەکەی ئۆرفیۆس بەوجۆرەو بەدەستی ژنان هەمیشە وەک بەڵگەیەک بۆ هاوجنسبازی ئۆرفیۆس بەکاردەهێنرێت

هەڵبەت تەفسیرێکی تر هەیە کە پێچەوانەی ئەوەیە، ئۆرفیۆس عاشقێکی گەورەیە، ئەو ئاوازە سیحراویانەی کە خواوەندو جانەوەرانی هادەس سڕدەکەن نەغمەو ئاوازی ئاسایی نین، بەڵکو دەبێت لهڕۆحێکی هونەرمەندو زۆرعاشقەوە هاتبن... وەک چۆن سۆفییەک گەر خودا خۆی بۆ دەربخات ناتوانێت چاو بەرزنەکاتەوەو هەوڵی بینینی مەعشوقی خۆی نەدات، هەتا گەر بەو نیگایە چاویشی لهدەستدابێت. ئۆرفیۆسیش ناتوانێت بەسەر ئەو خواستە گەورەیەدا سەربکەوێت کە خواستی بینینی ئۆردیکایە، ئەگەر بۆ چرکەیەکی کورتیش بووە، گەر بە ئاوڕێکی کوشندەش بووە. ئاوڕەکەی ئۆرفیۆس ئاوڕی گەمژەیەک نییە، بەڵکو ساتێکە لهناویدا هەموو عەشقو ئارەزوو ویستی ئۆرفیۆس چڕ بۆتەوە کێ دەڵێت لهبنەڕەتدا ئۆرفیۆس تەنیا بۆ ئەو نیگایە دانەبەزیوە، بۆ ئەو ئاوڕە نەهاتووە بۆ هادەس؟ ئاخۆ بەو ئاوڕە پتر عەشقی خۆی بۆ ئۆردیکا ناسەلمێنێت لەوەی هەر بڕواتو هەر مل بنێتو هەر لێرا بژەنێت؟... ئاوڕەکەی ئۆرفیۆس یەک چرکەساتی عەشقە، بەڵام بە بەرتەقای دەیان تەمەن مانادار، هەموو عەشقی ئۆرفیۆس لەو ئاوڕەدا کۆبۆتەوە... گەر ئۆرفیۆس ئاوڕی نەدابایەتەوە، نەدەبوو بە ئۆرفیۆس. ئەگەرچی ئەو ئاوڕەی ئەو تابڵێی دولبەر کوژە، بەڵام پڕە لهبارگەی گەورەی عەشق

من تەفسیرێکی سەرەنجڕاکێشی دیکەم لای «کلاوس تێڤێلایت» بینیوە. تێڤێلایت لهئەدەبناسە پڕکارەکانی ئەڵەمانیای دوای جەنگە، کتێبێکی چوار بەرگی هەیە ناونیشانە سەرەکییەکەی «کتێبی پادشایان»ـە، لکە ناونیشانی بەرگی یەکەمی هەر بە ناوی «ئۆرفیۆسو ئۆردێکا»یە. لەوێدا تێڤێلایت بەرگری لهتێزەیەک دەکاتو پێیوایە بەدرێژایی مێژوو لهئۆرفیۆسەوە تا دەگەینە سەر شاعیرێکی وەک گۆتفرید بنو مۆسیقارێکی نوێژەنی وەک گۆستاڤ مالەر، نوسەرانو هونەرمەندان، ژنانو دڵدارانی خۆیان وەک کەرەستەیەک بۆ خرۆشاندنی داهێنانی خۆیان بەکارهێناوە. ئەو ئاوڕەکەی ئۆرفیۆس لەو نیگایەوە تەفسیردەکات کە بەبێ ئەو ئاوڕە دەکرا ئۆرفیۆس توانای هونەری خۆی لەدەستبدات، ئاوڕەکە تەنیا زامنە بۆئەوەی ئۆرفیۆس بە هونەرمەندی بمێنێتەوە. تێزەکەی تێڤێلایت لەوەدا کورتدەبێتەوە، هونەرمەندان هونەری خۆیان، بلیمەتی خۆیان لهکوشتنی مەعشوقەوە بەدەستدەهێنن، دەبێت مەحبوبە بگەڕێتەوە بۆ هادەس بۆ ئەوەی ئۆرفیۆس بە هونەرمەندی بمێنێتەوە... تێزەیەکە گەرچی رەخنەی توندی لێگێراوە، بەڵام شایستەی تێڕامانە. ئۆرفیۆس دێت بەرەو جیهانی بنەوە، خواوەندەکان بە مۆسیقای خۆی مەستدەکات، دەزانێت ئەوەی ئەو کردوێتی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو تینوێتییە ئەبەدییەی بۆ ئۆردیکا، بەڵام چی دەبێت گەر ئێستا دووبارە ئۆردێکا بەدەستبخاتەوە، چی دەبێت کە بەهانەی ئەو هەموو سووتانو ئارەزووە بێتەدیو خرۆشی دابمرکێت؟ لهساتێکدا ئۆرفیۆس دەبێت بیری لەوە کردبێتەوە لهنێوان سیحری هونەری خۆیو ئۆردیکادا دەبێت یەکێکیان هەڵبژێرێت، دەبێت یان ئەو بەبێ رۆحی هونەرمەند لههادەس دەرچێت، یان ئۆردیکا بکرێتە قوربانی... بە رای تێڤێلایت داهێنەران بەردەوام مەعشوقە دەکەنە قوربانی، تێزێک رەنگە بێئینسافییەکی گەورەی تێدا بێت... بەڵام یەکێک لهئەگەرەکانی ئاوڕەکەی ئۆرفیۆسە. بەبڕوای تێڤێلایت، ئۆرفیۆس بە مەبەست ئۆردێکا دەکوژێت، ئۆردێکا دەبێت بمرێت تا ئۆرفیۆس بتوانێت گۆرانی بڵێت... ئەوەی دەیبینین تاوانێکی کوشتنە، نەوەک هەڵەیەکی تراژیدی یان لەیادچوونێکی عاشقانەی ساتێکی غەفڵەت. تێڤێلایت داهێنەرانی وەک برێخت، کنۆت هامسن، کافکا، ئێزرا پاوەند، دەخاتە لیستی مەعشوقە کوژانەوە، دەیانکات بە کوڕانی ئۆرفیۆس، بە وەچەکانی دواتری

دیارە دەشێت تەفسیری تر بۆ ئەم ئاوڕە هەبێت، بەڵام بە ئەندازەی خوێندنەوەو ئاگایی بچوکی خۆم هەر

ئەوەندەیان کەوتوونە بەرچاومو پێم گرنگ بوون. لێرەدا هەوڵدەدەم زۆر کورت تەفسیرێکی بچوکی خۆم بنوسم، تەفسیرێک کە دەشێت جیاواز بێت لەو تەفسیرانەی دی، بەبڕوای من لهقووڵایی هەموو هونەرمەندێکدا گومانێکی زۆر قووڵ دەرهەق بە هێزی هونەر هەیە، لهڕاستیدا هونەرمەند چەند باوەڕی بە کاری خۆی بێت، هێشتا تەواو لهکاریگەریی هونەری خۆی لەسەر دونیاو ئەوانی تر تێناگات. کەم هونەرمەند هەیە گومان لهناوەوە وێرانی نەکات، گومان لهتوانای خۆیو گومان لهکرانەوەی ئەوانی دی بۆ کاریگەریی داهێنانی ئەو. هونەرمەند گەلێک خێراترو زیاترو قووڵتر لەوانی دی جیاوازی نێوان واقیعو فەنتازیا دەزانێت. ئەوە خەڵکانی دین بە جۆرێک دەکەونە ژێر سیحری هونەرەوە کە دیواری نێوان واقیعو فەنتازیایان لا هەڵدەگیرێت، بەڵام هونەرمەند خۆی هەمیشە دەزانێت واقیع شتێکەو فەنتازیاش شتێکی دی... بۆ دەبێت ئۆرفیۆس باوەڕ بە خوداوەندانی ژێرەوە بکات، بۆ دەبێت دڵنیابێت کە ئاوازەکانی تا کۆتایی کاریگەر دەبنو رێگای ترسناکی دۆزەخی بەرەو باڵا بۆ پاکدەکەنەوە؟ ئاخۆ ئەو گومانە سروشتیترین گومان نییە کە هەموو نوسەرو هونەرمەندێکی دونیا هەیەتی؟ ئۆرفیۆس دەشێت لهساتێکدا باوەڕی بە هێزی هونەرو کاریگەریی گۆرانییەکانی نەمابێت، ئاوڕەکەی ئۆرفیۆس ئاوڕێکی گەورەی گومانە لههەموو توانای هونەر خۆی، لەوەی تا سەر بتوانێت کار لهجانەوەرەکەی ناو ئەوانی تر بکات... بەبڕوای من کە ئۆرفیۆس ئاوڕدەداتەوە، ئاوڕ لهئۆردیکا ناداتەوە، بەڵکو ئاوڕ لههونەری خۆی دەداتەوە، سەیردەکات بۆ ئەوەی هێزی هونەری خۆی ببینێت، بزانێت ئەو سیحرە بەردەوامە، هێزی ئەو ئەفسونە وەک خۆیەتی. ئاوڕەکەی ئۆرفیۆس نیشانەی گومانێکی قووڵە هەم لههێزی هونەرو هەم لەوانی دیش کە هونەر دەبیستنو گوێی لێدەگرن... ئۆرفیۆس نایەوێت ئۆردێکا بکوژێت وەک تێڤێلایت دەڵێت، بەڵکو دەیەوێت دڵنیابێت رزگاریکردوە، دڵنیابێت هونەرەکەی بەشی ئەوە هێزی هەیە کە ئۆردێکا تا کۆتایی لههادەس دووربخاتەوە، ئەوەی تاوانی ئۆرفیۆسە ئەو گومانەیە، گومانێکی قووڵە کە لهئۆرفیۆسەوە تا ئەمڕۆ شاعیرانو هونەرمەندان ئازار دەدات. ئۆرفیۆس دەزانێت ئەو مەخلوقێکە سەر بە زەمینی فەنتازیاو ئۆردیکا بوونەوەرێکە لهجەهەنەمێکی راستەقینەدا، چەندە فەنتازیای ئەو دەتوانێت واقیع بگۆڕێت... چەندە خەیاڵی مۆسیقیانەی ئەو دەتوانێت دەستکاری هاوکێشە راستەقینەکانی ژیان بکات؟ ئۆرفیۆس ئاوڕ لەو پرسیارانە دەداتەوە. بەبڕوای من گەر قووڵ بڕوانین، ئاوڕەکەی ئۆرفیۆس ساتێکی کورت نییە، چرکەیەکی تێپەڕ نییە، بەڵکو درێژترین ئاوڕی مێژووشە... ئاوڕی هونەرمەندە لهکاریگەریی خۆی لەسەر دونیا، ئاوڕی فەنتازیایە لهئیشی خۆی لەسەر ژیان... ئاوڕێکە لهئۆرفیۆسەوە تا ئەمڕۆ درێژبۆتەوەو بەردەوامەو هەمیشەش دەمێنێتەوە

هەڵبەت بۆ ئەوەی ئەو تێزەیە زیاتر بسەلمێنم، هەفتەی داهاتوو دەگەڕێمەوە سەر هەمان بابەتو لەسەر کوشتنەکەی ئۆرفیۆس قسەدەکەمبەختیار عەلیhttp://www.blogger.com/profile/02094070305101541323noreply@blogger.com3tag:blogger.com,1999:blog-7059330846638201591.post-42066775405627374012011-09-15T09:07:00.000-07:002011-09-15T09:11:41.297-07:00شەونمەکەی بەرمۆدا - دەربارەی ئەفسونی دووریی

دووریی یەکێکە لە سەیرترین و سیحراویترین ئەو شتانەی کە لە هەموو سات و سەردەمێکدا مرۆڤ دەبزوێنێت. مرۆڤ بوونەوەرێکە کە داناسەکنێت، لە جێگایەکدا ئۆقرە ناگرێت. رەنگە زۆر لە خوێنەران رستە دێرینەکەی بلیز باسکالیان بیستبێت کە دەڵێت « هەموو بەدبەختییەکانی دونیا لەوەوە سەرچاوەیان گرتووە کە مرۆڤ ناتوانێت لە ژوورەکەی خۆیدا بمێنێتەوە». دیارە لە نێوان گەڕۆکی مرۆڤ و عاشق بوونیدا بە دووریی جیاوازی هەیە. گەڕۆکی زۆر گرێدراوی خواستی مرۆڤە بۆ بیبینین، بەڵام عەشقی دووریی بزوێنەری خەیاڵە، دەگاتە ئەو جێگایانەی کە بە چاو نایگەێنێ، بە بینین پێیناگەین، دووریی ڕاستەقینە لە خەون و مەحاڵەوە نزیکترەوە تا واقیع. لە گەڕان و گەڕۆکیدا مرۆڤ تەنیا لە سەر زەمین و لە ناو ئەو چوارچێوەیەی زەماندا دەمێنێتەوە کە تیا دیلە، بەڵام عەشقی دووری خواستێکی تری لە پشتە، خواستی شکاندنی سنوورەکانی زەمین و زەمان، خواستی ژیانێکی تر، ئارەزووی گەیشتن بەوەی کە تا ئێستا نەبینراوە. واتە کێشەی گەورەی مرۆڤ تەنیا ئەوە نییە کە لە ژوورەکەی خۆیدا نامێنێتەوە، بەڵکو ئەوەشە کە نایەوێت لەسات و سەردەمی خۆشیدا بمێنێتەوە. ئەدەبیات بەوردی ململانێی نێوان ئەم دوو پۆڵەی دەرخستووە. «ئێستا و لێرە» یان «لەدەرەوەی ئێستا و لەدەرەوەی ئێرە». «لەم سنوورەدا» یان «دوور لەم سنوورە». من بەپێی ئەزموونی ژیانی خۆم، هەمیشە دووجۆر لە مرۆڤم بینیوە و دوو جۆر لە خەڵکم جیاکردۆتەوە، ئەو مرۆڤانەی کە هەمیشە «لەم سنوورەدا ... لە ئێستا و لێرەدا» دەژین، لەگەڵ ئەوانەدا کە دەیانەوێت« لەدەرەوەی ئەم سنوورە و دوور لە ئێستا و ئێرە» بژین. ئەم دووجۆر مرۆڤە لە زۆر شتی بنەڕەتیدا جیاوازن، هەتا وا هەستدەکەم هەندێک جار جیاوازیان دەگاتە جیاوازیی نێوان شەیتان و فریشتە. من خۆم هەمیشە بەجۆرێکی سەرپەڕانە لە جۆری دووەم بووم، هەر کات بیرم لە «ئێستا و ئێرە» کردبێتەوە، بۆئەوە بووە لە ئێستا و لێرە نەبم. بەڵام بەشی هەرە زۆری مرۆڤەکان عەشقی دووریی لە خۆیاندا دەکوژن، یان لە ڕاستیدا کولتوورێک و چوارچێوەیەکی بینین هەیە دەیکوژێت. چونکە گەر ئەو عەشقە گەورە بێت، گەر شێوەیەکی زۆر سەرپەڕانە وەربگرێت، ئەو توانایە لە مرۆڤدا دەکوژێت، ئاسان سوود لە ئێستا و لە ئێرە وەربگرێت. هەڵبەت هەموو مرۆڤێک ساتی پراگماتیانەی خۆی هەیە کە دەبێت لە ئێستا و لێرەدا کاربکات و بڕیاربدات، بەڵام هەندێک مرۆڤی تر هەن کە «ڕەهەندی عەشقی دووریی» ـان لە ناودا مردوە، هەمیشە لە دووی چنینەوەی بەرهەمی ئەو ئەگەرانەن کە ئێستا و ئێرە پێشکەشیاندەکات. «خاتوو ماکبەس» یەکێکە لە عاشقە ترسناکەکانی «ئێستا و ئێرە» لە ئەدەبیاتدا. ئەو لە شانۆگەرییەکەی شکسپیردا بە گوێی ماکبەسدا دەخوێنێت «خۆت لە ساتە دوورەکاندا وێڵ مەکە، سوود لەم چرکەساتە وەربگرە، ئەمە کاتی تۆیە». خاتوو ماکبەس لەوانەیە کە دەزانێت چۆن بە دڕندانەترین شێوە سوود لە ئێستا و ئێرە وەربگرێت. بەبڕوای من شتێک لە ڕۆحی دڕندەی خاتوو ماکبەس لە زۆربەی سیاسییەکان، بازرگانەکان، ڕۆشنبیرە پراگماتییەکاندا هەیە. «ئەوە بگرە و بەریمەدە کە ئێستا و ئێرە پێشکەشتدەکات، زۆرترین سوودی لێ ببینە، بۆ دوور مەڕۆ، هەرچییەکت دەوێت لێرەدایە» ئەم لۆژیکە لۆژیکی ئەوانەیە کە تەنیا و تەنیا لە هەناوی ئێرە و ئەمڕۆدا دەژین. لە نوسەرانی دیکەدا فریدریش شیللەر زۆر لەسەر گرنگی و ئەفسونی «ئەم چرکەساتە» قسەیکردوە. لە شانۆگەریی دۆن کارلۆسدا و لەسەر زمانی «مارکیز ڤۆن پۆسا» وە دەڵێت «مرۆڤ دەبێت ئەو چرکەساتە بەکاربهێنێت، کە تەنیا یەکجار دەردەکەوێت». لە تێکست و شانۆگەرییەکانی شیللەردا گرنگی ئێستا و ئێرە زۆر دووبارەدەبێتەوە. لە ویلهیلم تلدا تێکستێکی هاوشێوەی دیکەش دەبینین، کاتێک رودێنتز بە بێرتا دەڵێت «یان ئێستا یان هەرگیز. دەبێت ئەم چرکەساتە بە نرخە بەکاربهێنم«. لای شیللەر مرۆڤ دەتوانێت چەندین نمونە بهێنێتەوە کە تێیدا پەلاماردانی ئێستا و ئەم شانسە و ئەم ئەگەرەی هەنوکە هاتووە بخوێنێتەوە. بەڵام بڕێکی زۆر لە فەیلەسوفان، لە شاعیران، لە سیاسییە خەیاڵدارەکان... هەمیشە بۆ جێگایەکی تر دەڕوانن، عاشقی گەڕانن بۆ زەمانێکی تر. ژیان لەلایەن وەک ڕامبۆ دەڵێت «هەمیشە لە شوێنێکی ترە» و هەمیشە لە ساتێکی دیکەدایە. واتە ئەوەی بۆی دەگەڕێن لە ئێستا و ئێرەدا نییە، کەسانێکن سیحری دووری دەیانبزوێنێت، ئەفسونی جێگاکانی تر و سەردەمەکانی تر دەیانخاتە سەر خولیای کار... عەشقی دووریی تەنیا مرۆڤ ناخاتە سەر ڕێگای خەیاڵات، بەڵکو هاندەرێکی گەورەی کارکردنیشە

لە ساڵی 2001 دا فەیلەسوفی ئەڵمانی پێتەر سلۆتەردایک چەند موحازەرەیەکی دەربارەی فەنتازیا و واقیع لە نامیلکەیەکی بچوکدا بڵاوکردەوە، کتێبەکە بە ناونیشانی «شەونمەکەی بەرمۆدا ــ دەربارەی هەندێک لە سیستمەکانی خەیاڵ» ـە. لەوێدا سلۆتەردایک باس لە گرنگی دووریی دەکات وەک بزوێنێکی گرنگ، وەک هێزێکی ڕۆمانسی. بەپێی ئەو لەسەردەمی گریکی و لە دێریندا جۆرە سیستمێکی فەنتازیی زاڵبووە کە تێیدا «میتامۆرفۆس ــ وەرگەڕانی توخم یان گۆڕانی چۆنایەتی» بزوێنی فەنتازیاکان بووە، وەک لە گۆڕینی سادە و ئاسانی توخم و ڕەنگ و فۆرمی ئینسان و ئاژەڵاندا دەیبینین، کاتێک دەبینین مرۆڤ ئاسان دەبێت بە درەخت یان باڵندە یاخود ئەژدیها و دەشبێتەوە بە مرۆڤ. بەڵام دواتر لەگەڵ گەشتەکانی کۆلۆمبسدا، وێنەی «شوێن» لە خەیاڵی ئەوروپیدا گۆڕانکارییەکی ڕادیکالی بەسەردا دێت، بۆ یەکەمجار مرۆڤ ئەوە تاقیدەکاتەوە کە لە دەریای گەورەبدات و توانای سەفەری درێژی بۆ دروستدەبێت. لەوێوە ئەفسونی دووری دەبێتە یەکێک لە هەرە ئەفسونە گەورەکان، مرۆڤی ئازا چیتر ئەو مرۆڤە نییە کە هەلی بەردەمی خۆی دەقۆزێتەوە و پەلاماری ئەگەرەکانی ئێستا دەدات، بەڵکو ئەو کەسەیە کە دەڕوات، کە دەرمانی دوور دەدۆزێتەوە، کە لەسەر زەمینە نەناسراوەکانەوە شتە عاجباتییەکان دەهێنێتەوە

لەگەڵ داگیرکردنی ئەوروپادا بۆ وڵاتانی دەرەوەی خۆی، «دووریی» بەهایەکی باڵا وەردەگرێت. سلۆتەردایک لەو کتێبەیدا زۆر دەگەڕێتەوە بۆ شکسپیر، لە ڕێگای شکسپیرەوە ڕوونتر دەبینین کە لە سەرەتاکانی جیهانی تازەدا مرۆڤەکان دوور و نزیکییان چۆن نرخاندوە. لە بازرگانی ڤینیسیادا سەروکارمان لەگەڵ دوو بازرگاندایە «ئەنتۆنیۆ» و «شایلۆک». یەکێکیان نوێنەری سەردەمە تازەکانە، بازرگانێکە دەوێرێت هەموو سامانی خۆی بداتە دەست دەریا، بوێرە، سەرکەشە، بەڵام ئەویدیان «شایلۆک» نوێنەری ئێستا و ئێرەیە، نوێنەری قۆزتنەوەی هەل و فورسەتدزییە. شایلۆک بوونەوەرێکی هەلدزە کە ناوێرێت لە سنوورەکانی ئێستا و ئێرە دەرچێت و تەنیا لەوێدا یاریییە جەهەنەمییەکانی خۆی دەکات، بەڵام ئەنتۆنێوی بەرزەفڕ، چاونەترس، دڵنەلەرز شتێکی دیکەیە... لە بازرگانی ڤینیسیادا بەر ململانێی توندی ئەو دوو ڕۆحە دەکەوین کە لە ساتی شکسپیردا سەرەتای جوڵە و دەرکەوتنی بووە. لەوێوە عەشقی دووری، وەک هێزێکی ڕۆمانسی، وەک خواستی مرۆڤە ئازاکان دەردەکەوێت

سلۆتەردایک لە ئۆتێلۆوە نمونەیەکی جوان و پەرەگراڤێکی زۆر درێژیش وەردەگرێت. لەوێدا ئۆتێلۆ ئەوە باسدەکات، چۆن و لەبەرچی دێزدەمونە عاشقی بووە، ئۆتێلۆ ژیانێکی پڕ سەفەری بووە، پڕ گەشت و جەنجاڵی، پڕ سەرکێشی، خاکی جیاوازی بڕیوە و لە ئاوی جیاوازی داوە، بە سەرزەمینی عاجباتی و جێگای سەیردا تێپەڕیوە، بۆنی ئێستا و ئێرەی لێ نایەت، بەڵکو بۆنی سەرزەمینێکی تر و جێگایەکی دیکەی لێبەرزدەبێتەوە. ئەوەی وا لە دێزدەمونە دەکات عاشقی ئۆتێلۆ بێت، ئەو بۆنە دوورەیە، بۆنی ئازایەتی و سەرکێشی و دەریا. ئۆتێلۆ خۆی بە ڕوونی دەڵێت ئەوەی وای لە دێزدەمونە کرد منی خۆشبوێت ئەو مەترسیانەیە کە من پیا تێپەڕیووم، ئەوەشی وای لە من کرد خۆشمبوێت، کاریگەری چیرۆکەکانم بوو لەسەر ئەو.

بە کورتی ئەفسوونی دووریی وادەکات هەم ئۆتێلۆ و هەم ئەنتۆنیۆ دوو کاراکتەری جوان و ڕۆمانسی بن. هەردووکیان ئاماژەن بۆ ئەو ڕۆحە تازەیەی دووری دەپەرستێت و پێویستی بەوەیە لە دەریا بدات و لەسەر زەمینە دوورەکانەوە شتێکی نوێ بهێنێتەوە، شتگەلێکی تر تاقیبکاتەوە کە لە ئێستا و ئێرەدا نین. لەو سەردەمانەدا شتی دوور وەک دەرمان و کەرەستەی سیحری لێدێت. ئارەزووی دووریی وادەکات، هەر شتێک لە دوورەوە بێت فاکتەری کەرەستەی ئەفسوناوی وەربگرێت. لە شانۆگەریی «گەرداو» ـی شکسپیردا لە گفتوگۆیەکی نێوان «پرۆسپێرۆ» و «ئاریل» دا ڕاگوزەر بەر گوزارەی «شەونمی بەرمۆدا» دەکەوین. تێدەگەین کە پرۆسپێرۆی سیحرباز، جارێک ئارێلی ناردوە تا شەونمی بەرمۆدای بۆکۆبکاتەوە، ئەو شلە ئەفسووناوییەی کە ئەو لە سیحرەکانیدا بەکاریدەهێنێت. سلۆتەردایک بە هەق دەپرسێت: بەڵام بۆ شەونمی بەرمۆدا? بۆ ئەمجۆرە شەونمە لە خەیاڵی ئەو دەمدا وا بەنرخ بووە، بۆ لە زێڕ بەنرختر و لەسەرمایە کاریگەرتر بووە? بۆ شەونمی «بیت لحم» نەبێت کە جێگایەکی پیرۆز بووە? بۆ شەونمی ڕۆما نەبێت? ئەی چی شەونمی بەرمۆدا لە شەونمی ئۆکسفۆرد جیادەکاتەوە؟. گ

وەک سلۆتەردایک دەڵێت شەونمی بەرمۆدا، ئەو شلەیەیە کە سەرکێشی و خەون لە یەک یەکەدا کۆدەکاتەوە. مرۆڤ ناکرێت شلەی سیحراوی لە حەوشی ماڵەکەی خۆیاندا کۆبکاتەوە، دەبێت لە جێگایەکی دوورەوە بێت، دەبێت لەسەرزەمینێکی عاسییەوە بێت، لە خاکێکی ترسناکەوە. ئەو کاتیش بەرمۆدا بۆ دەریاوانان ترسناکترین جێگابووە. شەونمی بەرمۆدا هەم ئاماژەیە بۆ ئەفسوونی دووریی، بۆ خەونی جێهێشتنی جیهانی کۆن، بۆ پەڕینەوە بەرەو دونیایەکی تر، بۆ سەرکەوتن بەسەر ئازاری ئێستا و ئێرەدا. «دەبێت لێرەدا ئاماژە بەوەبکەم، کە سەیری دوو وەرگێڕانی عەرەبی گەرداوی شکسپیرم کرد، لە هەر دوو وەرگێڕانەکەدا ئەو گفتوگۆیەی نێوان ئارێل و پرۆسپێرۆ بە هەڵە کراوەتە عەرەبی، چونکە هیچ یەک لە دوو وەرگێڕەکە لە دەلالەتی گوزارەی شەونمی بەرمۆدا لای شکسپیر تێنەگەیشتوون» ک

بە کورتی «شەونمەکەی بەرمۆدا» ئەو شتەیە کە لە دوور بۆی دەگەڕێین بۆ ئەوەی کۆمەکمان پێبکات لێرەدا نەخنکێین، لە شوێن و لە زەماندا بجوڵێین، ئەو هێزە سیحراوییەی ژیانە کە لە ئێستا و ئێرەدا دەستمان ناکەوێت و دەبێت لە جێگای تر و سەردەمی تردا بۆی بگەڕێین

لەوەوبەر من لە وتارێکی زۆر درێژدا لەسەر کۆچ و لە وتارێکی کورتتردا بە ناونیشانی «گەر نەتەوێت غەریبێک بیت وەک نالی»، ڕەخنەی توندم لە پەیوەندی نێوان مرۆڤی کورد و شوێن گرت. پەیوەندی مرۆڤی کورد بە دوورییەوە هەمیشە لەسەر ترس بونیادنراوە، مێژووی ئێمە پتر خاتوو ماکبەس و شایلۆکەکان دروستیانکردوە، نەوەک کەسانی وەک ئۆتێلۆ و ئەنتۆنیۆ و ئارێل... کەسانی هەلدز و فرسەتخواز، نەوەک ڕۆحی بڵندگەرا و خەوبین و کارکەر بە دینەمۆی فەنتازیا و ئومێدی نەترسانە. ئەم ڕۆحی عەشقە دوورییە لە حیکایەتە فۆڵکلۆری و لاوک و بەندەکاندا زۆرتر زیندووبووە تا ئەمڕۆ، بڕێکی زۆر لە ڕۆمانسییەتی قارەمان لە چیرۆکی فۆلکلۆری کوردیدا دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەفەرە دوورانەی پاڵەوان لەسەر زەمینی تردا دەیانکات و لەوێوە گوڵی سیحراوی و دەرمانی کاریگەر دەهێنێتەوە. بەڵام لەگەڵ هاتنی مۆدێرنە و زاڵبوونی عەقڵییەتی ژەهراویی ناسیونالیستیدا عەشقی دووریی دەمرێت و قەتیسبوون لە ژووری خۆماندا دەبێتە تەنیا شوێنی ژیان، بەجۆرێک کورد لەوسەری زەمینیش هەمیشە هەر لە ژوورەکەی خۆیدایە و لەبری ئەوەی بۆ «شەونمەکەی بەرمۆدا» بگەڕێت، «فرمێسکی حەسرەت» بۆ ماڵەوە دەڕێژێت. ئەوەتا دەبینین کە نالی و حاجی قادری کۆییش لە دوورەوە تەنیا و تەنیا وەسفی نیشتیمان دەکەن، سەیرە کە دەبینین نالی لە چامەکەیدا بە دێرێک باسی ئەو دونیایە ناکات کە بۆی چووە و تەنیا باسی ئەو دونیایە دەکات کە لێی ڕۆیشتووە. لای حاجیش هەر هەمان ئاواز دەبیستین، شێرکۆش لە مەنفای دوورودرێژیدا هەمان نەغمەی هەیە... لێرەدا هەقمانە بپرسین: دونیاکانی تر لە کوێن?. چی

وایکردوە رەهەندی عاشقبوون بە دووریی لە کولتووری کوردیدا تەواو ونببێت... شوێنەکانی تر و جیهانەکانی تر و رەهەندەکانی دیکەی شوێن و کات چوون بۆ کوێ و بۆ مردون? بۆ کەسمان نییە کە شەونمەکەی بەرمۆدامان بۆ کۆبکاتەوە?. وەڵامەکەم ئەوەیە: باڵادەستی گووتاری مانەوە لەم کولتوورەدا، کە گووتارێکی تەواو ناسیونالیستییە، وایکردوە مرۆڤی کورد تەنیا کورت و بێ فەنتازیا و بێخەون لە ئێستا و ئێرەدا بژی. بێئەوەی خەونی ژیانی تر و سەرزەمینی تر و سەفەری بە نێو کاتدا هەبێت. گووتاری مانەوە، گووتاری ژیان و بەردەوامی و خۆپاراستن و مانەوەیە لە ئێستا و لێرەدا. ئەم گووتارە قووڵ بەسیستمی تێڕوانین و هەستکردن و بیرکردنەوە و ڕەفتاری مرۆڤی کورد و ڕۆشنبیرەکانیدا چۆتەخوارێ

لای سلۆتەردایکدا بەر تێزێکی گرنگتریش دەکەوین، لای سلۆتەردایک ناسیونالیزم بەرهەمی مەنفا نییە، بەرهەمی دوورکەوتنەوە لە نیشتیمان نییە، بەڵکو ئەو ڕای وایە ناسیونالیزم خواستێک بووە بۆ بەستنەوە و جڵەوکردنی ڕۆحی سەفەر کە لە دوای دۆزینەوەی ئەمریکاوە ئەوروپییەکانی داگرت. واتە خودی ناسیونالیزم بەرهەمی دژایەتی عەشقی دووری بوو، دژایەتی خواستی پەڕینەوە بەرەو کەنارەکانی دیکە و سەفەرکردن بەرەو دونیاکانی دیکە. هەڵبەت ناسیونالیزمی کوردیی لە ڕووی مێژووییەوە ڕیشەی لەو چەشنەی نییە، بەڵام وەک هەموو ناسیونالیزمەکانی دیکە لە پێناوی بەستنەوەی مرۆڤدا بە «ئێستا و ئێرە» وە ئیشیکردوە

بەختیار عەلیhttp://www.blogger.com/profile/02094070305101541323noreply@blogger.com2tag:blogger.com,1999:blog-7059330846638201591.post-80655968530119688042011-09-10T14:01:00.000-07:002011-09-11T05:35:52.564-07:00نوسەر و بوکەشوشەکان
لە کتێبی «ڕابێلییە و جیهانەکەی»دا، کە لە نوسینی رەخنەگری ڕوسی میخائیل باختینە. فەسڵێک هەیە بە ناوی «ڕابێلییە و مێژووی پێکەنین». لەوێدا باختین ئاماژە بۆ کێشەیەکی گرنگی مێژووی خوێندنەوەکانی ڕابێلییە دەکات. ڕابێلییە کوڕی سەدەی شازدە بوو، هاوشان لەگەڵ سێرڤانتسدا بە باوکی هونەری رۆمان دادەنرێت، لەسەردەمی خۆیدا ناوبانگێکی گەورە پەیدادەکات، بەجۆرێک وەک باختین باسی لێوەدەکات، کاریگەری ڕابێلییە لە سنووری ئەدەبیات تێدەپەڕێت و دەبێتە کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆ لەسەر فەیلەسوفان و سیاسەتمەدارانی سەردەمی خۆی. هەموو ئاماژەکان روو لەوەن کە کتێبەکانی ڕابێلییە لەسەدەی شازدەدا بە جۆش و خرۆش و ئارەزوویەکی زۆرەوە خوێندراونەتەوە، خوێنەرانی ئەو سەردەمە لەزەتێکی زۆریان لێبینیوە، بابەتی قسە و پێکەنینی بەردەوامیان بووە، بەڵام وەک باختین ئاماژەی پێدەکات، لەگەڵ هەڵهاتنی خۆری سەدەی حەڤدە و هەژدەدا، خۆری ڕابلییە کەم و زۆر ئاوا دەبێت، لەسەدەی حەڤدە بەدواوە جۆرە خوێنەرێک سەرهەڵدەدات کە چیتر لە ڕابێلییە تێناگات، تێکستەکانی دەبنە دەقگەلێکی سەیر کە پێکەوەگرێدانی بەشەکانی و کۆکردنەوەی تەوەرەکانی بۆ خوێنەرە تازەکانی سەدەی نوێ کارێکی زەحمەتە، ئەوەی خوێنەران لە سەدەی شازدەدا وەک بەڵگەنەویست وەریاندەگرت، وەک شتێکی ڕاستەوخۆ کە پێویستی بە ڕوونکردنەوە و تەفسیر نییە، لەسەردەمەکانی تردا تەواو دەگۆڕێت، ئەو یەکێتییە ناوەکییەی خوێنەرانی سەدەی شازدە لە نوسینی ڕابێلییەدا دەیانبینی بەسەردەچێت و ڕابێلییەیەکی تر سەرهەڵدەدات کە خوێنەر ناتوانێت پەیوەندی نێوان بەشەکان و مانای ڕستەکان و واتای پشت میتافۆرەکانی تێبگات

لە ئەدەبی کوردیدا ئێمە دۆخێکی هاوشێوەمان هەیە، گواستنەوە لە سەدەی نۆزدە وە بۆ سەدەی بیست، وادەکات تێگەیشتن لە شاعیرێکی وەک مەحوی بۆ ئێمە کارێکی زەحمەت بێت، لەسەدەی بیستدا تەواوی ئەو بونیادە فەرهەنگییەی تێکستەکانی مەحوی لە ناویدا گەورەبووە لە بەیندەچێت، ئەو ژێرخانە مەعریفییەی پێویستە بۆ ئەوەی لە مەحوی تێبگەین بوونی نامێنێت، خەڵکانێکی دی و خوێنەرانێکی تر لەدایکدەبن، بە خەیاڵێکی تر و بە ژێرخانێکی مەعریفی جیاوازەوە، بەجۆرێک مەحوی بۆ ئێمە دەبێتە کەسێکی دوور و نامۆ، کەبەبێ کۆمەکی کەسێکی شرۆڤەکار کە شارەزای هەمان ژێرخانی مەعریفی کلاسیکی بێت، تێگەیشتنی ئەستەمە

ئەوەی باختین دەرهەق بە ڕابێلییە دەستنیشانیدەکات، دیاردەیەکی بەرچاوی مێژووی ئەدەبە، هەرکات کە لەسەردەمێکەوە بۆ سەردەمێکی تر دەگوازینەوە تێکستەکان شتێک لە مانای خۆیان دەدۆڕێنن و بڕێک لە واتاکانی سەرەتایان لەدەستدەدەن، وێنەسازیی و خەیاڵبازییەکەشیان لە سەردەمانی دواتردا ئاسان شرۆڤە ناکرێت و ناخوێنرێتەوە، بەجۆرێک خۆ بە خۆ تێگەیشتن لێیان دەبێتە کارێکی زەحمەت. بەڵام گۆڕین لە سەردەمێکەوە بۆ سەردەمێکی تر، واناکات تەنیا لە نوسەران نەگەین، بەڵکو لە ڕاستیدا دەیانکات بە کەسێکی تر، شتێکیان دەخاتە زار کە خۆیان نەیانویستووە بیڵێن، لە جێگایەکەوە دەیانخوێنێتەوە کە جێگای ئەسڵی ئەوان نییە. ئەوەی باختین لای ڕابێلییە بەوردی دەستنیشانیدەکات، تەنیا شێوەیەکە لە شێوەکانی تێنەگەیشتن لە تێکست. ئەوەی تێکست بە حوکمی ئاڵوگۆڕی سەردەم و کولتوور و زەمەنەکان شتێک لە مانا بنەڕەتییەکانی خۆی دەدۆڕێنێت، تەنیا بەشێکی دوورکەوتنەوەی تێکستە لە مانای خۆی. نوسەران بەدرێژایی مێژوو لەوە ترساون کە خوێنەران تێیان نەگەن. «مەسەلەی تێنەگەیشتن» مەسەلەیەک نییە تەنیا گرێدراوی چارەنوسی تێکست بێت لە ناو زەمەندا، واتە کێشەکە ئەوە نییە کاتێک لە سەدەیەکەوە هەنگاو بۆ سەدەیەکی دی دەنێین، تێکستەکان لەو کاری ئاڵۆگۆڕەدا ژێرخانی خۆیان لەدەستبدەن و فەزای کولتووری خۆیان بدۆڕێنن، بەڵکو کێشەیەکی ئاڵۆزترە، کێشەکە ترسێکی قووڵ دەجۆشێنێت، کەترسی ئەبەدیی نوسەرانە لەوانەی کە تێیان ناگەن

گەر تەماشابکەین، کێشەکەی ڕابێلییە بەراورد بە گرفتی تێنەگەیشتن لای نوسەرانی مۆدێرن، ناچیز و بچوکە... ئەوەی خوێنەرانی سەردەمێکی تر تێتنەگەن ئاسانترە لەو هەستەی کە خوێنەران بە گشتی، لە ئێستا و لە سبەی و لە داهاتووی دووریشدا تێتنگەن. شوپنهاوەر بە قووڵی تەعبیری لەو دۆخە تراژیدییەی نوسەر کردوە، ئەو لە وتەیەکیدا کە زۆرجار بە نمونە دەهێنرێتەوە، دۆخی خۆی و خوێنەر بە دۆخی منداڵ و بوکەشوشەکەی دەشوبهێنێت، لە کاتێکدا منداڵەکە دەزانێت بوکەشوشەکەی تێیناگات، بەڵام هەر قسەی بۆدەکات، بە بێنیگەرانی و بەمەبەست خۆی دەخەڵەتێنێت و لەسەر ئەو بڕوایە سووردەبێت کە شتێکی گەیاندووە و بوکەشوشەکە تێیدەگات

ئەو دۆخەی شۆپنهاوەر باسیدەکات زۆر تراژیدییە، کاتێک نوسەر دەزانێت ئەوانی تر تێیناگەن، بەڵام دەبێت وابکات وەک ئەوەی ئەوانی دی تێیدەگەن، ئەوە بخاتە خەیاڵی خۆیەوە کە ئەوانی تر تێیدەگەن، بەردەوام بێت لەسەر قسەکردن وەک ئەوەی ئەوانی تر تێیدەگەن، گەر ئاماژە و نیشانەیەکی ڕوونیشی بینی پێیبڵێت کە ئەوانی دی تێیانگەن، فەرامۆشیبکات و بەردەوام بێت و هەروا تێپەڕێت وەک ئەوەی ئەوانی تر تێیدەگەن.

ئەم هەستە تراژیدییە قووڵە کە هاوشانی گەشەی ڕۆحی هەموو نوسەرێکی ڕاستەقینەیە، لە هەندێ جێگادا دەبێتە خولیای سەرەکی نوسەران، نوسەرانی جیاواز جیاواز چارەسەری جیاوازیان بۆ ئەم گرفتە هەیە، بە چەشنێک زۆرجار یاریکردن لەسەر تەوەری تێگەیشتن دەبێتە یەکێک لە خولیا گەورەکانی ئەدەب. وەک چۆن دواتر دەبێت بە خولیای هەرە سەرەکی و گەورەی فەلسەفە و رەخنەی ئەدەبیش، دەبێتە سەنتەری هەرە گەورەی کۆمەڵێک بزاوتی فەلسەفی، لەوانە «هێرمۆنتیک» و «لێکترازانسازی ــ دیکۆنستراکشن»... بەڵام لێرەدا مەبەستم نییە شتێک لەسەر زانستی تێگەیشتن و فەلسەفەی تێگەیشتنی ئەدەبی باسبکەم، بەڵکو مەبەستمە شتێک لەسەر تێنەگەیشتن وەک جۆرێک لە ئازار و جۆرێک لە «هوشیاریی غەمگین» لە ئەزموونی نوسەر خۆیدا بنوسم

هەموو دەزانین کە مالارمێ، لە پێشەنگی ئەوانەدا بوو کە «مانا» ی لە شیعردا وەک ڕەگەزێکی لاوەکی دەبینی، واتە لەجەوهەردا «تێگەیشتنی شیعری» بە شتێکی لاوەکی دەبینی، شیعر لای ئەو بۆئەوە نییە شتێک بگەێنێت، بۆئەوە نانوسرێت تێیبگەین... ئەو پڕۆژەیەی مالارمێ لە ئەدەبدا سەرەتاکانی داڕشت بەوە کۆتاییهات جۆرە ئەدەب و هونەرێک دروستبن کە «تێگەیشتن» لە نێویدا بابەتی سەرەکی نەبێت... گەر بوکەشوشەکە تێنەگات، بۆ خۆمان بەوەوە سەرقاڵبکەین تێیبگەێنین، بۆ یاری ئازاد و سەربەخۆی خۆمان نەکەین، بۆ خۆمان بەدروستکردنی ماناوە خەریکبکەین، بۆ جۆرە ستاتیکایەک دروست نەکەین کە لەسەر مانا و گەیاندن و تێگەیاندن دروست نەبووبێت. بەهۆی ئەمجۆرە بڕوا و تەفسیرانەوە ئەدەب و هونەر بەگشتی بەرەو جێگایەکی تاریک و تەمومژاویی و ئاڵۆز دابەزین... تا وایلێهات لەسەدەی بیستدا گەیشتینە سەر جۆرە ئەدەبیاتێک، نوسەرانی دەیانەوێت لە ڕێگای ڕاکردنی خۆویستەوە لە مانا، خۆیان لە کێشەی تێگەیشتن بە دووربگرن و پێچ بەدەوری گرفتەکەدا بکەنەوە

نوسەر و شاعیری مەکسیکی ئەکتاڤێۆ پاز لە وتارێکیدا بە ناونیشانی «نیگای ئەسڵی» يەوە دیوێکی تری کێشەکەمان پیشاندەدات، پاز لای «جەیمس جۆیس» جۆرە ستراتیژێکی تری ئیشکردن لەگەڵ مانادا دەبینێتەوە، لە ڕۆمانی «ڕابوونی ڤینێگان» ـی جۆیسدا ڕووبەڕووی کێشەیەکی قووڵی تێگەیشتن دەبینەوە، ڕۆمانەکە یەکێکە لە هەرە ڕۆمانە سەختەکان بۆ تێگەیشتن، بەڵام بەبڕوای پاز کێشەی ڕۆمانەکە ئەوە نییە کە مانایەکی هەیە و ئێمە ئاسان بۆمان ناگیرێت و بۆمان نادۆزرێتەوە، بەڵکو بە پێچەوانەوە کێشەکە لە یاخیبوون لە ماناوە دروست نەبووە، لە فەقیری واتاوە نەخولقاوە، جۆیس بە پێچەوانەی دادائی و سوریالییەکانەوە لە مانای ڕوون هەڵنایەت، بەڵکو ستراتیژێکی تری هەیە، ستراتیژی زۆرکردنی مانا، بارکردنی هەموو ڕستەیەک بە بێشومار لە ئەگەری مانا، بە گۆڕینی ڕستەکان بۆ مەیدانی پێکدادانی مانا. لێرەدا وەک پاز دەڵێت «هەموو وشەیەک و هەموو ڕستەیەک چەپکێکن لە واتا». واتە کێشەی تێگەیشتن ئەو کات دروستدەبێت کە نوسەر بە زیادکردنی ئەگەرەکانی مانا خۆی لەوە دەدزێتەوە بتوانین بیرکردنەوەی بخەینە ژێر کاتاگۆرییەکی ئامادەوە، ئەمجۆرە تێکستانە لە بنەڕەتدا مانایەکی نەگۆڕیان نییە تا سەردەمێکی تر بێت و بەجۆرێکی دی تێیانبگات، بەڵکو لە بنەڕەتدا وانوسراون بۆ ئەوەی بۆ هەمیشە کراوەبن، لە هیچ ئان و زەمانێکدا شتێکی وا جێگیر نەبەخشن کە وابزانین گەر ئەو واتایەمان دەست نەکەوت، تێکستەکەمان لەدەستداوە... لێرەدا نوسەر مەبەستێکی دیاریکراوی نییە، بەڵکو تەنیا مەبەستی ئەوەیە پێمانبڵێت هەموو مەبەستەکان مەبەستی ئەون، هەتا ئەگەر ناکۆک و دژ بە یەکیش بن، هەموو ماناکان خواستی ئەون، هەتا ئەگەر لەگەڵ یەکدا ناتەباش بن

بەڵام لەگەڵ ئەم ڕێگایەنەشدا ڕوویەکی گەورەی کێشەکە وەک خۆی دەمێنێتەوە: نوسەران هەموو وەک مالارمێ ناتوانن پشتبکەنە مانا، وەک جۆیس ناتوانن تۆڕێکی گەورە لە مانای جیاواز بچنن، نوسەران زۆربەیان دەنوسن و تەماحیان لەوەیە یەکێک هەبێت لە ماناکەی ئەوان تێبگات. نوسەرێک کەدەنوسێت لایەنیکەم تەماحی لەوەیە کە بوکەشوشەکە تێیبگات، تەماحی لەوەیە ڕۆحبکات بەبەری بوکەشوشەکەدا. ئەم تەماحە زۆرجار بۆ دوور دەڕوات، من بەش بەحاڵی خۆم لەو ساڵانەی دواییدا زۆر قسەم لە «خوێنەرێکی ئیدیال» کردوە، هەمیشە ئاواتم بووە خوێنەرێکی ئیدیال بمخوێنێتەوە، دەبێت بڵێم خوێنەری ئیدیال لە بنەڕەتدا زاراوەیەکی ئەمبرتۆ ئیکۆ یە «هەڵبەت لای ئیکۆ خوێنەری ئیدیال مەرجی خۆی هەیە و هەروا لە ڕووتەندا دروست نابێت». گەر خوێنەرێکی ئیدیال نەبێت «کەتەواو پێچەوانەی بوکەشوشەکەی شۆپنهاوەرە» نائومێدی نوسەر دەبێتە دۆخێکی هەتاهەتایی. من لە هەندێ نمونەدا باوەڕم بەو بۆچوونەی ئەمبرتۆ ئیکۆ هەیە کە تێکست وەک «ماشێنێکی تەمەڵ» تەماشادەکات، کە دەبێت «خوێنەرێکی نمونەیی» هەبێت چالاکیبکات، بیخاتە سەر ڕۆحی سەردەم، ماناکانی ئەکتیڤبکات، ئیکۆ بەم پرۆسەیە دەڵێت «هەنووکاندن ـ ئەکتوالیزیرن». تەنیا خوێنەرێکی زیرەک دەتوانێت ئەو ماشێنە تەمەڵەی کە ناوی تێکستی ئەدەبییە و خۆ بە خۆ هیچ بە ڕوونی ناڵێت و ڕاستەوخۆ هیچ نادات بەدەستەوە، بخاتە ناو جیهانی مەعریفی و عەقڵی ئەم ساتەوە و وای لێبکات ئەو کاریگەرییەی هەبێت کە دەبێت هەیبێت. لێرەدا وەک دەبینین کێشە بنەڕەتییەکە ڕوکارێکی تر وەردەگرێت، لای شۆپنهاوەر کێشەکە بەمجۆرەیە «مانایەکمان هەیە کە ناگاتە ئەو بوکەشوشە گەمژەیەی کە ناوی خوێنەرە»، بەڵام لای ئەمبرتۆ ئیکۆ کێشەکە پێچەوانە دەبێتەوە «ماشێنێکی تەمەڵمان هەیە کە ناوی دەقی ئەدەبییە، خۆی مانایەکی وەهای نییە و پێویستمان بە خوێنەرە بۆ ئەوەی ئەو مانایەی تیا بچێنێت»... لە هەر دوو حاڵەتەکەشدا ترسی نوسەر لە خوێنەر، لە خوێندنەوەکان، لە تێگەیشتنی ئەوانی دی وەک خۆی دەمێنێتەوە، ترسێکی ئاڵۆز و گەورە، جارێکیان ترسی ئەوەیە خوێنەر هیچ تێنەگات، جارێکی تریش ئەوەیە کە تێگەیشتنێک بسازێنێت تەواو دووربێت لە «نیازی نوسەر» ـەوە، واتە خوێنەر تێکستەکە بخاتە سەر مەیل و واتایەک کە خوێنەر خۆی دەیەوێت نەوەک نوسەر. لە هەردوو حاڵەتەکەشدا بۆ منی نوسەر «تێنەگەیشتن» «دەرەنجامگیریی هەڵە» دوو مۆتەکەی ترسناکن کە بەدوای هەموو کردارێکی نوسینەوەن... ئەم ترسە قووڵە وادەکات بمەوێت سنووری پەیوەندی بە خوێنەرەوە بچوکبکەمەوە، تا بەو کارە مەودا و سنووری ئەو تێنەگەیشتنە کۆنترۆڵبکەم. پاز لە سەرەتای ئەو وتارەیدا کە لەسەرەوە ئاماژەم پێدا، قسەیەکی سەرەنجڕاکێشی هێنری میشۆی شاعیر دەگێڕێتەوە . میشۆ لە گفتوگۆیەکدا بە پاز دەڵێت «من سەرەتا دوو سەد نوسخەم لە دیوانێکی بچوک چاپکرد، دواتر ئەو دوو سەد نوسخەیە بوو بە دوو هەزار، ئەمڕۆ نزیکی بیست هەزار چاپدەکەین. هەفتەی پێشوو بنکەیەکی بڵاوکردنەوە پێشنیاری بۆ کردم سەرجەمی کتێبەکانم لە زنجیرەیەکدا کە بۆ کۆ تیراژیان دەگاتە سەد هەزار دانە بڵاوبکەینەوە، من ڕەتمکردەوە، حەزم لێیە بگەڕێمەوە بۆ سەرەتا، بۆ دوو سەد نوسخەکە»، وەک پاز دەڵێت ئەم خولیایەی میشۆ دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕاستییەی مرۆڤ نەناسراو بیت باشترە لەوەی ناتەواو ناسراو بیت. کەم بخوێنرێتەوە و تێیبگەن باشترە لەوەی زۆر بخوێنرێتەوە و تێینەگەن. لای میشۆ ترس لە ناوبانگێک کە لەسەر تێنەگەیشتن دروستبووبێت بازدەداتە پێشی پێشەوە، هیچ بەختەوەرییەک لەوەدا نییە بنوسین و بناسرێین و تێمان نەگەن... دواجار بەختەوەری نوسەر نە لەوەدایە بۆ بوکەشوشەکان قسەبکات، نە لەوەشدایە قسەی خۆی لە بەر لۆژیک و نیگا و تێگەیشتنی بوکەشوشەکان بگۆڕێت... چونکە لەم سەردەمەدا مەترسییەکە هەر ئەوە نییە کە بوکەشوشەکان تێمان ناگەن، بەڵکو لەوەدایە کە بوکەشوشەکان دەتوانن ئەو وەهمە لە هەزاران نوسەردا سەوزبکەن، کە ئەگەر هاتوو بەجۆرێکی دیاریکراو بنوسن و قسەبکەن، تێیاندەگەن... ئەوەی بوکەشوشەکان بیرنەکردنەوەی خۆیان بەسەر بیرکردنەوەی ئێمەدا بسەپێنن مەترسییەکی هەمیشەییە. دواجار ڕەنگە زۆر ترسناک نەبێت سەردەمەکانی تر بەجۆرێکی تر بمانخوێننەوە، بەڵام زۆر ترسناکە خواستی نوسەر لە هیچ سەردەمێکدا نەگاتە جێ و بەتەواوەتی ببێت بە ژێر خواستی خوێنەرەوە... نوسەر دواجار کەسێکە کە قسەیەکی هەیە، کێشە نییە لەو قسەیە مانای تر بدۆزینەوە، بەڵام کێشەیەکی گەورەیە نیازی نوسەر هەمیشە و هەمیشە وەک شتێکی پەراوێزیی و بێمانا و دوورەدەست سەیربکەین... بەبڕوای من کێشەی تێگەیشتن، ئەو مۆتەکەیەیە کە لەگەڵ مێژووی نوسیندا سەریهەڵداوە و تا ئەبەد دەمێنێتەوە، نازانم ئاخۆ ستراتیژەکەی هێنری میشۆ «گەڕانەوە بۆ دوو سەد خوێنەری باش» دەتوانێت کێشەکە چارەسەربکات? ... دواجار من وادەبینم کێشەکە نە بەوجۆرەی مالارمێ چارەسەر دەبێت، کە تێگەیشتن نەکەینە کێشەی خۆمان، نە بەوجۆرەی جەیمس جۆیس کە تێگەیشتن وەها فراوانبکەین بە جۆرێک خوێنەر هەر مانایەک وەربگرێت، ئەوە ببێتە مانای نوسەر و یەکێک لە مەبەستە شاردراوەکانی ئەو . خوێنەر مافی خۆیەتی لە مندا ئەوە ببینێت کە ئەو دەیەوێت، بەڵام مافی نوسەریشە بیەوێت هەموو ڕێگایەک بگرێتە بەر ئەو مانایە بگەێنێت کە ئەو دەیەوێت، بەڵام بێئەوەی خیانەت لە قووڵایی گووتە و شێوازی گووتنەکەی بکات. نوسەر ئەو کەسەیە کە دەیەوێت هەمیشە خۆی بێت، بەو شێوەیەش خۆی بۆ جیهان ئاشکرابکات کە خۆی دەیەوێت، بەوجۆرەش تێیبگەین کە لە نوسینەکانیدا دەردەکەوێت، بەڵام ئەم داواکارییە خواستێکی مەحاڵە. بۆیە ترسی نوسەر لە خوێنەران ترسێکی ئەبەدییە، کە بەبڕوای من زۆر گەورەترە لەو ترسە دێرینەی کە خوێنەران لە نوسەرانیان هەیە، ئەوەی خوێنەر لە نوسەر تێنەگات، ئەو ئازارەی نییە کە نوسەرێک بزانێت، هەموو خوێنەرەکان و لە هەموو سەردەمەکاندا تێیناگەن... بۆیە گەر لە قووڵاییدا بڕوانین نوسین زۆر بە قووڵی بە نائومێدییەوە گرێدراوە... نائومێدییەک کە هەرگیز ناتوانین بیبەزێنین و بەبێ خیانەتکردن لە خود تێیپەڕێنین. خوێنەر گەر بوکەشوشەیەکی گەمژەیە یاخود بوونەوەرێکی نمونەیی و ئیدیال، هەمیشە کاری خۆی لەسەر یادکردن و فەرامۆشکردنی نوسەر بونیاددەنێت، کە دۆخێکە نوسەر تا سەر ئێسقان ئازار دەدات... بەجۆرێک زیادەڕەوی نییە گەر بڵێین، نوسین لە بنەڕەتدا گەڕانە بۆ پردێک کە پیایدا بەرەو لای ئەوانی دی بپەڕێینەوە، پردێک کە نوسەرانی ڕاستەقینە زۆر کەمتر دەتوانن دروستیبکەن لە نوسەرانێکی بێبەهرە کە شتگەلێکی وەها کەم و سادە و بێسەنگیان پێیە، نەوەک پرد هەواش بەسوکی لە مبەرەوە دەیانبات بۆ ئەوبەر

بەختیار عەلیhttp://www.blogger.com/profile/02094070305101541323noreply@blogger.com0tag:blogger.com,1999:blog-7059330846638201591.post-48220159440475881072011-08-29T08:51:00.001-07:002011-08-29T13:49:13.037-07:00پەیوەندییەک لهقەیراندا

لە مێژووی هەموو میللەتێک یان هەموو ناوچەیەکدا ساتی دۆزینەوەی گەورە هەیە، دۆزینەوەی شتێک کە بە قووڵی کار لە تەواوی جیهانبینی ئەو نەتەوەیە یان کۆی ئەو «دونیا کولتوورییە» دەکات، وادەکات خۆی و ئەوانیدیش بەجۆرێکی دیکە ببینێت. ڕۆمان نوسی نەمساوی «شتێڤان زڤایگ»، لە وتارێکیدا بە ناونیشانی «دراما لە هەزار شەو و یەک شەودا» سێ وێستگەی دۆزینەوەی گەورە لە مێژووی ئەوروپادا دەستنیشاندەکات . 1. ئەو ساتەی خۆرئاوا ڕابوردووی کۆنی خۆی، ڕابوردووە گریکییە دەوڵەمەند و لەبیرکراوەکەی خۆی لە ڕتنیسانسدا دەدۆزێتەوە.2. ئەوساتەی کە ئەمریکا لە پشت دەریا دوورەکانەوە دەبینرێت و ئەوروپا هەست بە بوونی سەرزەمینێکی نوێی گەورە دەکات.3. دۆزینەوەی خۆرهەڵات. کەوەک زڤایگ دەپرسێت، مرۆڤ هەرگیز تێناگات، بۆ شوێنێکی وەها نزیک و فەرهەنگێکی وەها دراوسێ بەخۆرئاوا بەوجۆرە درەنگ دەدۆزرێتەوە. دوای زیاتر لە 69 ساڵ بەسەر خۆکوژییەکەی شتێڤان زڤایگ لە بەرازیل، مرۆڤ بۆی هەیە بپرسێت: ئاخۆ بە ڕاست خۆرئاوا، بە هەمان ئەو پلەیە لە ڕوونی و ڕۆشنی کە ڕابوردووی گریکی و داهاتووی ئەمریکایی خۆی دۆزییەوە، خۆرهەڵاتی ناسی و دۆزییەوە. ئاخۆ ڕستە بەناوبانگەکەی ڕۆدیارد کێپڵینگ «خۆرهەڵات خۆرهەڵاتە و خۆرئاوا خۆرئاوایە و هەرگیز ناگەن بەیەک» تا ئەم ساتە تەواو دروست نییە?. لە ڕاستیدا ئەو گرفتە هەرە قووڵ و گەورانەی کە لە پرۆسەی دۆزینەوەی دونیاکانی تردا هەیە، شتێکە نابێت بە کەم بگیرێت... لێرەدا من نامەوێت لەسەر خودی پلەی ڕوون و ڕۆشنی دۆزینەوەکان قسەبکەم، هێندەی لەسەر« توانای دۆزینەوە » قسەدەکەم. بۆ ئەوەی شتێک بدۆزیتەوە، دوور و نزیکی لە شوێن و لە زەماندا مەرج یان ڕێگری سەرەکی نین، بەڵکو توانایەکی تر پێویستە، عەشقێکی تر پێویستە، کە توانای ئیشکردنە لەسەر خود، بەبێ کردنەوەی دەرگاکانی ئیشکردن لەسەر خۆت ئەستەمە بتوانیت ئەوانیدی بدۆزیتەوە. بەبڕوای من میللەتان و کولتوورەکان ئەو کاتە دەمرن کە توانای دۆزینەوەی ئەوانیدی لەدەستدەدەن. دۆزینەوە تەنیا لاسایکردنەوە نییە، تەنیا سەرسامبوون نییە، تەنیا تەفسیرکردنی ئەویدی نییە، بەڵکو کردنێتی بەبەشێک لە خۆت، بێئەوەی نە ئەو لە ناو تۆدا بتوێتەوە و نە تۆش ببیت بە ئەو، بێئەوەی نە ئەو تۆ داگیربکات، نە تۆ ئەو ، بێئەوەی نە تۆ ناخی خۆت بەتاڵبکەیتەوە و بیسڕیتەوە بۆئەوەی ئەو بچێتە ناوی، نە ئەو ناخی خۆی بۆ تۆ بەتاڵبکات و بیسڕێتەوە، بێئەوەی بەرهەمی ئەو ئەلتەرناتیڤی ئەوە بێت کە دەبێت تۆ بەرهەمیبهێنیت، بێئەوەی بەرهەمی تۆ ئەلتەرناتیڤی ئەوە بێت کە ئەو بەرهەمیدەهێنێت، دۆزینەوە نە نزیکبوونەوەیەکی کوشندەیە، نەدوورکەوتنەوەیەکی کوشندە، بەڵکۆ خۆکردنەوەیە بۆ کاریگەری ئەویدی، هەڵگرتنی تێروانینی گوماناویی و شەڕانگیزیی و حوکمی پێشداوەرانەیە، خوێندنەوەی ئەویدییە بێترس، بێ نەفرەتێکی پێشوەخت، بێ تەقدیسکردنی ئەو یان تەقدیسکردنی خۆت، واتە ئەو شتەی دەیدۆزیتەوە، چیتر وەک بابەتی دوور و داخراو، وەک شتێکی نامۆ نامێنێتەوە، بەڵام دۆزینەوە داگیرکردن نییە بەڵکو تەواو پێچەوانەی داگیرکردنە، کردەیەکە خاڵی لە نیازی توندوتیژیی. دۆزینەوە بەبڕوای من ئاستێکە لە پەیوەندی عەقڵی و ڕۆحی، هەوڵێکی گەورەیە بۆ دروستکردنی تونێلێکی درێژ و قووڵ و نهێنی کە دوو دونیا و دوو کۆمەڵگا و دوو فەزای کولتووری لە یەک دەدات و یەکێتییە ئینسانییە ناوەکییەکەمان دەپارێزێت. بۆ نمونە کولتووری خۆرئاوا تەنیا لەبەرئەوە گرنگ نییە کە کولتوورێکی دەوڵەمەندە و بەرهەمی زۆرە، بەڵکو لەبەرئەوەی دەتوانێت لە ناوەوەڕا پرۆسەیەکی بیرکردنەوەی ناوەکی لە مندا بجوڵێنێت، وەک چۆن گەر خۆرئاوا بەقووڵی لە خۆرهەڵات نزیکببێتەوە، دەبینێت ئەو نزیکییە پرۆسەیەکی بیرکردنەوەی ناوەکی لەودا دەجوڵێنێت. لەبەرئەوەی خۆرهەڵاتێکی خەوتوو لە ناخی خۆرئاوادایە دەبێت ببینرێت و بەخەبەربێت، لەبەرئەوەی خۆرئاوایەکی خەوتوو لە ناخی ئێمەدایە دەبێت ببینرێت و بەخەبەربێت

ئەم پرۆسەیە لەسەدەی نۆزدەدا باشتر و کەمێک بێگرێتر لە ئێستا دەچوو بەڕێوە، دیوانە خۆرهەڵات ـ خۆرئاواییەکەی گۆتە گەورەترین بەڵگەی ئەو لێکنزیکبوونەوە گەورەیەیە، گۆتە یەکێکە لەو ساتە کەمانەی ناو مێژوو کە خۆرئاوا بەراستی تێیدا هەوڵدەدات ، وەک «ئەدۆنیس» ناویدەنێت «خۆرهەڵاتە نهێنییەکەی» ناو خۆی بدۆزێتەوە. گۆتە لەوێدا بۆ حافزە خەوتووەکەی ناو ناخی خۆی دەگەڕێت. خۆی و حافز لەوێدا وەک دووانە ناودەبات و بە شێخی شیرازیی دەڵێت « عەشق و مەستی تۆ چۆنە . دەمەوێت شانازی و زیندەگی منیش وابێت». حافز لەساتێک لە ساتەکاندا کۆمەک بە گۆتە دەکات، شاعیرێکی تر، جیاواز لە گۆتەی ئەڵەمانی لە خۆیدا بدۆزێتەوە، گۆتە لەژێر کاریگەری حافزدا نابێتە حافز، بەڵکو دەبێتە گۆتەیەکی تر . فیکری خۆرئاواش لە ئاستێکی گەورەتر و بەرفراوانتردا بۆ ئێمە دەبێت هەمان کاریگەری هەبێت، دەبێت کۆمەکمانبکات سێرڤانتسە خەوتووەکانی ناو ئەم کولتوورە، رامبۆ و ڤان کوخ و باخ و مێندلسونەکان لە خەو هەستێنێت، کەسانێک کە ئەوان نین بەڵام هەمان توانای ئەوانیان هەیە... لەوە دەرچێت شتێکی ڕاستەقینە نییە ناوی دۆزینەوەی ئەویدیبێت، ئەویدی تەنیا لە قووڵایی ناخ و بیرکردنەوە و هەستی خۆتدا دەیدۆزیتەوە، لەوساتەدا دەیبینیت کە تیایدا هەستدەکەیت خۆشت بوویتە داهێنەر. «دۆزینەوە» ئەوەیە بەهەمان ڕێگای ئەویتردا بڕۆیت، بەڵام شتی تر ببینیت و چیرۆکی تر بگێڕیتەوە، دۆزینەوە ئەوەیە هەستبکەیت بەبێ ئەویدی ناگەیت بە خۆت. یەکێک لە گرنگییەکانی فیکری خۆرئاوا ئەوەیە دەتوانێت ئەو هەستەم تێدا دروستبکات کە ئەو کێشانەی لەوێدا دەبنە بابەتی قسەوباس بڕێکی کێشەی منیشە، ئەو هەستەم پێدەبەخشێت کە من دەتوانم لەو جێگایەدا کە ئەو دەوەستێت بەجۆرێکی تر دەستپێبکەمەوە. ئەو هەستەم دەداتێت کە بەشداربم، بەو ئاراستەیە بجوڵێم کە ئەو جوڵاوە، بۆئەوەی شتێکی دی بڵێم، بۆئەوەی بگەمە جێگایەکی دی کە ئەو لە جێگای خۆیەوە نایگاتێت

دۆزینەوەی ئەویدی، لەم سەردەمەدا تەنیا خۆناسین و خۆ دەوڵەمەندکردنی کولتووریی ناگرێتەوە، بەڵکو بەرپرسیارییەکی ئەخلاقییە. ئەم ئەستێرەیەی ئەمڕۆ، ئەستێرەکەی سەدەی هەژدە نییە کە جیهانەکان جودا و دوورییەکان گەورە و کاریگەرییەکان بچوکبن، ئەمڕۆ هەر پرسیارێکی گرنگ کە وەڵامەکەی کار لە هەموو مرۆڤایەتی بکات، نابێت بە تەنیا بۆ کولتوورێک بەجێبهێڵرێت، چونکە زوڵمێکی گەورەیە یەک کولتوور بەتەنیا ئەم ئەستێرەیە دروستبکات و چارەنوسی دیاریبکات. لێرەوە ناسینی ئەویدی پێویستە بۆئەوەی چارەنوسی هەموو شتەکان نەکەونە بندەستی یەک کولتوور. کێشەی گەورەی ئەمڕۆی ئەم ئەستێرەیە بەپلەی یەک کێشەی ژینگە نییە، بەڵکو کێشەی نەدۆزینەوەی یەکترە، یاخود لە ڕاستیدا کێشەی دۆزینەوەی فۆرمی گونجاوی پەیوەندی و یەکتر ناسینە. لە ساڵانی ڕابوردوودا پرۆسەی ڕاستەقینەی ناسینی خۆرهەڵات لە خۆرئاوا و ناسینی خۆرئاوا لە خۆرهەڵات نوشوستی گەورەی تووشهاتووە... ئەو بەریەککەوتنە تەکنۆلۆژیی و سیاسییەی بیست ساڵی رابوردوو، وایکردوە تێگەیشتن لە نێوان ئەم دونیایەدا قورستر بێت، لە خۆرئاوا تەنیا کەمینەیەکی زۆر بچوک بۆ «خۆرهەڵاتی داهێنەر» دەگەڕێن... گەر بشگەڕێن بۆ ئەو خۆرهەڵاتە داهێنەرە دەگەڕێن کە تەواو لەسەر یاسا و ڕێسای خۆرئاوایی داهێناندەکات.. خۆرئاوای ئەمڕۆ بۆ حافزێکی خۆرهەڵاتی ناگەڕێت لە خۆرهەڵات، بەڵکو بۆ «گۆتە»یەکی خۆرهەڵاتی دەگەڕێت، ئەوەش وادەکات مرۆڤ تەواو هەستبکات کە خۆرئاوا بەدوای دۆزینەوەی ئەویدییەوە نییە، بەڵکو بەدوای دۆزینەوەی وێنەکەی خۆیەتی لەدەرەوەی خۆرئاوا. حاڵی ئێمە لە خۆرهەڵاتیش بەدترە، یان بەجۆرێک لە خۆرئاوا نزیکدەبینەوە، لەبری ئەوەی خۆرئاوا کەرەستەیەکی خۆئازادکردن و خەیاڵ فراوانکردن بێت بۆ ئێمە، دەبێت بە ئەلتەرناتیڤی بیرکردنەوەی خۆمان، لەبری ئەوەی بەدوای خۆرئاوا نهێنییەکەی ناخی خۆماندا بگەڕێین، ئەو خۆرئاوا نهێنییە دەکوژین و دەکەوینە تەقدیسکردنی هەر کاڵایەک و هەر گووتارێک کە بەناوی خۆرئاواوە لە سنوور پەڕیبێتەوە، لە کاتێکدا خۆرئاوای ڕاستەقینە، خۆرئاوا مەزن و داهێنەرەکە تەنیا لە ناوەوە و لە ناو خۆماندا بەرهەمدێت، نەوەک لەدەرەوەی سنوورەوە، دۆزینەوەی ئەویدی تەنیا ئەوە نییە بزانین ئەو چی دروستکردوە، بەڵکو ئەوەیە بزانین ئەو چی لە ئێمەدا دروستکردوە و ئێمە لای خۆمان چیمان لەو دروستکردوە

بەبڕوای من تێگەیشتنی خۆرئاوا و خۆرهەڵات لە یەکتر، لە هەردووبەرەوە بۆئەوە دەچێت ببێتە جۆرە تێگەیشتنێکی کلاسیکی، هەردوولا بە پێوەری زۆر کۆن و تەقلیدی لەیەک دەڕوانن... هەدوولا یەکتریان ونکردوە و لەگەڵیشیدا بەشێکی گرنگی خۆیان ونکردوە. کێشەکە بەبڕوای من تەنیا لە کێشەی «ئۆرێنتالیزم ـ استشراق» و «ئۆکسیدێنتالیزم ـ استغراب» دا کۆتایی نایەت، بەڵکو لەوەدا تەواو دەبێت ئەم ئەستێرەیە بەتەواویی بکەوێتە بەر ڕەحمەتی خەیاڵی یەک کولتوور و یەک هێزی مەعریفی، کە نە ئەو ئەوانی دی دەناسێت و نە ئەوانی دیش ئەو دەناسن. بەبێ تێپەراندنی ئەو قەیرانەش ئەستەمە ئەم ئەستێرەیە ببێتە ماڵی هەموومان

بەختیار عەلیhttp://www.blogger.com/profile/02094070305101541323noreply@blogger.com0tag:blogger.com,1999:blog-7059330846638201591.post-35342631347663556182011-08-24T11:40:00.000-07:002011-08-24T14:36:12.808-07:00ناکۆتا

ناکۆتا، یەکێکە لە چەمکە کولتووری و فەلسەفی و زانستییە گرنگەکان. وەختە بڵێم کە هیچ چالاکییەکی گەورەی مرۆڤ نییە بەجۆرێک لە جۆرەکان بەم چەمکەوە گرێ نەدرێتەوە، واتە ئەم چەمکە جگە لەوەی چەمکێکی ماتماتیکییە، چەمکێکی دینیشە «خودا ناکۆتایە و ئێمە کۆتا» «ئەم دونیا کۆتایە و ئەو دونیا ناکۆتا»، بەڵام چەمکێکی فەلسەفی و ئەدەبی و شیعریشە. بە گشتی تەباییەکی گشتی لەسەر ئەوە هەیە، کە لە پشت شتەکانەوە ڕەهەندێکی دیکە هەیە کە توانای گرتنی زەحمەتە، تێگەیشتن و بینین و ناونانی نەکردەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەستێکی قووڵە و لەگەڵماندایە، دەزانین شتەکان لێرەوە دەستیان پێ نەکردوە و لێرەدا کۆتایی نایەن، دەزانین چ لە ناو خۆماندا و چ لە گەردوندا خاڵێکمان وەک خاڵی موتڵەقی دەستپێکردن و خاڵی موتڵەقی کۆتایی بۆ دەستیشان ناکرێت. باسکال لەسەرەتاوە پتر لە هەر کەسێکی تر تەعبیری لەم قەیرانە کردوە کاتێک دەڵێت «دوا هەنگاوی عەقڵ ئەوەیە، دان بەوەدا بنێت شتگەلێکی ناکۆتا هەن، کە لە توانای ئەو بەدەرن». لەو ڕستەیەدا گوزارەی «دوا هەنگاوی عەقڵ» گرنگە، وەک ئەوەی باسکال سنوورەکانی ناکۆتا بە سنوورەکانی عەقڵ بزانێت، ناکۆتا لەو جێگایەدا دەست پێدەکات کە تواناکانی عەقڵ دواییان دێت.. لەو شوێنەوە کە عەقڵ دوا سنووری چالاکی خۆی بڕیوە و گەیشتۆتە کۆتایی خۆی. کەوابێت ناکۆتا ئەو تەلیسمە ئەبەدییەیە کەدەکەوێتە دەرەوەی ئێمە، ئەو «شتگەلە» لە ژمارە نەهاتوو و نەگیراو و دوورانەیە کە بە عەقڵ ڕۆشن ناکرێنەوە.

ڕۆبەرت مۆزیل لە تێکستێکیدا بە ناوی «چەواشەبوونەکانی تۆرلێسی فێرکار» ـەوە بەوردی ئەو هەستەی لای پاڵەوانەکەی گواستۆتەوە، ئەو هەستە «ترسناکەی» کاتێک لە ناکاو خۆمان بەرامبەر ئەو قەوارە گەردونییە ترسناک و بێسنوورە دەبینینەوە و ڕوو بە ڕوو هەست بە بوونی ناکۆتا دەکەین، مۆزیل لەوەسفی دۆخی پاڵەوانەکەیدا دەنوسێت: «ناکۆتا، تۆرلێس ئەم وشەیەی لە وانەی ماتماتیکدا بیستبوو... لەوە بترازێت لە پشت ئەو وشەیەوە بۆ هیچی دی نەگەڕابوو. بەڵام ئێستا وەک گورزێکی لێوەشاندبێت دەیلەرزێنێت، هەستیدەکرد لەم وشەیەدا شتێکی ترسناک و پەشێوێن هەیە، شتێک کوشندەیە، کێوییە، لە تێگەیشتن هەڵدێت. بەڵام وەک بە کاری کەسێکی داهێنەر هێورکرابێتەوە وایە. کەچی ئێستا و لەناکاو ئەو شتە بەئاگا هاتۆتەوە و بۆتەوە شتێکی سامناک. لەوێ، لە ئاسمان، لەو دەلاقە بچوک و شین و بێئەندازە قووڵەدا کە لە نێوان هەورەکانەوە دەرکەوتووە، زیندوو بەسەر سەرییەوە وەستاوە و هەڕەشەی لێدەکات و پێی پێدەکەنێت». ئاخۆ ئەو ترسەی پاڵەوانەکەی موزیل، نیشانەی ترسی مرۆڤی مۆدێرنە لە ناکۆتا? نیشانەی ئەوە نییە کە مرۆڤی هاوچەرخ بیرکردنەوە لە ناکۆتا وەک بابەتێکی لەقێن و تێکدەر بۆ ئارامی ژینگە ڕۆحییەکانی خۆی تەماشادەکات. مرۆڤی مۆدێرن هێندەی سەر بەرزدەکاتەوە بۆئەوەی سەیری فڕۆکە فڕیوەکانی ئاسمان بکات، کەمتر سەربەرزدەکاتەوە بۆ ئەوەی سەیری ناکۆتا بکات... ناکۆتا بۆ ئەو ترسناکە، گاڵتەچییە، نادیارە، جێگای متمانە نییە.

بەڵام ناکۆتا تەنیا لەدەرەوە نییە، ناکۆتا لە ناویشەوەیە، ناکۆتا تەنیا ئاماژە نییە بۆ فۆرمێکی حیسابی کە تێیدا دەشێت ژمارەکان بێ سنوور درێژ ببنەوە، یان ئاماژە نییە بۆ گەردونێکی مەتریاڵی کە بێکۆتا دەڕوات و ناوەستێت، یان بۆ شەبەقێکی شین کە لە نێوان هەورەکانەوە دەردەکەوێت و تا هەتاهەتایە قووڵ دەبێتەوە. بەڵکو بەر لە هەر شتێک ئاماژەیە بۆ هەستێکی تایبەتی مرۆڤ. واتە دۆزینەوەی ناکۆتا، چەندە پرسیارێکی عەقڵی و ماتماتیکییە، دە هێندە پرسیارێکی ڕۆحی و ناوەکی و تایبەتە بە هەستی مرۆڤ بە بوونی شتێکی دوورتر و گەورەتر لەوەی کە ڕاستەوخۆ دەستی لێدەدات و تیا دەژی. مرۆڤ چەندە لە جیهانی مادییات و لە ساتە بچوک و چرکە ڕۆتینەکاندا نوقمبێت، لە ناکاو جارێک دەبێت ئەو هەستە ڕایچڵەکێنێت، کە جۆرە هەستێکی تایبەتە بە بوونی شتێکی دوورتر و قووڵتر و تاریکتر، شتێک کە ڕاستەوخۆ لە بەردەمیدا نییە و هەرگیزیش لەبەردەمیدا نابێت، بەڵام هەست بە بوونی دەکات. بوون و نەبوونی ئەم هەستە لەسەرەتاکانی سەدەی بیستدا دەبێتە بابەتی نامە گۆڕینەوەیەکی ناوداری نێوان ڕۆماننوس ڕۆمان ڕۆلان و سیگمۆند فرۆید ، کە فرۆید لە پێشەکی کتێبی «پەشێوەییەک لە شارستانییەت» دا دەیگوازێتەوە، ڕۆمان ڕۆلان لە نامەکەیدا بۆ فرۆید لەسەر کتێبی پێشووتری «پاشەڕۆژی وەهم» قسەدەکات و ڕەخنەی ئەوە لە فرۆید دەگرێت، کە لە تێڕوانینیدا بۆ پاشەڕۆژی دین، ئەو خاڵە جەوهەرییەی ڕەچاونەکردوە، کەسەرچاوەی هەموو هەستێکی دینییە، ئەویش هەستە بە ناکۆتا لە ناخی مرۆڤدا. ڕۆمان ڕۆلان ئەو هەستە بە «شتێکی بێسنوور، بێمەودا، ئۆقیانوسی» وەسفدەکات... شتێک بەبڕوای ئەو لە ملیۆنەها مرۆڤدا هەیە ، بەڵام هیچ پەیمانێکی نەمریی و مژدەیەکی بۆ ژیانی ئەبەدی لە خۆیدا هەڵ نەگرتووە، بەڵام هەستێکی وزەبەخشە بۆ هەموو هەستێکی دینی. فرۆید لە بەر دوو هۆ، کە بەبڕوای من هەردووکیان زۆر قەناعەتهێن نین، بۆچوونەکانی رۆمان ڕۆلانی قەبووڵ نییە، یەکەم هۆی ئەوەیە کە ئەو خۆی بە هیچ جۆرێک شێوە هەستێکی وەهای نییە و ڕەهەندێکی وا ئۆقیانوسی لە خۆیدا نادۆزێتەوە. دووەم، ئەگەر ئەو هەستە هەشبێت ئیشکردن لەسەری لە ڕووی زانستییەوە زەحمەتە. ئەوەی لەم تێڕوانینەی فرۆید دا جێگای قەبووڵ نییە، بە کەم گرتنێتی بۆ ئەو هەستە... ئەو هەستەی ڕۆمان ڕۆلان باسیدەکات، بەبڕوای من تەنیا سەرچاوەی دین نییە، بەڵکو سەرچاوەی زۆربەی تێفکرینی فەلسەفی و تێڕامانی ئەدەبیشە، نەوەک لە خۆرئاوا بەڵکو لەدەرەوەی خۆرئاواش. گەر لە ئەدەبیاتی مۆدێرن بڕوانین «گرتنی ناکۆتا، وەسفکردنی، شێوەڕێژکردنی» یەکێکە لە خولیا گەورەکانی ئەدەب. ڕەنگە لەم نێوکۆییەدا نۆڤالیس لە هەر کەس باشتر بێت بۆ ئەوەی قووڵایی ئەو هەستەمان نیشانبداتەوە، نۆڤالیس کە باوکی ڕۆمانسییەتی

ئەوروپی و داهێنەری ڕێبازی «ئایدیالیزمی جادووییە». تەواوی ڕێبازەکەی لەسەر ئەو هەستە بە ناکۆتا، لەدەرەوە و ناوەوە داڕشتووە. بەبڕوای نۆڤالیس مرۆڤ خۆی وێنەیەکی بچوکی گەردونی ناکۆتایە، لەبەرئەوە ناکۆتا بەشێکە لە مرۆڤ و لە ناخیدا نیشتەجێیە، ئایدیالیزمی جادووییش ئەوەیە ئەو ناکۆتاییەی ناوەوە لەگەڵ ناکۆتای دەرەوەدا بەجۆرێکی هارمۆنیانە پێکبگەنەوە، ئەو یەکێتییەش بدۆزرێتەوە کە لە نێوان مرۆڤ و کۆی گەردوندا ونبووە. پەیامی نۆڤالیس ئەوەبوو مرۆڤەکان لە ڕێگای دۆزینەوە و ژیاندنەوەی ناکۆتاکەی ناو ناخیانەوە لەگەڵ ئەو کۆ مەزنەی گەردوندا یەکبگرنەوە. هەتا لە یەکێک لە هەرە قەسیدە بە ناوبانگەکانیدا کە زۆرجار بە سەمبولی هەموو قۆناغی رۆمانسی دادەنرێت قەسیدەی «گوڵی شین»، گوڵ بەڕای زۆرێک لە راڤەکاران ڕەمزی یەکگرتنەوەیەکی گەردونی گەورەیە لە نێوان کۆتا و ناکۆتادا، لە نێوان مرۆڤی بچوک و گەردونی بێسنووردا، لە نێوان دونیای سوبێکت و دونیای ئۆبێکتدا. ناکۆتا لای نۆڤالیس لەوە دەردەچێت شتێکی دووری نەگیراو بێت، بەڵکو دەبێتە جۆرە هارمۆنییەتێکی ون کە مرۆڤ لە نێوان خۆی و جیهاندا دەیدۆزێتەوە. ئەم تێڕوانینەی نۆڤالیس زۆر دوور نییە لە خواستی سۆفییە خۆرهەڵاتییەکانی خۆشمانەوە، کە خواستی گەڕان بە دوای ناکۆتا و تواندنەوە لە ناویدا و هەڵگرتنی بەربەستەکان لە نێوان مرۆڤ و ئەودا دەبێتە خولیای سەرەکییان. بەڵام هەست بە ناکۆتا لە ئەدەبیاتی کوردیدا زۆر بەهێز نییە، «گۆران» تەنیا کەسێکە ئەو هەستە ئۆقیانوسییەی لە خۆیدا دۆزیوەتەوە و لە قەسیدەی «ئەوا دیسان لە گۆشەی نادیاری » دا وەسفیکردوە، لەوە بترازێت من خۆبەیانکردنێکی بەرزی دیکەی ئەدەبیم بەرچاونەکەوتووە.

گومان لەوەدا نییە کە شارستانی نوێ، ئەو هەستە بە ناکۆتا لە مرۆڤدا خامۆش و کزدەکات، هەتا دین لە جیهانی مۆدێرندا تادێت پتر لەوە دووردەکەوێتەوە، نزیکبوونەوە بێت لە ناکۆتا، وشەی خوداش لە ڕۆژگاری ئێمەدا «کە میتافۆری دینیانەی زاراوەی ناکۆتا یە» بووە بە زاراوەیەکی سیاسی و لەوە دەرچووە ئاماژەبێت بۆ جۆرە فیگەرێکی ناکۆتای گەردونی. وشەی خودا هێندەی وەک ئاماژە بۆ سەرۆکی نەبینراو و نائامادەی حیزبێکی سیاسی بەکاردەهێنرێت، لەوە کەوتووە زاراوەیەکی فەلسەفی و ڕۆحی بێت کە پرسیاری گرنگ لەگەڵ خۆیدا دەوروژێنێت. بەجۆرێک ئەمڕۆ ناکۆتا تەنیا وەک ساتی ڕاگوزەر، وەک هەڕەشەی ترسناکی دەلاقەیەکی شینی ئاسمانی لێمانەوە دەردەکەوێت. ئەمڕۆ لەگەڵ نوقمبوونی هەرچی زیاتری مرۆڤدا لە نێو کولتووری بازاڕدا، ناکۆتا دنامیکییەت و هێزی خۆی بەجۆرێکی بەربڵاو دۆڕاندوە. کورتکردنەوەی ژیان بۆ چەند فۆرمێک و خواستێک و ستایلێکی سادە، مرۆڤی بەقووڵی لەو ڕەهەندە گەردونییەی ژیان دابڕیوە و کردوێتی بە مەخلوقێکی دیل لە ئێستا و لێرەدا. مرۆڤ تادێت کەمتر قووڵایی خۆی بۆ ئەو هەستە ئۆقیانوسییە دوورە دەگەڕێت کە دەیبەستێتەوە بە ڕەهەندە نهێنی و نادیار و قووڵەکانی ناو خۆیەوە. گومان لەوەدا نییە کە سایکۆلۆژیا بە مانا بازاڕیی و ئیکلینیکییەکەی ڕۆڵێکی خراپی لە سادەکردنەوەی وێنەی مرۆڤدا بینیوە، هەندێجار مرۆڤ هەستدەکات کە چەمکی نەست «لاشعور» لە بری ئەوەی ئاماژەیەکی نوێ بێت بۆ ئەو ڕەهەندە ناکۆتایەی ناخمان، کەچی وەک گۆماوێکی تەنک سەیردەکرێت کە مرۆڤ لە ناویدا پیسی و پۆخڵی و خواستە نەویستەکانی خۆی فڕێدەدات... یەکێک لەو کارەساتانەی کە دەکرا مرۆڤ خۆی لێبپارێزێت ئەوەیە کە چەمکی خوێندنەوەی زانستی بۆ مرۆڤ و گەردون، بۆ ناخی تاکەکان و قووڵایی ئاسمان، نەبێت بە هۆکاری پچراندن و کوشتنی ئەو هەستە ئۆقیانوسییە یان ئەو خەونە نۆڤالیسییە، خەونی گەڕانی هەمیشەیی بۆ جۆرە هارمۆنییەتێکی قووڵ لەگەڵ ئەو ناکۆتا گەردونییەدا، نەبێت بە لەبیربردنەوەی ئەو پرسیارە گەورەیەی کە مرۆڤ دەبێت لە ناکۆتای بکات... بەڵام هەموو ئاماژەکان بۆئەوەن کە مرۆڤ تادێت ئەو ڕەهەندە ئۆقیانوسییە لە ناخیدا دەمرێت... تادێت مۆدێلی رۆمان ڕۆلانی مرۆڤ دەکشێتە دواوە و مۆدێلی فرۆیدی جێگای دەگرێتەوە... بوونەوەرێک هەستی بە ناکۆتا نییە و لەو هەستەش تێناگات کە لەوانی دیکەدایە ... بوونەوەرێک کە ئۆقیانوسەکەی ناو ناخی خۆی ونکردوە. وەک ئەوەی چیتر ئەو پێناسە قەشەنگەی جوابران خەلیل جوبران بۆ مرۆڤایەتی نرخێکی نەمابێت، ئەو دەیگووت «مرۆڤایەتی ڕوبارێکی ڕوناکە، لە کۆتا وە بەرەو ناکۆتا دەڕژێت». بەڵام لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا ئاسان دەتوانین بڵێین «مرۆڤایەتی ڕوبارێکی لێڵە کە لە کۆتاوە بەرەو کۆتا دەگەڕێتەوە».

بەختیار عەلیhttp://www.blogger.com/profile/02094070305101541323noreply@blogger.com0tag:blogger.com,1999:blog-7059330846638201591.post-65179692624889503092011-08-18T03:43:00.000-07:002011-08-18T03:43:27.650-07:00لهجەنگی وێنەو واقیعدا "سێ نمونە"

چەند ساڵێک لهمەوبەر لهیەکێک لهناوچە سنورییەکانی کوردستان، کچێک بە ناوی دوعا-وە کوژرا، روداوەکەو پەرچەکردارەکانی دوای ئەو روداوە تائێستا لهیادەوەری زۆربەماندا پارێزراون، کوشتنەکە جۆرە هیستریایەکی دەستەجەمعی تاقمێک لهتیرۆریستەکانی ئەخلاق بوو، پێش کوشتنی دوعا، تیرۆریستەکانی ئەخلاق لهکۆمەڵگای ئێمەدا سەدانو بگرە هەزاران کەسیان کوشتبوو، دوای کوشتنی دوعاو تائەمڕۆش تیرۆریستەکانی ئەخلاق هەمان کاردەکەن، بەڵام هیچیان وەک روداوی کوشتنی دوعا توڕەییو ناڕەزایی کۆمەڵایەتی دروست نەکرد. لای من، پرسیاری ئەو کاتو ئێستاشم ئەوەیە: ئاخۆ ئەو توڕەبوونە دەرهەق بە کوشتنی دوعا، نیشانەی زیندوبوونەی ویژدانی ئێمە بوو، یاخود نیشانەیەکی تری مردنی ویژدان بوو لهکۆمەڵگای ئێمەدا.

روداوی کوشتنی دوعا ساتێکی رەمزی گرنگە لهپێکهاتی کولتوری کۆمەڵایەتیماندا. کوشتنەکەی دوعا، دەکەوێتە پێش سەدان کوشتنەوە کە وەک کوشتنی دوعا ترسناکو ناشیرینن، دەکەوێتە دوای دەیان کوشتنی دیکەشەوە... ئەوەی وایکرد کوشتنی دوعا کاریگەر بێت، ئەو وێنانەبوو کە لهساتی کوشتنیدا گیران، قارەمانی سەرەکی روداوەکە ئەو وێنەگرەیە کە لهناو هیستریاو توڕەیی فانەتیکەکانی ئەخلاقدا وێنەی تاوانەکەی گرتووە. پرسیاری سەرەکی لێرەدا ئەوەیە: ئاخۆ ئەوەی ئێمە دەجوڵێنێت «خودی روداوەکەیە یان وێنەکانە؟». مێژوی ئێمە پڕە لهڕوداوی کوشتنی لەوجۆرە، کۆمەڵگای ئێمە پڕە لهتیرۆریستی گەورەی ئەخلاق، کە بە ناو کۆمەڵگاو ژیاندا دەگەڕێن، بۆسەی جۆراوجۆر بۆ نێچیرەکانیان دادەنێن، بەلەزەتێکی نەخۆشانەوە خۆیان بە مۆرالیستو ئەوانی تر وەک بێئەخلاق وێنادەکەن. تیرۆریستەکانی ئەخلاق لههەموو جێگایەکن، لههەموو ماڵێکدان... بەڵام هیچمان تیا دروست ناکەن، لەگەڵماندا دەژینو خۆیان بە پارێزەری ئەخلاق دەناسێنن، ئەوەی تاوانبارەکانی دی بە بەرد یان گولله دەیکەن، هەندێکیان بەقسەو نوکتەو نوسینو توانج دەیکەن، بەشێکی پێکهێنو گرنگی دونیای ئێمەن... ویژدانی کۆمەڵایەتیو سیاسیو ئەدەبیمان کێشەیەکی زۆر گەورەی لەگەڵیاندا نییە، بە پێچەوانەوە هەتا بەجۆرێکی بەربڵاو دیوە نەرمو ناسکەکەی ئەم تیرۆرە ئەخلاقییە لای هەمووانەوە قەبوڵدەکرێتو دووبارەدەکرێتەوەو پشتگیری لێدەکرێت. ساتی کوشتنی دوعا، ساتێکی راچڵەکانی ویژدان نەبوو، ساتێکی هوشیاربوونەوە نەبوو بەرامبەر واقیع، بەڵکو ساتێکە تێیدا وێنەو کاریگەرییەکانی لهکولتوری ئێمەدا سەربەخۆییەکی گەورە لهسەرچاوە واقیعییەکەی وەردەگرن. ئەوەی خەڵکی توڕەکرد وێنەکان بوون، نەوەک ئەو تیرۆرە ئەخلاقییەی کە دوای کوشتنەکەش هەر لهجێگای خۆیەتیو بێ هیچ رەخنەیەکی جیدی، بێ هیچ روبەڕوبوونەوەیەکی چالاکانە، لههەموو لایەکەوە، لەلایەن زۆرینەوە، بەشێوەی جۆراوجۆر، بەزمانی جۆراوجۆر دووبارەدەکرێتەوە. واتە ئەو هەژانە ویژدانییە، ئەو هەڵچوونە عاتیفییەی کە دوای کوشتنی دوعا هەموولایەکی گرتەوە، قەت نەبووە هەژانێکی ویژدانیو توڕەبوونێک لهکولتوری ئەخلاقی ئێمە... دونیای وێنەکان وەک ئاماژەیەکی جیاو دابڕاو بۆ تاوانێک، نەبوو بە کەرەستەی راچەنینێکی ئەخلاقی لهواقیعدا، توڕەیی دەرهەق بە تاوانبارانی وێنەکە، قەت نەبووە توڕەیی دژ بە تاوانبارانی هاوشێوەیان لهواقیعدا. ئەوەی ئێمەی هەژاند، تاوانی ناو وێنەکە بوو، نەوەک خودی تاوانەکە... هەموو تاوانێک دەبێت ببێت بە وێنە، گەر نەبێت بە وێنەو نەچێتە سەر فۆتۆو نەبێتە ڤیدیۆو لهمیدیاکانو ئینتەرنێتدا دانەبەزێت، تاوان نین، ویژدانی کۆمەڵایەتیو ئەدەبیو ئەخلاقیمان ناجوڵێنن. ئەوەی هەژان دروستدەکات وێنەیە نەوەک واقیع... ئەوە ئەو ساتەیە کە ژمارەیەکی زۆر گرنگ لهفەیلەسوفانی هاوچەرخ ئاماژەی پێدەدەنو ئاگادارماندەکەنەوە، ساتی هەرەسهێنانی واقیعو باڵادەستبوونی وێنە. ئەو ساتەی تێیدا «دونیای وێنە» دەبێتە هێزێکی سەربەخۆو تایبەت، دەبێتە دونیایەک تێکشکێن بۆ هەستی واقیعیمانو بەجۆرێک لەجۆرەکان ژیانی راستەقینەمان لەبیردەباتەوە. لەو فەیلەسوفانەی بەچڕی کاریان لەسەر جیابوونەوەی نێوان دونیای وێنەو واقیعدا کردوەو ئەم جیابوونەوەیە بە سیفەتی سەرەکی سەردەمی میدیاو دیگیتاڵ دەزانن، کەسانی وەک «ولیام فلوسەر، ژان بۆدریار، پۆل ڤیرلیۆ»ن کە لهجێگایەکی دیدا دەگەڕێمەوە سەریان.

گەر کوشتنی دوعا نەبووایە بە وێنە، کاریگەریی واقیعی روداوەکە وەک هەزاران روداوی تر تێدەپەڕییو هیچی دروست نەدەکرد... توڕەبوونی کۆمەڵایەتی ئێمە دەرهەق بە کوشتنی دوعا، نیشانەی هوشیاربوونەوەی ئەخلاقی ئێمە نییە، بەڵکو ساتی درزبردنێکی قووڵی ئەخلاقە... ساتێکە تاوانەکان چیتر خۆیان نامانهەژێنن، بەڵکو وێنەکانی دەمانهەژێنن، ناتوانین لەگەڵ تاوانبارانی ناو وێنەکاندا هەڵبکەین، بەڵام دەتوانین لەگەڵ تاوانبارە راستەقینەکانی تردا لهواقیعدا بێ کێشەو گرفتێکی گەورە بژین. لێرەدا پەرچەکرداری ئێمە بەرامبەر ئەوەی لهوێنەدا دەیبینین جۆرە پەرچەکردارێکی جیاوازترە لەوەی لهواقیعدا دەیبینین، لێرەدا مۆرالیستەکانی وێنە لهمۆرالیستەکانی واقیع دەترازێنو دەبنە شتێکی تر. لەساتی کوشتنی دوعادا تاوانباران هێشتا بکوژی واقیعین، بەڵام مۆرالیستەکانی، مۆرالیستی سەردەمی دیگیتاڵن، کۆمەڵێک مۆرالیستن پێویستیان بە دۆکیۆمێنتو بەڵگەی وێنەدار هەیە بۆ ئەوەی هەستی ئەخلاقییان بجوڵێت، توڕەبوونیشیان لهسنوری توڕەبوونی ناو میدیا تێناپەڕێت... ئەو ساتە ساتی دابڕانێکی قووڵە لهنێوان وێنەو واقیعدا، ساتێکە تێیدا وێنە دەتوانێت وەک یەکەیەکی سەربەخۆ، وەک واقیعێکی دووەم، وەک شوێنێکی دابڕاو کە بە هۆیەوە مرۆڤ واقیع لهبیردەکات بێتەمەیدان... لهڕوداوی کوشتنی دوعادا ئەو راستییە ترسناکە دەدۆزینەوە ئەوەی لهوێنەدا نەبێت لهویژدانیشدا نییە، لێرەوە کاریگەریی ئەنفالەکان لەسەر ئێمە «ژنانو پیاوانی سەردەمی باڵادەستی وێنەو میدیا» تابڵێی بچوکە، چونکە وێنەمان لەسەر ئەنفالەکان نییە. کوشتنی مرۆڤێک لهوێنەدا ئێستا زۆر کاریگەرترە لهکوشتنی میللەتێک لهواقیعدا...

ئەوە دیوە ترسناکەکەی سەردەمی باڵادەستی وێنەیە کە ویژدانی واقیعی ئینسان دەمرێتو ویژدانێکی دەستکرد دروستدەبێت کە تەنیا لهژێر کاریگەریی وێنەدا هەڵوێست وەردەگرێت، کاریگەریی وێنە دەیجوڵێنێت نەوەک کاریگەریی تاوان. گەر تەماشابکەین تاوانێکی وەک هۆلۆکۆستیش تاوانێکە «بێ- وێنە»، واتە ژمارەیەکی زۆر ناچیزو کەم دۆکیۆمێنتی وێنەییمان دەربارەی هۆلۆکۆست لەبەردەمدایە، بەڵام لهچەند ساڵی رابووردودا جووەکان لەو راستییە تێگەیشتن، ئەوەی لهوێنەدا نەبێت لهویژدانیشدا نییە، لەبەرئەوە ئێستا بێشومار فیلمی گەورە لەسەر هۆلۆکۆست دروستدەکرێت. هۆلۆکۆستیش خۆی بۆ خۆی چیتر کاریگەریی دروست ناکات، بەڵکو پێویستی بەوەیە لهوێنەبنرێت... ئەوەی لهوێنە نەنرابێت، وەک ئەوەیە نەبووبێتو روی نەدابێت.

کەدوای حەڤدەی شوبات گەڕامەوە بۆ کوردستانو چوومە مەیدانی ئازادی، شتێک لەساتی یەکەمەوە سەرسامیکردم ئەو ژمارە زۆرەی کامێرابوو کە لهمەیدانەکەدا بوو، لهمەیدانەکەدا کردەی وێنەگرتنو کردەی شۆڕش بەجۆرێکی دراماتیکی تێکەڵ بە یەک بووبوون. هەموو لەوێ کامێرایان پێ بوو، هەموو لەوێ وێنەیان دەگرت، هەموو چاوەڕوانی دیمەنو نیگارێکی ناوازەبوون. بەجۆرێک ئەو پرسیارە دروستدەبوو خەڵک لێرەن بۆ ئەوەی شۆڕش بکەن یان وێنەبگرن. ئەوانەی لەوێ بوون وێنەگربوون یان شۆڕشگێڕ یان هەردووکیان؟... ئاخۆ چۆن دەکرێت لەویادا پەیوەندی نێوان وێنەو شۆڕش بخوێنینەوە. ئەوەی روداوی حەڤدەی شوبات لهڕوداوەکانی تر جیادەکاتەوە، ئەوەیە کە روداوێکی وێنەییە، گەورەیی روداوەکە لەسەر ویژدانی سیاسی ئێمە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی روداوێکە لهسەرەتاوە تا کۆتاییو لهزۆر گۆشەوە وێنەی گیراوە. پێشتر لهمێژووی ئێمەدا روداوێکی تری وا گەورە نییە کە تەواو بە جۆرێکی فرەلایەنەو لههەموو دوریو نزیکییەکانەوەو سات بەسات وێنەی گیرابێت. تاوانبارەکان دیارن، جوڵەو هاتوچۆو ئاماژەکانیان ئاسان دەخوێنرێتەوە، قوربانییەکانیش دیارن، قوربانییەکان بە ژمارە زۆرن، بەڵام تەنیا ئەوانە کاریگەرییەکی راستەقینە لەسەر ویژدانی سیاسیمان جێدەهێڵن کە وێنەگرەکان فریاکەوتوونو گرتوویانن... لەساتی یەکەمەوە ئەو هەستە دروستدەبێت کە ئەوەی کامێرا نەیگرێت، روی نەداوە.. ئەوەی وێنەکەی لهئینتەرنێتدا نەبێت، لهمێژوشدا نییە، لهویژدانی خەڵکیشدا نییە، لهیادەوەریشدا هەڵناگیرێت. لهساتی یەکەمەوە کردەی وێنەگرتن رەهەندێکی شۆڕشگێڕانە وەردەگرێت، لێرەشدا هەمان یاسای پێشو ئیشدەکات، کە لهکوشتنی دوعادا بینیمان، ئەوەی وێنەی نەگیرابێت نەبووە، تەنیا ئەو شتانە رودەدەنو دەبن بە فاکتەری کاریگەر کە دەبن بە وێنە. ئەوە هەڵبەت بەرەو دەرەنجامێکی تراژیدیمان دەبات، گەر کامێرا نەبێت شۆڕشیش نییە، واتە خودی روداوە واقیعییەکان ئەو هێزو دینامیکییەتە لەدەستدەدەن کە خۆ بەخۆ ببن بە روداوی مێژویی گەورەو گرنگ، هەموو روداوەکان وەک روداوێکی گەمارۆدراوو سنوردار لهشوێنو کاتدا دەمێننەوە، هەموو رەهەندێکی مێژوییو یۆنیفرساڵی وندەکەن گەر نەبن بە وێنە. لێرەدا من تێبینییەکی تایبەتیم لادروستدەبێت «ئەوەش ناشارمەوە کە لهژێر کاریگەریی خوێندنەوەی فەیلەسوفێکی وەک بۆدریاردا ئەوەم لادروستدەبێت». تەواوی حاڵەتەکە وادەبینم وەک ئەوەی ئەو کامێرا مێژوییەی کە لهباڵاوە روداوەکان وەک یەک یەکە دەگرێت، وەک زنجیرەیەکی نەپچڕاو ماناو لۆژیکیان پێدەبەخشێت. ئەو کامێرا گەورەیە کە لەسەردەمانی پێشوودا بێ هیچ وێنەیەک هەستی مێژویی خوڵقاندوە، شۆڕشی دروستکردوە، لێرەدا ورددەبێتەوەو دابەشدەبێتو دەبێت بە ژمارەیەکی زۆر لهکامێرا، وەردەگەڕێتە سەر بێشومار وێنە، لهڕوداوێکی مێژویی یەکانگیرەوە کە مانای خۆی لهڕەوتێکو وێنەیەکی پانۆرامی گشتییەوە وەردەگرێت، دادەبەزێتە سەر کۆمەڵێک دیمەن، یان وەک فۆتۆگرافەکانی لای خۆمان دەڵێن دادەبەزێتە سەر کۆمەڵێک «لەقتە». لێرەدا کێشەکە تەنیا ئەوە نییە کە وێنە، واقیعێکی دووەمی پارچەپارچەمان بۆ دروستدەکات کە تێیدا جەوهەری شتەکانو روداوەکان دەکشێنە دواوەو شوێنێکی لاوەکی وەردەگرن، بەڵکو کێشەکە لەوەدایە کە شەهادەتی وێنەگر شوێنی شەهادەتی مێژویی دەگرێتەوەو فۆتۆگرافەر شوێن بە هەموو جۆرە شاهیدەکانی تر لەقدەکات. واتە لەو جێگایەدا کە کامێراو تەلەفزیۆن نەمان، شۆڕش دەمرێت. لەم کولتورە نوێیەدا شۆڕشگێڕ ئەوە نییە کە بیردەکاتەوە، کە لهپشتەوە لەسەر بونیادەکان ئیشدەکات، میتۆدەکان نوێدەکاتەوە، گۆشەنیگای تازە دەخوڵقێنێت، بەڵکو ئەوەیە کە لهوێنەکاندا دەردەکەوێت، ئەوەیە کە تەلەفزیۆنەکان وەک شۆڕشگێڕ پێشکەشیدەکەن. واتە بەمانایەک لهماناکان، کامێرامانو فۆتۆگرافەکان مێژوی شۆڕش دەنوسنەوە، کە حەتمەن مێژویەکی تەریبو دووهەمەو پەیوەندییەکی وردی بە مێژوی واقیعییەوە نییە. ترسناکترین دەرەنجامی ئەم دیاردەیەش ئەوەیە، شۆڕش لەوە دەکەوێت دەستبردنێکی قووڵ بێت بۆ ستراکتوری واقیعی یەکەم، واتە واقیعی کۆمەڵایەتیو مێژوییو دەبێت بە ئامادەبوون لهواقیعی دووەمدا، کە واقیعێکی فۆتۆگرافیو تەلەفزیۆنیو ڤیدیۆییە. لێرەدا کامێرا تەنیا توانای دەستبردن بۆ قووڵایی واقیعی مێژویی لاواز ناکات، بەڵکو توانای بەرهەمهێنانی ژمارەیەک زۆر شۆڕشی وەهمیو شۆڕشگێڕیی وەهمیش دەسازێنێت. بە هۆی ئەم واقیعە تازەیەوە وەهمێکی ترسناک سەرهەڵدەدات کە بەڕاستی پێویستی بەچارەسەر هەیە، شۆڕش لەواقیعی دووهەمدا «واقیعی وێنەیی» دەبێتە ئەلتەرناتیڤی شۆڕش لهواقیعی کۆمەڵایەتیو مێژوییدا. مرۆڤ شۆڕش ناکات بۆئەوەی جیهان بگۆڕێت، بەڵکو بۆئەوەی شۆڕشگێڕیی خۆی لهوێنەکاندا ببینێتەوە.

ئەو سیاسییەی فەرمانی سوتاندنی کەناڵی تەلەفزیۆنی نالیای دەرکرد، هەر کەسێک بێت، بەجۆرێک لەجۆرەکان دەچێتە ناو مێژوی کولتوری کوردییەوە. ئەوە یەکەمین سیاسی کوردە لهبری ئەوەی راستەوخۆ لهڕوداوەکان بترسێت، لهوێنەی روداوەکان ترساوە، لەبری ئەوەی لهبکەری روداوەکان بترسێت، لهوێنەکانیان سڵیکردۆتەوە. ئەوە یەکەمجارە وێنەی شۆڕشگێڕ لهخودی شۆڕشگێڕ خەتەرتر بێت، شۆڕشگێڕ خۆی بەسەلامەتی بسوڕێتەوە، بەڵام وێنەکانیو ئەو ئامێرانەی وێنەکانی پەخشدەکەن بسوتێنرێن. لای ئەم سیاسییە شۆڕش لهواقیعی یەکەمدا «لهمەیدانی ئازادی»، بە ئەندازەی شۆڕش لهواقیعی دووەمدا «واقیعی میدیاو وێنە» گرنگ نییە. ئەم سیاسییەش لههەمان بازنەی ئەو کولتورە نوێیەدا دەسوڕێتەوە، لەبری ئیشکردن لەسەر واقیعی یەکەم، زەمینو زەمانێکی دووەمی دۆزیوەتەوە کە ئیشی لەسەر دەکات، کە واقیعی وێنەیی دووهەمە، پەلاماردانی میدیا دەبێتە جێگری پەلاماردانی واقیع. لەبری ئەوەی دەست بۆ کێشە سیاسیو مێژوییە راستەقینەکان بەرێت، راستەوخۆ دەست بۆ واقیعی دووهەم دەبات، بۆ تێکشکاندنی ئەو وێنانەی لهوێدا لەسەر ئەو بڵاودەبنەوە. ئەویش بەو کردارەی خەرەندی نێوان واقیعو وێنەکانی پلەیەک قووڵتر دەکاتەوە، بەوە ئەو دابەشبوونە زیاتر دەسەلمێنێت کە لەسەر جیابوونەوەی واقیعو وێنە یان هەقیقەتو وێنە دامەزراوە. لههەموو ئەم دۆخانەشدا یەک پەیام بە ئێمە دەگات کە قورسایی واقیعی راستەقینە تادێت لەبەردەم هێزی وێنەدا پاشەکشە دەکات. ئەوەی مرۆڤ دەجوڵێنێتو دەیخاتە سەر ئارەزووی کردار، ئەو روداوانە نین کە لهواقیعدا رودەدەن، بەڵکو ئەو روداوانەن کە دەبن بە وێنەو وێنە دەیانڕازێنێتەوەو وێنە مانایان دەداتێو وێنە دەیانگوازێتەوە. ئێستا بە هەر لایەکدا بڕۆین، کەمو زۆر هێزی واقیعییانەی مرۆڤو کاریگەریی راستەوخۆی ژیان بەبێ تێپەڕین بە میدۆمی وێنەدا بەرەو مردنو لاوازیی دەڕوات. ئاخۆ ئەوە سەرەتای سەردەمی لهناوچوونی شتە کۆنکرێتو مەتریالییەکانە بەرەو سەردەمی ناشتو نیگاری روت، یان سەردەمی هەرەسی کولتوری نوسینە لەبەردەم کولتوری وێنەدا «وەک ولیام فلوسەر دەڵێت»؟ ... هەوڵدەدەم لهبۆنەیەکی تردا وەڵامی ئەو پرسیارانە بدەمەوە.

بەختیار عەلیhttp://www.blogger.com/profile/02094070305101541323noreply@blogger.com0tag:blogger.com,1999:blog-7059330846638201591.post-48648218063798298352011-08-12T08:44:00.000-07:002011-08-12T08:44:02.948-07:00ئەخلاق لهکوێوە هەڵدەقوڵێت؟

لهکتێبی «کرچوکاڵی خراپە»دا کە راپۆرتێکی درێژی هانا ئارێنتە دەربارەی دادگاییەکەی تاوانباری گەورەی نازی «ئایشمان» لهئۆرشەلیم، بڕگەیەکی گرنگ هەیە کە بەجۆرێک لهجۆرەکان دەمانخاتەوە بەردەم پەیوەندی ئاڵۆزی نێوان ئەخلاقو سیاسەتەوە. هانا ئارێنت دەنوسێت : «... بەوەدا بەر لههاتنی هیتلەر کۆمەڵگای جێگرو شیرازەدار بەجۆرێک لهجۆرەکان هەرەسیهێنابوو، یاسا بنەڕەتییەکانی ئەخلاق بۆ پەیوەندی کۆمەڵایەتی، هەروەها فەرمانی مەسیحییەت «کەس مەکوژە» لهڕوی پراکتیکییەوە لهنێوچوبوونو نەمابوون. ئەو کەمایەتییە بچوکەی تا ئەوکات دەیویست چاکە لهخراپە جیابکاتەوە، تەنیا دەبوو پشت بەتوانای حوکمدانی خۆیان ببەستن، چیتر لهکاتی روبەڕوبوونەوە لەگەڵ هەڵوێستەکاندا، یاسایەک لهگۆڕێ نەبوو بگەڕێنەوە سەری، لەبەرئەوە دەبایە خۆ بەخۆ بڕیاربدەن».

ئەم ساتەی هانا ئارێنت باسیدەکات، ساتێکی سەختە، تەواوی ئەو مۆراڵەی وا لهمرۆڤ دەکات ئەوی دی نەکوژێت، لهنێوچووە. مرۆڤ خۆی بڕیاردەدات ئاخۆ ئەویدی بکوژێت یاخود نا، چیتر یاسایەکو خودایەک نییە دەستیبگرێت، لێرەوە جگە لهخۆیو بڕیاری خۆی هیچ لهمەیداندا نییە. پرسیارێک لێرەدا بیکەین ئاخۆ گەڕانەوە بۆ ویژدانی مرۆڤ، بۆ حوکمی تایبەتی ئەو، بۆ مۆراڵی شەخسی، دەتوانێت رێگا لهکوشتن بگرێت. ئەم ساتەی هانا ئارێنت باسی دەکات دەمانخاتەوە سەر پرسیار دەربارەی جەوهەری ئەخلاق. ئاخۆ مرۆڤ، ئەخلاق لەدەرەوە وەردەگرێت، یان شتێکە لهناویدا. ئاخۆ مرۆڤ بێ هیچ یاساو ئایدۆلۆژیاو خودایەک دەتوانێت بە ئەخلاق بێت؟ هەڵبەت وەڵامی ئەم پرسیارە پێویستی بەبڕینی رێگایەکی درێژ لهفەلسەفەدا هەیە، مرۆڤ دەتوانێت لهوەڵامە پۆزەتیڤەکەی کانتەوە دەستپێبکات، کە لهچەمکی «کاتاگۆریشە ئیمپریاتیڤ»دا دایڕشتووەو بڵێ بەڵێ چۆن سروشت بەپێی یاسای نەنوسراوی خۆی کاردەکات، یاسا بنەڕەتییەکانی ئەخلاقیش ریشەیان لهسروشتی مرۆڤدایەو وەک کۆمەڵێک فۆرمی لۆژیکی لەناو مرۆڤدا تۆمارکراونو مرۆڤ بوونەوەرێکە بە گەڕانەوە بۆ خۆیو ئەزموونی خۆی، دەتوانێت بە ئەخلاق بێت. هەڵبەت ئەم بۆچونە تەواو جیاوازە لەو بۆچونەی کە دەڵێت «مرۆڤ گورگە بۆ برای خۆی»، وە باوەڕی وایە جەوهەری پەیوەندی مرۆڤ بە مرۆڤەوە لەسەر رکەبەری، ململانێ، پێکدادان دروستبووە. لێرەدا دەمەوێت لهڕوانگەی فەیلەسوفێکی گرنگی سەدەی بیستەوە «ئەمانۆئێل لیڤیناس» ئەم کێشەیە بخەمەوەڕو، کێشەی ئەو ساتەوەختەی کە ئەخلاق بە مانای «ئەمرو نەهی» بوونی نامێنێتو ئەخلاق بە مانای تایبەتی، وەک ئەخلاقی منو بڕیاری من لەدەرەوەی هەر پرەنسیپێکی پێشوەخت سەرهەڵدەدات. لای لیڤیناس ئەخلاق لهخودی ئەو ساتەوەختەوە سەر هەڵدهدات کە مرۆڤ «روبەڕو» بەرابەر یەک دەوەستێت. چەمکی «ڕو بە رو» لای لیڤیناس مانایەکی گرنگی هەیە، چونکە زاراوەی «رو بە رو» ئاماژەیە بۆ دۆخێک کە دوو مرۆڤ بێ هیچ زانیارییەک دەربارەی یەک بەرامبەر یەک دەوەستن، ساتێکە تێیدا «من» بەر «ئەویدی» دەکەوێت... رو بە رو مانای دەرککردنی من بە «ئەویدی» وەک شتێکی جیاواز، وەک بێگانە، وەک تەنێکی نامۆ کە شتێکی هاوبەشم لەگەڵیدا نییە، وەک جیاوازییەکی رەها، وەک ئەویدییەک کە من نییەو نابێت بە من. لای لیڤیناس ئەوەی وادەکات مێژوی خۆرئاوا بە هەڵەدا بڕوات، ئەوەیە لەم ساتی روبەڕوبوونەوە لەگەڵ «ئەویدی»یە دا، بەردەوام بۆ هاوبەش دەگەڕێت، مەرجی یەکترناسین دەکات بە پرەنسیپی جیاکردنەوەی باش لهخراپ، بەپێی مۆراڵی فەلسەفەی خۆرئاوا، من دەبێت ئەویدی بناسم، دەبێت قسەی لەگەڵ بکەم، دەبێت بزانم چییە، چۆن بیردەکاتەوە، شتی هاوبەش بدۆزینەوە، دیالۆگ دابمەزرێنین... بەم پێیە پرەنسیپی پەیوەندییەکە لەسەر ئەوە دروستبووە کە منو ئەویدی روبەڕو شتێک بگۆڕینەوە، پردێک دروستبکەین، بزانین شتی هاوبەشمان هەیە، تەواو جیاوازنین، ئەو نزیکییەش دەبێت بە بناغەی لێکنزیکبوونەوەمانو کۆمەکماندەکات تا چەند پرەنسیپێکی ئەخلاقی بۆ پێکەوەژیانمان دابنێین. لیڤیناس زۆر توند ئەمجۆرە تێگەیشتنە رەخنەدەکات، کە لەڕاستیشدا تێزە هەرە سەرەکییەکەی ناو فیکری خۆرئاواشە، ئەو تێزەیەی کە بناغەی پەیوەندی نێوان خۆرئاواو دەرەوەی داڕشتووە. لای لیڤیناس جەوهەری ئەخلاق ئەوە نییە کە تۆ ئەویدی بخەیتە نێوقاڵبی خۆتەوە، بەپێی پێوەرەکانی خۆت بیپێویت، دورو نزیکی لهخۆت دەستنیشانبکەیت، ئەوسا قەبوڵ یان رەتیبکەیتەوە. بەبڕوای ئەو، بنەمای ئەخلاقی دروست ئەوە نییە کە ئەویدی رابکێشین بۆ لای خۆمان، بیخەینە ناو سیستمی تێڕوانینی خۆمانەوە، بەڵکو دەبێت ئەویدی، وەک جیاوازییەکی رەها، وەک بوونەوەرێکی تەواو جودا لهمن وەربگرین. لای ئەو ئەخلاق لەسەر شتی هاوبەش دانامەزرێت، بەڵکو لەسەر جیابوونەوەو ترازان دروستدەبێت. ئەخلاق هەڵوێست وەرگرتنە بەرامبەر بە شتێکی نامۆو غەریب کە لهمندا ناتوێتەوە، نابێت ئەویدی لهمندا بتوێتەوە، نابێت لەسەر رۆشنایی حوکمەکانی منو وێنەسازی مندا شوناسی بدرێتێ، هەر لێرەشەوەیە کە لای لیڤیناس «بە یەک نامۆبوون» مەرجێکی گرنگی ئازادییە. کەسی نامۆ کەسێکی ئازادە، چونکە هێشتا من بە پێناسەو وێنەسازی خۆم نەمبەستۆتەوە، نەمخستۆتە ناو پێوەرەکانمەوە، ئەویدی بۆئەوەی وەک ئەویدی بمێنێتەوە، دەبێت ئازادبێت، بۆئەوەی ئازادیش بێت دەبێت لهمندا نەتوێتەوە، کورت نەبێتەوە بۆ ئەوەی من دەمەوێت، واتە بە غەریبی بەرامبەرم بوەستێتو من دان بە غەریبیدا بنێمو بزانم کە بوونەوەرێکە رادیکال جیاوازە لهمن.

بە کورتی لەو ساتەدا کە دوو مرۆڤ رو بە رو بەرامبەر یەک دەوەستن، هەتا گەر ئەو دوو کەسە وەک ئارێنت دەڵێت کەسی سەر بە دونیایەک بن کە تێیدا یاساکانی ئەخلاقو ئەمرو نەهییەکانی دین پەکیان کەوتووە، خودی ئەو رو بە رو بوونەوەیە، ئەو سەیرکردنەی یەکتر، ئەو داننان بە جیاوازییەدا، بەوەی تۆ شتێکی دیت، لەدەرەوەی منیتو بۆ هەتاهەتاشە لەدەرەوەی من دەبیت، جۆرێک لهمۆراڵی تایبەتی بەسەر مندا دەسەپێنێت. لای لیڤیناس لەو ساتەدا کە دوو کەس رو بە رو سەیری یەک دەکەن، خاڵی لههەر شتێک یاسایەک لهنێوانیاندا دروستدەبێت کە گوفتارە هەرە گەورەکەی ئەوەیە «مەمکوژە» یان «تۆ ناکوژیت». واتە ئەویدی لهبەرامبەرمان دەوستێت، روتە، بێدیفاعە، لاوازە، تەواو لەو ساتەدا کە دەزانین دەتوانین ئەوی دی بکوژینو نایکوژین ئەخلاق سەرهەڵدەدات. لەو ساتەدا ئەویدی بە نیگاکانی پێماندەڵێت من لێرەم، جیاوازم، جیاوازیشم ئەبەدییە، هەمیشە نامۆم، تۆ هەمیشە تۆیتو من هەمیشە من، بەڵام مەمکوژە...

ئەم تێزەیەی لیڤیناس لهدوو رووەوە گرنگە:

1.لیڤیناس سەرەتای ئەخلاق دەخاتە پێش هەر پرۆسەیەکی یەکترناسینەوە. بەوەشدا خۆی لهبڕێکی گەورەی کولتوری ئەخلاقیو ئەبستمۆلۆژی خۆرئاوا جیادەکاتەوە. بەپێی تێزە باوەکان مرۆڤ بۆئەوەی چاکە بکات دەبێت بزانێت چاکە چییە. زانینو ناسینی چاکە، خاڵێکە دەکەوێتە پێش هەر بڕیارێکی ئەخلاقییەوە. واتە ئەخلاق وەک پێشمەرج پێویستی بە مەعریفە هەیە، بەڵام لای لیڤیناس بەپێچەوانەوە وەرگرتنی هەڵوێستی ئەخلاقی، هەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر بەویدی، دەکەوێتە ناو ئەو ساتەوە کە تۆ هێشتا هیچ شتێک لەسەر ئەویدی نازانیت، واتە ئەویدی هێشتا روبەرێکی تەواو نەناسراوە یان وەک لیڤیناس دەڵێت، ئەویدی رادیکال ئەویدییە. واتە پرەنسیپی مەیکوژە دەکەوێتە پێش هەر دیالۆگێکەوە. لەساتی روبەڕوبوونەوەدا سەرهەڵدەدات، ئەو ساتەی کە هانا ئارێنت باسیدەکاتو دەڵێت ساتێکە مرۆڤەکان خۆ بە خۆ بێ گەڕانەوە بۆ هیچ یاساو رێسایەکی ئەخلاقی بڕیاردەدەن. لیڤیناس لهزۆر شوێنو تێکستدا دوای ئاسەوارو جێپەنجەی ئەو ساتەوەختە دەکەوێت، ساتەوەختی دوودڵی «بکوژم یان نەکوژم... بکوژم یان نەکوژم».

2.لیڤیناس بەم تێزەیە پەیوەندی ئەخلاقو سیاسەت بە جۆرێکی دی دەخوێنێتەوە. لەوساتەدا کە من بەرامبەر ئەویدی رو بە رو دەوەستم، لاوازییەکانی دەبینم، بوونی روتو قووتی دەبینم، دەبینم کە دەکرێت ئازار بچێژێت، دەکرێت برینداربکرێت، لەو ساتەدا تەواو بەرپرسیارێتی من بەرامبەری تا ناکۆتا گەورە دەبێت. بەپێی لیڤیناس بەرپرسیاری من لەوەدا کۆتایی نایەت کە نەیکوژم، بەڵکو دەگاتە ئەوەی کە نەهێڵم بکوژرێتو ئازار بچێژێت. ئەویدی لێرەیە بۆ ئەوەی من لهڕێگای ئەوەوە گەورەیی بەرپرسیارێتییەکانی خۆم بناسم. ئەوەشی من دروستدەکات ئەو بەرپرسیارێتییەیە کە ئەویدی دەیخاتە بەردەمم. ئەویدی لهبانگهێشتێکی بەردەوامدایە، لهژێر ترسێکی بەردەوامدایە، ئەوەش وادەکات بەرپرسیارێتی من بەرامبەری ناکۆتاو هەمیشەییو هەتاهەتایی بێت... بەرپرسیارێتی شتێک نییە ئەمڕۆ پێیهەستینو بەیانی تەواو بێت، لەبەردەم کەسێکدا لەدایک نابێت بۆئەوەی لای یەکێکی دی بمرێت. فۆرمێکی نییە بچینە ناویو وابزانین ویژدانی خۆمان ئاسودەکردووە، بەرپرسیارێتی فرەڕەنگو هەمەشێوەیە. لێرەوە چەمکی ئەخلاقی سیاسی، یاخود بەرپرسیارێتیو عەدالەتی سیاسی لای لیڤیناس جەوهەرێکی ناکۆکی هەیە، چونکە کە باسمان لهعەدالەتی سیاسی کرد سنورێک بۆ بەرپرسیارێتییە ئەخلاقییەکانمان دادەنێین. لهژێر پەردەی بەرپرسیاری سیاسیدا مرۆڤ ئیلتیزامی خۆی بۆ هێزێکو گروپێکو دەستەیەک لهئادەمیزادان دیاریدەکات، بەپێی ئیلتیزامی سیاسی من بەرپرسم لهدیفاع لهچینێک یان نەتەوەیەک یان توێژێکی دیاریکراو... بەوەش تا ئەندازەیەکی ترسناک جەوهەری ئەخلاق پێشێلدەکەم، کە بریتییە لهبەرپرسیارێتی ناکۆتاو بێسنورم بەرامبەر پاراستنو دیفاعکردن لهئەویدی، هەرچییەک بێتو هەرچۆنێک بێت. ئیلتیزامی سیاسی زۆربەی وەخت بەرگریکردنە لەوەی کە لهمن دەچێت، بەرگریکردن نییە لهئەویدی بە گشتی، بەڵکو بەرگریکردنە لهشوناسێک یان فۆرمێکی سیاسی دیاریکراو، لێرەوە هیچ ئەخلاقێکی سیاسی بوونی نییە بەجۆرێک لهجۆرەکان لەسەر پێشێلکردنی خودی ئەخلاق دروست نەبووبێت. بە کورتی ئیلتیزامی سیاسی لهقاڵبدانی بەرپرسیارێتی مرۆڤە لهفۆرمێکدا، لهکاتێکدا جەوهەری ئەخلاق بەرپرسیارێتی بێسنورو ناکۆتای منە بەرامبەر بەویدیو ئامادەگی شکاندنی هەموو سنورێکە بۆ بەرگریگرتنو پاراستنی ئەویدی لهمردنو ئازار.

لێرەدا وەک دوا رستە دەمەوێت ئاماژە بە جیاوازییەکی گرنگی نێوان لیڤیناسو لاکان بدەم، لای لاکانو لهژێر ناونیشانی «ئەویدی گەورە» دا، ئەویدی وەک هێزێکی باوکانە، باڵا، فێرکەر، هەڕەشەکەر، منساز نیشاندەدرێت، لێرەوە ئەخلاق لای لاکانو لای فرۆیدیەکان بە گشتی وەک بەرهەمی سیستمی باوکسالار دەخرێتەڕو، ئەخلاق بەرهەمێکی باوکانەیە، ئەویدیش هێزێکی نادیاری گەورەیە کە لههەموو شوێنێک دەمانخاتە ژێر چاوەدێری خۆیەوە، بەڵام لای لیڤیناس تەواو بە پێچەوانەوە ئەویدی بچوکە، لاوازە، بێدیفاعە، برینبارە، ئەخلاقی من لهبەرپرسیارێتی منەوە بەرامبەر ئەو هەڵدەقوڵێت، نەوەک لهیاسایەکەوە ئەو بە هێزو زەبری زمانو سەمبولو چەپاندن لهمندا رواندبێتی. ئەخلاق تەنیا لهکاتێکدا ئەخلاقە کە بتوانین لەدەرەوەی هەموو جەبرێکو مەرجەعێکی سێهەم قسەی دەربارە بکەین، وەک بەرپرسیارێتییەکی راستەوخۆی من بەرامبەر بە تۆ کە دەبێت لهئەستۆی بگرم.

بەختیار عەلیhttp://www.blogger.com/profile/02094070305101541323noreply@blogger.com1tag:blogger.com,1999:blog-7059330846638201591.post-75002301161381648062011-08-11T11:00:00.000-07:002011-08-11T11:00:38.313-07:00سەرنجێکی کورت دەربارەی کولتوری هەڵوێست وەرگرتن

پەندێکی کوردی هەیە دەڵێت «یەکجار بە زستان دەڵێن سارد». بەڵام بەداخەوە پێدەچێت ئەم پەندە بۆ ئەم سەردەمە دەست نەدات. بەشی هەرە زۆری رۆشنبیرانو نوسەرانی کورد لەساڵی 1992وە بێوچان رەخنەی توند لهسیاسەتەکانی پارتیو یەکێتی دەگرین، هەندێک لهڕەخنەو داواکارییەکان بە جۆرێک دووبارەبوونەتەوە لهتام دەرچوونو مرۆڤ شەرم لهخۆی دەکات کە دووبارەیاندەکاتەوە، چونکە وەختە دەبن بە رەخنەی کلاسیکی. دوای نزیکی بیست ساڵ لهڕەخنەی بەردەوام لهدەسەڵاتی ئەم دوو حیزبە، هەستدەکەم تەواوی ئەو شێوازو ئەو میتۆدە لهڕەخنەکردنو بەرەنگاری لەگەڵ ئەم دوو حیزبەدا گەیشتۆتە بونبەست. ئەمڕۆ هەموو ئەو قسانەی سەبارەت بە دیکتاتۆرییەتی ئەم دوو هێزە دەکرێن، سەبارەت بە گوێنەدانیان بە یاسا، بە دزینیان بۆ سامانی کۆمەڵایەتی، بۆ شێواندنی ژێرخانی ئابوری، بۆ پەکخستنی پەرلەمان، بۆ پێشێلکردنی هەموو ئازادییەکان... بووە بە جۆرێک لهبەڵگەنەویستی سیاسی کە دووبارەکردنەوەو تیوریزەکردنی چیتر هیچ بەرهەم ناهێنێت، واتە کۆمەڵێک بابەتن دووبارەکردنەوەیان دەمانگەێنێتەوە سەر هەمان خاڵ کە لێوەی دەستمان پێکردوە. بەم بۆچوونە مەبەستم لەوە نییە بڵێم با کۆمەڵگا واز لەم داواکاریانە بهێنێت، بەپێچەوانەوە پێموایە ئەم بابەتانە وەک بابەتی سیاسیو کۆمەڵایەتی دەبێت بکەونە دەست هێزە سیاسیو کۆمەڵایەتییەکانو ببن بە ئەجەندای ئیشکردنی ئەوان، بەڵام هەر ئەم بابەتانە وەک بابەتی تێڕامانی رۆشنبیرییو فیکری چیتر هیچی نوێیان لەسەر ناگوترێتو جگە لەوەی فیکر لهجوغزی خۆدووبارەکردنەوەدا دەخنکێنن، بەرهەمی دی نادەن بەدەستەوە. بەبڕوای من کۆمەڵگای کوردی لەوە دەرچوو تازە پێویستی بەوە بێت کەسێک بۆی رونبکاتەوە کە دەسەڵاتی ئەم دوو هێزە دیکتاتۆرین، ئەوەی تا ئەمڕۆ پێویستی بەمجۆرە راڤەکردنو تێگەیاندنە بێت، هەم گاڵتە بە عەقڵی خۆی دەکاتو هەم خۆی دەخەڵەتێنێت. دیکتاتۆرییەت، ترساندن، بەزەبری شەق خۆسەپاندن، دروستکردنی میلیشیاتی تێڵابەدەستی فاشیانە، بەشێکی رۆژانەی ژیانی سیاسی ئێستاو داهاتومان دەبێت، ئەوە راستییەکی ئەوەندە زەقە من سەیرم لێدێت کە هەندێ رۆشنبیر تا ئێستا لەو وەهمەدا دەژین کە پێیانوایە وەزیفەکەیان ئەوەیە راڤەی ئەوەمان بۆ بکەن کە کوردستان چۆن دیکتاتۆرییە. کە سیستمێک خۆی تێڵا بەدەستی ناردو بە ژەندرمەو کوتەک سەر شەقامەکانی تەنی، ئیتر رۆشنبیر دەیەوێت چی بۆ خەڵک شەرحبکات؟... لهقۆناغێک لهمەوبەردا رەنگە زۆر کەس بڕوای بە ماهییەتی دیکتاتۆرییو پۆلیسیی ئەم سیستمە سیاسییە نەهێنابێت، لەو دەمەدا کە دیکتاتۆرییەتو حوکمی ئەرستۆکراتیانە بەجۆرە مەکیاژێکی تەنکی دیموکراسییەوە دەبران بەڕێوە، کارێکی گرنگ بوو رۆشنبیران بە کاری راڤەکردنو رونکردنەوەی مەترسییەکانی سەر سیستمەکەو ناو سیستمەکە هەستن، بەڵام ئەمڕۆ کوردستان لهژێر سایەی حکومەتێکی عەسکەری راستەوخۆو باری نائاساییدا دەژی، لێرەوە دەوری رۆشنبیر وەک کەسێک کە ئیشی ئەوە بێت بە خەڵک بڵێت ئێوە لهسایەی دیکتاتۆرییەتدا دەژین، دەورێکی کۆمیدی دەبێت. دیکتاتۆرییەت لهکوردستان بەجۆرێک زەقە تەنیا ئەوانە نایبینن کە نایانەوێت بیبینو بڕیاریانداوە نەیبینن، لێرەوە کە رۆشنبیرانێک دەبینم هەر لهناو هەمان جوغزدا دەخولێنەوە، کە دەیانبینم هیجای کلاسیکی پارتیو یەکێتی بووە بە بابەتی سەرەکی ژیانیان، کە دەیانبینم جگە لههیجا هیچی تر بەرهەمناهێنن، گومانێکم لادروستدەبێت، کە ئاخۆ بەڕاست ئەمە ئەو میتۆدەیە کە دەمانگەێنێتە دەرەوەی ئەو سیستمەی پارتیو یەکێتی دروستیانکردوە؟ لهڕاستیدا تەواوی سیستمی ئەدەبیو فیکریو سیاسی پارتیو یەکێتی لەسەر کۆڵەکەی «هیجاو پیاهەڵدان» وەستاوە... مێژوی نوسین لەم دوو حیزبەدا نە بەرهەمهێنانی فیکرو نە شیکارو نە تیوریزە بووە، بەڵکو مێژوی هیجاو پیاهەڵدان بووە. پارتیو یەکێتی خۆیان سەدان قەڵەم بەدەستیان دروستکردوە کە تاکە بابەتێک لهدونیادا دەتوانن لەسەری بنوسن، تەنیا بابەتی پارتیو یەکێتی-یە، لەو بابەتە بترازێت نەدەتوانن بنوسن، نە بخوێننەوە، نە هەستبکەنو نەتێبگەن. لەم چەند ساڵەی دواییدا بەشی زۆری نەیارانی پارتیو یەکێتیش کەوتوونەتەوە داوی هەمان کولتورو هەمان مۆدێل بەرهەمدەهێننەوە، سەدان نوسەرو رۆژنامەنوس دروستبوون کە تاکە بابەتێک لەم دونیا گەورەیەدا دەتوانن لەسەری بنوسنو بخوێننەوەو تێیبگەن بابەتی پارتیو یەکێتی-یە، بەجۆرێک ئەم بابەتە لهڕۆژنامەگەریو نوسینی کوردی دەربهێنیت، شتێکی کەمی دەمێنێتەوە. بۆیە لهڕاستیدا قسەکردن لەسەر «کولتوری هەڵوێست وەرگرتن» لهکۆمەڵگای ئێمەدا بووە بە تەوەرێکی گرنگ، کە دەبێت چیتر قسەی لەسەر بکرێت. من بابەتەکە بەمجۆرە تێدەگەم: کاتێک ئەمڕۆ گوتم «ئەم سیستمە فاشیستییە، پۆلیسییە، دیکتاتۆرییە، ئازادی کوژە، گەندەڵە»... چ پێویستییەک دەکات بەیانیش هەمان قسە دووبارەبکەمەوەو دوو بەیانیش بەجۆرێکی تر هەمان قسە دووبارەبکەمەوە، سێ بەیانیش هەمان شت بخەمەوە سەر کاغەز. ئەمە هەڵوێست نییە، هەڵوێستی راستەقینە لهژیانو سیاسەت هەزار شێوەو هەزار زمانی هەیە، هەڵوێست کە وای لێهات لهوەسواسێکی دەرونی بچێتو رۆشنبیر هەموو ژیانی فیکری خۆی کورتبکاتەوە بۆ هەڵوێستو دووبارەکردنەوەی، ئیدی هەم لەوە دەردەچێت رۆشنبیر بێتو لەوەش دەردەچێت هەڵوێست بێتو تەعبیر بێت لهجیهانبینییەکی کامڵو قووڵبین، بەڵکو دەبێتە ترسێکی پۆپۆلیستیانە، بە خواستێکی ترسناک بۆ بەدەستهێنانی رەزامەندی زۆرینەیەک کە تەنیا لهزمانێکی سادەو یەک دیوو تاک رەهەند تێدەگات، دەبێت بەجۆرێک لهختوکەدانی هوشیاری سەتحی بۆ بەدەستهێنانی ئافەرینی هەرزانو کورتخایەن. ئەم قسەیەم بەو مانایە نییە کە بەرابەر تاوانە سیاسییەکانی ناو کۆمەڵگا بێدەنگ بین، بەڵکو بەو مانایەیە کە لهکولتوری «هەڵوێست وەرگرتن»دا نەکەوینەوە ناو هەمان ئەو مۆدێله کولتورییو فیکرییو سیاسییو زمانەوانییەی کە تاوانەکەی بەرهەمهێناوە. ئەمڕۆ بڕی هەرە زۆری رۆشنبیریی ئێمە کورتبۆتەوە بۆ «ئەدەبیاتی هەڵوێست»، ئەمەش دووبارەکردنەوەیەکی ترسناکی ئەو تێگەیشتنەیە لهوەزیفەی فیکرو رۆشنبیرییو سیاسەت کە لهحەفتا ساڵی رابوردودا زاڵبووە، گەڕانەوەیەکی گەورەیە بۆ دواوە، سادەکردنەوەیەکی بێوێنەی وەزیفەی رۆشنبیرو ئاسانکردنو بێماناکردنێتی. هەڵوێست بەرامبەر ستەم ئەرکێکی گەورەی ئینسانی رۆشنبیرە، بەڵام بە مەرجێک لهپشت هەڵوێستی رۆشنبیرەوە ئەم دیاردانە نەبێت: ...

1. هەڵوێست پەردەیەک نەبێت بۆ شاردنەوەی پیربوونو لاوازبوونی رۆشنبیرییو مەعریفی، چونکە بەدرێژایی مێژوی پێشوی ئێمە بەر ئەو دەردە ناشیرینە کەوتووین، هەر کات رۆشنبیر نەیتوانیبێت بە ئەرکی رۆشنبیرانەی خۆی هەستێت، بووە بە سیاسیو سیاسییەکی سەرنەکەوتوو خراپیش. ئەمە بەتایبەت لەو کاتانەدا دەردەکەوێت کە هەستدەکەین نوسەر جگە لهنوقمبوون لهزمانو کێشەکانی سیاسەتی رۆژانەدا هیچ بابەتێکی دیکەی بۆ قسەکردنو بیرکردنەوە پێ نەماوە، کە هەستدەکەین نوسینەکانی خاڵی بوونەتەوە لهخەمی مەعریفیو فەلسەفیو بوونەتە کۆمینتاری سیاسی راستەوخۆ.

2. هەڵوێست لەسەر حیسابی دابەزاندنی زمانی فیکریو کەمکردنەوەی قووڵێتی نەبێت، هەڵوێستی سیاسی رۆشنبیر هەرگیز لهخودی سیاسەتەوە هەڵناقوڵێت، بەڵکو دەبێت لهقووڵایی جیهانبینییەکی گەورەترو دوربینترەوە هەڵبقوڵێت، چەمکی هەڵوێست لهجەوهەریدا مانایەکی گەورەتری هەیە لهکردەی دەرکردنی بەیاننامەیەک، یان پرۆتێستۆکردنی تاوانێک. گەر هەڵوێستی رۆشنبیر لەو قووڵاییەوە نەیەتو نەشچێتەوە سەر هەمان قووڵایی، نە نرخی فیکریو رۆشنبیریی هەیەو نە ماناش. کێشە نییە رۆشنبیر بەیاننامەیەکی پرۆتێستۆکردن بە زمانێکی سادە بنوسێت، بەڵام کێشەیەکی گەورەیە زمانی هەموو نوسینو بابەتەکانی دابەزێت بۆ ئاستی زمانو بابەتی بەیاننامە.

3. هەڵوێست هەمیشە ساتێکە هاوشانی روداوە گرنگو مانادارو گەورەکان، بەڵام کە رۆشنبیر وای لێهات وەزیفەی رۆشنبیر بەجێبهێڵێتو تەنیا لهوەسواسی ئەوەدا بژی، بە خوێنەرەکانی بڵێت «سەیرکەن من هەڵوێستم هەیە». کاتێک هەڵوێست بوو بە تاکە بەرهەمو تاکە چالاکی، کە وایلێهات لههەموو بۆنەیەکو هەموو مینبەرێکەوە هەڵوێستی دابەشکرد، یەکەم وەک رۆشنبیر خۆی دەدۆڕێنێتو دەبێتە چالاکوانی رۆژنامەوانیو سیاسی، دووەم هەڵوێستیش قورساییەکەی خۆی دەدۆڕێنێتو لهساتێکی گرنگی قسەکردنی عەقڵو ویژدانەوە دادەبەزێتە ناو بەلاغەتێکی سواوو دووبارەوە کە نە هیچی نوێ هەڵدەگرێتو نە هیچی نوێ دەگەێنێت، وەک ئەمڕۆ بەزەقی لهکوردستاندا دەبینین، «هەڵوێستەکان» تەسلیمی جۆرە زمانێکی ریتۆریکی «بەلاغی» دووبارەو لاوازو یەک هەوا بوون کە تەواوی قورساییەکەیان لەسەر چەند وشەیەکی دووبارەو یەکمانا وەستاوە.

4. هەڵوێست کاتێک نرخی هەیە کە هەست نەکەین لهژێر فشاری دەرەوەدایە، کە هەست نەکەین نوسەرەکەی سەیری خەڵکی دەکاتو ئەوە دەڵێت کە جەماوەر بە دڵێتی، هەڵوێست هەمیشە دەبێت لهژێر فشاری ناوەوەی نوسەرو بیرکردنەوەی خۆیدا بێت. بەبڕوای من فاشیزم بۆ کۆمەڵگا چەند ترسناکە، پۆپۆلیست بوونیش بۆ نوسەرو رۆشنبیر ئەوەندە ترسناکە. کە رۆشنبیر وای لێهات سەیری هەوادارەکانی خۆی کرد بزانێت چاوەڕوانی چی لهدەمی دەکەن، کە وای لێهات سەیری چاوی خەڵکی کرد بزانێت حەزیان لهچییە، کە وای لێهات بە هەوای ئەوان قسەیکرد، لەو شوێنەوە رۆیشت کە مێگەلی پیادەڕوات، تەنیا لەو مینبەرانەوە دەرکەوت کە ئەوان دەیانەوێت، تەنیا لەسەر ئەو بابەتانەی نوسی کە ئەوان چاوەڕوانیدەکەن... کەوتۆتە جوغزی پۆپۆلیزمێکی ترسناکەوە، لێرەدا هەڵوێست هەموو نرخە فیکریو ئەخلاقییەکەی خۆی وندەکاتو دەبێت بە تەسلیمبوونی رۆحێکی داهێنەر بە یاساکانی روانینو بیرکردنەوەی مێگەل.

بە گشتی من وادەبینم، «کولتوری هەڵوێست وەرگرتن» لهئێستادا، هەمان ئەو کولتورە دووبارەدەکاتەوە کە پێکهاتی سیاسی ئێمە لهحەفتا ساڵی پێشودا دایڕشتووە، بڕێکی زۆری رۆشنبیرانی ئێمەش گوناهی بڕێکی زۆری ئەو دووبارەبوونەوەیەیان لهئەستۆیە.

بەختیار عەلیhttp://www.blogger.com/profile/02094070305101541323noreply@blogger.com4tag:blogger.com,1999:blog-7059330846638201591.post-15797657085427364882011-07-29T07:43:00.000-07:002011-07-29T07:43:14.697-07:00منو ئەویدی

یەکێک لەڕوخسارە بنەڕەتیو دووبارەکانی فەلسەفەی نوێ، ڕەخنەگرتنی بەردەوامە لهکۆجیتۆی دیکارتی «من بیردەکەمەوە، کەواتە هەم». بەپێی تێڕوانینی دیکارت، مرۆڤ دەتوانێت بنەماو بەڵگەو ژێرخانی ناسینی دونیا لهخۆیەوە وەربگرێت. واتە «من» سەرەتای سەرەتاکانە، «من» بناغەی یەکەمە، مرۆڤ دەتوانێت گومان لەهەموو شتێک بکات، بەڵام ناتوانێت گومان له«منی» خۆی بکات، چونکە لهجەوهەریدا ئەو منە لهڕێگای بیرکردنەوەوە خۆی بەیاندەکاتو بیرکردنەوەش دەتوانێت گومان لهبوونو نەبوونی هەموو شتێک بکات، ئەوە نەبێت کە گومان لهخۆی بکات کە بیردەکاتەوە. واتە من دەتوانم گومان لههەموو شتێک بکەم لەوە نەبێت کە ئەوە منم ئێستا دەنوسمو بیردەکەمەوە.

کێشەی گەورەی ئەم بۆچوونە ئەوەیە کە گومان لههەموو شتێک دەکات، لهمن نەبێت... واتە باوەڕێکی تەواوی بەوە هەیە کە ئەوە «منم ... بیردەکەمەوە»، بێئەوەی ئەو پرسیارەبکات ئاخۆ بە ڕاست ئەوە منم کە بیردەکەمەوە؟. ئایا ئەوەی بیردەکاتەوە «ئەوانی تر» نین کە هاتوونەتە ناو منو لهڕێگای منەوە بیردەکەنەوە؟. ئاخۆ منێک هەیە بەبێ ئەوەی ئەوانی دی دەستێکی گەورەیان لهدروستکردنیدا هەبووبێت، ئاخۆ «من» دەتوانم بێ ئەو چەکو کەرەستانەی ئەوانیدی دەمدەنێ، وەک زمان، هێماکان، ئەزموونەکان، راهێنانەکان، فێرکردنەکان، کولتوورەکان... بوونم هەبێتو بیربکەمەوە؟. ئاخۆ دیکارت خۆی لەوەهمێکی گەورەدا نەبووە کە «من» بە بنەمایەکی سەرەتاییو گومان هەڵنەگر سەیردەکات؟ «من» چییە جگە لهبەرهەمی زمانێک کە خۆی دروستی نەکردوە، زمانێک پڕە لهماناو جەبرو فۆرمی شاردراوەی بڕیار، پڕ لهحوکمگەلێک دایکو بابو پەروەردە چاندوونی، پڕ لهڕوانینو سەیرکردنو تێگەیشتنێک بەرهەمی کولتوورو پەروەردەی ئەوانیدییە.

ئەم منە دیکارتییە لای بەشی هەرە زۆری فەلسەفەکانی دوای خۆی دەکەوێتە بەر ڕەخنەی توند. هیگڵ ئەم منە دیکارتییە بچوکە، ئەم کۆجیتۆیە کە دەیەوێت لەوێوە کۆی گەردون تەفسیربکات، دەخاتە لاوەوەو تەواوی ئەو شتانەی لەوێوە دێنەدەرێ بە بەرەنجامی جوڵەی عەقڵێکی گەردونی حیسابدەکات، کە تەنیا بەشێکی بچوکی لهمندا دەردەکەوێتو دەرکەوتنیشی ملکەچی یاساکانی جوڵەی ناو ئەو عەقڵە گەردونییەیە. واتە لای هیگڵیش ئەوەی لهمندا ڕوودەداتو دەردەکەوێتو بەرهەمدێت، بەرهەمی من نییە، بەڵکو بەرهەمی یاساکانو دەرکەوتەکانی ئەو عەقڵە گەردونییەیە... «من» هیچ نییە جگە لهڕەشنوسێک کە ئەو عەقڵە ئیدیالیستییە باڵایە شتەکانی خۆی لەسەر دەنوسێت.

مارکسیش هەمانشێوە بە گوتە بەناوبانگەکەی «من» لەسەر عەرشی یەکەم لادەباتو شوێنێکی تری بۆ دەکاتەوە. کاتێک دەڵێت واقیع هوشیاریی دەستنیشاندەکات، نەوەک هوشیاریی واقیع دەستنیشانبکات. واتە هوشیاریی منو بیرکردنەوەی من هەردووکیان بەرهەمی هێزێکی دەرەکیین کە لهمنەوە دەرناچێت، بەڵکو من دروستکراوی ئەومو بەرهەمێکم لهبەرهەمەکانی.

لێرەدا پێویست ناکات باس لەو هەموو گورزە کوشندەیە بکەم کە دواتر لای کەسانی وەک فرۆیدو بونیادگەرەکانەوە لهمنی دیکارتی دەوەشێنرێت، چونکە بابەتێکی گەلێک درێژە، بەڵام مەبەستمە لێرەدا، تیشک بنێمە سەر نیگایەکی دۆڵۆز بۆ تێگەیشتنی «ئەویدی» کە جیاوازە لهتێڕوانینی زۆربەی فەیلەسوفانی دی.

گەر لهڕوانگەی زۆربەی فەلسەفەکانەوە سەیری پەیوەندی «من»و «ئەویدی» بکەین، وەک جۆرە پەیوەندییەکی دوژمنکارانە دەیبینین، هەمیشە پرسیارەکە ئەوەیە: ئاخۆ «من» ئازادە یان نا؟ ئەگەر ئازاد نییە چۆن خۆی لهداگیرکردنی بەردەوامی ئەوانیدی بپارێزێت؟. بەجۆرێک وێنەی ئەویدی لهزۆربەی فەلسەفەکاندا وێنەیەکی نەگەتیڤە، ئەویدی هەمیشە داگیرکەرو خۆسەپێنە. گەورەترین بەڵگەشم هاوکێشەی «ئاغاو کۆیلەی» هیگڵییە کە پەیوەندی مرۆڤو مرۆڤ هەمیشە وەک ململانێی ملکەچاندن وەسفدەکات. لەوەش بترازێت قسە بە ناوبانگەکەی سارتەرە «دۆزەخ ئەوانیدییە»، بەڵگەیەکی ڕۆشنترە کە ئەویدی هەمیشە سەرچاوەی ترسو هەڕەشەی بەردەوامە بۆ «من». لەوانەش ڕوونتر زاراوەی «ئەویدی گەورە» ـی لاکانییە، کە فەیلەسوفێکی وەک ژیژیک لههەموو شوێنێکی ژیانو لههەموو جێگایەکدا وەک چاوی چاوەدێر، وەک خولقێنەری ویژدان، وەک دروستکەری خواستی ئینسانی مۆدێرن دەیبینێت.

دۆلۆز لەڕەخنەکردنی کۆجیتۆی دیکارتیدا لەسەر هەمان خەت دەڕوات کە فەیلەسوفانی پێش خۆی گرتوویانە. واتە ڕای وایە «من» یاخود «سوبێکت» ناتوانێت لهدۆخێکدا تەواو لهجیهانی دەرەوە، لەشتەکان، لهئەوانیدی دابڕابێت قسە لەبوونی خۆی بکات. لای دۆلۆز من شتێک نییە لهناو مندا بێت، لهشوناسێکدا وێنابکرێت، لهیەک ڕەنگدا کورتبکرێتەوە... من هەمیشە بەڕێگاوەیە، لهپرۆسەیەکی هەمەلایەنەو بێسنووری «دووبارەبوونەوە»و «جیاوازی» دایە، لهشتە دووبارەکان جیاوازی دەخولقێنێتو لهناو جیاوازیشدا کۆمەڵێک ڕەگەزی پێشوو دووبارەدەکاتەوە. من شوێنێکو ساتێکی دیاریکراوی نییە تا بتوانین لەدەرەوەی جیهان بیگرین، دوور لەوانی دی تەماشایبکەین، بەڵکو ئامێرێکە بەستراو لەگەڵ دەیان ئامێری دیکەدا کە وەک مەکینەیەکی گەورە بەردەوام شت وەردەگرێتو شت دەنێرێت. لەسەر ڕاستە هێڵێک نییە تا بتوانین دوای بکەوین، بەڵکو لەیەککاتدا لەسەر زیاد لههێڵێکە.. لەزیاد لهشوێنێکدایە، گەڕۆکە، بوونەوەرێکە دەیان دەرگای هەیە، پێچاوپێچ دەژیو پێچاوپێچ دەجوڵێت.. لههەر دەرگایەکییەوە شتێک دێتو شتێک دەڕوات، لهبازدانێکی بەردەوامدایە، هەمیشە لهپتر لهئاستێکدا وەستاوە.

فەلسەفەکانی پێش دۆلۆز «ئەویدی» یان هەمیشە یان وەک «خودێک ـ سوبێکتێک»ـی دەرەکی تر، یان وەک «ئۆبێکتێک ـ بابەتێک»ـی بێگانەو دوورە مرۆڤ سەیردەکرد... بەڵام پێناسەی دۆلۆز بۆ ئەویدی شتێکی ترە، دۆلۆز ڕای وایە کە «ئەویدی» نە سوبێکتەو نە ئوبێکت، بەڵکو ئەوجێگایەیە کە هەڵگری ئەگەری هەموو جۆرە ژیانو جیهانێکە کە دەشێت مرۆڤ لهناویدا بێت... «ئەویدی» دونیای ئەگەرە کراوەو بێشومارو بێسنوورەکانە. ئەویدی نە نوێنەری جۆرە دەسەڵاتێکی نێرینەو باوکانەو چاودێریکەرە وەک لای لاکانو فرۆید دەیبینین، نە نوێنەری جۆرە دەسەڵاتێکی کوێرە، بەڵکو کایەیەکی کراوەو بێسنوورە کە لهبێشومار وێنەو دەنگو گوتراوو نوسراوو پەیامو ڕوانین دروستبووە، ئەویدی هیچ نییە جگە لەو پێشمەرجەی کە بوونی دونیا فەراهەمدەکات، واتە کە باس لهدونیا دەکەین باس لەو هەمەرەنگییە بێسنوورەی «ئەویدی» دەکەین کاتێک دێتو کایەیەکی کراوە لهئەگەرمان دەخاتە بەردەست. ..

دۆلۆز بە گەرانەوە بۆ رۆمانێکی میشێل تۆرین، کە لهجێگایەکدا باس لهچۆنێتی «جیهانێک بەبێ ئەوانیدی» دەکات. دونیا بەبێ ئەویدی وەک جیهانێکی بچوکو داخراوو بێئەگەر دەبینێت کە وەک میشال تۆرین دەڵێت «جگە لهناکۆکی کوشندەی نێوان خۆرو زەوی» هیچی دی تێدا نییە... بوونی خۆسەلماندن، بوونی جوڵە، بوونی گۆڕان تەنیا بەبوونی ئەوانیدییەوە بەستراوە. «من» تەنیا لەسەر هێڵێکو لەجێگایەکدا هەیە کە ئەوانی دی کێشاویانە، ئێمەش دەچینەوەسەریو ئاسەوارو جێدەستی خۆمانی دەخەینەسەر، بەبێ ئەویدی شتێک نییە ناوی دونیاو ناوی ئەگەری ئیشکردن بێت، توانای ژیان، توانای جوڵە، قسەکردن، بیستن، نیگارکردن، هاوارکردن، خۆشیبینین، ئازار هەمووی بەو دونیایەوە بەستراوە کە دونیای «ئەویدییە». واتە «من» شتێک نییە لهخۆیەوە بژیو ئازاد بێتو بیربکاتەوە، بەڵکو مەرجێکی پێشوەختی هەیە کە «ئەویدی»یە.. جیاوازی نێوان دۆلۆزو فەیلەسوفانی دی ئەوەیە کە دلۆز لهئەوانیدیدا هێزێکی شەڕانی نابینێت، بەڵکو زەمینێکی فراوانی سوڕاندنەوەو بازدانو یاریکردنو گەران دەدۆزێتەوە کە بوونی «من» بەبێ بوونی ئەو زەمینەیە هەم دۆزەخەو هەم نەکردەو نەشیاوە.. لێرەوە ئەوانیدی بەردەوام دۆزەخ نین، بەڵکو دروستکەری هەموو ئەوهێڵو دەرگاو رێگایانەشن کە دەتوانین لێوەی لهمەترسیو جەبرو هەڕەشەکان رابکەین... بۆیە بۆ راکردن لهئەوانیدی، بۆ خۆشاردنەوە لەوان، جگە لەو رێگاو دەرگایەنەی تر کە کەسانێکی دی، سوبێکتی دی کێشاویانە شوێنی ترمان نییە... ئینسان هەمیشە لەگەڵ ئەویدیدایە، بەڵام ئەویدی رووبەرێکی یەک رەنگ نییە، بەڵکو لهیەک ساتدا هەزاران شێوەو دەنگو جوڵەو رەنگ دەدرەوشێتەوەو زیاد لهئەگەرێکو زیاد لهتوانایەکی بینینو ژیانمان پێشکەشدەکات. واتە بە کورتی «ئەویدی» تەنیا جەبر دروست ناکات، بەڵکو لەگەڵماندا دروستکەری ئازادیشە.
بەختیار عەلیhttp://www.blogger.com/profile/02094070305101541323noreply@blogger.com4tag:blogger.com,1999:blog-7059330846638201591.post-68201060609204211932011-07-26T13:01:00.000-07:002011-07-26T13:01:07.293-07:00رۆحە گەردونگەراکانو ناسیونالیزم

یەکێک لەو ڤایرۆسو ئافەتە کوشندانەی سەدەی نۆزدەو بیست بۆ مرۆڤایەتی بەرهەمهێنا، فیکری ناسیونالیستی بوو. ئەم دوو سەدەیە جیاواز لههەموو سەردەمەکانی تر، بە لێشاو ئایدیاو بۆچونو مەزهەبو زانستیان دروستکرد. لهناو لابۆرەکانی ئەم دوو سەدەیەدا مرۆڤ سەدان چەشن فەنتازیاو ئایدیاو تیوری بەرهەمهێناو بەشی هەرە زۆری ئەو ئایدیایانەشی خستە بواری پراکتیزەکردنەوە. هەوڵەکانیشی بەپێی شوێنو بەپێی کات دەرەنجامی جیاوازیان لێکەوتەوە، یەکێک لەو ئایدۆلۆژیا هەرە ترسناکو کوشندانەی کە لهلابۆرەکانی ئەو دوو سەدەیەوە هاتەدەرێ، فیکری «ناسیونالیستی» بوو. ڤایرۆسێکی گەردونی کە هیچ کونجو جێگاو کەلێنێکی سەرزەوی نەما نەیگرێتەوە، تا ئێستاش کەم رۆحو کەم عەقڵ هەن بە داوی گیرۆدەنەبنو رەخنەکردنی لههەموو جێگایەکو لهناو هەموو کولتورەکاندا هەم جورئەتی دەوێتو هەم کەم کەس خۆی بۆ تەرخاندەکات... ناسیونالیزم، شێرپەنجەیەکی عەقڵیو ئەخلاقی گەورەیە کە هەرچۆنێک بیبڕیت بەجۆرێکی دیکەو لەسەرێکی دیکەو بە دەمامکێکی ترەوە دەگەڕێتەوە. بە بڕوای من کێشەی هەرە گەورەی ناسیونالیزم ئەوەیە ڤایرۆسێکە، سەرەتا لههەناوی خۆرئاواو لەگەڵ پرۆسەی سەرهەڵدانی پیشەسازیو لەگەڵ خواستی کەپیتالیزمدا بۆ گەشەسەندنو پەلهاویشتن بە دونیادا گەورەبوو. واتە ئایدۆلۆژیایەکە کە دێت دەتوانێت تەواوی هێزەکانی مۆدێرنەو دەرەنجامەکانی زانست بخاتە خزمەتی خۆیەوە. سەرەتا نەتەوەکانی خۆرئاوا توشی ئەو دەردە دەکات کە ئەوان جنسێکی گرنگترنو دەبێت نەتەوهو رەنگو رەگەزەکانی دی کڕنوشیان بۆ ببەنو ببنە کۆیلهو خزمەتکاریان، دواتر ئەم دەردە لهخۆرئاوا دێتەدەرێو دەبێت بە نەخۆشی هەموو میللەتە گەورەو بەهێزەکان کە لەدەرەوەی خۆرئاوا سەنتەری هێزو ئیمپراتۆرییەت بوون، تا دەگاتە جێگایەک میللەتە بچوکو پلیشاوەو ژێردەستەکانیش بۆ خۆپاراستنو بەرگریکردن هەمان میکانیزمی نەتەوەپەرستی وەک تاکە هۆو کەرەستەی مانەوە بەکاردەهێنن. ترسناکی ناسیونالیزم ئالێرەدایە، کاتێک ئەوانەی دەبن بە قوربانی ناسیونالیزم، جگە لهخودی ناسیونالیزم کەرەستەو هۆکارو ئایدیایەکی دیکەی جیاواز لهناسیونالیزم نادۆزنەوە بەرگری لهخۆیان پێبکەن، بەمجۆرە ئەو گێژاوە ئەبەدیو تاریکە دروستدەبێت کە تا ئەمڕۆ دونیا تێیدا دەژی «نەتەوە دژی نەتەوە، نەتەوە دژی نەتەوە...هتد»... بەجۆرێک لههەندێک قۆناغدا لەسەر زەوی نەتەوەیەک نامێنێت دوژمنی گەورەی نەبێتو خۆی لهمەترسیدا نەبینێتەوە. گەورەترین هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ناسیونالیزم ئەوەیە، کە نەتەوە ژێردەستو قوربانییەکانی وەک ئێمە توشی ئەو وەهمە دەبین کە پێمانوایە لهبری رەخنەگرتن لهناسیونالیزم، وەرگرتنو هەڵگرتنی ڤایرۆسەکە لهخۆماندا دەمانپارێزێت، لێرەوە ئەو تێزەو بۆچونە ترسناکانە سەرهەڵدەدەن کە کێشەکانی ئێمە دەگێڕنەوە بۆ لاوازی «هەستی نەتەوەیی»، بۆ ئەوەی ڤایرۆسەکەمان باش هەڵنەگرتووەو باش تاعونەکە لهجەستەو رۆحماندا بڵاونەبۆتەوە. لهڕاستیدا مرۆڤ بۆئەوەی نەتەوەی خۆی خۆشبوێت، خزمەتی زمانو کولتوری خۆی بکات، بەرگری لهمافە سیاسییەکانی خۆی بکات، کەمو زۆر پێویستی بەوە نییە ناسیونالیست بێت... من تا پلەی عەشق حەزم لهزمانی کوردییە، سەرسامم بەو توانا بێکۆتاییانەی لەم زمانەدا هەیە، بەڵام گەر ئەم حەزە هاوشانی عەقڵێکی ناسیونالیستی بوو، دەگۆڕێت بۆ جۆرێک لهدیلێتی، بۆ جۆرێک لهزیندان کە لهزمانەکانی ترو کولتورەکانی ترم دوردەخاتەوە، دەبێت بە بەرهەمهێنی ئەو وەهمەی وابزانم تەنیا زمانی کوردی جوانە، تەنیا ئەم زمانە دەتوانێت شاعیرییو عاشقانە بێت، ناسیونالیزم مرۆڤ لهماڵی خۆیدا دیلدەکاتو وادەکات هەر لهچواردیواری خۆی چووەدەرێ، نەبین بێتو لەدونیادا ونببێت. لهڕاستیدا ناسیونالیزم شتێکەو پراکتیککردنی ئینسانییەتی خۆت لهقاڵبی زمانێکو لهچوارچێوەی تێگەیشتنێکو لهنێو پێکهاتێکی کولتوریو سیاسییدا شتێکی ترە. تێکەڵکردنی ئەنقەستی ئەم دوو ئاستە بۆئەوەیە مرۆڤە سادەکان واتێبگەن ناسیونالیزم قەدەرەو جگە لهناسیونالیست بوون هیچ چارەیەک نییە. لهکاتێکدا خۆشویستنی مافو ئازادیو زمانی خۆت، دەکرێت سێ چەکی تەواو کارای دژ بە ناسیونالیزم بن، نەوەک سێ چەکی کارای ناسیونالیزم.

لەو ساڵانەی دواییدا من بەردەوام بەرگریم لەو تێزەیە کردوە کە پێداگرتنی کورد لەسەر گوتاری ناسیونالیزم پێداگرتنو بەهێزکردنەوەی هەموو ئەو سیستمە ئایدۆلۆژییەیە کە ناهێڵێت کورد ئازادبێت، لێرەوە خەباتی ناسیونالیستی کوردیی بەردەوام سیستمی «کۆیلەیەتی ناسیونالیستی» لهخۆرهەڵاتدا بەرهەمدەهێنێتەوە. بۆیە سەیر نییە کورد بەردەوام خەبات دەکات، بەڵام بەردەوام زیاترو زیاتر لهدیلیو ژێردەستیو پاشکۆیەتی سیاسیدا دەچەقێت، چونکە بەو خەباتەی لەبری ئەوەی هەوڵبدات لهتونێلی ناسیونالیزم بێتە دەرێ، زیاترو زیاتر ئەو چاڵە قوڵدەکاتەوەو بۆ خوار رۆدەچێت. تاکە رێگایەک بە هۆیەوە ئێمە ببینە خاوەنی دەوڵەتو مافەکانمان دەستەبەربکەین، بە ناو هەرەسی ناسیونالیزمدا دەڕوات، هەرەسی ناسیونالیزمیش بەبێ پرۆسەیەکی رەخنەیی دورودرێژو هەڵتەکاندنی هەموو بناغە نائینسانییەکانی نایەتەدی. لێرەوە تاکە رێگایەک ئێمە لهجەوری ناسیونالیستی رزگاربکات، ئەوەیە لەدەردی ئەوجۆرە شەڕە دوربکەوینەوە کە بە ناسیونالیزم شەڕ لەگەڵ ناسیونالیزمدا بکەین. بەبێ وەرگەڕانێکی قوڵ لهجەوهەری بزوتنەوەی سیاسی کوردیدا، کە تێیدا رەخنەگرتن لهناسیونالیزم بە هەموو رەنگو دەرکەوتەو شێوەکانییەوە ببێتە جەوهەری گوتاری سیاسی ئەم بزوتنەوەیە، ئەستەمە ئێمەی کورد لههیچ پارچەیەکدا لەو تونێله تاریکە دەرچین... هەڵبەت بە ئاگاداری تەواوەوە لەو راستییەی کە ئەوەی رێگری لهزمانو مافو ئازادی من دەکات ناسیونالیزمەو ئەوەشی زمانو ئازادی من مسۆگەردەکات، دژایەتی ناسیونالیزمە، نەوەک شەڕی ناسیونالیزم بە ناسیونالیزم.

دیارە رۆحەگەردونگەراکان هەمیشە کێشەیەکی قوڵیان لەگەڵ ناسیونالیزمو دیلێتی مرۆڤدا لهناو قاڵبی نەتەوەدا هەبووە. لێرەدا تەنیا مەبەستم لەو بزوتنەوە سیاسییە نوێیانە نییە کە قسە له «هاونیشتیمانی جیهانی» دەکەنو لەساڵانی دواییدا فەیلەسوفە گەورەکانی وەک دێریداو ژولیا کریستیڤاو ئەنتۆنێۆ نێگریو ئێتینا بالابار نوێنەرایەتیدەکەن، بەڵکو مەبەستم لەجۆرە رۆحێکی ئەنتی ناسیونالیستییە کە لەوپەڕی باڵادەستیو بەربڵاوی ناسیونالیزمدا لهناو رۆشنفیکرە گەورەکانی دونیادا لهکاردا بووە..

ئەو رۆحە گەردونگەراییە هەتا لهناو هەندێ لەو نوسەرو فەیلەسوفانەشدا دەبینرێت کە کەموزۆر لەم قۆناغ یان ئەوی دیکەدا خاڵی نەبوون لههەواو هەوەسی ناسیونالیستی، بەڵام ئەوەی مەترسیدارە بەردەوام ناسیونالیستەکان هەوڵدەدەن ئەو رۆحە گەردونگەراییە بچوکبکەنەوەو بیکوژن. ناسیونالیزم دەیەوێت هەموو نوسەرێکی گەورەو رۆحێکی گەورە بکات بە ناسیونالیست. لهساڵانی سی دا کە ئایدۆلۆژیای نازی لهکاردا بوو، خوێندنەوەیەکی تایبەتو ترسناکی ئەدەبیاتیش سەری هەڵدا کە رۆحە گەورەکانی ناو ئەم ئەدەبیاتەی لهجوغزی ناسیونالیستیدا دیلدەکرد. گۆڕینی نیتشە یان گۆتە یاخود شیللەر بۆ پەیامبەرو مژدەبەخشی رۆحی نازییەت، بەشێکی ترسناکی پڕوپاگەندەی نازی بوو، وەک چۆن لەم ساڵانەی دوایشدا ناسیونالیستە عەرەبەکان بە پانو درێژی مێژوی دێرین دەکێڵن تا لەوێدا قارەمانتاشی بکەن. لەو رۆژانەی دواییدا کەوتم بەسەر وتارێکدا کە ساڵی 1928 هێربەرت سێزارێتس سەبارەت بە «شیللەرو سەدەی بیست» نوسیوێتی. لەو وتارەدا بە رونی دەبینین عەقڵی سنورگەرای ناسیونالیستی چۆن دەیەوێت رۆحەگەردونگەراکان بچوکبکاتەوەو بیانخاتە جوغزی بچوکی نەتەوەوە. لای سێزارێس شیعری شیللەر تەعبیر لهڕۆحی شیعر ناکات، بەڵکو تەعبیر له «ئەڵمانیا» دەکات. نەک هەر ئەوە، بەڵکو پێیوایە لههەموو دیمەنێکی شانۆگەرییەکانی شیللەردا «نائاشکرا یاخود تەواو ئاشکرا سەربازێک ئامادەیە». سەربازێک کە بەبڕوای نوسەر تەعبیرە لهڕۆحی خەباتگێڕو نەبەزی ئەڵەمانی، رۆحێکی رزگارکەر کە جەنگ لەگەڵ ئەو دیاردانەدا دەکات کە ئاسان خزمەت بە رۆحی دەستەجەمعی نەتەوەیی ناکەن.

ئەوە تەنیا نمونەیەکە بۆ ئەوەی تێبگەین ناسیونالیزم چۆن رۆحەگەردونگەراکان بچوکدەکاتەوە. بۆیە زۆر لهداهێنەرە گەورەکانی سەدەی بیست خۆیان راستەوخۆ دژ بە ناسیونالیزم دێنە مەیدان، بەبڕوای من هیچ چارەیەکیش نییە جگە لەوەی ئاشکراو بێچەندوچون بێنە مەیدان. لێرەدا تەنیا دوو نمونە وەردەگرم، یەکێکیان تاغوورو ئەوی دیان بۆرخیس، کە وادەزانم هەردووکیان کەمو زۆر لای خوێنەری ئێمە ناسراون. تاغوور لهوتارێکی دێرینیدا دەنوسێت «من دژی نەتەوەیەکی دیاریکراو نیم، بەڵکو من بە گشتی دژی بیرۆکەی نەتەوەم». بەبڕوای تاغوور گەورەترین مەترسی ناسیونالیزم لەوەدایە کە توانای مرۆڤ لەسەر خۆبەختکردن بەجۆرێکی بەد بەکاردەهێنێتو لهماناکانی دەکاتە دەرەوەو لهنرخە ئەخلاقییەکانی دادەبەزێنێت. ناسیونالیزم مرۆڤەکان توشی ئەو شەیدابوونو مەستییە دەکات کە گوایە خۆبەختکردنو خۆفیداکردن بۆ نەتەوە، باڵاترین بەهاو بەرزترین نرخە. ئەم ئایدۆلۆژیا ترسناکە والهمرۆڤەکان دەکات بۆ کینەو ناهەقی شەڕبکەن، کەچی وادەزانن واجیبی خۆیان جێبەجێدەکەنو بۆ ئازادی دەجەنگن. ناسیونالیزم لای تاغوور وەهمێکی گەورەیە بەردەوام خەباتگێڕانی ئازادی دەکاتە خزمەتکاری کۆیلەیەتی.

بۆرخیس لهپەراوێزی باسکردنی تاغووردا، تێڕوانینەکەی ئەو دەگەێنێتە دوا دەرەنجامیو دەڵێت «ناسیونالیزم مرۆڤەکان تەنیا بە زێڕو دەسەڵات ناڕازێنێتەوە، بەڵکو سەرکێشی، خۆفیداکارییو مەرگی شەرافەتمەندانەشیان پێشکەشدەکات». تا دەگاتە ئەوەی رستەیەکی زۆر گرنگو ترسناک بنوسێت، کەبەبڕوای من تەعبیرێکی تەواوەتییە لەو جەوهەرە ناکۆکو ترسناکەی هەموو مۆراڵێکی ناسیونالیستی لەسەر راوەستاوە. بۆرخیس دەڵێت «ئەوەی ئامادەبێت ببێتە شەهید، دەشێت بشبێتە جەلاد».

تاغوورو بۆرخیس هەردووکیان دوو رۆحی گەورەی گەردونگەرابوون، یەکێکیان لههیندستانەوەو ئەوی دی لهئەرژەنتینەوە... خەباتی تاغوورو دژایەتیکردنی بۆ داگیرکردنی ئینگلیزی لههیندستان، رێگای ئەوەی لێ نەگرت کە کولتوری ئینگلیزی وەک خۆرێک ببینێتو لەو پێکهاتە سیاسییەی جیایبکاتەوە کە ستەمی ناسیونالیستی بەرهەمدەهێنێت. لێرەوە تاغوور لهلێکدانی رۆحی خۆرهەڵاتو رۆحی خۆرئاواوە وەک سۆفییەکی گەردونگەرا گەورەبوو کە بۆ هەتاهەتایە نیشانەی ئەو یەکێتییە رۆحییە قوڵەیە کە هەموو مرۆڤەکان پێکەوە دەبەستێتەوە. بۆرخیسیش هەمان شێوە، کوێریو نابینایی رێگای ئەوەیان لێنەگرت هەموو کولتورەکانی سەر زەوی بە ماڵی خۆی بزانێت، خۆی وەک ئەوروپییەک ببینێتو دەستی تێڕوانینو داهێنانیشی بباتە نێو کولتووری چینیو ئیسلامییەوە. یەکێک لهوتارەکانی بە ناوی «بۆ خۆم وەک ئەوروپییەک دەبینم»ـەو لەساڵی 1985 دا نوسیوێتی، لەوێدا بۆرخیس وادەبینێت کە کارەساتی گەورەی ئەوروپا ئەوەیە کە بیریچۆتەوە ئەوروپایە، واتە بیریچۆتەوە کە دەشێت لانکەی سەرهەڵدانی رۆحێکی گەردونگەرا بێت، کە جیاوازە لههەموو رۆحێکی نەتەوەپەرستی. بۆرخیس تەواوی تراژیدیا گەورەکانی سەدەی بیست دەگێڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ئەوروپییەکان چیتر وەک ئینگلیزو فەڕەنسیو ئەڵەمان خۆیان دەبینن، نەوەک وەک ئەوروپی. تراژیدیای ئەرژەنتینیش لەو ساتەدا کۆدەکاتەوە کە ئەرژەنتینییەکان بڕیاردەدەن لهڕەگوڕیشە ئیسپانییەکانیان داببڕێنو خۆیان لهئەوروپا جیابکەنەوە. هەر یەک لهتاغوورو بۆرخیس پێماندەڵێن کە خۆخزاندن لهقاوغی نەتەوەدا بەردەوام میللەتان بەرەو داخستنو خۆخواردنەوەو گەشەنەکردن دەبەن، میللەتان تا پتر خۆیان لهبازنە کولتوورییە گەورەکان بدزنەوە، زیاتر توشی وەهمو گەورەیی درۆزن دەبن، خێراتر خۆیان بەسەرکێشی کوێرانەدا دەدەن. من لەو باوەڕەدام ئیشی هەموو رۆشنبیرێک ئەوەیە کە لەساتو شوێنی خۆیدا، نەتەوە لهوەهمەکانی خۆی رزگاربکاتو نوێنەری ئەو رۆحە گەردونگەرایە بێت کە کولتوورە بچوکو ناسیونالیستییەکان لێیدەترسن، چونکە ئەوە تاکە رێگایە نەتەوەیەکی بچوک لهبەرداشی ترسناکی ناسیونالیستە گەورەکان بپارێزێتو تاکە رێگاشە لهمردن لهناو سەدەفی خۆیدا دووریبخاتەوە.
بەختیار عەلیhttp://www.blogger.com/profile/02094070305101541323noreply@blogger.com0tag:blogger.com,1999:blog-7059330846638201591.post-57835704438257015212011-07-15T06:54:00.000-07:002011-07-15T06:54:11.613-07:00دەربارەی گرنگیو مەترسییەکانی ئاوێنە

لهساڵی 1932دا، ساڵێک بەرلهوەی هیتلەر دەسەڵات وەربگرێت، «ئەلیاس کانیتی» دەستدەکات بە نوسینی شانۆنامەی «کۆمیدیای خۆپەسەندی»، ئەوکات کانیتی تەمەنی بیستو حەوت ساڵە، نازییەتو فاشیزم بە هەموو هێزی خۆیان لەدەرگاکانی ئەوروپا دەدەن، سەرەتای سەردەمێکی تاریک بەڕێوەیە، زۆربەی مرۆڤەکان لەژێر کاریگەری دروشمو گفتی نەتەوەپەرستەکانی ئەوروپادا خۆیان ونکردوە، ئایدۆلۆژیا تۆتالیتارەکان لههەموو جێگایەک هۆشو خەیاڵی مرۆڤیان شێواندوە، تاکگەراییو نرخی مرۆڤ لهنزمترین ئاستدان. ساڵی 1934 لهڤییەنا نوسینی شانۆنامەکە تەواو دەبێت، کە ئەودەم ئەوێش شارێکە وەک زۆربەی جێگاکانی دی ئەوروپا قاندراو بە رۆحی فاشییزم. بابەتی شانۆنامەکەش گەلێک سەرەنج راکێشە «چیدەبێت گەر مرۆڤ نەتوانێت وێنەی خۆی ببینێت؟». شانۆگەرییەکە باس لهژیان دەکات لەسایەی سیستمێکی زاڵمدا کە رێگا لهمرۆڤەکان دەگرێت «سەیری خۆیان بکەن»، وڵاتێک تێیدا ئاوێنەو وێنەو کامێراو هەموو جۆرە کەرەستەو ئامێرێک قەدەغەیە کە کۆمەک بە مرۆڤ بکەن یان دەرگای ئەوەی بۆبکەنەوە تەماشای خۆی بکات. لهخود روانین، دەرگای خۆپەسەندییەو خۆپەسەندیش مرۆڤەکان لهخزمەتی گشتی دوردەخاتەوە، مرۆڤ کە رێگای ئەوەی لێگیرا خۆی ببینێت، رێگای ئەوەشی لێدەگیرێت خۆپەسەند بێت، هەرکات خۆپەسەندیش نەبوو، وزەی خۆی لهخۆئەڤینیدا سەرف ناکاتو دەیخاتە خزمەتی قازانجی گشتییەوە. ئەوە کورتەی فەلسەفەی ئەو سیستمە زوڵمکارەیە. بەڵام ئاخۆ مرۆڤ دەتوانێت بێ ئاوێنە بژی؟ ئایا گەر خۆی نەبینێت چۆن دەژی؟ کۆمەڵگای بێ ئاوێنە، چ جۆرە کۆمەڵگایەکە؟ چی رودەدات گەر مرۆڤەکان دەموچاوی خۆیان نەبینن، ئایا ئەوەی خۆی نەناسێت دەتوانێت جیهان بناسێت؟ لهشانۆنامەکەی کانیتیدا دوای دەساڵ بەسەر قەدەغەکردنی وێنەو ئاوێنەدا کۆمەڵگایەک دروستبووە مرۆڤەکانی بێشوناسن، بێڕوخسارن، جێگایەکە دەسەڵات چۆن بیەوێت مرۆڤەکان بەوجۆرە لێدەکات، بەڵام لهبەرامبەردا، کۆمەڵگایەک دروستبووە کە تێیدا ستایشکارانی درۆ زاڵن، ئەوانەی بە وشەو لهڕێگای وەسفو پیاهەڵنانەوە، وێنەیەک دەبەخشن بە مرۆڤەکانو دەموچاوی جوانو شێوازی فریشتەییان بۆ نیگاردەکەنو وادەکەن خۆپەسەندییان تێربێت، باڵادەستو باون. بەبڕوای کانیتی، خواستی خۆناسین لهمرۆڤدا، خواستێکی قوڵە، کە رێگا لهمرۆڤ گیرا خۆی ببینێت، پیشەسازی درۆو نیفاق دەگاتە ئەوپەڕی. وای لێدێت، وەک چۆن لههەندێ شاردا بە نهێنی ماڵە سۆزانی هەیە، لەو شارەدا ماڵ هەبێت بە نهێنی لەتە ئاوێنەیەک دابنێتو مرۆڤەکان بچنو لەوێ وەک حەرامێکی گەورە لەزەت لهسەیرکردنی خۆیان ببینن. پەیوەندی مرۆڤو وێنەکەی خۆی بەجۆرێک تێکدەچێت، لهکۆتایدا کە ئاوێنە دەگەڕێتەوە، خۆئەڤینی گەماردۆدراوو خنکاوی ناو مرۆڤەکان، خۆپەسەندی کوژراویان بە جۆرێکی وا لافاو ئاسا هاژەدەکات، مرۆڤەکان چیتر ئەوەندەی بۆ پەیوەندی خۆیان بە وێنەو ئاوێنەکانەوە دەژین، رێگای لەیەکدی تێگەیشتنو پێکەوەژیانیان نامێنێت.

شانۆگەرییەکە دوو کێشەی زۆر گەورە دەخاتە بەردەممان. یەکەم کێشەیەکی کۆمەڵایەتیو سیاسییە: دورخستنەوەی مرۆڤ لەوەی خۆی ببینێتو خۆی بناسێت، هەوڵێکی فاشیستییە بۆ ونکردنو سڕینەوەی مرۆڤ لەناو مێگەلو کۆگەلی خەڵکدا، کە دواجار بوونەوەرێکی بێشوناسو بێکاراکتەر دروستدەکات. دووەمیان کێشەیەکی گرنگترە: ئایا مرۆڤ گەر نەتوانێت وێنەی خۆی ببینێت، ئەو وێنەیە نەدۆزێتەوە، ئەو وێنەیەی خۆشنەوێت چی رودەدات؟ یان بە پێچەوانەوە گەر کەوتە عەشقی ئەو وێنە ونبووەی خۆی چی دەبێت؟ بەبڕوای من شانۆگەرییەکەی کانیتی قووڵتر لەوە دەڕوات تەنیا رەخنە بێت لهمێگەلگەرایی ناو فاشیزمو دەمانبەستێتەوە بە کێشەی شوناسەوە بە گشتی. لهڕستەیەکدا کە زۆر سەرەنج راکێشە، یەکێک لهکاراکتەرەکان دەڵێت «دۆزەخ ئاوێنەی لێ نییە... ئەوە تەنیا ئێمەین کە ئاوێنەو وێنەو فۆتۆگرافمان هەیە». بەبڕوای ئەوانەی ئاوێنە قەدەغەدەکەن، ئینسان کارێکی شەیتانیتری لهشەیتان لەدەست دەرچووە، کە ئەویش ئاوێنەیە، «ئەوەی لەبەردەم کامێردا دەوەستێت رۆحی بە کوێ دەگات؟»، ترسەکە لەوەدایە مرۆڤ خۆی سەربەخۆ وێنەیەک بۆ خۆی دروستبکات کە رەنگدانەوەی ئەو وێنەیە نەبێت کە کۆمەڵگا دەیەوێت، شوناسی مرۆڤ لههەموو کۆمەڵگا داخراوەکاندا، شتێکە دەبێت لەوانی تر وەریبگرین، ئەوە تەنیا فاشیزمی سیاسی نییە کە نایەوێت مرۆڤ ماهییەتی خۆی بدۆزێتەوە، بەڵکو هەموو کۆمەڵگا تەقلیدییەکانی وەک ئێمەش تا ئەو جێگایە ئاوێنەیان قەبووڵه کە مرۆڤ شێوەی دەرەوەی خۆی لەبەردەمدا جوانبکات، نەوەک ئاوێنەیەک بەرەو ناسینی خۆمان بمانبات، لهکۆمەڵگا داخراوەکاندا مرۆڤ بەردەوام دەبێت لەوانی تر بپرسێت: من کێم؟ ئەوانی دی ئاوێنەمانن، ئەوانی دی پێماندەڵێن: ئێمە کێین.

بەڵام ترس لهئاوێنە، مەرج نییە ترسێکی سیاسیو فاشی بێت، لەوانەیە تەواو ترسێکی تایبەتی بێت، لێرەدا رستەیەکی نوسەری پورتوگالی ناسراوم بە یادا دێتەوە کە لەو ساڵانەدا لهپلەی نوسەرانی وەک کافکاو کافافی دا دادەنرێت «فێرناندۆ پێسوا»، ئەویش له«کتێبی نادڵنیایی» دا دەڵێت «ئەوەی ئاوێنەی دروستکرد، رۆحی مرۆڤی ژەهراویکرد». لای پێسوا «هیچ ئاوێنەیەک لهناخی خۆمان دەرمان ناهێنێت». واتە ئاوێنە دەشێت لەبری ئەوەی دەرمانبخات، خودێکی وەهمیو روکەشو درۆزنمان بۆ دروستبکات.

ئاوێنە بەسەرێکدا نیشانەی «خودئەڤینییە» نیشانەی حەزکردنی مرۆڤە لهخۆی، ئاماژەیە بۆ ئامێرێک بە خۆمانەوە دەمانبەستێتەوە، بەو پرسیارە ئەبەدییەوە «ئێمە کێین؟»، بەڵام بەسەرێکی دیش دەکرێت لهنیگارێکی خۆمانو شوناسێکدا دیلمانبکاتو تەواو لهدونیا دامانببڕێت، بەڵام جگە لەوانە ئاوێنە پرسیاری دیکەش دەکات، پرسیارەکانیشی زۆر جار لهپرسیاری واقیع سەختترن. ئاوێنە ئاماژە نییە بۆ پارچەیەک شوشە، بەڵکو ئاماژەیە بۆ شتێک لهڕێگایەوە دەمانەوێت لەوانی دی جیاببینەوەو سەربەخۆ وێنەیەک بۆ خۆمان دروستبکەین، وێنەیەک کە پەیوەندی خۆمان بە خۆمانەوە سازاندبێتیو هەمووی دەستکردی ئەوانی تر نەبێت. قەدەغەکردنی ئاوێنە لهبنەڕەتدا ئاماژەیە بۆ ساتێک تێیدا سیستم نایەوێت مرۆڤ خەریکی خۆی بێت، فاشییەت بریتییە لەوەی تەنیا ئەوانی تر پێمانبڵێن ئێمە کێین، مرۆڤ کەرەستەی بینینی خۆی پێ نەبێت.

لههەموو جۆرە کۆمەڵگا داخراوەکاندا مرۆڤ کەرەستەی خۆناسینو خۆ بینینی لێ قەدەغەدەکرێت، بەڵام ئاوێنە ئامێرێکی ئاسان نییە، بە بڕوای من پرسیاری کانیتییش لهئاوێنە چەندە پرسیارێکی سیاسییە، ئەوەندە پرسیارێکی کولتووری تایبەتیشە بە شوناس. مرۆڤ لەگەڵ ئاوێنەدا دەشێت عاشقی خۆی بێتو بچێتە ناو خۆیو نەیەتە دەرێو تیا بمرێت، وەک مردنی نەرسیس بەدیار وێنەی جوانی خۆیەوە لهئەفسانە یۆنانییە بەناوبانگەکەدا، بەڵام دەشێت ئاوێنە تەنیا مەجازێک بێت بۆ گەشتی خۆناسین لهجیهاندا. ئەو ساتەی کە کانیتی تێیدا «کۆمیدیای خۆپەسەندی» دەنوسێت، تەنیا ساتی ترس نییە لهنازییەت، بەڵکو ساتێکە کانیتی وەک گەنجێک قوڵ قەیرانی شوناس دەژی، لێرەدا ئاوێنە وشەیەکی مەجازییە بۆ گەشتی خۆناسینی مرۆڤ. کانیتی کە باس هەم لهگرنگیو هەم لهترسناکی ئاوێنە دەکات، ناڕاستەوخۆ باس لهگرنگیو ترسناکی شوناس دەکات. نەبوونی شوناس مانای توانەوە لهمێگەلداو نەبوونی کاراکتەرێک فەرد لهوانی ترو لهکۆ جیابکاتەوە، هەبوونی «شوناسی داخراو»یش مانای مردن لهناو زیندانی خودداو ونکردنی هەموو ئەو ساتە شوناسانەی تر کە دەشێت لهژیاندا تیا بژین.

گەر بگەڕێینەوە بۆ ژیانی «ئەلیاس کانیتی» بۆ پارچە پارچە بوونی، بۆ بەرقەرارنەبوونی لهیەک بازنەی کولتوریدا لههەموو شتێک تێدەگەین. کەم کەس هەیە وەک کانیتی تەعبیر لهبەشە هەلاهەلاو پارچەپارچەکەی ئەوروپا بکات. جولەکەیەک، لهبولگاریا لەدایکدەبێت، دەڕوات بۆ ئینگلتەرە، زمانی دایکی دەبێتە ئینگلیزی، لەوێ فێری فەرەنسی دەبێت، دەچێت بۆ ڤییەنا، زمانی ئەڵمانی دەبێت بە زمانی نوسینی. ئەڵمان راوی دەنێن، بە دونیادا ئاوارەدەبێت، لەدواجاردا وەک رۆحێکی قوڵ بەڵام هەستیارو پەرت، لهنێوان زمانەکانو شوێنەکاندا دەژیو دەردەکەوێتو وندەبێت... رۆحێک کە وێنەیەکو ژانرێکو تێکستێکو زمانێک بە خۆی ناگرێت. گەر لەو روانگەیەوە بڕوانین تێدەگەین کە ئاوێنە چەندە لای کانیتی گرنگە... بۆ هەموو ئەو مرۆڤانەی وەک کانیتی «ئەوانەی لهناو زیاد لهزمانێکو شوێنێکو کولتورێکدا دەژین» ئاوێنە سەمبولی گەڕانە بۆ خود، سەمبولی دۆزینەوەی رێگایەکە بۆ ناوەوە کە لەو پارچەپارچەبوونەوەی دەرەوە بیانپارێزێت، بەڵام سەمبولیشە بۆ ئەگەری شوناسێکی داخراو، کانیتیو هەموو ئەوانەی لهناو زیاد لهجیهانێکو کولتورێکدا دەژین ناتوانن لهناو یەک وێنەدا دیلبن.

مرۆڤ مەخلوقێک نییە یەک ئاوێنە بەشیبکاتو بتوانێت وێنەکەی نیشانبداتەوە، بەپێچەوانەوە مرۆڤ پێویستی بە زیاد لهئاوێنەیەک هەیە، بۆ ئەوەی لهیەک کاتدا زیاد لهوێنەیەکی خۆی لهزیاد لهئاوێنەیەکدا ببینێت. پەسەندکردنی خۆت لهیەک وێنەدا بە هەمان ئەندازەی یادکردنی خۆت ترسناکە. مرۆڤ تەنیا لهڕێگای هەڵگرتنی زیاد لهشوناسێکەوە دەتوانێت لهجەوری یەک شوناسی دەرچێت، لهڕێگای زۆرکردنی ئاوێنەکانەوە دەتوانێت لهجەوری یەک ئاوێنەیی دەرچێت... «خۆزیادکردن» ئەم زاراوەیە کە نەغمەیەکی زۆر دۆلۆزیانەی هەیە، تاکە چەکە دژ بە دونیایەک کە یان مرۆڤ بەوە مەحکومدەکات خۆی ونبکات یان بەوە سزای دەدات لهناو خۆیدا بخنکێت.

هەڵبەت ئەم بابەتە دەچێتەوە سەر سەد رێگاو سەر سەد دەرگا. بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە زەمین بێ ئاوێنە دۆزەخە، چونکە دۆزەخ ئاوێنەی لێ نییە، بەڵام خنکان لهیەک ئاوێنەشدا ترسناکە، بازنەدان لهئاوێنەیەکەوە بۆ یەکێکی تر ترسناکە، نەگەڕانەوە بۆ جیهان، سەیرنەکردنی خود لهپەیوەندی راستەقینەدا لەگەڵ ئەوانی تردا هەمان شێوە ترسناکە... دواجار هیچ ئاوێنەیەک ناتوانێت دوا وێنەی خۆمان پێببەخشێت، دواجاریش ئێمە ناتوانین وێنەی تەواوەتی خۆمان بە هیچ ئاوێنەیەک ببەخشین. ئەوەی هەیە جەنگێکی بەردەوامە بۆ زیادکردنی شێوەی خۆمانو شوناسمان تا ئاوێنەیەک نەتوانێت داگیرمانبکات، زیادکردنی ئاوێنەکانیشە تا دڵنیابین چەند هەمەڕەنگ بین هێشتا سنوردارینو ناتوانین لههەموو ئاوێنەکاندا بین.
بەختیار عەلیhttp://www.blogger.com/profile/02094070305101541323noreply@blogger.com1tag:blogger.com,1999:blog-7059330846638201591.post-87571828269614612492011-07-11T14:02:00.000-07:002011-07-11T14:02:14.826-07:00لهنێوان دوو پاڵەوانو دوو نەوەو دوو سەردەمدا

چەند رۆژێک لهمەوبەر بەشی دووەمی فیلمی «یاداشتەکانی گێرگ»ـم بینی. فیلمەکە بەشی دووەمە لهزنجیرەیەک رۆمانی وێنەدار کە نوسەری ئەمهریکی «جیف کێنی» دەیاننوسێت، من بەشی سێهەمی یاداشتەکانی گێرگم بە کتێب خوێندۆتەوە، بەشی دووهەمیشم بە فیلم دیوە. «یاداشتەکانی گێرگ» لەو رۆمانە وێنەدارە کۆمیدییە سوکو سادانەیە کە بۆ گەنجانو مێردمنداڵان دەنوسرێن، بەڵام لهتەواوی دونیادا بەربڵاوییەکی زۆر بەخۆیەوە دەبینێتو سەرکەوتنێکی بێوێنەی بەدەستهێناوە، بەجۆرێ ساڵی 2009 جیف کێنی لهلیستی ئەو سەد کەسەدا بوو کە گۆڤاری تایمز وەک پڕ کاریگەرترین کەسایەتی دونیا هەڵیاندەبژێرێت. دیارە سەرکەوتنی جیف کێنی ناگاتە ئاستی سەرکەوتنی نوسەری هاری پۆتەر، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ملیۆنەها گەنجو مێردمنداڵ لهدونیادا بێوێنە دەیبینن. گێرگ «پاڵەوانی سەرەکی زنجیرە کتێبەکان» کەسایەتییەکی تەواو پێچەوانەی هاری پۆتەرە، منداڵێکی بەستەزمانە کە بەردەوام بە هۆی دایکو باوکیو برا گەورەکەییو هاوڕێکانو دراوسێکانییەوە توشی هەڵوێستی ناخۆش دەبێت. گەر هاری پۆتەر نوقمی سیحرو فەنتازیا بێت، گێرگ سەد دەر سەد بە پێچەوانەوە نوقمی هەرە شتە سادەو رۆژانەکانە کە پێدەچێت بەشێکی گرنگی ژیانی رۆژانەی منداڵانو گەنجانی ئێستای دونیا بێت. نەوەیەک کە لهسیستمێکی پەروەردەیدا دەژین نەدەتوانێت لیبرال بێتو نەدەتوانێت کۆنزەرڤاتیڤ بێت، نەدەوێرێت تەواو مۆدێرن بێت، نەدەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ بەهاو شێوازە کلاسیکییەکانیش. واتە لەناو دونیایەکدا دەژین کە خۆی زۆر گۆڕاوە، بەڵام نەیتوانیوە لەسەر رۆشنایی گۆڕانەکانی خۆیدا پەروەردەو مۆرڵێکی نوێ دروستبکات.

گەر هاری پۆتەر نیشانەی پێویستی هەتاهەتایی مرۆڤ بێت بە خەیاڵو فەنتازیا، بە داهێنانی ئەو دونیایانەی کە نینو نامانبێت. گێرگ سەد دەر سەد پاڵەوانێکی «دژە پۆتەرییە»... گێرگ نوقمە لهدونیای رۆژانەدا، لەو دونیایەدا کە لهلێپرسینەوەی دایکو لهتەمەڵی ناو پۆلو لهگاڵتەی نێو هاوڕێیان دروستبوە. هەڵبەت من کتێبی سێهەمیم وەک تێکست پێخۆشتر بوو، نەک لهفیلمەکە کە وەک هەمیشە بە کڵێشە دووبارەکانی ناو سینەمای ئەمهریکیو رۆحی سریاله کۆمیدییەکانی ئەو وڵاتە قاندرابوو. گیرگ کەسایەتییەکی بێئەندازە سادەیە، کاراکتەرێکی منداڵانەی هەیە، هەم تەمەڵە، هەم حەزی لهکاری جیدی نییە، شەیدای کۆمپیوتەرو تەلەفزیۆنیشە... وەک بەشی هەرە زۆری مێردمنداڵانی ئێستای دونیا.

ناوبانگی گیرگ دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی زۆربەی گەنجان دەتوانن خێرا خۆیانی تێدا ببیننەوەو خۆشیانبوێت، نەکاراکتەرێکی بەهێزەو نەزۆر لاواز، نە زۆر جوانەو نە تەواو ناشیرین، زیرەک نییەو حەزیشی لهخوێندن نییە... سادەیەو دەکرێت هەموو مێردمنداڵانێک بڵێت «ئەوە منم» «ئەوە منو دایکمین» «ئەوە منو براکەمین».

لێرەدا حەزدەکەم ئێستێک بکەمو کەمێک بگەڕێمەوە بۆ دواوە، بۆ رۆژانی گەنجی خۆم، بۆ سەردەمانێک کە رۆمانە بەناوبانگەکەی سالینجەر «پاسەوانی نێو کێڵگەی جۆ»ـم خوێندەوە. ئەو دەم کە رۆمانەکەم خوێندەوە تەمەنم حەڤدە ساڵ بوو، هێشتا هیچ شتێکی ئەوتۆم دەربارەی ناوبانگو گرنگی «هۆلدن کۆلفیلد» «پاڵەوانی رۆمانەکەی سالنجەر» نەدەزانی... بەڵام بەجۆرێک پێی سەرسامبووم کە دەکرێت بڵێم ئەو رۆمانە یەکێک بوو لەو کتێبانەی بڕیاریدا بیر لەوە بکەمەوە ببمە نوسەر. ئەو رۆژە کە لەگەڵ کچەکەمدا لههۆڵی سینەماکە لهتەماشای فیلمی «یاداشتەکانی گیرگ» هاتمەدەرێ، تەنیا شتێک لهخەیاڵمدا بوو، بەرواردکردنێکی نێوان «گێرگ» یان «گریگۆری هێڤلی» بوو لەگەڵ «هۆلدن کۆلفیلد» دا، ئەو پاڵەوانەی ئەمڕۆ کچەکەم پێی سەرسامە لەگەڵ ئەو پاڵەوانەدا کە ئەودەم من پێی سەرسام بوم، کە بۆ خۆی نیشانەی جیابونەوەی دوو دونیاو دوو نەوەیە لەیەکدی... ژیانی گێرگ له«ژونیۆر هایسکوڵ»، لەگەڵ ژیانی هۆلدن کۆلفیلدا لهبەشی ناوخۆیی «پێنسی پرێپ» دا لێکچونی زۆریان هەیە، هەردووکیان بە مانایەک لهماناکان دوو مێردمنداڵی تەمەڵنو ناتوانن ئەو چاوەڕوانییانە تێربکەن کە گەورەکان هەیانە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گێرگ ناتوانێت هۆڵدن کۆلفیلد بێت، خاڵی سەرەکی جیاوازی نێوان کۆلفێلدو گیرگ ئەوەیە کە کۆلفیلد بە جۆرێک لهجۆرەکان کاراکتەرێکی سیاسییە. کۆلفیلد گەنجێکی نەخۆشترو نائارامترو تەنهاترە، کەسێکە بەڕاستی لەگەڵ دیوی تراژیدی تراژیدیاکانی خۆیدا دەژی، بە پێچەوانەی گێرگەوە کە تەنیا دیوی کۆمیدی تراژیدیاکانی خۆی دەگێڕێتەوە. گێرگ توشی کێشەدەبێت، بەڵام کێشەکانی خۆی تەنیا لهسنوری کێشەی «دایکو کوڕ» «براو برا» «خوێندکارو مامۆستا» دا دەبینێتەوە، ئەو چیرۆکانەش بۆیە دەگێڕێتەوە تا هەموومان پێبکەنین... حیکایەتخوان لێرەدا کۆمیککارە، هەموو هەوڵی خۆی دەخاتە کار لەبری هەستی رەخنەیی بەرامبەر بە کۆمەڵگا، پێکەنینمان تیادروستبکات، پێکەنینێک کە دەمانخاتەوە ناو سیستمو شتەکانمان لا سادەدەکاتەوەو لەگەڵ دونیادا ئاشتماندەکاتەوە. گیرگ ناتوانێت هیچ مانایەکی گشتی لەو هەڵوێستو روداوە ناخۆشانەدا بدۆزێتەوە کە بەسەریدا دێن، هەوڵدەدات لەگەڵ کێشەکاندا بژی، بە کەمترین زیان لێیاندەرچێت، لهکێشەی شەخسی خۆشی زیاتر هیچی دیان تێدا نابینێت. واتە گیرگ ئاواتی ئەوە ناخوازێت لهدونیایەکی تردا بژی، بەڵکو زۆرجار ئاواتی ئەوە دەخوازێت دایکێکی تری هەبایە، هاوڕێیەکی تری هەبایە، برایەکی تری هەبایە، لهخوێندنگایەکی دی بایە... لای سالێنجەر بە پێچەوانەوە کۆلفیلد هەموو ئەو گرفتانەی هەیە، هەموو ئەو جۆرە ئاواتانەشی هەیە، بەڵام ئازاری هەرە گەورەی کۆلفیلد ئەوەیە ناتوانێت بەوجۆرە پێبکەنێت، جیهانێکی «موزەیەف» هەیە کە دەیبینێت. وشەی «زەیف» وشەی هەرە سەرەکی ناو رۆمانەکەی سالێنجەرە. کۆلفیلد بەڕاستی هەست بە قەیرانی خۆی دەکاتو دەزانێت کەسێکە لەگەڵ دونیادا ناگونجێت، لههیچ خوێندنگاو بەشێکی ناوخۆییش جێگای نابێتەوە، ناتوانێت ئەوە بێت کە داوای لێدەکەن، بە چاوێکی رۆشنیش زەیفی دایکو باوکو خوێندکارانو مامۆستاکانو کچانی دەوروبەری دەبینێت، بە هێزێکی ناوەکی بێوێنەشەوە گاڵتە بەدونیا دەکات، دەیەوێت بڕوا بۆ دورو ببێت بە پاسەوان لهکێڵگەیەکی دوری جۆدا، تاکە کەسێکیش کە پاکو راست دەیبینێتو غەمی بۆ دەخوا خوشکە بچوکەکەیەتی.

رۆمانەکەی سالینجەر لەساڵی 1951 دا نوسراوە، لهشەستو حەفتاکاندا کە بزوتنەوەی هیپییەکان لهئەمهریکا سەری هەڵدا، یەکێک لهدروشمە سەرەکییەکان ئەوەبو «هەمومان هۆلدن کۆلفیلدین»... کۆلفیلد بۆ نەوەی ئێمە بە گشتی، نمونەی ئەو مێردمنداڵەبوهو کە خێزانو قوتابخانە دەیپلیشێنێتەوە، بەڵام گاڵتەجاڕانە سەیری هەموو شتەکان دەکات، خۆی نادات بەدەستەوە، رەخنەگرانە دەبینێت. راستە نەخۆشە، بێشوێنە، تێکشکاوە، بەڵام بەقێزیشەوە سەیری هەموو ئەو دونیایەی دەوروبەری خۆی دەکات. کۆلفیلد ئەو مرۆڤەیە کە هێشتا دەتوانێت گاڵتە بەدونیابکات، بە پێچەوانەی گیرگەوە کە لەبری ئەوەی ئەو بە دونیا پێبکەنێت، دونیا بەو پێدەکەنێتو خۆشی لەگەڵ دونیادا بە خۆی پێدەکەنێت. گیرگ نمونەی ئەو مرۆڤە مۆدێرنە تاک رەهەندەیە کە ناتوانێت لهکێشە تایبەتییەکانی خۆیەوە جۆرە جیهانبینییەکی گشتی دروستبکات، ناتوانێت بە دونیاو سیستمی خێزانو سیستمی خوێندن بڵێت نا، بەڵکو دەبێت لەگەڵیاندا بڕواتو منداڵی خۆیو ستەمی سیستمەکە بەجۆرێک لهجۆرەکان پێکەوە بگونجێنێت. کێشەکە لای ئەو دایکو براکەیەتی نەوەک سیستمی خێزان. بە کورتی تراژیدیای هۆلدن کۆلفیلدو ژیانی ناخۆشی بەرەو رەتکردنەوەی تەواوی سیستمی دەبات، سیستم بە هەموو دەرکەوتەکانییەوە، بەتەواوی ئەو کولتورەوە کە لهخوێندنو خێزانو خۆشەویستیو هاوڕێیهتیدا دروستیکردوە، بەڵام لای گێرگ شتێک نییە ناوی موزەیف بێت، بەڵکو کێشەکە کێشەی خۆگونجاندنو چارەسەرو فێڵی بچوکی رۆژانەیە. لای کۆلفێلد دونیایەکی تر هەیە بۆی بگەڕێت، لای گێرگ دونیایەکی تر نییە، هەمو شتەکان لێرەداو لهنێوان ماڵەوەو خوێندنو لەگەڵ هاوڕێکاندا دەبێت چارەسەربکرێن. گێرگ چ وەک ئەدەبیاتو چ وەک واقیع نیشانەیەکی ترسناکی سادەبوونەوەو بەسەتحیبوونی مرۆڤی هاوچەرخە... خودی زمانە سادەکەی، وێنە زۆر سادەکانی ناو کتێبەکە، گاڵتەکردنی گێرگو هاوڕێکانی بە خوێندنەوەو کتێب، نەتوانینی هەڵکردن لەگەڵ جیدییەتدا، نیشانەی دەستەمۆبوونی پاڵەوانەکەن، نەوەک نیشانەی ناتەبایی لەگەڵ دونیادا. لهکاتێکدا رقی کۆلفیلد، رقی گەنجێکە کە کۆمەڵگا نەیتوانیوە توانای بینینو یاخیبوونو رەخنەگرتنی تێدا بکوژێت.

ئەدەبیاتو هونەرو بازاڕی مۆدێرن، وێنەی دونیایەکمان پێشکەشدەکەن کە ئەلتەرناتڤی نییە، مرۆڤێک کە دەبێت بە هێمنیو بە پێکەنینەوە کێشە گەورەکانی خۆی وەربگرێت، لهتراژیدیا تایبەتییەکانی خۆیەوە مانای گەردونیو گەورە هەڵنەگۆزێت... خواستێک بێگومان لەگەڵ رۆحی نوسەرێکی گەورەو رەخنەگری وەک سالینجەردا نەدەگونجا، بەڵام لەگەڵ خواستو رۆحی کەسێکی وەک جێف کێنیدا دەگونجێت.

هەردوو پاڵەوانەکە نیشانەی دوریو ناتەبایی دوو سەردەمن... سەردەمێک مرۆڤ تێیدا دەیتوانی تاک رەهەند نەبێتو بڵێت نا. لەگەڵ سەردەمێک کە بەردەوام لهڕێگای میدیاو کتێبو فیلمەوە بە مرۆڤ دەگوترێت، ئەم دونیایەی تێیدا دەژیت تەنیا دونیایەو جگە لهمەش دونیای جوانتر بوونی نییە.
بەختیار عەلیhttp://www.blogger.com/profile/02094070305101541323noreply@blogger.com1tag:blogger.com,1999:blog-7059330846638201591.post-50495934950492390082011-07-07T05:34:00.000-07:002011-07-07T05:34:20.758-07:00چالاکی ناچالاک

ماوەیەک لەوەوبەر کەسێکم ناسی کە زۆر شەیدایانە شتی منی کۆدەکردەوە، هەموو وتارە کۆنەکانمی هەبوو، هەموو چاوپێکەوتنەکانم، بەو جۆرە نا کە وەک داتایەکی ئەلەکترۆنی لهفایلێکی نێو کۆمپیوتەردا هەڵیگرتبێت، بەڵکو بە شێوەی گۆڤارو رۆژنامە، بەوجۆرەی کە لەسەر کاغەز چاپبوون، لهکتێبی یەکەمی منەوە «گوناهو کەرنەڤاڵ» کە بەدەستنوسو کۆپی 100 نوسخەمان لێ چاپکرد، تا «جەمشید خان» هەموو کتێبەکانی منی بە دووجۆر هەبوو، تەجلیدکراوو بە بەرگی ئاسایی، لههەرجێگایەک وێنەیەکی من چاپبووبێت، لهدەفتەرێکی گەورەدا ئەرشیفی کردبوون. بەشی هەرە زۆری ئەو شتانەی لهئینتەرنێتدا لەسەر من نوسراون دایگرتبوونو بە چاپکراوی لهفایلی تایبەتدا هەڵگیرابوون... من بەشی هەرە زۆری ئەو شتانەی ئەو هەیبوو، خۆم بە چاپکراوی نەمدیبوون، ئەو زانیاریانەی ئەو لەسەر من دەیزانی خۆم نەمدەزانی، بەپێی ئەرشیفەکەی ئەو، من لهزۆر جێگادا بووم کە هەرگیز پێم تێ نەخستوون، زۆر چاوپێکەوتنم کردبوو کە هەرگیز نەمکردوون، لەگەڵ زۆر کەس دانیشتووم کە هەرگیز نەمبینیون، خاوەنی هەندێ شتم کە هەرگیز خەونیشم پێوە نەدیون. بە کورتی گەر لهداهاتوودا ئارەزویەکی خراپ لەسەرمدا پەیدابێتو بمەوێت شتێکی ورد دەربارەی خۆم بزانم، دەبێت بچمەوە سەر ئەرشیفی ئەو ناسیاوەم کە تەواوی ئەو شتانەی لهدە ساڵی رابوردودا لهنێتدا بڵاوبۆتەوەو لهڕۆژنامەکاندا دەربارەی من چاپبوون، لەلایەتی. دیارە بۆ من خۆشبوو خوێنەری وەها دڵسۆزم هەبێت، بەڵام خۆشبەختیو بەخۆنازینم تابڵێی کورتخایەن بوون، هێندەی لەگەڵ ئەو دۆستەمدا کەوتمە قسە زانیم من لهبەردەم «خوێنەر»ێکدا نیم هیچ کارێکی جیدی منی خوێندبێتەوە، کابرا تەنیا بە ئارەزوویەکی گەورەوە شتی کۆدەکردەوە، وەک چۆن خەڵکانێک هەن پول، گەڵای وشک، پەپولە، جۆرەکانی مێشوولە، پارەی کۆن کۆدەکەنەوە، ئەو هاوڕێیەشمان شتی لەسەر من کۆدەکردەوە... بەڵام نەوەک کتێبەکانی منی بە عەشقەوە نەخوێندبووەوە، هەتا لهناونیشانی کتێبەکانیشمدا هەڵەیدەکردو ناوەکانی تێکەڵدەکردن، کە خۆشترینیان لای من ئەوەبوو کە گووتی زۆر حەزی لهدیوانی «ئیشکردن لهباغەکانی خەیاڵدا» یە.

لێرەدا مەبەستم نییە خوانەخواستە سوکایەتییەک بەو دۆستەبکەم، بەڵکو نیازێکی جیدیترم هەیە، نیازمە ئاماژە بۆ دیاردەیەک بکەم کە کۆی ژیانی مۆدێرنی هەموومانی گرتۆتەوە. حاڵەتی ئەو دۆستە ئازیزە هەر تەنیا بەو پلەیە سەرەنجڕاکێش بوو کە پەیوەندی بە خۆمەوە هەبوو، بەڵام گەر وردتر بڕوانین خودی ئەم دیاردەیە بەشێکی بنەڕەتیو پێکهێنێکی گەورەی تەواوی ژیانی هاوچەرخە. ئەوەشی لێرەدا باسیدەکەم یەکێکە لهکێشە فەلسەفییە گرنگەکانی دونیای ئەمڕۆو نیازێکی گاڵتەی لهپشت نییە. لهساڵی دوو هەزاردا فەیلەسوفو کولتوورۆلۆگی نەمساوی «رۆبەرت پفالەر» کتێبێکی گرنگی دەربارەی «ئینتەرپاسیڤیتەیت» نوسی. لەو کاتەشەوە خودی زاراوەی «ئینتەرپاسیڤیتەیت» شوێنێکی گرنگی لهژیانی فیکریدا داگیرکردوە، یەکێک لەو فەیلەسوفە ناسراوانەی دیش کە زۆرجار کار بەم زاراوەیە دەکات «سلاڤۆ ژیژک»ـە. دەکرێت زاراوەی ئینتەرپاسیڤ بە دووجۆر بکەمە کوردی بە «ناچالاکی نێوبەینی» کە وەرگێڕانێکی کەمێک حەرفییە، لەگەڵ «چالاکی ناچالاک»دا کە وەرگێڕانی ماناکەیەتیو لهڕۆحی دیاردەکەوە نزیکترە. خودی زاراوەکە بە ئەندازەیەکی زۆر پەیوەندی بە دونیای چێژو لەزەتو ئارەزووەوە هەیە، بەو مانایەدێت، شتێکی چێژبەخش هەیە من دەیدەمە کەسێکی تر یان شتێکی تر ئەو چێژەم بۆببینێت. بۆ نمونە دوو کەس داوەتی خواردنێکی خۆشن، یەکێکیان لەبەر هەر هۆیەک بێت، ناتوانێت بچێت بۆ داوەتەکە، بە هاوڕێکەی دەڵێت «تۆ لهجیاتی منیش بخۆ، کە تۆ خواردت وەک ئەوەیە من خواردبێتم». هەڵبەت ئەمە لهژیانی رۆژانەماندا زۆر دووبارەدەبێتەوە، واتە یەکێک هەیە دەبێت بە «وەکیلی خواردن»مان، «وەکیلی لەزەت»ـی ئێمە لەسەر سفرە. ژیژک نمونەیەکی باشتر دەهێنێتەوە، لهتەواوی کۆمیدییە تەلەفزیۆنییە ئەمهریکییەکاندا، هاوشان بە هەموو ئەو دیالۆگو دیمەنانەی کە بەحیساب دەبێت پێکەنین بن، بەردەوام دەنگی پێکەنینێکی تۆمارکراو هەیە، پێکەنینێک لەبری ئێمە پێدەکەنێت، واتە کۆمەڵێک کەس هەن زەحمەتی پێکەنینەکەمان لهکۆڵدەکەنەوەو ئێمەش بە بیستنی پێکەنینی ئەوان، بێئەوەی پێکەنیبێتین، هەستدەکەین پێکەنیوین.

هەڵبەت دیاردەکە شتێکی نوێ نییە، پفالەر لههەندێک کولتووری دێریندا ئەو ژنانە بە نمونە دەهێنێتەوە کە لەکاتی پرسەکاندا بەکرێیان گرتوون بۆ ئەوەی لەبری خاوەن پرسەکە «شیوەنبکەن»و «لهخۆیان بدەن». لێرەدا خاوەن پرسەکە لەبری ئەوەی خۆی چێژی غەمو ژانی لهخۆدانەکە بچێژێت، نوێنەرێکی هەیە ئەو کارەی بۆ دەکات. نەک هەر ئەوە، هەتا لهدرامای گریکیشدا رۆڵی کۆرس زۆرجار نزیکە لهڕۆڵی «وەکیلی بینەران»ـەوە لەسەر سەحنە، واتە دەبێتە وەکیلی ئەو هەستو سۆزو هەڵچوونو داچوونەی کە دەشێت بینەران خۆیان لهخوارەوە هەستی پێبکەن، بەڵام کۆرس ئەو کارە لهکۆڵ بینەردەکاتەوەو ناخی دڵی ئەو دەخاتە سەر شانۆ بێئەوەی بینەر چالاکییەکی کردبێت.

دیاردەکە لهمانەش زۆر بەربڵاوترو ترسناکترە، وەکیلی چێژ دەشێت ببێت بە وەکیلی هەموو شتێک، وە لهبری مرۆڤێک دەشێت ئامێرێک بەوکاری وەکالەتە هەستێتو تەواوی ئەو هەستو نەستە ئۆرگینالو راستەقینانەی کە مرۆڤ دەبێت خۆی تێیدا بژی ماشێنەکە لهبری ئەو لهئەستۆی بگرێت. ژیژک لەم رووەشەوە نمونەیەکی رووندەهێنێتەوە، خەڵکانێک هەن سەدان فیلم لەسەر کۆمپیوتەرەکانیان دادەگرن، بێئەوەی هیچ کات بتوانن سەیریانبکەن، یان هەر بیانەوێت سەیریانبکەن، خودی لەزەتەکە لەوەدا نییە سەیری فیلمەکە بکەیت، بەڵکو لەوەدایە هەتبێت، چونکە وەکیلێکی تر کە وەکیلی تایبەتی تۆیە سەیری فیلمەکە دەکات کە «هاردی» کۆمپیوتەرەکەتە. لێرەدا مرۆڤ چالاکییەکەی لەوەدا نییە چێژ لهفیلم ببینێت، چێژ لهستاتیکای سینەما ببینێت، بەڵکو لەوەدایە «هەیبێت»و لای وەکیلێکی نادیارو نەبینراو داینابێت. گەر هەر لەو بوارەدا نمونە بهێنمەوە، دەکرێت باسی ئەوانە بکەین کە هەزاران کتێب لهکۆمپیوتەرەکەیاندا هەیەو هەرگیز نایانخوێننەوە، بەڵام بوونی کتێبەکان لههاردەکەیاندا یان لهکتێبخانەکەیاندا ئەو هەستەیان دەداتێ کە خوێنەرن، کە خاوەنی کتێبنو لهدونیای رۆشنبیریی دانەبڕاون... دۆخی ئەو دۆستەی منیش کە لەسەرەوە باسمکرد، دۆخێکە وەک هەموو ئەو دۆخانەی دی، ئەو بۆی گرنگ نییە من چی دەنوسم، بۆی گرنگ نییە من بخوێنێتەوە، چونکە لهجەوهەردا خوێنەرێکی نادیار هەیە کە بەوەکالەت ئەو کارەی بۆ دەکات، کە لێرەدا «ئەرشیف»ـەکەیەتی. لێرەدا ئەو بابەتەکان بۆ خوێنەرێکی نادیار کۆدەکاتەوە کە لەبری ئەو دەخوێنێتەوە، خوێنەرێک کە خۆی نییە، بەڵام ئەو هەستدەکات کە لهنێوان خۆیو ئەو خوێنەرە خەیاڵییەدا جیاوازییەک نییە. وەک چۆن گەنجێک لهکوردستان خۆی هیچ لهچێژی یاریکردن نازانێت، خۆی لهژیانیدا یاریگایەکی تۆپیپێی نەبینیوە، بەڵام بەجۆرێکی هیستیریی دەبێت بە هاندەری ئەم هەڵبژاردە یان ئەو یانە، لەسەری شەڕدەکات، هاوارو هەڵا دەنێتەوە... چونکە لهجەوهەردا بۆ وەکیلێک دەگەڕێت لەبری ئەو چێژی یاریکردنی بۆ ببینێت، کە وەکیلەکەشی سەرکەوت وەک ئەوە وایە خۆی سەرکەوتبێت، گەرچی خۆی هیچ شتێکی نەکردوەو هەزاران فرسەخیش لهوەرزشو دونیای یارییەوە دوورە.

لەدونیای یاری کۆمپیوتەردا ئەم لۆژیکی «چێژ بەوەکالەت»ـە هەموو سنورێک دەبڕێت، لهگەمەکانی نێنتێندۆوی دا، مرۆڤ دەتوانێت خۆی وەکیلێک بە ویستی خۆی دروستبکاتو لەبری خۆی بینێرێت بۆ ناو یاریگایەکی دیگیتاڵی تا بەوەکالەت یاری بۆ بکات... لێرەدا تەواوی گەمەکە واپرۆگرامکراوە کە کەسی یاریکەر واهەستدەکات کە وەکیلەکەی بەڕاستی ئەو یاریانە دەکات کە ئەم دەیکاتو سنوور لهنێوان یاریکەری راستەقینەو وەکیله دیگیتاڵەکەیدا هەڵدەگیرێت.

نمونەیەکی ترسناکترو نامرۆڤانەتر لەوە لهبواری جنسو پۆرنۆگرافیدا زۆر بەبەربڵاوی دەیبینین... سێکس لهدونیای ئەمڕۆدا چیتر ئەوە نییە کە خۆت سێکس بکەیت، سێکس کۆبوونەوەی مادی دوو لەش نییە کە دەست لەیەک دەدەنو بۆنی یەک دەکەنو هەناسەی یەک هەڵدەمژنو دۆخێکی رۆحیو جەستەیی پێکەوە دەژین، بەپێچەوانەوە لهپۆرنۆگرافیدا لەزەتی جنس بە وەکالەت هەموو دونیا داگیردەکات، هەمیشە یەکێکی تر هەیە بەوەکالەت لەبری ئێمە سێکسدەکات، لێرەوە پفالەر ئاماژە بۆ خاڵێکی زۆر گرنگی کولتووری مۆدێرن دەکات، کە کولتوورێکە بە جەوهەر زۆر دەروێشانەو زاهیدانەترە لهسەردەمەکانی پێشتر، پفالەر زاراوەی «ئاسکێسە»ی گریکی بەکاردەهێنێت، کە زۆر لهوشەی زوهدی لای خۆمانەوە نزیکە... مرۆڤی مۆدێرن بە گشتی خۆی دونیای خۆی ناژی، خۆی چێژەکان تاقی ناکاتەوە، خۆی هەستەکان بە سافیو رەسەنی هەست پێناکات، ئۆرگیناڵیتەیت سات دوای سات کەمنرختر دەبێت، مرۆڤی مۆدێرن زاهیدانە واز لهچێژەکانی خۆی دەهێنێت، یەکێکی تر لهبری ئێمە پێدەکەنێت، دەگری، سەیری فلیم دەکات، دەخوێنێتەوە، یاریدەکات، سێکسدەکات... یەکێک کە هەندێجار دیارەو دەزانین کێیە، هەندێجار دیار نییەو بکەرێکی نەبینراوە.. بەڵام لههەردوو دۆخەکەدا وەکیلی ئێمەی زاهیدە کە دەستبەرداری مافی راستەقینەی ژیان بووینو لههەموو شتێکدا وەکیلێکمان هەیە کە لهبری ئێمە دەژی. ئەم دۆخە من لهبواری نوسینو سیاسەتی لای خۆشماندا بە جۆرێکی بەربڵاو هەستی پێدەکەم... لەساڵانی باڵاگرتنی شۆڕشدا، شۆڕشگێڕ وەکیلی کۆمەڵگا بوو، لهدەمێکدا کە ئێمە ناتوانین شۆڕشگێڕبینو شۆڕش هەڵوێستێکی فەردیو رۆحیو عەقڵی نییە، هێزێک بەکرێ دەگرین ئەو کارەمان بە وەکالەت بۆ بکات... هەڵبەت کە ئازادیش دەبین، ئەو کارە بەوەکالەت دەخەینە دەستی کەسێک یان هێزێکی دی... واتە یەکێک یان هێزێکی تر لەبری هەموومان ئازاد دەبێتو دەبێتە ئەو دیکتاتۆرە ناشیرینەی کە ئەمڕۆ دەیبینین. هەتا لهئاستی ئیمانیشدا ئەمڕۆ کەسی ئیماندار کە گوێ لهواعیزی ناو تەلەفزیۆنەکان دەگرێت، لهجێگایەکدا واعیز دەبێتە وەکیلی ئیمانی ئەوو لەبری ئەوەی خۆی خودابناسێت، یەکێک بەوەکالەت خودای بۆ دەناسێت.

هەڵبەت تیورەکە قووڵاییەکی گەورەتری هەیە، ئەو وەکیله نادیارە کە دەیکەینە وەکیلی خۆمان، بە ئاشکرا هەم ریشەی دینیو هەم بوونێکی سایکۆلۆژی کۆنکرێتی لهسیستمی دەرونیماندا هەیە. بۆیە ئێمە هەست بە خۆشی دەکەین کاتێک وەکیلەکەمان خۆشی دەبینێت، چونکە ئەو وەکیله لهپێکهاتەی دەرونی ئێمەدا نوێنەری هەیە. ئەو وەکیلهیان نوێنەری «منی ئیدیال»ـە بە مانا فرۆیدییە لاکانییەکە یاخود نوێنەری «ئەویدی گەورەیە» بە مانا لاکانییەکەی «خوێنەر دەتوانێت بگەڕێتەوە سەر وتارەکەم سەبارەت بە لاکان لهکتێبی سێوی سێهەمدا» .

ژیژک «کە هەڵبەت هەموو دەزانین ئیشکەرێکی وردەکارە لەسەر تێزەکانی دەرونناسی فەرەنسی ژاک لاکان» تەفسیری ئەم جۆرە خۆلادانە راستەقینەیە لهچێژ، ئەم خاوکردنەوە گەورەیە، ئەم رازیبوونە بە وێنە کاڵەکانی هەستو ژیان، دەگێڕێتەوە بۆ ئەو میکانیزمەی بەرگری کە لەبەرابەر چێژ «ژیوسانس»دا دروستدەبێت. مرۆڤی مۆدێرن بەوە دەبێتە ماشێنێکی پاسیڤو ناچالاکی مەسرەفکردنو تەماشاکردن کە لەزەتی ژیانی خۆی لهخۆی دوربخاتەوەو بیبەخشێت بە کەسێکی تر، ئەو دەبێت بەسەیرکەری ئارەزووەکانی خۆی نەوەکو تێرکەری ئەو ئارەزووانە. چالاکی ناچالاک بریتییە لەوەی کەسێکی دی ببینین بەو کارە هەڵدەستێت کە ئێمە دهمانەوێت بیکەین، ئەو کاتیش بێئەوەی ئەو کارەمان کردبێت واهەستدەکەین کردوومانە. لەو پێناوەدا مرۆڤی مۆدێرن، دەیەوێت بیسەلمێنێت کە گەورەترین ئەرشیفی بینینو بیستنی هەیە، چونکە بینین لەدورەوەو بەوەکالەت جێگای ژیانی راستەقینەی گرتۆتەوە، لەمڕوەوە خودی لاپەڕەکانی فەیسبوک دەبێتە جێگای پێشبڕکێ لەسەر ئەوەی کێ خاوەنی سەرەنجڕاکێشترین مەتریالو بابەتە. ژیان لهئینتەرنێتدا «کە دەبێت بە جێگرەوەی ژیانی راستەقینە» دەگاتە کاڵترین پلەکانی خۆی، کە لهفەیسبوکدا شەڕی کۆکردنەوەی هاوڕێ دەست پێدەکات، ئەم درۆیە دەگاتە چڵەپۆپەی خۆی، چونکە هەموو ئەو هاوڕێ کاڵو نادیارو دەست لێنەدراوانە دەبن بە وەکیلی ئەو هاوڕێیەی کە نیمانەو دەبن بە جێگری ئەو پەیوەندییە کۆمەڵایەتیانەی کە لهڕاستیدا تیایناژین... بەمجۆرە هەموومان بەردەوام دەستبەرداری مافە سروشتییەکانی ژیانو پێکەنینو گریانو شۆڕشو یاریکردنو سێکسو ئیمانو هاوڕێتیو ئازادی دەبین بۆ وەکیلێکی نادیار.

بە گشتی هەموومان بە پلەی جیاواز جیاواز لهناو تۆڕی ئەو «چالاکییە ناچالاکە- ئینتەرپاسیڤیتەیت»ـەدا دەژین، رۆژ بە رۆژیش ناچاردەکرێین پتر پاسیفانەتر بژین. ئەم دیاردەیە لەسەر ئاستی گەردونیو لهڕووە گلۆباڵەکەشدا زۆر بە زەقیو ترسناکی دەبینرێت... وەک ئەوەی خۆرئاوا هەموو ژیانی راستەقینەی بۆ خۆی بردبێتو تەواوی دونیای دەرەوەی خۆی کردبێت بە بینەری فیلمێک کە تەنیا خۆی قارەمانەکەیەتی... لەم قۆناغە ترسناکەی گلۆبالیزەیشندا کۆمەڵگا لاوازەکانی دەرەوەی خۆرئاوا ناژین، بەڵکو تەنیا بینەری ژیانی خۆرئاوان، خۆرئاوا ئەو هێزە گەورەیەیە، ئەو «ئەویدی مەزنە» یە کە لهبری هەموو ئەستێرەکە چالاکەو وەکیلی هەموومانە بۆ ژیان .

بەکورتی: دروستە گەر بڵێین زاراوەی «ئینتەرپاسیڤیتەیت» یەکێکە لهزاراوە گرنگو کەرەستە مەنهەجییە کاراکان بۆ خوێندنەوەی ژیانی تازەو پەیوەندییە شارستانیو کۆمەڵایەتییە نوێکان... زاراوەیەکە ناکرێت لههیچ کولتوورو فەزایەکی رۆشنبیریی جیدیدا ئامادەنەبێت، چونکە بەبێ ئەم زاراوەیە ئەستەمە لهزۆر لەو وەهمە گەورانە تێبگەین کە ئەمڕۆ دەیانەوێت شوێنی ژیانی راستەقینەو جێگای چێژی راستەقینە بگرنەوە.
بەختیار عەلیhttp://www.blogger.com/profile/02094070305101541323noreply@blogger.com2tag:blogger.com,1999:blog-7059330846638201591.post-51436134468256686372011-06-26T09:37:00.001-07:002011-06-26T10:12:19.471-07:00دژە ــ کولتوورەکان

یولیۆس سیزار رستەیەکی بەناوبانگی هەیە دەڵێت «کاری نەکردەیە، مرۆڤ ئەو کەسەی لێدەرنەچێت، کە خەڵکی دەیانەوێت». رۆماننوسی کۆلۆمبی گابرێل گارسیا مارکیز، رای وایە ئەوە خراپترین رستەیەکە لهژیانیدا بیستبێتی، بەڵام لهگەڵ ئەوەشدا بەشی هەرە زۆری خەڵک تەنها دەتوانن ئەوەبن کە ئەوانی دی دەیانەوێتو دەخوازن. رستەکەی یولیۆس سیزار ئاماژەیە بۆ هەقیقەتێکی تاڵ، هەقیقەتی ئەوەی مرۆڤ بوونەوەرێکە، ئەوەندەی ئەو رۆڵە وازیدەکات کە ئەوانی تر دیاریانکردوە، بەو کارو رەفتارانە هەڵناستێت کە خۆی دەیەوێت. بڕێکی زۆری کولتووری کۆمەڵایەتیش تەنیا بۆ دروستکردنی ئەو دۆخەیە کە تێیدا مرۆڤ ئەو کەسە بێت کە ئەوانی دی دەیانەوێت. لێرەوە کۆمەڵگا زۆربەی کات لێوان لێوە لهمرۆڤی چونیەک، لهکەسانێک کە کۆپی یەکتر دەکەن. بەڵام بەرابەر ئەو هێڵە گشتییە، هەمیشە لهئەدەبو هونەرو فەلسەفەدا هێڵێک هەبووە، ئەوەی گوتووەو ئەوەی کردوە کە تەواوی کۆمەڵگای توڕە کردوە، یاخود فەزای بیرکردنەوەو ئارەزووی گشتی دووبارەنەکردۆتەوە. لهڕاستیدا «تێرنەکردنی چاوەڕوانی ئەوانی تر» هەمیشە کارێکی سەختە، زۆر هەڵوێست هەیە مرۆڤ لهژیاندا وەریدەگرێتو وادەزانێت، ئەو هەڵوێستە لهقووڵایی بڕواو قەناعەتەکانی خۆیەوە هاتووە، بەڵام گەر کەمێک قووڵتر بڕوانێت دەبینێت ئەوەش هیچ نییە جگە له«تێرکردنی چاوەڕوانی ئەوانی تر». لهفەلسەفەداو لهگەڵ کانتدا بیرۆکەی «عەقڵی سەربەخۆ» دەبێتە دروشمی رۆشنگەریی، بەڵام بیرۆکەی «مرۆڤی سەربەخۆ» یان «مرۆڤی ئۆتۆنۆم» لهگەڵ نیتشەدا تەواو شوێنی خۆی دەگرێت. دۆلۆز لهیەکێک لهموحازەرەکانی ساڵی 1972 یدا، بەناونیشانی «بیرکردنەوەی کۆچەریی»، باسێک لههەر سێ فەیلهسوفە گەورەکەی سەدەی نۆزدەو بیست دەکات «مارکس، فرۆید، نیتشە»... ئەو سێ کوچکە گەورەیەی تەواوی بیرکردنەوەی دوای خۆیان پڕدەکەن لهپرسیاری گەورەو قووڵ، بەبڕوای دۆلۆز هەریەک له«مارکس»و «فرۆید» بونیادنەری کولتوور بوون، بەڵام نیتشە بونیادنەری «ئەنتی ـ کولتوور»ـە. هەریەک لهمارکسو فرۆید پەیامبەری گونجاندنی رۆحی فەردن لهگەڵ خواستی گروپو کۆمەڵگادا، بەڵام نیتشە پەیامبەری دروستکردنی درزێکی هەتاهەتاییە لهنێوان فەردو دونیادا... پڕۆژەی نیتشەوی کە لهسەر «بێبەهاکردنی بەهاکان» «هەڵگێڕانەوەی مۆراڵ» «هەڵتەکاندنی دین» «کوشتنی خودا» بونیادنرابوو، جیایە لهگەڵ پڕۆژەی مارکس کە رێکخستنەوەی کۆمەڵە، لهگەڵ پڕۆژەی فرۆیددا کە رێکخستنەوەی ئینسانە لهناو کۆمەڵدا. لهڕاستیدا «ئەنتی کولتوور» بوون، دەکرێت زۆر ماناو رەهەندی هەبێت، بەڵام بێگومان لهوەوە دەستپێدەکات کە لهگەڵ چاوەڕوانی ئەوانیتردا نەڕۆیت، نەبێت بە کۆیلهی ئەو وێنەیەی ئەوانی تر دەیانەوێت پێتببەخشن. ئەدەبو هونەر مەڵبەندی سەرەکی لهدایکبوونو نیشاندانی ئەو هێزەن کە لهمرۆڤدا هەیەو دەیسەلمێنێت کە دەتوانێت «ئەوە نەبێت کە ئەوانی تر چاوەڕوانیدەکەن». جوانترین دیمەن کە لهئێستادا لهخەیاڵمدا بێت دیمەنی یەکەمی «شا لیر» ـی شکسپیرە. کوردێلیا کچە بچوکی شا، بە پێچەوانەی دوو خوشکەکەیەوە، ئامادەنییە بە قسەی رەنگاوڕەنگو باقوبریق موڵکو سامان لهباوکی وەربگرێت... کۆردێلیا لههەردوو خوشکەکەی دی زیاتر باوکی خۆشدەوێت، بەڵام ئامادەنییە چاوەڕوانییەکانی بۆ پیاهەڵدانو ستایش تێربکات. کۆردێلیا لهساتێکدا هەست بە دووڕووییو زمانلوسیو نیفاقی هەردوو خوشکەکەی دەکاتو نایەوێت هەمان دیمەنی درۆزن دووبارەبکاتەوە، بەڵام چاوەڕوانی شا لیر ئەوەیە کۆردێلیاش هەمان نمایشبکات. تەواوی شانۆنامەکەی شکسپیر لهسەر ئەم گرێیە دروستبووە «تێرنەکردنی چاوەڕوانی ئەوانی تر». کۆردێلیا بەم مانایە، کاراکتەرێکی گرنگی «ئەنتی کولتوورییە»... ئەوەیە کە نایەوێت لهو وێنەیە بچێت کە ئەوانی تر دەیکێشن، ئەو رۆڵە ببنێت کە ئەوانی تر دیاریانکردوەو چاوەڕوانیدهکەن.

بەر لهشکسپیریش نمونەی گرنگمان لهئەدەبدا هەیە، بیسەلمێنێت، ئەدیبان لهجەوهەردا هەم خۆیانو هەم ئەو پاڵەوانانەی دروستیدەکەن، بە نیازی دووبارەنەکردنەوەی کولتوور و وێنەی باوی شتەکان هاتوونە دونیاوە. کریستۆفەر مالرۆ پێش شکسپیرە... مالرۆ بۆ سەردەمی خۆی نوێنەری ئەو رۆحە یاخییەیە کە دەبێت ئەدەب هەڵگریبێت. مالرۆ زۆر پێش نیتشە دوژمنێکی سەرسەختی مەسیحییەتو دین بووە، پیاوێکی توندو توڕە، کە بە هۆی ئەو سیفەتەشەوە دواجار لهشەڕە چەقۆیەکی بێماناداو لههەرەتی گەنجیدا دەکوژرێت. بۆچوونەکانی مالرۆ تەواو پێچەوانەی رۆحی سەردەمن... یەکێک لهڕا سەیرەکانی مالرۆ ئەوە بوو کە پێلاتۆس، کارێکی باشیکردوە لهبری باراباسی دز، مەسیحی چوارمێخە کردوە. مالرۆ بە پێچەوانەی چاوەڕوانیو نیگای سەردەمی خۆیەوە کە سیحربازانی راودەناو دەیسووتانن، لهکەسایەتی دکتۆر فاوستدا «کە ئەو پێش گۆتە کردوێتی بە شانۆگەریی» هەم ستایشی فاوەست دەکاتو هەم هاوسۆزی ئەو رێگایەیەتی کە بۆ سیحربازیی دەست لهزانستو لاهوت بەردەدات.

هەڵبەت کریستۆفەر مالرۆ بەراورد بە نوسەرێکی یاخی وەک «مارکیز دی ساد» کەسێکی گەلێک سادەو ئاسایی دەردەکەوێت. دی ساد رۆحی «ئەنتی کولتووریزم» چ لهئەدەبو چ لهژیانی تایبەتی خۆیدا تا ئەوپەڕی رادەکێشێت. دی ساد هەموو ئەو وێنانە تێکدەشکێنێت کە کۆمەڵگاو دین لهمرۆڤی چاوەڕواندەکەن. هەتا بۆ ساتێکی کورتیش وێنەی خۆی ناخاتە ئەو قاڵبە کولتووریو دینییەوە کە کۆمەڵگا دەیەوێت، بێزی لهکۆمەڵگا دێتو کۆمەڵگاش بێزی لهو دێت. ئەو باوەڕی وایە « لهکۆمەڵگایەکدا کە لهسەر ئازادیو یەکسانی دامەزرابێت... کەم کار هەیە بەتاوان حیساببکرێت». دی ساد باوەڕی بە هیچ سوننەتێکی دێرینو هیچ حەرامێک نەبوو، دژە مۆراڵو دژە دینیش بوو. چۆن رێزی هیچ یاسایەکی کۆمەڵایەتی نەگرت، کۆمەڵگاش بێڕەحمانە بەشی هەرە زۆری ژیانیو تامردن لهزیندانی خزان. لهپاستیل دەساڵو لههەندێ زیندانی دیکەشدا بیستودوو ساڵ دەستبەسەر بوو، بەڵام لهگەڵ هەموو بەدڕەوشتییە بێوێنەکەیدا، «کەدوای خۆی دۆخێکی وەها سەرپەڕ نابینین» جان کۆکتۆ رای وایە کە دی ساد «هەم فەیلهسوفو هەم مۆرالیست» بووە. لهوەشدا لهسەر هەقە، دی ساد لهجەوهەردا هەر ئەوە نییە وێنەیەکی تری مرۆڤ پێشکەش بە دونیا دەکات، کە لهگەڵ ئەو وێنەیەدا ناگونجێت کە کولتووری مەسیحی بۆ مرۆڤی دەکێشێت، بەڵکو لههەمان کاتدا وێنەیەکی تر بۆ یاساو کۆمەڵگا پێشکەشدەکات. لهکتێبی «فەلسەفە لهژووری نوستن» دا داوای کەمکردنەوەی یاساکانو سووککردنی حوکمەکانیان دەکاتو دەپرسێت «ئایا ئەوپەڕی نادادپەروەری ئەوە نیییە، یاسایەک بەسەر ئەوانەدا بسەپێنێت کە ناتوانن جێبەجێیبکەن؟». مارکیز بەدرێژایی ژیانی بۆ ئەوە کاردەکات کە یاساکان بە حوکمی ئەخلاقیانە مرۆڤ بارنەکەنو جۆرە بۆچوونێک بۆ ئازادی سەروەر بێت کە سروشتی مرۆڤو هەواو مەیلی جەستەی هەر چییەک بێت رەچاویبکات... هەندێک پێیانوایە کە دی ساد تاکە شۆڕشگێڕی راستەقینەی مێژووی مرۆڤایەتییە. باوەڕی بە هیچ چەپاندنێکی سێکسی، سەرکووتکردنی هیچ ئارەزوویەک نەبوو، بۆئەوەی دوای ئارەزووەکانی بکەوێت لههیچ رێگایەک نەدەترساو دەستی لههیچ کەرەستەیەک نەدەپاراست. بەڵام وەک خۆی دەڵێت دواجار ئەو کەسێکی «بێ ئابڕووە، نەک پیاوکوژ». ئایا دی ساد مامۆستای ئەوانەبووە کە دواتر بە کتێبەکانیان کۆمەڵگایان تووشی شۆک کردوە؟ زەحمەتە جۆرە حوکمێکی وەها بەتەواوەتی بدەین، بەڵام یەکێک لهوانەی دوای «مارکیز دی ساد» کولتووری باو دەلهرزێنێو دادگاو حاکمە بە شەرەفەکان تووشی سەرسامیو شۆک دەکات، گۆستاڤ فلۆپێرە. ...

فلۆپێر لهنامەیەکیدا بۆ «ئێرنست شێفالێر»، دی ساد وەک نوسەرێکی مەزن ناودەبات، وا باسدەکات کە کتێبەکانی لای ئەو نرخی زێڕیان هەیە. دیارە فلۆپێرو مادام بۆڤارییەکەی هەرگیز وەک پاڵەوانەکانی دی ساد، ژۆستینو ژۆلێت نیین. لای خانمی بۆڤاریی ئەوەندەی خواستی رۆحی بۆ گەڕان بەدوای خۆشەویستیدا بزوێنو دروستکەری ژیانی ناوەوەی ئەون، سێکسو خواستی جەستەیی هێزی یەکەمو فاکتەری گەورە نین. لهگەڵ ئەوەشدا «ئیما بۆڤاری» وێنەی ژنێکمان دەخاتە بەردەم، ئەو ژنە نییە کە کۆمەڵگا دەیەوێت، ئەو بەجۆرێک لهجۆرەکان پێشەنگی شێوەیەک لهمرۆڤی دژە کولتوورە کە دواتر بە بەربڵاوی لهئەدەبیاتدا گەشە دەسێنێتو لهگەڵ خۆشیدا رێگایەک بۆ سەرهەڵدانی مرۆڤێکی نوێ سازدەکات.

یەکێکی تر لهنوسەرانی ناسراو بە دژایەتی کولتووری باڵادەست، ئەپۆلۆنێرە. ئەپۆلۆنێر هیچ کات سەرسامی خۆی بە مارکیز دی ساد نەشاردۆتەوە، لهجێگایەکدا دەنوسێت «ئەم پیاوە کە بەکەڵکی سەدەی نۆزدە نەدەهات، دەشێتو پێدەچێت تەواوی سەدەی بیست داگیربکات». تێبینییەکەی ئەپۆلۆنێری گەنج زۆر وردو زۆر پێشوەختیشە ... لهنیوەی دووەمی سەدەی بیستدا، زۆربەی ئەو گەمە حەرامانەی دی ساد لهسەریان سزای گەورەی دەخوارد، تا ئەندازەیەک دەبن بە بەشێکی نۆرماڵ لهژیانی جەستەییو سێکسی مرۆڤەکان، بەجۆرێک مرۆڤ دەتوانێت بڵێت «دی ساد» بۆ خودی کولتووری خۆرئاوا چیتر «ئەنتی کولتوور» نییەو بووە بە بەشێک له«کولتوور»ـی باو.

بەڵام لێرەدا دەبێت بپرسین ئاخۆ شاعیرێکی وەک «ئارسەر رامبۆ» لهکوێی هەموو ئەم کێشەیەدا دەوەستێت. راستە یاخیبوونی جەستەیی بەشێکە لهیاخیبوونی رامبۆیی، بەڵام بەشێکی بچوکێتی. دی ساد بە پلهی یەکەم کێشەی له«کولتووری سێکسی» کۆمەڵگادا هەیە، بەڵام توڕەیی رامبۆ رادیکالو گەردونیترە. راستە رامبۆ ناچێتە زیندانەوە، بەڵام شوێنێکی دی هەڵدەبژێرێت کە وەک زیندان دوورە لهکۆمەڵگاو کولتوورەکەی... هەڵهاتن بۆ دەرەوە، رووکردنە جێگایەکی تر، دەربازبوون له«زەلکاوەکانی خۆرئاوا» وەک خۆی ناویدەنێت. رامبۆ نەهەلستییەکی تەواوەتییە، هەموو کۆمەڵگاو دەرکەوتەکانی رەتدەکاتەوەو وێنەی مرۆڤێک بۆ خۆی دەکێشێت کە لهدەرەوەی هەموو ئەو وێنە چاوەڕوانکراوەیە کە کۆمەڵگاو کولتوورەکەی ستایشیدەکەن، یاخیبوونی رامبۆ هەم سیاسی، هەم ئەخلاقی، هەم میتافیزیکییە. کۆدێتایەکە بەسەر ئەو خودەشدا کە کۆمەڵگا وەک منداڵ لهناویدا چاندووە، خواستێکی قووڵی گەڕانەوە دەیبزوێنێت بۆ «پاکی»... پاکیش لای رامبۆ هیچ نییە جگە لهپاکبوونەوەی لهوەی دینو سیاسەتو کۆمەڵگا پیسیانکردوە. رامبۆ له«وەرزێک لهدۆزەخدا» وێنەیەکی خۆی دەکێشێت، وەک یاخییەک، مەستێک، بێئاڕاستەیەک، سەرلێشێواوێک، گەندەڵێک، سەر بە توخمێکی نزمو نەوی. رامبۆ بە پێچەوانەی مارکیز دی سادەوە هەرگیز هەوڵنادات کۆمەڵگا بخاتە سەر ئەو بڕوایەی قەبووڵیبکەن... لێرەوە گەرچی مۆدێلی دی سادییانەی مرۆڤ بە روکەش، بێشەرەفترو بێئابڕووترە، بەڵام ئاسانتر لهو رۆحە ئانارشییەی رامبۆ لهکولتووری خۆرئاوادا جێگای دەبێتەوە. لای رامبۆ، ئەوەی هەموو شتەکان رەتدەکاتەوەو کۆمەڵگا بەتەواوی رەهەندەکانییەوە دەخاتە لاوە خودی رامبۆیە... ئەو چاوەڕوانی ئەوە ناکات کۆمەڵگا دەریبکات، بەڵکو خۆی کۆمەڵگاو خواستەکانی دەکاتە دەرەوە، یان راستتر وایە خۆی دەچێتە دەرەوە. ئەو تۆمهتانەش کە دەشێت کۆمەڵگا بیخاتە پاڵی، خۆی دەستپێشخەریدەکاتو دەیداتە پاڵ خۆی. لهکاتێکدا دی ساد خۆی بە قوربانیو زوڵملێکراو دەزانێت، دی ساد سەر بە کۆمەڵگا نییە، بەڵام سەر بەم دونیایهیە، رامبۆ بە پێچەوانەوە نەسەر بە کۆمەڵگایەو نەسەر بە دونیا... یاخییەکی گەردونییە. ئەوەش جیاوازییەکی زۆر گەورەیە. رامبۆ له«وەرزێک لهدۆزەخدا» دەنوسێت: «خوێنێکی گەندەڵم» «من بۆ ئەبەد لهتوخمێکی نزمو نەویم». ئەوەی لای من لهڕامبۆ دا سەیرە "بەجۆرێکی گەورەش بەردەوام لهژێر کاریگەریدا بووم" ئەو ناکۆکیو پارادۆکسە قووڵەیە کە هیچ کات دەستبەرداری نابێت. ئەوەی لهیەککاتدا خۆی لهو پەڕی پاکییو لهو پەڕی پیسیدا دەبینێت... هەردوو ئەو دۆخەش دژ بە وێنە باوەکەی مرۆڤ لهفەڕەنسای ئەو دەمەدا بەکاردەهێنێت. بەلایەک دەنوسێت «من لهژێر باری پیسێتی خۆمدا دەناڵێنم، ئەو پیسییەی لههەرزەکارییەوە رەگی لهگەڵمدا داناوە». بەسەرێکی دیش دەنوسێت «بێگوناهیم دەمگرێنێت». هەر لهسەر ئەو ریتمەش بەردەوام هەستدەکات هەم له«بەهەشت»و هەم له«دۆزەخدا» یە... لهوپەڕی هێزو لهوپەڕی لاوازیشدایە.

وێنەی رامبۆ، وێنەی ئەو مرۆڤەیە کە کۆمەڵگا ناتوانێت دەستەمۆیبکات، ناتوانێت ئەنارشییتە سەرتاسەرییەکەو خۆنەگونجاندنە ئەبەدیو توڕەییە گەورەکەی بخاتە هیچ قاڵبێکەوە.

بەڵام مەرج نییە، مرۆڤ لهزینداندا بێت یاخود لهتاراوگەدا بژی، بۆئەوەی وەک "ئەنتی کولتووریست» دەربکەوێت. زۆربەی نوسەران خۆیان زیندانو گۆشەگیری دەستکردی خۆیان دروستدەکەن. من دەپرسم ئاخۆ مارسێل پرۆست" کە جگە لهوەی لهیادەوەریدا بژی، ژیانێکی تری نەبوو» بەهەمان ئاستو بە هەمان پلهی «دی ساد»و «رامبۆ» ئەنتی کولتووریست نییە؟ پەرەگرافێکی «لیۆن پاول ڤارگۆ»ـم لهبەردەمدایە کە وەسفی پرۆست دەکات، رەنگە ئەو پەرەگرافە بەوردی ئەوەمان نیشانبدات کە پرۆستیش یەکێکە لهو مرۆڤە رادیکالانەی ئاسان بۆمان ناخرێنە چوارچێوەی ئەم دونیاو ئەم ژیانە ناشیرینە. ڤارگۆ لهوەسفی مارسێل پرۆستدا دەنوسێت «لهکەسێک دەچوو لهمێژبێت، هەوای پاکو تیشکی خۆری بەرنەکەوتبێت. وەک قالۆنچەیەک لهمێژبێت، کونەداری خۆی جێ نەهێشێبێت». بەڵام ئێدمۆن ژالۆکس وەسفێکی وردتری پرۆست دەکات «کە مرۆڤ دەیبینی، تووشی شۆکو سەرسامی دەبوو. هیچ شتێکی لهمرۆڤی ئاسایی نەدەچوو، بەردەوام لهوە دەچوو هەر ئێستا لهخەوێکی ناخۆش بەئاگاهاتبێت، لهسەردەمێکی ترەوە هاتبێت، یان لهجیهانێکی ترەوە. بەڵام چ سەردەمو چ دونیایەک؟ خۆی نەیدەتوانی بڕیاری لهسەر بدات». خودی ئەم سیفەتی سەر بە دونیا نەبوونە، سەر بە زەمانێکو شوێنێکی دیاریکراو نەبوونە، رووبەرێکی گەورەی رۆحی مرۆڤی «ئەنتی کولتووریست» دروستدەکات. بەڵام نابێت ئەوەمان بیربچێت «ئەنتی کولتووریست» گەرچی زۆر لهمرۆڤی «بێدەروەست ـ اللامنتمی» ـەوە نزیکە، بەڵام جیاوازییەکی گەورەشی لهگەڵ ئەوجۆرەدا هەیە. ئەنتی کولتووریست هەمیشە پەیامێکی هەیە، بەڵام وەک کۆلن ویلسن لهکتێبە گرنگەکەیدا سەبارەت بە بێدەروەستان لهزمانی هێنری باربۆسەوە دەڵێت «بێدەروەست کەسێکی بێپەیامە». بێدەروەست رەنگە تەنیا رۆڵی بینەرێکی بێلایەن ببینێت، وەک پاڵەوانەکی «هێنری باربۆس» لهڕۆمانی «دۆزەخ» دا کە تەنیا لهکونی ژوورەکەی خۆیەوە لهئوتێلێکدا تەماشای دونیای ئەو دیو دەکات. ئەنتی کولتوورییەت ناتوانێت لهڕۆحی شۆڕشگێڕی واتە دژایەتیکردنی سیستمی باو بگوزەرێت. هیچ شۆڕشگێڕێک لهمێژوودا وەک ئەنتی کولتووریستەکان وشەی توندیان بەرامبەر جیهان بەکارنەهێناوەو وەک ئەوان دەنگیان بەرز نەکردۆتەوە. ئەوانە رەخنەگری سیستم نین، بەڵکو دوژمنی راستەقینەی سیستمن، ئەگەرچی سیستم درەنگ یان زوو بە هەموو هێزی خۆی دەیەوێت لهناو خۆیدا جێگایەکیان بۆ بکاتەوە.

لهئەدەبیاتی خۆرهەڵاتیشدا هەندێ ئەنتی کولتووریستو دوژمنانی سەرتاسەری دونیای باومان هەیە. دیارە ئەوە پێویستی بە نوسینێکی تایبەت هەیە، بەڵام لێرەدا تەنیا ئاماژە بە دوو ئەنتی کولتوریستی گەورەی ئەدەبیاتی عەرەبی دەکەم. یەکەمیان ئەبو عەلای مەعەرییە کە یاخییەکی میتافیزیکیو گرنگی کۆی جیهانی کلاسیکە، دینێکو دیاردەیەکی دونیای خۆی نامێنێت گاڵتەی پێنەیەت، ناوی خۆی دەنێت «رهین المحبسین»و چل ساڵ دەچێتە ژوورێو لهدونیا دادەبڕێتو نایەتە دەرێ. تا دەگەینە سەر هۆمۆسێکسوێلو بیسێکسوێلێکی وەک «ئەبو نەواس».. کە لهوێنەی خۆیدا کەسێکی تەواو جیاواز لهو وێنەیە پێشکەشی دونیادەکات کە کۆمەڵگای ئیسلامی قەبووڵێتی. شەرم نە لهڕازی خۆیو نە لهخواستی خۆیو نە لهبێدینی خۆی ناکات.

بە گشتی ئەنتی کوکداتووریستەکان ئەوانەن کە نابن بەو کەسەو ئەو رۆڵهیاری ناکەن کە ئەوانی دی دەیانەوێت... نوێنەری رۆحی تاقانەو دەستەمۆی ناو مرۆڤن، هیچ گروپو هێزێکو مێگەلێک بەدوای خۆیاندا کێشیان ناکات. ئەوەندەی بەدوای دروستکردنی حەقیقەتی خۆیاندا وێڵن، بەدوای خۆگونجاندندا لهگەڵ دونیادا راناکەن... دەشزانن بۆ ئەوەی بگەن بە خۆیان دەبێت ئامادەبن لهو بەهایانە دووربکەونەوە کە ئەوانی تر دروستیانکردوە.

بەختیار عەلیhttp://www.blogger.com/profile/02094070305101541323noreply@blogger.com1tag:blogger.com,1999:blog-7059330846638201591.post-84361181722926832362011-06-18T01:10:00.000-07:002011-06-18T01:11:42.883-07:00سنوورەکانی وشە

میشاڵ فۆکۆ لهیەکێک لهچاوپێکەوتنەکانیدا دەربارەی خۆیو کتێبەکانی دەڵێت «دەمەوێت کتێبەکانم ببن بە چەقۆی نەشتەرکاری، بە کۆکۆکتێلی مۆلۆتۆڤ، بە پشتێنی خۆتەقاندنەوە. دوای بەکارهێنانیشیان وەک تەقەمەنی گڕدارو رەنگاوڕەنگ تەنیا خۆڵەمێشەکەیان بمێنێتەوە... من بازرگانی کەرەستەم، رەچەتە نوسم، رێنیشاندەری ئامانجم، نەخشەسازم، خیانەتکارو ئاشکراکەری پلانەکانم، خاوەنی کارخانەی چەکم». خودی ئەم قسانە بۆ فەیلەسوفێکی قووڵو ئەبستراکتی وەک فۆکۆ شتێکی نائاساییە... ئەمجۆرە وەسفە پتر بۆ فەیلەسوفێک دەستدەدات کە راستەوخۆ قاڵی خەباتی سیاسیو شەڕی چەکدار بێت، پەیوەندییەکی توندی بە کولتووری توندوتیژییەوە هەبێت، راستە فۆکۆ دواجار فەیلەسوفێکی رەخنەگرو بەرهەڵستکارە، بەڵام فەیلەسوفی شۆڕش نییە، لایەنیکەم بەو مانا رەقو بەوجۆرە ئاشکرایەی خۆی قسەی لێدەکات، بەڵام ئەوەی لێرەدا گرنگە ئەوە نییە ئەم وەسفانە چەند بۆ فۆکۆ دەستدەدەن، بەڵکو ئەو خواستەیە کە فۆکۆ لهپشت کۆی پرۆسەی نوسینەوە ئاشکرایدەکات. ئایا تەواوی پرۆسەی نوسین لهجەوهەردا ئاڕاستەی تێکشکاندنی شتێک ناکرێت، هەوڵ نییە بۆ تەختکردنی جێگایەکو سازدانی شتێکی تر... هەڵبەت ئەو شتە جێگایەکی واقیعی نییە، بەڵکو خاڵێک یان رووبەرێکی ناو کولتوورە، پنتێکی ناو بیرکردنەوەمانە لهجیهان، بەشێکە لهجیهانبینیمان. واتە دواجار نوسەر جگە لههێزی وشەو کاریگەری لەسەر «فەزای کولتووری»و «شێوەی بیرکردنەوە» هیچی تری نییە. فۆکۆ خوازیاری ئەوەیە هێزی وێرانکاری وشە، وزە شۆڕشگێڕانەکەی ناوی، ئەو بارگە دینامیتییەی کە هەڵگرێتی تادوا پلهسەرخاتو تادوا سنوور رایبکێشێت. بەڵام پرسیارەکە لەوەدایە ئاخۆ نوسین دەتوانێت ئەوە بکات. ئاخۆ وشە دەتوانێت بەو کارە هەستێت، ئاخۆ نائومێدییەکی گەورەمان تووش نابێت گەر بەوجۆرە لهوشەو تواناکانی بڕوانین. من لێرەدا دوو دۆخی نائومێدیی گەورەم لهبەردەستدایە کە شایەنی ئەوەن لێیان رابمێنین. لهسید هارتای هێرمان هێسەدا بڕگەیەکی زۆر سەرنجڕاکێشو گرنگ هەیە کە حەزدەکەم وەک خۆی بیگوازمەوە. هیرمان هێسە دەڵێت «من دەتوانم حەز لهبەردێک بکەم، هەروەها درەختێک، یان توێکڵێک، ئەوانە شتنو مرۆڤیش دەتوانێت شتی خۆش بوێت، بەڵام من ناتوانم وشەم خۆشبوێت، لێرەوە فێرکردن کارێکە بۆ من دەستنادات. وشەکان رەقێتیان نییە، نەرم نین، رەنگیان نییە، سوچو نوکو خوارو خێچییان نییە، بۆنیان نییە، تامیان نییە، لهوشە زیاتر هیچی تر نینو هیچی تریان نییە. رەنگە ئەوە بێت وایکردوە تۆ ئارامی نەدۆزیتەوە، رەنگە هۆی نائارامیت وشە زۆرو زەبەندەکان بێت. چونکە رزگاریو فەزیلەتیش، سەنساراو نێرڤاناش تەنیا وشەنو هیچی تر. شتێک نییە ناوی نێرڤانا بێت، ئەوەی هەیە تەنیا وشەی نێرڤانایەو بەس». ئەمجۆرە تێگیشتنە سۆفییانەی «هێرمان هێسە» لهوشە، تەواو جیاوازە لەو هێزە ئاگرینەی فۆکۆ چاوەڕوانێتی. وشە بەم پێیە مایەی تراژیدیایەکی گەورەیە، بە بۆچوونی سید هارتا، مرۆڤ لهوشە زیاتری نییەو وشەش جگە لهبوونێکی بێتامو بێبۆن بەولاوە هیچی دی نییە. شتە گرنگەکان هەمووی وشەن، مرۆڤ هیچ نییە جگە لهمەلەوانێک لهحەوزی وشەدا، بەڵام وشەکان جگە لهنائارامیو نائاسوودەیش هیچ ناهێنن. بەڵام لای هێسەش ئێمە جگە لەوشە هیچی دیکەمان نییە. وشە ئەگەر کەرەستەی گۆڕان بێت یاخود نائارامی، دواجار مرۆڤ مەحکومە بە زمان. وەک دەگوترێتو بەردەوام دووبارە دەکرێتەوە «بیرکردنەوە لەدەرەوەی زمان بوونی نییە». ئەوەی خاڵی هاوبەشە لهنێوان فۆکۆو هێسەدا ئەوەیە کە هەردووکیان داواکارییەکی ئەستەمیان لهوشەو نوسین هەیە، هەردووکیان لەوەدا هاوبەشن کە وشە تەنیا چەکی دەستیانە. واتە گەر بمانەوێت وەک نیتشە یان فۆکۆ ببینە دینامێت، یاخود وەک هێسە بۆ ئارامیو نێرڤانا بگەڕێین، لههەردوو حاڵەتەکەدا جێگایەکمان نییە لەدەرەوەی وشە بتوانین لهناویدا ئیش لهسەر دونیادا بکەین. یەکێک لههەرە کردە رادیکالەکان دەرهەق بە زمانو رەنگە دەرهەق بە چەمکی گۆڕانیش لای شانۆکار «ئەنتوان ئارتۆ»وە دێت. ئارتۆ هەر کاراکتەرێکی توڕەو ئاگراوی نییە.. هەر کەسێک نییە کە دەیەوێت نواندن لههەموو رەهەندە لاساییکارەکەی بکاتەوە، بەڵکو بەجۆرێک لهجۆرەکان دەیەوێت زمان لهوشە رزگاربکات. گومان لەوەدا نییە ئەو بارگە ئاگرینەی ناو زمانی فۆکۆ شتێکی گەورە لههەناسەو توڕەیی ئارتۆی تێدایە. ئارتۆ دەڵێت «لهناکاو ئەوە لهپێشچاوم روون بوو، کە ئەو زەمانە بەسەرچووە چیدی خەڵک بۆ بینینی شانۆ کۆبکەیتەوە، هەتا بۆ ئەوەی راستی بە خەڵک بڵێیت، بۆ ئەوەی لەگەڵ کۆمەڵگاو خەڵکیدا بدوێت، لهزمانی نارنجۆک، تفەنگ، سەنگەر بەولاوە، هیچ زمانێکی دیکە نەماوە». ئارتۆ لەوەدا لهفۆکۆ رادیکالترە، هەڵبەت ئارتۆ هەمیشە لههەمووان رادیکالتر بووە، لێرەوە گومانی لهوشە، گومانی لهزمان بەشێکی گرنگی کۆی تێڕوانینێتی. ئارتۆ ئەرکێکی ئەستەم دەخاتە بەر خۆی، ئەرکێک کە لهتوانای زماندا نییە پێی هەستێت. ئەو دەڵێت «نە دەم، نەزبان، نەددان، نەسەرێکی کەچەڵ، نە گەروو، نە گەدە، نەکۆم. من ئەو مرۆڤە کە خۆمم، سەر لەنوێ دروستدەکەمەوە». ئەم ئەرکە ئەفسانەییە، ئەم توڕەییە وادەکات له «شانۆی زەبروزەنگ» یان «دڵڕەقیدا» کەرەستەی بنەڕەتی تێکستی شانۆیی وشە نەبێت. واتە وشەی مانادار، وشەیە کە ببێت بە پرد کەمو زۆر دەکرێتە دەرەوەو کارنشیندەکرێت. وشە دەبێت بگەڕێتەوە بۆ شێوەکانی، بۆ روخسارە دەرەکییەکەی، بۆ سیفەتە دەنگدارەکەی، بۆ زرینگەی، بۆ گڕیی، بۆ تۆنە سەرەتاییەکانی، بۆ سەر گۆشتە ساغەکەی، بۆ سەر هاوار، ناڵە، قریشکە. ئارتۆ دەیەوێت پێستی وشەکان داماڵێتو بیانگێڕێتەوە بۆ جەوهەرە سەرەتاییەکەیان بەرلەوەی باربکرێن بە درۆکانی کۆمەڵگا. هەر بۆیە هاواریش ناودەنێت «گۆشتی وشە».

ئارتۆو هێسە هەردووکیان بەشدارن لهنائومێدیاندا لهوشە... وشە لای ئارتۆ سوودی نەماوە، ئەوەی سوودی هەیە قیڕەو قیژانو نرکەکردنە بە گوێی کۆمەڵگاو دونیادا. توڕەیی ئارتۆ لهوشە، توڕەیی شۆڕشگێڕێکە کە پێشتر زۆر باوەڕی بە وشە بووە، بەڵام نائومێدی هێسە لهوشە هەستێکی سۆفییانەیە، نائومێدی کەسێکە، عاشق بە سروشتو بۆنو تامو ئەزموونەکانی هەست.

بەبڕوای من نائومێدبوون لهوشە هەم ساتێکی کۆمەڵایەتیو هەم دۆخێکی دەرونیو کەسگەرایە. وشە هەموو کات ئەوەمان ناداتێت کە دەمانەوێت.. وشە وەک هەموو شتەکانی تر کەرەستەیەکە کە زۆر ئاسان جەوهەرو ماهییەتی دەگۆڕدرێت... هەم من بەکاریدەهێنمو هەم نەیارەکەم. بەڵام مرۆڤ چەندە لهوشە نائومێدبێت، هێشتا بۆ ئەوەی باس لەو نائومێدییە بکات، هەر پێویستی بە وشە دەبێت.

نە ئارتۆو نە فۆکۆ خواستە توندوتیژەکەی خۆیان نەهێنایە دی. تفەنگ هیچ کات جێگای وشە ناگرێتەوە. ئارتۆ کە لهساڵی 1948 دا بە مردوویی دۆزیانەوە، لەسەر کورسییەک دانیشتبوو، لهبری تفەنگو نارنجۆک یەک تاک پێڵاوی خۆی بەدەستەوە بوو... نازانم.. رەنگە ویستبێتی بیگرێتە دونیا... بەڵام خودی ئەو کۆتاییە نیشانەی ئەوەیە کە چەند هەست بە خیانەتی وشە بکەین ناتوانین دەستبەرداری بین.

تێبینی: وشەی سەنسارا یان راستییەکەی سەمسارا ئاماژەیە بۆ ئەو سوڕە گەردونییەی ژیانو لهناوچوون، مردنو هەستانەوە لهدیانەتی هیندۆسو بودییدا. وشەی نێرڤاناش کە وشەیەکی باوترە ئاماژەیە بۆ دەرچوون لەو جەبرو هەلومەرجەی سەمسارا دەیسەپێنێت، گەیشتنە بە دۆخێکی هێمنیو ئارامی رۆحی دوور لههەر تێکدانو دەستێوەردانێکی مەتریالی.

بەختیار عەلیhttp://www.blogger.com/profile/02094070305101541323noreply@blogger.com1tag:blogger.com,1999:blog-7059330846638201591.post-82515711817746610412011-06-13T14:18:00.000-07:002011-06-18T01:12:17.415-07:00کوردو فۆرمی دەسەڵات بەبێ دەوڵەت

یەکێک لەو کێشانەی کە دەبێت لە کۆمەڵگای کوردیدا بەوردی قسەی لەسەر بکەین، پەیوەندی «دەسەڵات»و «دەوڵەت»ە. دەسەڵاتو دەوڵەت دوو شتی وەک یەکو جوداشن. رێکخستنی پەیوەندی نێوان دەسەڵاتو دەوڵەت لە ئەفلاتونەوە تا ئەمڕۆ یەکێکە لە هەرە بابەتە ئاڵۆزەکان کە تەوەری سەرەکی ئیشکردنی کۆمەڵێک زانستی گرنگە، لەوانە سۆسۆلۆگیاو ئابووریو فەلسەفەی سیاسی. دەسەڵات هەمیشە رووبەرێکی گەورەتر لە دەوڵەت داگیردەکات... فۆکۆ واتەنی دەسەڵات شتێکە لە هەموو جێگایەکەوە هەڵدەقوڵێت، واتە بۆ ئەوەی لە دەسەڵات تێبگەین ناتوانین کورتیبکەینەوە بۆ «دەسەڵاتی دەوڵەت» یان «حاکمییەت» بە تەنها. کۆمەڵگا لە بنەوەڕا لەهەزاران پنتی دەسەڵات پێکدێت کە ناچنە ناو دەوڵەتەوە... ئیدی لە دەسەڵاتی دایکەوە بیگرە بەسەر منداڵدا، تا دەسەڵاتی نێر بەسەر مێ، زانا بەسەر نەزان، دارا بەسەر نەدار دا. واتە دەوڵەت هیچ کات ناتوانێت هەموو دەسەڵات بۆ خۆی داگیربکات، بەڵام دەوڵەت ئەو دەزگا کۆمەڵایەتییەیە کە مرۆڤەکان لەسەری رێکدەکەون تا چاودێری فۆرمو شێوەی پراکتیزەکردنی دەسەڵات بکات. ئیدی لە مێژووی کۆمەڵگاکاندا، دەوڵەت هەم سیستمێک بە پەیوەندییەکانی دەسەڵات دەبەخشێت، هەم بەپێی مۆراڵێکی دیاریکراو شەرعیو ناشەرعی لەگەمەی دەسەڵاتدا دیاریدەکات.

دیارە لێرەدا نە دەتوانمو نە مەبەستمە هیچ لەسەر رەهەندە تیورییەکەی ئەم پەیوەندییە باسبکەم، بەڵکو مەبەستمە ئاماژە بۆ دۆخێکی تایبەتی دەسەڵات لە دونیای خۆماندا بکەم کە تێیدا بۆ مێژوویەکی درێژ چەمکی «دەوڵەت» نائامادەیە.

کۆمەڵگای کوردیش وەک هەموو کۆمەڵگاکانی دونیا لە چەندەها پنتو سەنتەری دەسەڵات پێکهاتووە کە پێکڕا تۆڕێکی گەورەی دەسەڵات دروستدەکەن. بەڵام کۆمەڵگای کوردی خۆی کۆمەڵگایەکی بێدەوڵەتە.. ئەمە قەیرانێکی راستەقینەی لە سیستمی دەسەڵات لە کوردستان دروستکردوە. نەبوونی دەوڵەت «مانای دەوڵەتێک کە کۆمەڵگا دانی پێدا نابێتو دەسەڵاتەکان بە مەرجەعی شەرعی خۆیانی بزانن» کاریگەرییەکی گەورەی لەسەرسیستمی دەسەڵاتو چۆنێتی ئیشکردنی ئەم سیستمە هەیە. هەر «سیستمێکی دەسەڵات» خاڵی بێت لە بیرۆکەی دەوڵەت یان دەوڵەت شوێنێکی سەنتراڵ لە خەیاڵدان «مخیال»ی سیاسیدا داگیرنەکات، واتە خاڵییە لە بیرۆکەی «پەیمانی کۆمەڵایەتی» کە مەرجێکی بنەڕەتی ئاشتیو گەشەی کۆمەڵایەتییە. لە بڕێکی زۆری فەلسەفەی سیاسیدا دەوڵەت بایەخێکی گرنگی هەیە بۆ ئەوەی سەربەخۆیی دەسەڵاتەکانو ململانێ بچوکەکان لەسەر باڵادەستیو پاوانخوازیی، تەواوی کۆمەڵگا نەگۆڕن بۆ دارستانێکی گەورە، بۆ مەیدانی جەنگێکی سەرتاسەری، یان وەک دەگوترێت بۆ شوێنی «جەنگی هەمووان دژ بە هەمووان». لێرەوە دەوڵەت خۆی دەکات بە خاوەنی شەرعی مافی بەکارهێنانی هێز.

هێزە بنەڕەتییەکانی دەوڵەت «وەک هێزی دەزگا قانونییەکان، هێزی پۆلیس، هێزی سوپا» پێکڕا بۆ ئەوەن کە لە ململانێی کۆمەڵایەتیدا لەسەر دەسەڵات، هێزێک یان کولتوورێکی دەسەڵاتدار کە سیستمی راگرتووە ئاسان لە نێونەچێتو هەرەس نەهێنێت. لێرەوە دەوڵەت کەرەستەیەکی سیاسیو دینیو کولتوورییە کە تەعبیر لە هەموو کۆمەڵگا ناکات، بەڵکو تەعبیر لەو بەشانەی دەکات کە لە ساتێکی دیاریکراوو لە کایەکانی کارکردنی خۆیاندا دەتوانن سەروەر بنو باڵادەستیی «هەیمەنە» بەدەستبخەن. بوونی دەوڵەت هیچ کات کۆتایی بە شەڕی دەسەڵات لە کۆمەڵگادا ناهێنێت، شەڕی دەسەڵات ئەبەدییە... بەڵام ئیشی دەوڵەت ئەوەیە کە بەکارهێنانی هێز لەم شەڕەدا لە سنوورێکی دیاریکراوو بە عورفێکی تایبەت بێت، دیارە لە دەوڵەتی دیموکراسدا، خودی دەوڵەت نابێت جێگایەکی داخراوو پاوان کراو بێت بۆ هێزێک... بەڵکو دەوڵەت بەرپرسە لەوەی ئەو فەزا کراوەیە دروستبکات کە کۆمەڵگا تێیدا بە روونی تەعبیر لەوەبکات چ دەسەڵاتێک بەهێزترو قەبووڵکراوترە، واتە خودی دەوڵەت دەزگایەکە موڵکی کۆمەڵگایەو موڵکی هیچ دەسەڵاتێک نییە بە تایبەتی، «دەوڵەت» ئامانەتێکە وەردەگیرێتو دەدرێتەوە. کێشەی دەوڵەتی دیکتاتۆریش ئەوەیە کە دەوڵەت لەوە دەردەچێت ئامانەتێکی وەرگیراو بێتو دەبێت بە «موڵکییەتی تایبەتی» بۆ دەسەڵاتێکی دیاریکراو کە چیتر مافی دەستکاریکردنو گۆڕینو بەشداریکردن لەوانی دی زەوتدەکات.

لە زۆربەی کۆمەڵگاکاندا دەسەڵاتە گەورەکان، جا ئەگەر لە کایەی سیاسییەوە هاتبن یان لە کایەی دینیدا گەشەیانکردبێت، یاخود لە کایەی ئابووری، یان کولتووریدا گەورەبووبن... خواستێکی بەرچاوی داگیرکردن یان بەشداریان لە دەوڵەتدا هەیە، چونگە گەیشتن بەدەوڵەت مانای نزیکبوونەوە لە دەسەڵاتی یاسادانان «تەشریعی»و جێبەجێکردن «تەنفیزی». بەڵام ئەم هاوکێشەیە بۆ کۆمەڵگای کوردیی بەجۆرێکی دیکەیە. لەسەردەمی ئیمپراتۆرییەتە ئیسلامییەکانەوە تا سەردەمی مۆدێرن، چەندین جۆرە دەسەڵاتی لۆکاڵ لە کوردستان سەریان هەڵداوە کە هەمیشە لەدەرەوەی دەوڵەت بوون. ئەو مێژووە درێژەی بێدەوڵەتی، یاخود ژیان لەدەرەوەی دەوڵەت، کاریگەرییەکی ستراکتوری قووڵی لەسەر بونیادی دەسەڵاتی سیاسیو کولتووریی جێهێشتووە. پێشتریشو لەسەدە دێرینەکاندا هەرگیز دەسەڵاتی کوردی لە ناو فۆرمی ئیداری دەوڵەتێکی راستەقینەدا گەورە نەبووە. لەسەدەی بیستیشدا دەسەڵاتی مۆدێرنی کوردی هەر لەدەرەوەی دەزگاکانی دەوڵەتو دوور لە فەزای کارکردنو دانوستان لەگەڵ ئەم دەزگایانەدا گەشەیکردوە. ئیشی بنەڕەتی دەوڵەت ئەوەیە کە شەرعییەتی بەکارهێنانی هێز بۆ خۆی لە هەموو هێزەکان وەربگرێتەوە، دەوڵەت بۆیە لێرەیە تا بەتەنیا خۆی خاوەنی هەقی بەکارهێنانی توندوتیژی بێت، تاکە توندوتیژییەکی یاسایش ئەو توندوتیژییەیە کە ئەو پیادەیدەکات... هەڵبەت گەشەکردنی دەسەڵاتێک لەدەرەوەی دەوڵەت، واتە لە دایکبوونی چەندەها فۆرمی دەسەڵات کە ئامادەنین دەستبەرداری مافی بەکارهێنانی هێز ببن بۆ دەوڵەت. بەدرێژایی مێژووی کورد، سەردەمانێک کە «خێڵ» شوێنگەی سەرهەڵدانی دەسەڵاتی کوردی بووە، دواتریش کە حیزب دەبێتە شوێنگەی کۆبوونەوەو خۆدەرخستنی دەسەڵات... دەسەڵاتی کوردی هیچ کات دەستبەرداری مافی بەکارهێنانی هێزو توندوتیژی نەبووە بۆ دەوڵەت. لەسەردەمی شۆڕشدا ئەو دەستبەردارنەبوونە لەسەر بنەمایەکی هەقانی دامەزراوە کە بریتییە لە داننەنان بە دەوڵەتی داگیرکەرو بێگانەدا، بەڵام لە دوای راپەڕینەوە دان نەنان بە «دەوڵەت»دا دەگەڕێتەوە بۆ ئەو مێژووە دوورو درێژەی بێدەوڵەتی، بۆ بنج بەستبوونی جۆرێک لە دەسەڵات کە خۆ بە خۆ مافی بەکارهێنانی هێز زەوتدەکاتو ئامادەنییە ئەم مافە لە رێگای دەوڵەتەوە لەگەڵ کەسی دیکەدا بەشبکات.

بە کورتی ئەو مێژووە درێژەی کە کورد بێدەوڵەت لەدوای خۆی جێیهێشتووە، کارێکیکردوە جۆرە دەسەڵاتێکی کوردی دروست ببێت کە بۆ ژیانو مانەوە پێویستییەکی ئۆرگانی بەدەوڵەت نەبێتو دەوڵەت لای ئەو تەنیا وەزیفەیەکی ئیداری رووتی هەبێتو لەوە بکەوێت تاقانە خاوەنی «مافی بەکارهێنانی هێز» بێت . لێرەوە حیزبی کوردی یان نوخبەی حوکمڕانی ناو حیزب ناتوانن لە هیچ کاتێکدا مافی بەکارهێنانی هێز ببەخشنە دەوڵەت. ئیدی بەدرێژایی مێژوو فۆرمێکی دەسەڵات لە کوردستان سەری هەڵداوە کە بیرۆکەی دەوڵەت یان وەزیفەی دەوڵەت لە ناویدا وەزیفەیەکی پەراوێزییە، چونکە «شەرعییەتی بەکارهێنانی هێز» کە جەوهەری مانای دەوڵەتە لە فۆرمی حوکمڕانی کوردیدا لە دوای راپەڕینەوە تا ئەمڕۆ بەتەواوی نائامادەو نەبینراوە. لێرەوە زۆرجار باس لەوە دەکەم کە خودی ناسیونالیزمی کوردی لە بنەڕەتدا لەسەر بیرۆکەی دامەزراندنی دەوڵەت دروست نەبووەو خودی ئەم بیرۆکەیە تەواو بە ناسیونالیزمی کوردی نامۆیە.

بە کورتی لە کۆمەڵگای کوردیدا شەرعییەتی بەکارهێنانی هێز هەمیشە لەدەرەوەی دەوڵەتە نەوەک لای دەوڵەت بێت. بۆیە پێکڕای ئەو دەزگایانەی کە دەسەڵاتی کوردی لە بیست ساڵی رابوردوودا دروستیکردون، لاوازو بێمافو بێئیرادەن، چونکە هیچ یەک لەم دەزگایانە ئەو مافە جەوهەرییەیان نییە کە دەبێت دەوڵەت هەیبێت «کە مافی بەکارهێنانی هێزە».

لەسەر رۆشنایی ئەو راستییەدا، نابێت سەرمان لەوە بسوڕمێت کە دەبینین حکومەتی هەرێم لە ئێستادا هیچ نییە جگە لە قاوغەیەکی کارتۆنیو لەشێکی ئیفلیج. ئەم ئیفلیجییە ریشەکەی دەگەڕێتەوە بۆ مێژوویەکی درێژی هەڵاوسانی دەسەڵات لەدەرەوەی دەوڵەت، بۆ لەدایکبوونی جۆرێک لە شەرعییەت کە لەدەرەوەی هەر پەیمانێکی کۆمەڵایەتی دەسەڵات خۆی دەیبەخشێت بە خۆی. ئەو فۆرمەی کە دەسەڵاتی کوردی بەدرێژایی مێژوو بۆ خۆی گەشەی پێداوە، فۆرمێکە لەدەرەوی دەوڵەتو تەنیا بێدەوڵەت دەتوانێت بژی... لێرەوە ستراکتوری ژیانی سیاسی کوردی هێشتا ستراکتورێکی سەرەتاییو پریمیتیڤە کە لە رۆحی سەدە دێرینەکان دوور نەکەوتۆتەوەو لە قۆناغی گەشەکردنو گەورەبووندا لەدەرەوەی هەر «پەیمانێکی کۆمەڵایەتی» دەژی. هەموو هێزەکان شەرعییەتی خۆیان لە خۆیانەوە وەردەگرنو مافی بەکارهێنانی هێز نابەخشن بە هیچ ئۆرگانێکی کۆمەڵایەتی دیکە لەسەروو خۆیانەوە... ئەوەی دەسەڵاتی کوردی پێویستی بەدەوڵەت نییە بۆ ئەوەی هەبێتو بژی، گەورەترین مەترسییەکی مێژووییە کە وادەکات کۆمەڵگای کوردی بەردەوامو لە هەموو ساتێکدا لەبەردەم ئەگەری شەڕی ناوخۆدا بێت... لە پاڵ ئەم پێکهاتە ستراکتورییەدا ئەگەری سەرهەڵدانەوەی شەڕی ناوخۆ لە کوردستاندا، نەوەک شیاوە، بەڵکو حەتمییە. بەوەدا جەوهەری دەسەڵاتی کوردی لەسەر دەستبەردارنەبوون لە مافی بەکارهێنانی هێزو توندوتیژیی دروستبووە، لێرەوە بەدڵنیاییەوە هەموو هەوڵەکانی ریفۆرمکردنی دەوڵەت جار دوای جارو دەیە دوای دەیە بەبێ سوود دەمێنێتەوە. ئەو هەوڵانەی ئەمڕۆ بۆ ریفۆرمی حکومەتی هەرێم دەدرێن، هیچ نین جگە لە هەوڵی پوچگەراو بێدەرەنجام، سوڕانەوەن لە بازنەیەکی بۆشدا، ناچارکردنی نەخۆشەکەن بەخواردنی دەرمانێک کە دەرمانی دەردی ئەو نییە... ئەوەی نەخۆشە دەسەڵاتی کوردیو سیستمەکەیەتی ... هەموو دەسەڵاتی کورد، بە کۆی دەرکەوتەو پەراوێزەکانییەوە.

تێبینی: لە هەفتەکانی داهاتوودا درێژە بە بڵاوکردنەوەی بەشەکانی دیکە وتاری «زانستو دینو شۆڕش» دەدەم... لەگەڵ داوای لێبوردندا.
بەختیار عەلیhttp://www.blogger.com/profile/02094070305101541323noreply@blogger.com3