په‌یامی به‌ختیار عه‌لی بۆ سه‌رای ئازادی: ئێوه له رێگادان بۆ له‌دایكبونی سه‌رده‌مێكی تر و ده‌سه‌ڵاتیش له رێگادایه بۆ ماڵاوایی
ده‌سه‌ڵات ناوی پیاوكوژه‌كان نازانێت، چونكه پیاوكوژه‌كان یه‌ك و دوان و سیان نین... زۆرن زۆر... له‌هه ر نیشتیمانێكیشدا ژماره‌ی پیاوكوژه‌كان زۆربو، ناوه‌كانیان نرخی نامێنێت
ده‌سه‌ڵات ناوی شه‌هیده‌كانی ئێوه‌ش نازانێت، چونكه ناوی شه‌هیده‌كان زۆرن زۆر... له هه‌ر نیشتمانێكیشدا ژماره‌ی شه‌هیده‌كان زۆربو، ناوه‌كان نرخیان نامێنێت
ده‌سه‌ڵات ناتوانێت وه‌ڵامی پرسیاره‌كانتان بداته‌وه، چونكه پرسیاره‌كان زۆرن زۆر... له هه‌ر نیشتمانێكیشدا پرسیار وه‌ها زۆربو، وه‌ڵام نرخی نامێنێت
ئازیزان. جێگای سه‌رسامی هه‌مومانه كه رۆژ دوای رۆژ ده‌سه‌ڵات له‌بری گوێگرتن له ئێوه، گوێنه‌گرتنی هه‌ڵبژاردوه.
له‌بری سه‌یركردنی ئێوه، سه‌رقاڵی سه‌یركردنی خۆیه‌تی
له‌بری بیركردنه‌وه له ئێوه ته‌نیا و ته‌نیا بیر له خۆی ده‌كاته‌وه... له‌هه‌ر نیشتمانێكیشدا ده‌سه‌ڵات بیری له‌خۆی كرده‌وه، ده‌سه‌ڵات نرخی نامێنێت
ده‌سه‌ڵات نا توانێت ئێوه ببینێت... نایه‌وێت ئێوه ببینێت... چونكه ئێوه جوانی و ئه‌و شوێنی مردنی جوانییه... نایه‌وێت تێتانبگات چونكه نوێنه‌ری سه‌رده‌مێكن كه ده‌سه‌ڵات ده‌ستی پیایدا ناگات... ده‌سه‌ڵات تێتانناگات، چونكه ئێوه زیندو ئه‌و مردوه... ئازیزان ئێوه ره‌مزی نوێبونه‌وه‌ی دونیا و ده‌سه‌ڵات ره‌مزی پیربونی دونیایه... ئێوه له رێگادان بۆ له‌دایكبونی سه‌رده‌مێكی تر و ده‌سه‌ڵات له رێگادایه بۆ ماڵاوایی... ئێوه هاتون و ئه‌و ده‌ڕوات... ئێوه هه‌ڵدێن و ئه‌و ئاوا ده‌بێت... هیچ شتێك ئێوه و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویه كۆنه‌كردۆته‌وه رێكه‌وت نه‌بێت.
رێكه‌وته كه رۆحی ئێوه، له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و زه‌مینه سه‌وزبوه كه كه‌سانێكی بێ‌باك ده‌رهه‌ق به هاواری ئێوه‌شی سه‌وزكردوه. ئێوه‌و ئه‌وان له هیچدا له یه‌ك ناچن... ده‌بێت دروشمی ژیانی ئێوه بێت له هیچدا له‌وان نه‌چن... ده‌بێت ئێوه له هه‌ر كه‌س وردتر سه‌یری ده‌سه‌ڵات بكه‌ن، تا هه‌وڵبده‌ن له‌وان نه‌چن... ئه‌وه‌ی ئه‌وان رقیان له ده‌نگی تره، ده‌بێت هۆیه‌كی گه‌وره بێت بۆ ئێوه تا ده‌نگی ترتان خۆشبوێت... ئه‌وه‌ی ئه‌وان پاشه‌ڕۆژی ئه‌م وڵاته‌یان پێ گرنگ نیه، هه‌وڵبده‌ن پاشه‌ڕۆژتان بۆ گرنگ بێت... ئه‌وه‌ی ئه‌وان له ئازادی تێناگه‌ن، ئێوه هه‌وڵبده‌ن قوڵتر و رونتر له‌م وشه‌یه تێبگه‌ن. ئازیزان ته‌نیا رێگا تا ئێوه بتوانن له رێگایه‌وه دونیا بگۆڕن ئه‌وه‌یه كه له هیچدا له‌م ده‌سه‌ڵاته نه‌چن
ئێوه ئه‌مڕۆ ئه‌و ئاوێنه‌یه‌ن كه ده‌سه‌ڵات خۆی تێدا ده‌بینێته‌وه... جگه له ئێوه ئێستا و‌ڵاتی ئێمه ئاوێنه‌یه‌كی تێدا نیه كه هه‌قیقه‌تی مێژوی سیاسی ئێمه پیشانبداته‌وه. هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكیش بترسێت له‌وه‌ی له ئاوێنه‌ی ئێوه‌دا سه‌یری خۆی بكات، ناچاره تا كۆتایی له ئاوێنه‌یه‌كی دیكه‌ی درۆزنه‌وه كه وێنه‌ی راسته‌قینه پیشانناداته‌وه خۆی ببینێت. ئێوه ته‌نیا چاوێكن كه ده‌سه‌ڵات ده‌توانێت له رێگایه‌وه خۆی ببینێت، هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكیش نه‌یه‌وێت له رێگای چاوی ئێوه‌وه خۆی بینێت.. نابینایه
كۆمه‌ڵگای ئێمه ئێمه بێزاربو له حوكمی ئه‌رستۆكراتیه‌تكی لوت به‌رز كه نایه‌وێت تێبگات چی رویداوه‌و خه‌ڵك داوای چی ده‌كه‌ن. ده‌سه‌ڵات زۆر دره‌نگ تێده‌گات، چونكه له سروشتی ده‌سه‌ڵاتدایه كه هه‌میشه واتێده‌گات كات له قازانجی ئه‌وه... له كاتێكدا مێژو سه‌لماندوێتی، میله‌تان هه‌مو كاتی دونیایان له‌به‌رده‌ستدایه بۆ ئه‌وه‌ی مێژوی خۆیان دروستبكه‌ن... ده‌سه‌ڵات ئه‌مڕۆ هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تری خۆی ده‌كات كه واتێده‌گات كات له قازانجی ئه‌وه... كات هه‌میشه‌و هه‌میشه له قازانجی ئێوه‌یه، چونكه ئێوه ته‌نیا هێزن كه پیر نابن و ناڕۆن و هه‌میشه‌یین
گره‌وكردن له‌سه‌ر كات، دۆڕاوترین گره‌وێكه ده‌سه‌ڵاتێك له دونیادا ده‌رهه‌ق به خه‌ڵك بیگرێته به‌ر، چونكه ئێوه ئه‌و هێزه‌ن كه له پاشه‌ڕۆژه‌وه قسه ده‌كه‌ن و ده‌سه‌ڵات ئه‌و هێزه‌یه كه له رابوردودا خه‌وتوه... ترسناكترین ده‌سه‌ڵاتێك له دونیادا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه كه نه‌ترسێت له‌وه‌ی كه سبه‌ینێ رۆژی ئه‌و نییه
ئازیزان..
ده‌سه‌ڵات نایه‌وێت به مێژوی خۆیدا بچێته‌وه، هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكیش نه‌یویست به مێژوی خۆیدا بچێته‌وه، شایسته‌ی پاشه‌ڕۆژ نییه
ده‌سه‌ڵات له‌وه تێناگات كه وه‌ستانی ئێوه لێره‌دا وه‌ستانه بۆ كۆمه‌ڵێك هیواو ئومێدی ئه‌به‌دی كه هه‌رگیز پیرنابێت... من دڵنیام كه ئه‌وه‌ی ئێمه له‌م مه‌یدانه‌دا كۆده‌كاته‌وه، خه‌ونێكه پێشتر زۆر دیكتاتۆری گۆڕكردوه... ئه‌وه‌ی ئێمه كۆده‌كاته‌وه كه هه‌مو ده‌سه‌ڵاتدارانی دونیا ته‌مه‌نی درێژتره... ئه‌وه‌ی گره‌و له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات هیواكانی ئێوه بمرێت... ئومێده‌كانتان پیر بێت... گره‌و له‌سه‌ر ئه‌سپێكی دۆڕاو ده‌كات... به‌رده‌وامبن... ئێوه ته‌نیا هێزن كه ئه‌به‌دین و پیرنابن... ته‌نیا شتن كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی حیسابی كات و شوێن و پیربونه‌وه هه‌ڵقوڵیون، چونكه هه‌ڵگری هیوایه‌كن كه ئه‌به‌دییه ئه‌ویش هیوای ئازادبونه
ئه‌م په‌یامه‌ی به‌ختیار عه‌لی دوێنێ (هه‌ینی) ۲٠۱۱/۳/۲۵ له سه‌رای ئازادی سلێمانی خوێندرایه‌وه.
لە سایتی سبەی ە وە
tosh fryad raseke am sharaet omedawarm khwday gawra tamant bo drezh bkat
ReplyDeletechand pointek:
ReplyDelete1-dasalat hargiz awnayaky qbul nia ka haqiqaty aw pishan bda, aw awenayaky qbula ka dasalat ba muzaxrafiw afsunawiw batal pishan bdat. aw awenanash lamroda mastaw chiakann.
2-dasalaty kurdi la newan chakaw xrapada xrapay halbzhardwa, la newan aqlaniatw na aqlanida na aqlaniaty halbzhardwa, la newan siasat ba mana yonaniakayw aqli xelakida aqli xelaky halbzhardwa, la newan dastpakiw gandalida gandaly halbzhardwa,,,,
3-la rastida aw dasalata datrse la sbainey xoy ka shtek nia bo syasatkrdn ba manay systemw dastur la psht am dasalatawa..awa kasakann ka wlat barewa daban nak dastwrw yasa..
4-mrov aw katay kasayati ma3nawiw manay nabe, hawl dada la regay shta madiakanawa wa pishan bda ka xawany kasayatiw manaya..boya dasalatdarany kurdi ka xawany kasayaty nin hamisha hamw shteky nashiaww na axlaqi dakan la penaw gawratrkrdny velakanw jwantr krdny sayarakanianw hata dwayy ta way pishan bdan awan kasayatin..naxer awan barbarin, awan chatan, awan dzn, awan mafian, awan awan.....
5-kaka baxtiar gyan mn amalm bam bzutnawayay esta haya, balam abe hamisha kasy wak ewa tarib lagal gorankariakanda kar bkan ta aql ishy xoy bka la arastakrdny am xalkada, agar na haman process dwbara dabetawa balam amjara lasar dasty komala kasaneky tr..azizm am kulturwa hamisha zamina sazy krdwa bo drwstbuny diktator w stamkar.. boya pem waya dabe gorany jazry lam kultwrada bkre hawtarib lagal gorany systemy hukmraniw syasatda.
6- kasany wak ewa lam chrkasatada gawratrin barprsiaritan lasar shana ka dabe la nezikawa hawly jdy xotan bdan. hamwman dazanin la hamw shweneky am duniayada away gorankary qulw gawra dakan kasany wak ewan ba hawkary xalk.