بەختیار عەلی
ئەو ڕستە بە ناوبانگەی ئەدۆرنۆ کەدەیگووت «من لە گەڕانەوەی فاشیزم ناترسم لە دەمامکی فاشییەتدا، بەڵکو لە گەڕانەوەی فاشیزم دەترسم لە دەمامکی دیموکراسییەتدا»، بۆ ئەمڕۆی کوردستان قسەیەکی کۆنە... ئەوە دوێنێ بوو لەوە دەترساین کە فاشیزم بە دەمامکی دیموکراسییەوە کاربکات و بێتە سەر سەحنە، ئەمڕۆ لەبەردەم دۆخێکی سەختترداین کە گەڕانەوەی فاشیزمە بۆ ڕووە فاشییەکەی خۆی، بۆ ڕووە بێشەرم و ڕاستەوخۆ و بێمەکیاژەکەی. ڕۆژی هەژدە و نۆزدەی ئەپریل دوو ڕۆژی تاریکن لە مێژووی یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا... ئەگەر نەڵێم تاریکترین دوو ڕۆژی مێژوویەتی. ئەم هێزە کە ساڵانێکە بە چەند دەموچاوێکی جیاوازەوە دەژی، دەبوو لەساتەوەختێکدا و لە ژێر فشاری ڕووداوەکاندا بڕیار بۆ یەکێک لە دەموچاوە زۆر و جیاوازەکانی خۆی بدات. هیچ هێزێک تا ئەبەد ناتوانێت بە کۆمەڵێک دەموچاوی جیاوازەوە بژی، ئەو خەونەی نوخبە نیمچە ڕیفۆرمخوازەکەی ناو یەکێتیش کە بتوانێت تاسەر دەمامکێکی نەرم و دیموکراسی بۆ ئەم هێزە دروستبکات، دواجار لەبەردەم باڵە چەکدارە فاشییەکەی ناو ئەم هێزەدا کۆتاییهات و دواپەردە بەسەر ئەو شانۆگەرییەدا دادرایەوە کە چەندین ساڵە ژیانی سیاسی ئێمەی داگیرکردوە. واتە چیتر گومان لەوەدا نەما کە هێزێکی توندڕەو و فاشیستی لەناو ئەم هێزەدا جڵەوی تەواوی گرتۆتە دەست و لەمڕۆوە بەدواوە لە نێوان ئەو هێزە توندڕەوە و هەموو ڕۆحێک و تاکێکی دیموکراسدا و هەموو هێزێکی نوێی کۆمەڵگای کوردیدا جگە لە لۆژیکی بەرەنگاری، هیچ لۆژێکیکی تر ئیش ناکات. هیچ مرۆڤێک نییە کە تۆزێک ڕۆشنایی ئازادی و دیموکراسی لە دڵیدا بێت، چاو غاڤڵبکات و بەبێدەنگی ئاوسان و هەوکردنی فاشییەت قەبووڵبکات. هەژدەی ئەپریل لە ڕاستیدا کۆتایی مەیلە توندڕەوەکەی ناو ئەم هێزەبوو لە بیرکردنەوە و ترس و دوودڵی... ئەم هێزە توندڕەوە کە هیچ کات باوەڕی بە دیموکراسییەت نەبووە، بەڵکو لەسەر خەونی دەسەڵاتی ئەبەدی و عەرشی ئەبەدی دەژی، کۆتایی بۆ فەسڵێک و مێژوویەک لە دوودڵی و درۆ لەگەڵ خۆکردندا هێنا و ڕاشکاوانە ئەوەی دەرخست کە دەبوو لە مێژە دەربخرایە. هیچ هێزێکی سیاسی نییە بتوانێت لە ڕێگای چەند هەزار چەکدارێکەوە بژی، هێزی سیاسی تەنیا لە ڕێگای بڕوا و ڕێز و نرخە مەعنەوییەکانیەوە دەتوانێت بژی... بەڵام فاشییەت بریتییە لە گێڕانەوەی حوکم بۆ سەر دوو پرەنسیپی سەرەتایی و سەرەکی «هێزی چەک و هێزی میدیا». فاشییەت ئەو ساتەیە کە هێزێک دەگاتە ئەو بڕوایەی کە چیتر جگە لە توندوتیژی ڕێگایەکی نەماوە بۆ ژیان، شێوازەکانی دیکۆر و مەکیاج و دەمامککاری ئیتر کارێک ناکەن، جوانکاریکردن دەرفەتێکی نەماوە، واتە دەسەڵات خۆی دەخاتە ئەو جوغزە ترسناکەوە کە ئیدی لەوێوە تا کۆتایی دەبێت بە کۆمەکی هێز بژی. لە ڕاستیدا پەرستنی هێز و بەرزڕاگرتنی بەسەر هەموو ئەگەرێکی دیکەدا لەسیاسەتی ئێمەدا نوێ نییە... پەرستنی هێز بەشێکی گرنگی کولتووری سیاسی ئێمەیە. ئەم بەشەی یەکێتی کە بڕیاری بۆ تەقەەکردن و فڕاندن و سووتاندن و ترساندن دا، درێژکراوەی ئەو کولتووری هێزپەرستییەیە کە لە بونیادی سیاسی ئێمەدا سەروەرە. ڕاستە ئەو هێزە لە کۆنەوە تا ئێستا بەردەوام تەقەیکردوە، خەڵکی فڕاندوە، دەمامکبەسەری بڵاوکردۆتەوە، شوێنی سووتاندوە، ترسی بڵاوکردۆتەوە. بەڵام هەمیشە نمایشەکە واخراوەتە ڕوو وەک ئەوەی کە ڕوودەدات دیاردەی سنوورداربن و تەنیا دژ بە هەندێ تاک و دژ بە هەندێک هێزگەلی بچوک پیادەبکرێن و ڕۆحی گشتی و باڵادەست لە یەکێتیدا ئەمەی قەبووڵ نییە و کار بەجۆرە مۆراڵێکی وەها ناکات... بەڵام ئەوەی ئێستا ڕوودەدات وەرگەڕانی سیاسەتی سووتاندن و فڕاندنە بۆ سیاسەتی ڕەسمی. ئەوەی هەیە سەرهەڵدانی ئەو ساتەوەختە مێژووییەیە کە هێزێک دەزانێت کە جگە لە «توندوتیژی ڕووت» هیچی دیکەی نەماوە پێشکەش بە ژیان و کۆمەڵگای بکات. یەکێتی نیشتیمانی لەمێژە لەناو ئەو ناکۆکییە ئەخلاقی و دابەشبوونە ناوەکییەدا دەژی، ئاخۆ بڕیار بۆ «ئاشتی» یان «توندوتیژی ڕووت» بدات، ئاخۆ لە خەڵک نزیکببێتەوە و قەیرانە گەورەکانی کوردستان ببینێت، یاخود ڕاشکاوانە و بێپەردە سیاسەتی سووتاندن و فڕاندن و بەسەربازیکردنی کۆمەڵگا و سەرکووتکردنی نەوەی نوێ بگرێتە بەر، ئایا مەنتیقی عەقڵ دەگرێتە بەر و دەگەڕێتەوە بۆ ڕیشە ڕادیکالەکانی خۆی یان مەنتیقی پۆستاڵ هەڵدەبژێرێت و دەبێتە ئەو هێزەی کە جگە لە چەکدارەکان و فەرمانبەرەکانی ڕاگەیاندنی خۆی دڵسۆز و هاودەنگێکی لە کۆمەڵگادا نییە. ئاخۆ خۆی تازەدەکاتەوە و لە هێزە پیر و پەککەوتەکەی ناو خۆی خۆی ئازادەدەکات، یان هەر وەک هێزێک کە لە ناوەوە دیکتاتۆرییەت هەموو ئۆرگانەکانی خنکاندوە، بە ڕەهایی و بێپەردە دەبێت بە ئامێرێکی کۆێر کە جگە لە سیاسەتی بڵاوکردنەوەی چەکدار و چەکداری زۆرتر سیاسەتێکی دیکەی نییە. ئەوەی ئەمڕۆ ڕوودەدات بڕیاری ئەو نوخبە ئەرستۆکرات و دابڕاوەی ناو یەکێتییە بۆ توندوتیژی ڕووت، بۆ گۆڕینی یەکێتی بۆ ئامێرێکی حوکمکردنی عەسکەری، بۆ مەکینەیەکی جوڵاندنی ژەندرمە و پۆستاڵ لەسەر جادەکان، بۆ ترساندنی کۆمەڵگا و سڵ نەکردنەوە لە خوێنڕێژی. لە ڕاستیدا فاشیزم بەم مانایە هیچ نییە جگە لە کۆتاییهێنانی تەواوەتی بە سیاسەت و دەرکردنی بڕیاری حوکمکردنی کۆمەڵگا بە چەک و بە زەبری شەق و تڤەنگ. لە ڕاستیدا سیاسەت لە مێژە لە یەکێتی نیشتیمانیدا بەرەو لاوازبوون ڕۆیشتووە، لۆژیکی حیزب لە مێژە لە ناو ئەم هێزەدا کارناکات، بەڵام ئەوەی ناکۆکییەکەی دروستکردوە ئەوەیە کە هێزێک لە ناو یەکێتیدا ماوە نایەوێت باوەڕ بەم ئاڵوگۆڕە ترسناکە بکات. هێشتا دەمامکەکە و دەموچاوە ڕاستەقینەکەی بۆ لەیەک جیاناکرێتەوە، هێشتا تەپوتۆزی خورافەتەکانی ڕابوردوو بەری نەداوە تا لەوە تێبگات لەم بیست ساڵەی دواییدا لە هەناوی ئەم هێزەدا چی ڕوویداوە. هەژدەی ئەپریل هیچ نەبێت لە ئاستی ئەخلاقدا کۆدێتایەکی ناوەکی ترسناک بوو، کە کۆتایی بەو دوودڵییە هێنا کە یەکێتی تێیدا دەژی.. کۆتایی بەو پرسیارە هێنا ئایا دیموکراسی بم یان فاشی، ئایا ئامێرێکی عەقلانی بم یاخود مەکینەیەکی هەڵهێنانی چەکدار بم، ئایا کەرەستەیەکی ئاشتی بم یاخود ئامێرێکی گەورەی ڕێکخستن و بەگەڕخستنی پۆستاڵ بم. ئەوەی کە ڕوودەدات هێندەی کۆدێتایەکی یەکێتییە بەسەر خۆیدا... هێندەی سەرکەوتنی موتڵەقی باڵە فاشییەکەی ناو ئەم هێزەیە بەسەر هێزە میانرەوەکانیدا شتێک نییە نە کۆمەڵگا بترسێنێت، نە خەباتی دیموکراسی گەنجان و خوێندکاران و ڕۆشنبیران پەکبخات. ئەوەی ڕوودەدات کۆتاییهێنانە بە یەکێتی وەک هێزێکی سیاسی و وەرگەڕانێتی بۆ ڕێکخراوێکی عەسکەری و ئەمنی ڕەها کە لەئێستاوە جگە لە توندوتیژی و توندوتیژی زیاتر فۆرمێکی تری ژیان و ئیدارەدانی کۆمەڵگای پێ نەماوە، لە ئێستاوە سەرکوتکردنی ڕۆژانەی کۆمەڵگا دەبێت بە تەنیا ئیش و دوا ئیشیشی کە لە مێژوودا پێی هەڵدەستێت... ئەمە ئەو کۆتاییە تراژیدییەیە کە بەداخەوە پێ ناچێت ئیرادەیەکی ڕزگارکردن و ڕاستکردنەوە لە ناو ئەم هێزەدا مابێت بتوانێت رایبگرێت، چونکە ئەگەر ئیرادەیەکی واهەبێت ئەمە دواسات و دوا چرکەی مێژووییەتی بۆ ئیشکردن. ئەمە دوا ساتی دوودڵییە کە سیاسییەک دەبێت تێیدا لە نێوان ژەندرمە و کوتەک بەدەست و پۆستاڵدا لەلایەک و گەنجان و خوێندکاران و خەڵکانی دیموکراسی وڵاتدا لەلایەکی تر بڕیاربدات... ئەو سنوورە خۆڵەمێشییەی کە لە ناو یەکێتیدا هەبوو، ئەو سنوورەی کە دەکەوتە نێوان ڕەش و سپییەوە کۆتاییهات. لەگەڵیدا یەکێتی نیشتیمانی کۆتایی بە مێژوویەکی درێژ لە ناکۆکی ناوەکی هێنا و بڕیاری بۆ کۆدێتایەکی ناوەکی ترسناکدا کە ئەم هێزە دەخاتە ناو گێژاوێکی ناکۆتای توندوتیژییەوە دژ بە کۆمەڵگا... ئەوەی ئێستا دەیبینین تەنیا سەرەتای شەڕی ئەو هێزەیە کە ئیدی هیچ چارێکی نییە جگە لەوەی ببێت بە مەکینەیەکی گەورەی دروستکردن و بەگەڕخستن و بەکارهێنانی پۆستاڵ. یەکێتی نیشتیمانی لە نێوان گوڵ و پۆستاڵدا، پۆستاڵی هەڵبژارد... هەڵبژاردنێک کە نیشانەی ئەوەیە ئەم هێزە چەندە لە مێژوو تێناگات و ناتوانێت لێوەی فێربێت٠
Kak Bachtyar Am katat bash.
ReplyDeleteMn Naum Hawtaya w la zankoy Ameriky la slemany dakhwenm. Barebary ktebkhany zanko kurd wtany audaly ktebakany Bareztana, agar ba zmany Englizy habet amanawet la ktebkhanay zankoda ba har shewayak bet dastman bakawetw day bnen.
Hawkaritan mayay reza.
Am e-mail addressa bakar bhena, agar walamt damaua:hauta_1989@yahoo.com
Chawarey bareztanin.
Sarkautnakant mayay shanazy galeka.
Har sarkautubet.
کاکه بهختیار گیان ئهوهی یهکێتی کردی بهڕاستی زۆر ناشرینی کرد من ئهڵێم چیدی پێویسته یهکێتی لۆگۆکهی بگۆڕێت له دهستێک به گوڵێکهوه بۆ چهک چونکه ڕوی راستی خۆی پیشان دا بهڵام پێم وایه ئهمه ههلێکی زێڕینه بۆ پارتی که بگهڕێتهوه باوهشی گهل به کردنی چاکسازی و به کاری چاک چونکه پارتی ئهگهر ئێستا ناشرین بوبێت ئهگهر به قسهی خهڵک بکات باشتر ئهبێت وابزانم بهم بڕیاره یهکێتی د.بهرههم و دهیانی وهک د.بهرههمی کوشت و ههموو بهرهی ئاشتی خوازی یهکێتی زینده بهچاڵ کرد یهکێتی بهمهی کردی ڕای گهیاند من ههرگیز ئاشتیم نهویستوه بهڵام چیبکهم که کاتی شهر نهبوه بهڵام ئێستا کاتێتی
ReplyDeleteیهکێتی ئهگهر بیتوانیایه به ئاشتیانه کار بکات له یهکهم رۆژ واتا پێش شهستو ئهونه رۆژ دهیکرد بهڵام نهیویست هیوادارم لێرهدا پارتی کار بۆ چاک کردنی وهزعهکه بکات چونکه گهر لایهکی دهسهڵات توندڕهو بێت لاکهی تری ئهبێت ئاشتیانه بیر بکاتهوه و چاکی بکات ئهگهر نهیکات کوردستان ئهبێته کۆت دیڤوار(ساحل العاج)ی دووهم ئهبێته جهههنم ئهوسا خۆمان به سلێمانیمان ئهوت بهههشتی سهر ڕوی زهمین بهڵام وابزانم ئهبێت بیگۆڕین بۆ جهههنهمی سهر ڕوی زهمین
له کۆتاییدا دهڵێم ئاشتی بۆ شارهکهم
ax to bley pesh away bmrm, komalgayaky Lebiraly madany bbinm??????
ReplyDeleteجيرؤكيَكي خؤش هةية بةمنالي هةمووجار دايةكةورةم(بةرةحمةت بيت) بؤي باسةكردين..جيرؤكةكةش ئةوةية كة رؤزيك هةموو بةلةوةرو حةيوانةكاني سةر زةوي كؤدبنةوة تا ميهرةبانترين و سةلامةتترينيان هةلبزيرن، هةموو دةنك بة حاجي لةق لةق دةدةن، لةوكاتةدا بؤقيَك خؤي دةكةيةنيَتة كؤبوونةوةكةو ئةلَيَت بوةستن بريارةكةتان هةلةية، جونكة لةئيَمة ببرسن كة ئايا لةق لةق جةند ناميهرةبانة لةوكاتةنةي دوو دوو سيَ سيَ قوتمان ئةدات..
ReplyDeleteبةريز كاك بةختيار نوسينةكةت زؤر جيي تةقديرة، لةوكاتةي كة خةلَكانيَك بة ئوميدةوة سةيري ئةو هةريمة خؤلةميشييةي ناو يةكيتيان دةكرد، ئةوكات لة كةسوكاري قوربانييةكاني دةستي يةكيتيتان ببرسياية ئةتانزاني ئةو هيزة لةكةل دةستبيكردني شةري ناوخؤدابةخاوةني هيج يةكيك لة درووشمةكاني خؤي نةماوتةوةو هةر ئةمة بوون كة ئيستا هةن، بةلام ئيتر وةك ئةوةي ئيوة باسي ئةكةن ئيستا دةمامكةكةيان لابرد..فازل نةجيب